تویژینه‌وه‌یه‌کی کورت سه‌باره‌ت به فیدرالیزم … نه‌ته‌وه‌په‌رستی ده‌بێ ببێت به‌کاريکی شه‌خسی!
به‌شيک له کوبوونه‌وه‌ی پالتاکی مه‌نسور حیکمه‌ت له ٢٦ ديسه‌مبه‌ر ٢٠٠١ سه‌باره‌ت به فیدرالیزم
ريگه بده‌ن چه‌ند وشه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به فیدرالیسم بليم. ئيمه ئيستا هه‌موومان (پيم وایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌م ژووره‌دان مه‌گه‌ر ئه‌وه به‌راستی که‌سيکی دواکه‌وتوو بيت) بیست و چه‌ندساليکه له پيناو ئه‌وه‌دا خه‌بات ده‌که‌ین که دین له ده‌وله‌ت‌و په‌روه‌رده‌و فيرکردن‌و له‌ژیانی کومه‌لایه‌تی ئيمه بکه‌ینه ده‌ره‌وه وه ببيته کاری شه‌خسی. دین ببيته کاريکی شه‌خسی . ئيستا پاش بیست و چه‌ند سال ژماره‌یه‌ک هاتوون وه ده‌لين وه‌رن با نه‌ته‌وه په‌یوه‌ست که‌ین به ده‌وله‌ته‌وه، به په‌روه‌رده‌و فيرکردن و حکومه‌ت وه ببێته شيوه‌ی ژیان. من ئه‌ليم هه‌ر به‌و جوره‌ی که مه‌زهه‌ب ده‌بی کاری شه‌خسی بيت، قه‌ومیه‌تیش به هه‌مان شيوه ده‌بی ببيته کاری شه‌خسی. بۆی هه‌یه که‌سيک نه‌ته‌وه‌ی هه‌بيت وه‌که‌سيکی تر نه‌یبيت. هه‌ر به‌و شيوه‌ی که‌سيک دینی هه‌یه وه یه‌کيکی تر نیه‌تی. بویان هه‌یه ئینسانه‌کان قه‌ومیه‌تی جۆراو جۆریان هه‌بيت بویان هه‌یه ژماره‌یه‌ک بیانه‌ويت. بۆیان هه‌یه ژماره‌یه‌ک بیانه‌ويت له به‌یانیه‌وه تا ئيواره رابه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان به‌گه‌وره بگرن و پیرۆزیان بکه‌ن. ژماره‌یه‌ک بیانه‌وی له به‌یانیه‌وه تاشه‌و گالته به میراتی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌وان بکه‌ن (که من له ده‌سته‌ی دووهه‌مم.) ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌بی کاری شه‌خسی ئيمه بيت.
ئایا ئێمه رێگه ئه‌ده‌ین پاش بیست و سی سال حکومه‌ت به‌ناوی دینه‌وه، به گوڕینی دین به‌یه‌کيک له پێکهاته‌کانی حکومه‌ت، به گۆرینی مه‌زهه‌ب له کاريکی شه‌خسیی وه (که زه‌مانی شایش به هه‌مان شيوه کاری شه‌خسی نه‌بوو.) بو دامه‌زراوه‌ی ده‌وله‌ت، پاش بیست سال حکومه‌تی ئیسلامی سیاسی، ئه‌نجام قه‌ومیه‌ت ئه‌م ده‌وره له‌ئه‌ستو بگريت؟ نه‌خير! ئازیزی من، نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئینسانه‌کان، تورک وفارس و کورد و عه‌ره‌ب و به‌لوج بونیان هه‌ر به‌و شيوه‌ی که شیعه و سونی و به‌هایی و یه‌هودی بونیان کاری خۆیانه. بۆ خۆشیان به‌رێزه. خۆشی له خویان، نابێ رێگه بده‌ین ئه‌م (جێگه‌یه) په‌یدا بکات، له‌گه‌ل شێوه‌ی ژیانی کومه‌لایه‌تی ئيمه‌وه په‌یوه‌ست بيت. وه نابێ ريگه بده‌ین ببێته یاسا. وه سبه‌ینی ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه که رێگه ناده‌ین هه‌ویه‌ی دینیمان بده‌نی وه بڵێین تو شیعه‌ی، تو سونی، تو به‌هاییت، تو مه‌سیحی و یه‌هودیت پاشان له‌گه‌ل ئه‌وانی تر له‌م سه‌رده‌مه دیاریکراوه یا له‌و سه‌رده‌می دیاریکراو جیاوازیت هه‌یه، سبه‌ینی بڵێن تۆ لوریت لێره چی ئه‌که‌یت؟ تو کوردیت چۆن هاتیته که‌نار ئه‌م شه‌قامه؟ تو که ژماره‌ی سه‌یاره‌که‌ت سمنانیه، چون له بلواری ناوه‌راستی شاری سنه دا سه‌یاره‌که‌ت وه ستاندوه؟ نامانه‌وێ نه‌ته‌وه‌مان بگوڕن به شناسنامه‌مان، وه نامانە‌وی بێگورن به به‌شێک له ده‌سه‌لات. ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌رتان به‌وه‌یه که ئیسلامی سیاسی بۆگه‌نه، وه ده‌سه‌لاتی ئیسلامی و حکومه‌تی دینی وه حکومه‌تيک که دین ده‌گۆرێت به‌ئایدولوژی ده‌سه‌لات و به به‌پایه‌یی ده‌سه‌لات، به بۆچوونی من به یه‌ک تۆز بیرکردنه‌وه ده‌توانی تيبگه‌یت که چۆن ئيمه باوه‌ڕمان به‌وه‌یه‌که حوکمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، و فیدرالیزم پیسه، وه به هه‌مان شێوه قێزەونه، خوێن رێژییه، و به هه‌مان شێوه دواکه‌وتوه .
ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه سه‌باره‌ت به فیدرالیزم. ئه‌گه‌ر که‌سيک بیه‌ويت حکومه‌تی ئیسلامی له ئيران پاريزگاری لێ بکات ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئيمه ته‌ره‌فه. له‌گه‌ل هه‌موو ئێمه که له‌م ژووره ئاماده‌ین ته‌ره‌فه. سبه‌ی دیسان ئه‌گه‌ر که‌سيک بیه‌ويت حکومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێنێته سه‌رکار، له‌گه‌ل ئيمه ته‌ره‌فه. باشتره که ئه‌وه بزانيت. که له‌لای ئێمه‌وه ره‌د ئه‌کريته‌وه. ئه‌بێ شوينی ئازاردان و ئیعدام کردن دروست بکات. بڕوات سیا) CIA (بهێنيت وه پاڵ بدات به ناتۆوه، دواتر بڕوات بی‌بی‌سی و سی ئين ئين بێنێته پشتی خوی. له لایه‌ن جیليکه‌وه ره‌د بکرێته‌وه تا موڵه‌تی په‌یدا بکات له‌و ولاته حکومه‌تی قه‌ومی ئاراسته بکات (راگه‌یه‌نێت)که ئه‌و هێله هی تورکه‌کانه. ئه‌مه سنوری لوره‌کانه وه ئه‌مه سنوری به‌لوجه‌کانه .
لێره‌دا سه‌رنج راکيش ئه‌وه‌یه که کومه‌لگەی فیدرالیان له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شکردنی پاريزگاکانی جمهوری ئیسلامیه. باشه ئه‌گه‌رسبه‌ی کوماری ئیسلامی ئازه‌ربایجانی کرد به سێ به‌شه‌وه ئه‌و کاته سێ کۆماری ئۆتۆنۆمی و کۆماری فیدرالمان هه‌یه یان نا؟ ئه‌گه‌ر نه ئه‌و سنورانه چ که‌سێک ده‌یان کێشێت؟ ليره‌دایه که باسی (شاری) تاران نموونه یه. تارانی مانای چی؟ هه‌رکه‌س دێته تاران به خۆی ده‌ڵێ تارانی وه راستیش ده‌ڵێ، راست ده‌ڵێ. تاران … له خه‌ڵکيک که له شوينه‌کانی تری مه‌مله‌که‌ته‌وه هاتوون، ئه‌یانه‌وی له‌وی بژین. فیدرالیزم یانی ئه‌وانه به‌ردانه گیانی یه‌کتر. نه‌ک له گردو شاخه‌کانی لورستان و کوردستان، به‌ردانیان بو گیانی یه‌کتر له‌تاران! له‌به‌رئه‌وه‌ی که ولاتی هه‌ریه‌که‌یان ئه‌یه‌ويت وه‌فاداریان بۆ کۆماری فیدرالی بسه‌لمينيت. کێشه‌که له سه‌رایفو (له بوسنا) رویداوه. بینیمان. یوگوسلافیا له‌به‌ر چاومانه. ئه‌وه فیدرالیزمه. چیا (یه‌کيک له‌وانه‌ی که له کوبوونه‌وه پالتاکیه‌که‌دا پرسیاری کرد) ئه‌پرسی باشه ئه‌ی چۆنه جیابوونه‌وه قوبوول ده‌که‌ن؟ ئایا ئه‌مه ناکوکی نییه؟ نه‌خێر ناکوک نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له حالەتێکدا نه‌فره‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌نده قوڵ ده‌بێته‌وه، به هه‌ولی شۆفينیستی ناوه‌ندی و ناسیونالیزمی ناوچه‌یی ئه‌وه‌نده ئه‌م نه‌فره‌ته قووڵ ئه‌بيته‌وه که ميژوویه‌ک له شه‌ڕو پێکدادان، ناره‌حه‌تی و دژایه‌تی له نێوان تاکه جیاوازه‌کانی کومه‌لگه‌دا پێک ئه‌هينيت که هیچ رێگایه‌ک جگه له‌وه نامينيت بۆ ئه‌وه‌ی که نیاز پاکی خۆت نیشان بده‌ی وه بڵێی به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و ميژووه خويناوی‌و خوێنريژییه، نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به‌و رێژه‌یه له ژێر چه‌وسانه‌وه‌دا بووه وه ئیتر ناتوانيت رێک بکه‌ويت، وه‌ره رێگه بده سه‌یرکه‌ین ئه‌یه‌ويت یه‌ک جاری‌تر تاقی بکاته‌وه که ئه‌یه‌ويت پێکه‌وه بژین یا ده‌یه‌ويت وڵاتی خوی دامه‌زرێنێت. ئه‌مه چاره‌سه‌ریکی تاڵه. جیابوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له کومه‌ڵگەیه‌ک که پێشتر ژیانیان تيدا به‌سه‌ر بردوه و به‌شیان کرد وه جیابوونه‌وه‌یان له سه‌ر بنه‌مای قه‌ومیه‌تیان یه‌ک رووداوی تاڵه. به‌لام ئه‌گه‌ر ناچار بووین، ده‌بی ئه‌م کاره بکه‌ین. هیچ کاتيک نه‌مان وتووه که قایلین به مافی هه‌موو میلله‌تيک بو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت. حه‌تمه‌ن به‌و جوره نییه. هه‌روه‌ک چون قوبووڵمان نییه ولات بو هه‌موو دینه‌کان دامه‌زرینن، بو هه‌موو میلله‌تانیش قوبووڵمان نییه. به ته‌ئکید ولات ماناکه‌ی نه نه‌ته‌وه‌یه وه نه گه‌له وه نه مه‌زهه‌به، یه‌کيتی دڵخوازانه‌ی ئینسانه‌کانه. له ئه‌نجامدا هه‌ر ژماره‌یه‌ک که بیانه‌وێ پێکه‌وه بژین ئه‌بێ بتوانن به یه‌که‌وه بژین، هێنانی (وشه‌ی) میلله‌ت‌و ناسیونالیزم له پیناسه‌ی ده‌وله‌تدا، (به‌ومانایه‌ی که) ئیره حوکمه‌تی ئیرانیه‌کانه. ئێره حکومه‌تی لوره‌کانه وهتد، ئه‌مه به بۆچوونی ئێمه کونه‌په‌رستانه‌یه.
سه‌باره‌ت به کوردستان، ئێمه به‌رده‌وام وتوومانه که کێشه‌یه‌کی میللی مه‌تره‌حه. هه‌روه‌ک چۆن کێشه‌ی فه‌له‌ستین کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی یه و مه‌تره‌حه. به‌ڵام کێشه‌ی باسک کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌تره‌ح نییه. سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو توپبارانه‌ی که باسکه‌کان له باکوری ئیسپانیا ده‌یهاويژن. کێشه‌ی باسک کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی مه‌تره‌ح نییه. کومه‌ڵگەی ئیسپانیا ده‌گه‌رێنێته دواوه. به‌ڵام کێشه‌ی فه‌له‌ستین کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌تره‌حه، ئه‌بێ وه‌لام وه‌رگرێته‌وه. کێشه‌ی کوردستان کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی مه‌تره‌حه، ئه‌بێ وه‌لام وه‌رگرێته‌وه. مانای ئه‌وه نییه که کێشه‌ی خوراسانیش ئه‌بێ وه‌لام وه‌رگرێته‌وه. لێره کێشه‌یه‌کمان نییه. هه‌رکاتيک ناسیونالیستيکی نه‌ته‌وه په‌رست له هه‌ر دوو لاوه پاش په‌نجا سال درۆ و خوێنڕێژی، ئه‌وکاته ئه‌بێ له‌گه‌ل هه‌مان سیاسه‌ت هه‌ڵوێست بگرین.
به‌لام سیاسه‌تی نوێ و پێشنیاری ئیمه بو خه‌لکی کوردستان چی یه؟ ئه‌وه‌یه که یه‌کێتی دلخوازانه هه‌ڵبژێرێت. ئێمه ئه‌بێت ریفراندومی بخه‌ینه به‌رده‌م بو ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لکه بزانن که بریار به‌ده‌ست خویانه، به‌ڵام ده‌توانین پێشنیاری بو بکه‌ین که بمێننه‌وه وه نه‌ڕۆن، سیسته‌مه‌که شورایییه. ده‌سه‌لات له گه‌ره‌که‌کانه، ده‌سەلات به‌ده‌ست تاک تاکی کومه‌لگەوه‌یه. له ئه‌نجامدا، نه‌خێر ناکوکی نییه. ئێمه راسپارده‌ی جیابوونه‌وه ناکه‌ین. ئێمه مافی ریفراندوم به‌رەسمی ده‌ناسین. ریفراندوم به میهره‌بانی ئینسان کوژه‌کانی ده‌وله‌تانی ئیسلامی و پاشایه‌تی له کوردستان، به میهره‌بانی مه‌حروم کردنی له مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانیان، به‌میهره‌بانی میلیتاریزه‌کردنی به‌شێک له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌مان ولاته‌وه و بۆمب و تۆپێک که کۆیان کردوته‌وه، ناچار بووه، تۆ بۆئه‌وه‌ی که بتوانیت ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ست بينی، تاخه‌لکی کوردستان بتوانن ئاسوده بمينن وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی وه‌ڵامی ناسیونالیسته کورده‌کان بده‌یته‌وه، ئه‌بێ بیده‌ته ده‌ست خه‌لک خۆی. راستیه‌که‌ی من له‌و باوه‌ره‌دام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و ميژووچه‌یه خه‌لکی کوردستان له‌یه‌ک ریفراندومی ئازاد دا ده‌نگ به جیابوونه‌وه ناده‌ن. لێکدانه‌وه‌ی شه‌خسی من ئه‌وه‌یه. ئیستا ئاوایه. هه‌تا سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌لومه‌رجه کاره‌سات باره، تا ئه‌وه‌ی بگات به‌وه‌ی حکومه‌تيکی ئازادیخواز له تاران له ده‌سه‌ڵاتدا بێت که نوینه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکات، وه شورای سنه به هه‌مان ئه‌ندازه ده‌سه‌لاتی هه‌یه که شورای هه‌ر شاريکی تر هه‌یه‌تی.
وه‌رگيرانی: کاوه عومه‌ر