تەنـزە باران
یەکەم/
ــ “ئەوە چییە برادەر گیان، خۆ دیسانەکێ پاپۆڕەکەت غەرق نەبووە”
ــ “شاڵڵا وابوایە”
ــ “هەی هاوار بە ماڵم هەی، چی قەوماوە؟”
ــ “هەموو خەوە تازەکان غەرق بوون”
ــ “خەوی چیی.. مەخسەدت چییە؟”
ــ “داخی گرانم، ئەم کاول بووە هەر خەوی تازەی تیامابوو جاروبار ئەمانبینین، بەڵام خێڵی پارتی و خێڵی یەکێتی خەوە تازەکانیشیان برد بۆ خۆیان”
ــ “یەعنی چۆن چۆنیی؟”
ــ “سوێندت لەسەرم نییە ئەو خەوەی ئەمشەو بینیم، حەفتەی ڕابردوویش کتوومت عەینەن خەوم بینیبوو!”
دووهەم/
ئەوانەی لە کاتی قسەکردندا هەر جۆرە سوێندێکیان خوارد، سوور بزانن درۆ ئەکەن، قسەی ڕاست پێویستی بە سوێند نییە، پەنابردن بۆ سوێند هەوڵێکە بۆ نانەوەی داوی درۆ.
سوێند بە اللە، یەکێکە لەو دەستەواژە نوێیانە، کە مەلا و بانگخوازە ژنبازەکانی باشووری کوردستان هاوردەیان کردووە، بۆ ئەوەی تێهەڵکێشی زمانی کۆمەڵگەی کوردەواری بکەن، وەک ئەوەی زمانی کوردی خێر و سەدەقەی پێبشێ، ئەمە لە کاتێکدایە کە سوێند خواردن لە نەزەر خودی اللەوە کەراهییەتی هەیە.
درۆکانی ئەمڕۆی خەڵکیی ئەوەندە زل و زەبەلاحن (به گیانی تۆ) و (بە چاوی تۆ) دادیان نادات، بۆیه بە ناچاریی بە (ڵا)ئێکی قەبە و قورس ئەڵێن سوێند بە ئەڵڵا، یان جەماعەتێ درۆزنی تر هەن ئەڵێن بە گۆڕی شەهیدان، هەر کەس ئەوانەی گوت، ئەوە بزانن درۆی (کبیرة) ئەکات نەک (صغیرة)
ئەوجا چەند ناشرینیشە، ئەو کەسەی بە جلی کوردییەوە بڵێت سوێند بە اللە، کە ڕۆژ نییە چەند جارێک گوێمان لەو دەستەواژە نوێیە نەبێت.
ئارام حەسەن