سیمۆلۆژیا لەڕێگەی وردەکارییە شاراوەکانی وشەوە… لێکۆلینەوەی/جەمال نوری
بەر لەهەموو شتێك، ڕەخنەگران دەڵێن شیعر لەبنەڕەتدا بریتییە لەپێكهاتەیەكی وێنەیی بەتایبەتی لەو بابەتانەی كەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بەمەسەلە هەستی و هزرییەكانەوە، وەك ڕەنگ وشێوە:
بەرفراوانترین وێنەی دیدەیی لەدەقی شیعریدا خۆی لەم جۆرەی پێكهاتەیەدا دەبینێتەوە. لەدەقەكانی (تاهیر ئاهەنگەریی)دا، لەلایەكەوە لەدوالیزمی بەهەشت و دۆزەخ دا شاعیر بۆ شوێنێکی دیکە دەگەڕێ، شوێنێک کە تیایدا دووربێ لە ترس و تۆقاندن، دووربێ لە موعیزەو تەکفیرکردن لەهەردوو دۆخەكەشدا جووڵەكان كارێكتەرێكی سەرەكی دەربڕینە هەستییەكانە كەپەیوەندی ڕاستەوخۆی بەناوەڕۆكی ئەم جێگەیەوە هەیە. ئاهەنگەریی لەم دەقەدا دەخوازێ مرۆڤ بەکامڵی ژیانی بگات، لەڕێگای زمانی شیعرەوە دەیەوێ ئەمە تەوزیف بکات. واتە ئەگەر شعر ئهرکێکی دیکهی ههبێت، تهنیا ئهوهیه کارێک بکات، ئینسان ههست به ئینسانبوونی خۆی بکات. زمانی شیعر زمانێکه بزۆز نهک جێگیر، له ناخی ههموو شاعیرێکدا، زمانزانێکی داهێنهر ههیه. شاعیر لهو زمانهی کهسانی دیکه پێی دهدوێن، زمانێکی شیعری دهخوڵقێنێت که ئهفسوونی لێ دهتکێت و له ناخهوه دهمانههژێنیت. ئهگهر به هۆی زمانی شیعرێکهوه که ناوی خاوهنهکهشی لهسهر نهبێت، شاعیرهکهمان ناسییهوه، ئهوا ئهو شاعیره خاوهنی زمانی تایبهت به خۆیهتی. شاعیری داهێنهر جۆره پێوهندییهکی وا له نێوان وشهکاندا دههێنێته ئاراوه که مانای تازه ببهخشن.
گەر سیمۆڵۆژیا، لەڕێگەی وردەكارییە شاراوەكانی وشە وكارنامەكانییەوە، گەڕان بێت بەمەبەستی بەدەستهێنانی گوتارێك یان بەرفراوانی ئیستاتیكای دەق ئەوا پشكنین و توێكاریش بەمانای وردكرنەوەی ماناكان وەرگرتنی زانیاری ناڕاستەوخۆ و شیكردنەوە و هەڵسەنگاندن و بڕیاردان دێت. هەموو ئەمانە خۆیان لەهەڵوەشاندنەوە و دامەزراندن وگواستنەوەی یەكە بچووكەكانە بۆ گەورەكان وبەپێچەوانەشەوە. دواتر دۆزینەوەی سەرەداوی زانیارییەكان وچڕبوونەوەیان لەیەكە گەورە و بچووكەكان لەڕێگەی كردنەوەی كۆدی هێما و ئایكۆن وئیندێكسەكانەوە، بەئەنجام دەگەیەنرێت. لەگۆشەیەكی تریشەوە، سیمۆڵۆژیا بریتیە لەتوێكاری دەق و دابەشبوونی بۆ چەندین بڕگە وبونیاد كەئەمانەش توانا داهێنانەكانی دەق نیشان دەدەن یان بەپێچەوانەوە دەستنیشانی فایرۆسی دەق دەكات كەتووشی بووە بەهۆی نەشارەزایی و نەفامی و نەخوێندەواری خاوەنەكانیانەوە. پرۆپ لەكتێبەكەیدا بەنێوی “مۆڕفۆڵۆژیای سەرگوزەشتە” دەڵێت “گەر بمانەوێت دەقێك شی بكەینەوە ئەوا هەر لەسەرەتاوە پێویستە دەستنیشانی ژمارەی ئەو یەكانە بكەین كەدەقەكەی لێ پێكهاتووە، دواتر بەشێوەیەكی سەربەخۆ باس لەهەر یەكێك لەو یەكانە بكەین وپەیوەندی وكاریگەرییەكانی نێوانیان بدۆزینەوە”. دیارە ئەمەش لەپێناو بەدەرخستنی زانیارییەكان وداماڵینی تەمومژی دەقەكانە و دووركەوتنەوەیە لەگریمانە بێ ماناكان كەزۆر جار دەقی پێ گەورە دەبێت بەبێ ئەوەی لەبنەڕەتدا ئەو گەورەییەی تێدا بێت. بۆچوونەكەی پرۆپ لەوەوە سەرهەڵدەدات كە هەر یەكە وبڕگەیەك خاوەن دەسەڵات و تۆتۆنۆمی خۆیەتی و هەمووشیان لەپێناو یەك مەبەستێتی و گوتاردا كار دەكات. وەک لێرەدا دەڵێ:
من هەم خەمەکانی تۆم دی و
هەم فرمێسکەکانت..
نە لە دۆزخ ئەترسم
و
نە دڵم بە بەهەشت خۆشە
من
هەم خەمەکانی تۆم دی
و
هەم
فرمێسکەکانت
تاهیر ئاهەنگەری