زمانی نوسین لە دەقەشیعرییەکانی ئازاد مارف دا… ن/جەمال نووری
نووسین وهك خۆی كردهیڕوانگهی هایدگهرەوە، «ماڵ»ـی مرۆڤ لهو شوێنهدایه كه بوون ئاشكرا دهبێت؛ نشینگهی مرۆڤ زمانه؛ زمان شوێنێكه كه مرۆڤ دهتوانێت جهوههری خۆی تێدا بدۆزێتهوه؛ ههر لهم ڕووهوهیه كه هایدگهر دهڵێت: «زمان ماڵی بوونه. مرۆڤ نیشتهجێی ماڵی بوونه.» بهم پێیه، بوونی مرۆڤ، تهنها لهناو زماندا دهڕهخسێت و مانای دهبێت. زمان، تهنها كۆمهڵێك وشهی داڕێژراو نییه كه ئاماژه بن بۆ شتگهلێكی ناسراو، بهڵكه بهزمانهێنان وهك جیهانێتیی جیهان دهردهكهوهكی ترسناكه، نهك به هۆی ئهوهی نهریت، ئهخلاق، بیروباوهڕ و شێوهی بیركردنهوه دهگۆڕێت، بهڵكه زیاتر به هۆی ئهو سیفهته پارادۆكسهیهوه كه ههیهتی؛ نووسین ههم دیواری واقیع كون دهكات، ههم ئهستوونهكانی واقیع بههێزتر دهكات؛ نووسین چهنده دهرخستن و كهشفكردنه، هێندهش كهپت و چهپاندنه، زمانی نوسین لای ئازاد مارف ئەو هێزەیە کە دەیەوێ لەڕێگای وشەوە دیواری واقیع کون بکات، ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کاتێک مرۆڤ لەناو سروشتدا بەدوایی ئەوەدا دەگەرا لە نهێنیەکانی سروشت تێبگات لە چاخەکانی بەردینەوە مرۆڤ لەدوای بەرد هاویشتن وشەی بەکارهێنا بەمەش گەورەترین وەرچەرخانی لە مێژووی شارستانیەتی مرۆڤایەتیدا دروستکرد، (زمان )بۆ پەردە پۆشکردنی حەقیقەتە نەووتراوەکان هاتەئاراوە.
ئازاد مارفی شاعیر کاتێک بیەوێ شیعر بنووسێ، جۆرێک لەزمانی نوسین بەکاردەهێنێ کە بەسانایی بتوانێ حەقیقەتە تاڵەکانی تیا بەیان بکات.
ئاگایی و نائاگایی لە شیعری ئازاد مارف دا
شیعر هەم پەیڤینە لەبارەی شتێک، کە دەشێت بیندراو، یان هەستپێکراو بێت، هەم ژیانە لەگەڵ ئەو شتەدا. کاتێک (ئازاد مارف) وەک شاعیرێک لە بارەی شتێک، یان بابەتێکەوە دەنووسێت، ئەو هەم لە دەرەوەی ئەو شت و بابەتە سەرنجی دەدات و تێی ڕادەمێنێت، هەم لەگەڵی دەژی و هەستی پێ دەکات. بۆیە شیعر دەتوانێت ئاوێتەبوونی فیکر و هەست، یان کارێکی بەئاگایانە (هۆشدارانە) و بێئاگایانە (ناهۆشدارانە)ش بێت. شیعر خەونێکی بێدارانەیە، یان خەوبینینە لە بێداریدا. مرۆڤ لە خەودا کاری جۆراوجۆر دەکات، وێنە و دیمەنی سەیر و نەگونجاو دەبینێت، کە لە واقیع و ژیاندا وێنەیان نیین. هەروا ڕووداوی سەیر و نائاسایی تووش دەبێت..تاد. ئەمانە بێئاگایانە لە خەودا، ڕوو دەدەن. لە شیعردا، دەشێت (بەئاگایانە) هەندێک کاری هونەری، کە پشت بە (بێئاگایی )(لاوەعی) دەبەستن، بکرێن. واتا شاعیر، (بێئاگایی )خۆی، بە جۆرێکی (بەئاگایانە )و هۆشدارانە، بەکار دەهێنێت و لە فۆرمێکی هونەریی شیعریدا دەری دەبڕێت.
لەم کۆپلە شیعرەی دا ئاگایی ە بێئاگایی لە زمانی شیعریی ئازاد مارفدا دەردەکەوێ.
نیگایەکی دور لێینەدام خۆمی پێبخەڵەتێنم…نەختێ لە زەمەن ورد بکەم
یا بەردێ دابگیرسێنم
بەسەر مەحاڵا سەرکەوم…یا لەنێو قسەیە ڕەقا هەزار تەرمی خۆم دەربێنم
نازانم چۆن زمانێ تر بۆ ڕزگار بوونم دابێنم
بە خۆم بڵێم: گەر ئەو نەبێ هەناسەشم زنجیر ئەکەم
گەر ئەو نەبێ بە تەواوی خۆم پیر ئەکەم
گۆچانێ ناوەخت هەڵئەگرم…مەرگ و ژیان لە بیر ئەکەم
خەیاڵم ئەبەستمەوە…خەونەکانم ئەسڕمەوە
ئاشبەتاڵ لە شیعر ئەکەم
لەڕوانگهی (هایدگهرەوە)١، «ماڵ»ـی مرۆڤ لهو شوێنهدایه كه بوون ئاشكرا دهبێت؛ نشینگهی مرۆڤ زمانه؛ زمان شوێنێكه كه مرۆڤ دهتوانێت جهوههری خۆی تێدا بدۆزێتهوه؛ ههر لهم ڕووهوهیه كه هایدگهر دهڵێت: «زمان ماڵی بوونه. مرۆڤ نیشتهجێی ماڵی بوونه.» بهم پێیه، بوونی مرۆڤ، تهنها لهناو زماندا دهڕهخسێت و مانای دهبێت. زمان، تهنها كۆمهڵێك وشهی داڕێژراو نییه كه ئاماژه بن بۆ شتگهلێكی ناسراو، بهڵكه بهزمانهێنان وهك جیهانێتیی جیهان دهردهكهوێت.
ڕاگرتنی باڵانس، یان پارسەنگی نێوان ئەو دوو لایەنە لێک جیاواز و تارادەیەک پێک ناکۆکە، لایەنی بێئاگایی و ئاگایی، هەستی و هزری، دەبێتە مەرجێکی گرنگی شیعری. لاسەنگبوونی شیعر، بۆ نموونە بەلای هزردا، چەند ئەو هزرە گرنگ و دروست و مرۆڤدۆستانە بێت، زیان بە شیعر دەگەیەنێت، چونکە شیعر تەنیا هزر نییە و هزر بە بێ تەکنیکی هونەریی شیعر، ناتوانێت بگۆڕدرێت بە شێعر. بە پێچەوانەشەوە ئەگەر تێکستەکە زیاتر وشەڕیزکردن و کۆمەڵە وێنەیەکی هەستیی ئەبستراکت بێت، دەشێت هەندێک جار لەوڕێنەیەکی پڕ ڕیتم بچێت نەک شیعر، یان وەک کۆمەڵەوشەیەکی ڕیزکراو بنوێنێت، کە جووتبوون و پەیوەندیی نێوانیان هەڕەمەکییانە و بێمەبەست بێت. سەرەنجام ڕەنگە نووسینەکە نە وینە و میتافۆری گونجاو، نە دیمەنێک یان وینەیەکی شیعری پێشان بدات، نە سۆز و هەستێک بجوڵێنێت، نە مەبەستێکیش دەرببڕێت.
شیعر، پێش هەر شتێک زمانە. بەبێ زمان، یان دروستتر بڵێم بەبێ بەکارهێنانی داهێنەرانەی زمان، شاعیر، ناتوانێ باس لە هزر و خەیاڵ وژیان و بوون و دنیای تایبەتی خۆی بکات، بۆیە هیچ تێکستێک لە دەرەوەی زمان نییە. مانا و جوانیی هەر تێکستێک، ئەدەبی یان فەلسەفی، پێش هەر شتێک لە زمانەکەیدا، یان دروستتر بڵیم لە چۆنییەتی بەکارهێنانی زمان و دەرخستنی جوانیی زمان و توانای داهینەرانەی زماندا دەردەکەوێت. بەڵام پەیوەندیی نێوان زمان و شیعر تایبەتمەندیی خۆی هەیە، واتا لەو پەیوەندییە جیاوازترە کە لە نێوان زمان و ژانرە ئەدەبییەکانی تر و جۆرەکانی دیکەی نووسیندا هەیە.
زمان، لە رێێ شیعرەوە، چڕ و پوختە و بە شێوازێکی جیاواز پێشان دەدرێت، جوانی و سیحرەکانی دەردەخرێن. زمان لە شیعردا، بەهۆی پەیوەندیی هونەرییانەی نێوان وشەکان و مێتافۆر و لێکچواندن و سیمبول و شێوازی دیکەی وێنەی ئەدەبییەوە، فۆرمی نوێ و توانا و وزەی نوێی دەربڕینی بەبەردا دەکرێت.
لە ئەنجامدا زمان لە ئامرازی دەربڕین و لەیەکتری گەیشتن و گەیاندنەوە، دەگۆڕدرێت بە بواری پشکنین و داهێنان و وێناکردنی جوانی و دەرخستنی هەست و هزری ئەوی شاعیر واتە شاعیر لە ڕێگای زمانی شیعرییەوە دیوویی ناوەوەو عەقڵی باتنی دەخاتەروو. ئەمەش ئەو جیاکارییەی شیعری ئازاد مارفە لە شاعیرەکانی سەردەمەکەی پێ جیادەکرێتەوە ،زمانە شیعرییەکەیەتی.
چارەنووسم هەموو شتێکی ڕوخاندم…قەدەر هەر لە خۆی نەپرسی
لە بوونی چی بۆ سەلماندم
تۆ ئەزانی لە بەردەم مەخلوقی شیعرا زەمانە چۆن ڕووی شکاندم
شەوێ گۆرانی ئەچڕم…شەوێ پارچەی شەڕ ئەکڕم
ئاخر خۆ تۆش لە دەیان ساڵی نەخۆشیم
دەردێکت تێنەپەڕاندم
تازە ئیتر زەمەنی من درێژ بووە…لە عومرم گەورە تر بووە
تاڵی زەردی پەشیمانیم
دێڕێکی هەڵناکرێتەوە…تۆم لە خۆم بۆ ناکرێتەوە
زامێکی ناکوژێتەوە…دەفتەری پڕ لە ڕوانینی چاوەڕوانیم
ئای لەم حاڵە چەند بێ هزر و چەند بێ هۆش و بێ کیانم
گەڕانەوەم خۆکوشتنە…ڕۆیشتنم هەزاران ساڵی مردنە
ئاخ نازانم کامەیان بە ڕاست بزانم
ئاخر بێ تۆ من دژی مەرگ و ژیانم.
.
(ئەفلاتۆن) ٢رای وایە کە شیعر لە سێ رەگەز، یان لایەن پێک دێت: وشە، مۆسیقا و ریتم.
لێرەدا وشە بەواتای زمان دێت. چونکە وشە فۆرمی زمانە. زمان لە رێی وشەوە خۆی دەردەخات، توانا و هێزی خۆی و سروشتی نوسینی نوسەری پێ ئاشکرا دەبێت.
سەرچاوە/
١-هایدیگەر بوون و کات
٢-کۆماری ئەفلاتون