ئەخلاق… لە لای فەیلەسوفەکان واتاکەی چییە؟… نووسینی: ڕێبوار حەمەشەريف
پێش ئەوەی چەمکی ئەخلاق و وشەی ئەخلاق وەک خۆی شرۆڤە بکرێت، جارێ با لەوە تێبگەین ئەم وشەیە بۆ مرۆڤ ماناکەی چییە !
ڕەنگە کۆی مرۆڤایەتی و کۆی هەموو کۆمەڵگەیەک و هەر داب و نەریتێک و لەهەر ئەدیانێک و هەر گوشەیەکی فکری بکۆڵینەوە بۆ ئەوەی لە چەمکی ئەخلاقیەت بگەین، هەر یەک بەشێوەیەک و پێناسەیەکی بە جیا لەوی تر وشەی ئەخلاق و چەمکەکانی ئەخلاقمان بۆ شيدەکەنەوە.
بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی کە وەک ئێمەی تاکی کورد لێتێگەیشتووین دەکرێت هەر سێ ڕەهەندی بنەڕەتی لە خۆ بگرێت کە لە بنەڕەتدا تاکی مرۆڤی لەسەر بنیاد دەنرێت، ئەويش ئەوەیەکە، پەروەردەیبێت لە سەر بنەمای …
ڕاستگۆیی.
دەست پاکی .
خیانەت نەکردن.
ڕەوشت بەرزی .
کەواتە / :
مرۆڤی ڕاستگۆ کێ یە؟
هەرکەسێک وەک ئەرکی مرۆڤایەت و هەڵگری هەر ئایدیاو ويستی هەر کردارێک بێت کە بیەوێت وەکو چاکەکاری لە کۆمەڵگەدا کە لەپيشەییەکیدا بیکات، دەبێت سەرەتا، بەئاگایێت لە درۆ، فریودان (الکذب) نەکردێت، چونکە، درۆکردن دەرگای زۆر فرتوفێڵ دەخاتە سەرپشت و چەمانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێت وە سەر بۆ زۆر بابەتی تر دەکێشیت.
وردو خاشکرنی و تێکشکاندنی تاک لە ناو کۆمەڵگە لەو چەمکەوە دەستپێدەکات و کەسییەتیش وەک پێناسەیەکی بەهێز بۆ کەسییەتی هەر لەوێوە سەرهەڵدەدات.
ئەی دەست پاکی چییە ؟
دەستپاک بەکەسێک دەوترێت کە لەئيشو کاردا کەپێدەستپێدرێت وەک خۆی بیکات و بەرژەوەندی و هەڵگری سود و چاوی تەماح و ئامانجی پێگەیاندنی خۆی نەبێت لەسەر حسابی کەسانیتر .
ڕەوشت بەرزی چییە؟
هەڵگری هەر ئایدیاکبیت و هەڵگری هەر پەیامێک بێت تۆ لە سەر بناغەی سێ ڕەهەندی هاوبەش کار دەکەیت،
ـ وتن .
ـ کردار.
ـ گوفتار .
ئالێرەوە … شوناسی کەسییەتی وە دەر دەخرێت کە تا چەنەدە توانیویەتی بونی ئەخلاق لەخويدا بچێنێت و خاوەنی هەڵگری ئەو پەیامەبێت کە دەیەویت وەک خزمەتێک بە کۆمەڵگەی بگەیەێ.
هەر بۆیە من لێرەوە…
ڕوون دیدگەیەک لە چەمکی ئەخلاق وە هەر کەسێکيش کە بەناوی فەلسەفەوە دەیەوێت لەو ڕێگەوە خۆی دەربخات و بەناو مێژو وە سەرهەڵدان لە فەلسەفەو نەبونی کەلێنی فەلسەفەی ژیان ناسی بە ناو مرۆڤ دۆستی ، کۆمەڵگەیەک فریو بدات و ئامانجی خۆی بەدەستبهێنێ، بۆیە وەک خۆی و بە زمانی هەڵگری فەلسەفە ئاوڕێک و وەڵامێک لە ئەخلاق ـی کەسی فەیلەسوف دەدەینەوە.
ئەويش…
کە واڵتەر ستایس کە لە کتێبی (چەمکی ئەخلاق )دا باس لە ئەخلاق دەکات.
واڵتەر ستایس
چەمکی ئەخلاق:
فەیلەسوفی ئینگلیزی( واڵتەر ستایس)
لە کتێبەدا هەوڵ دەدات کە چەمکی ئەخلاق و بونی ئەخلاقییەت ڕوونتر بکاتەوە وە وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە دڕکاوین کە خۆیان هەڵدەواسن بە ئەخلاقداو بەناوی پەیوەستبون بەئەخلاقەوە چین و وە وەڵامی ئەخلاق و ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا ئەخلاق ڕێژەیی یە یان ڕەهایە.
ئەوەی لە بنەڕەتدا ئەم کتێبە جیا دەکاتەوە، دوورکەوتنەوەیەتی لە زمانی ئەکادیمی سەخت. زمانی فەلسەفی سادە بەکاردەهێنێت، جگە لە ڕوونی و ڕوونتر باسی دەکا…
واڵتەر ستایس :
بەناوبانگە بە نووسینەکانی لەسەر فەلسەفە، ئەخلاق، عیرفان، و ئایین، زمان وەک ئایین و عەقڵی مۆدێرن – سۆفیگەری و فەلسەفە – کات و ئەبەدییەت .
بۆ ئەوەی سەرنجی مرۆڤدۆستی ڕەسەنی خۆی (خود) و هەوڵەکانی بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی فەلسەفەی ئەخلاق لەسەر بناغەیەکی تۆکمە لە بەرامبەر ئەو ڕەوتە بەرفراوانانەی ڕێژەگەراییدا کە لە سەدەی بیستەمدا بەرەو فەلسەفە ڕۆیشتوون.
گەشتی ئەم فەیلەسوفە وروژێنەرە کە تێیدا بەردەوامە، بە زمانە فەلسەفییە جوانەکەی، ئەوەی کە فەیلەسوفە گەورە مرۆڤدۆستەکان دەستیان پێکردووە، لە سۆکرات و ئەفلاتونەوە دەستیان پێکردووە، لە ڕێگەی کانت و تۆڵستۆ وە، تا دەگاتە فرۆم، لەو هەوڵدابوون کە بۆ دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمەی بۆ ئەخلاق .
هەر بۆیە، ستایس چەمکی ئەخلاق دەبەستێتەوە بە پەیمان و ڕاستگۆییەوە وەهەڵگری ـ هزری بێ درۆ و فریودان ـ ئەوە دەکاتە پێوەرێک بۆ ئەخلاق لە بونی کەسییەتیدا، دەڵێت مرۆڤ ناتوانیت ئەخلاق لە بنەڕەتدا وەک خۆی پێناسە بکات ئەگەر خاوەنی کردارێکی ڕاستگۆیی نەبێت ڕەوشت لە کردارەوە بەرهەمدەهێنرێت کە خاوەن (وتن/ الکلمە) کە دەڵێت دەبێت وەک خۆی بيچەسپێنێت بە پراکتیکی، ئەیەوێت ئەوەمان پێبڵێت کە ناکرێت تۆ بە خەڵک بڵێت ڕەفتارتان با جوابێت و قسەتان با شيرین و نەرمونیان بنوێنیت دەرهەق بە کۆمەڵگە، بەڵام لە کاتێکدا کەسيتیە خۆت ڕەفتار نابەجێ و زمان دڕکاوی و دژوێن فرۆشبن،
کەواتە، چەمکی ئەخلاق بوون واتایەکی قوڵکراوەیی هەیە لە ناو تیوری فەلسەفەیدا، وە وابەستەیە بە پێوەری کەسەکەوە تا کردارە پراکتیکییەکان دەستەبەرکرێن. ناکرێت تۆ کەسایەتیەکی مامۆستابێت و وانەی فەلسەفە بڵيتەوە، بەڵام، لە بنەڕەتدا فاشل و درۆزان و گەندەڵبيت .
کەواتە:
دەبێت ئەو پرسیارە وەڵام بدرێتەوە کە سەنگ و پێوەرێک چییە؟ تا ئێمە “بتوانین بۆ ناسینیەوەی کەسیێتیەک و هەڵکەوتەیەک وەک فەیلەسوف لەو کۆمەڵگەیەدا وە تا چەندە و بە ئەندازیی دروست وە نموونەی ئەم کەساییەتیانە ببێتە جێگەی باوەڕو گۆێلێگرتن تا کۆمەڵگە وەک باوەڕپێکراوێک لەسەرکورسی فێرگەو بۆ بەڕێوبەریەتی دابنرێن وە قسە بۆ خەڵک بکەن هەر وەکو وانە و ئومێدێک، بۆ وتنەوە کە شياو و نەخشەی ئایندەی دوور سنوور و فراوان بیر بۆ بيسەرو و بینەرو خوێنەر دامەزراوبێت .
بەڵام لە کاتێکدا ئەوە ڕوون و ئاشکراش بێت. هەڵگری پەیام هێنەرـ لە فەلسەفەو ئاشنابوون لە جیهانی دنیای مۆدیرن خۆی لە بناغەدا خاوەنی هيچ لەوانە نەبێت کە باسامان کرد، ئيتر فەلسەفە لە وتندا چ سودێک دەبێت گەر تەنها هۆنینەوەی مێژووی فەیلەسوفان بێت کە چییان گوتووە.
دەبێت ئێمەش بڵێن بە ئێمە چی کە خۆتان ناتوانن یەک لەو چەمکانە بەکردەوە بچەسپێنن.