هەر رۆژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… ئینتیسار الخەفاجی: سکرتێری گشتی جێبەجێکاری یەکێتی گشتی نەقابەکانی کرێکاران لە عێراق
دەبێ بەوە دەستپێبکەین کە یاسای باری کەسێتی چییە؟ یاسای باری کەسێتی؛ بریتیە لەکۆمەڵێک لەرێسا ویاسا وبەندێک کە کاروباری خێزان وەک (هاوسەرگیری، جیابوونەوە (تەڵاق)، دایەنگە، میرات ونەفەقە، وەستیەت …تاد. رێکدەخات.
یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩، ئەو سیستەمی یاسایی (فقه) رێککەوتنەیە کە لەهەموو مەزهەبەکانەوە باشترین حوکم و بەند و پابەندبوونەکانی بۆ داڕشتنی ئەم یاسایە گرتۆتەبەر بۆ پاراستنی خێزان ومنداڵ، ولەئەنجامدا پاراستنی کۆمەڵگە، وماف وئەرکەکان لەچوارچێوەیەکدا دادەڕێژێت. هەندێک تایبەتمەندی هەیە، ولەیاسایە سەرەکیەکانە لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەجۆرێک کەزوربەی وڵاتانی دراوسێ لەداڕشتنی یاساکانیاندا سودیان لەیاسای ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ وەرگرتووە. ئێمە داوای هەموارکردنەوەی هەندێک بەند وحوکمی یاسایی ئەو یاسایە دەکەین، چونکە لەسالی ١٩٥٩ وە دەرچووە، وکاتێکی زۆری بەسەردا تێپەڕیووە، ئەوەش دەزانین حوکمە یاساییەکان سەرچاوەیان لەنۆڕم ورەفتار وسروشتی کۆمەڵگە وەرگرتووە، کاتێک ئەو رەفتارانە گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، پێویست دەکات یاساکانیش بەجۆرێک هەمواربکرێنەوە کەلەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەدا بگونجێت، چونکە ماددە یاساییەکە لە شەریعە و رێکەوتنە نێودەوڵەتی ویاسای وڵاتانی دراوسێ کەلەگەڵ کۆمەڵگەی عێراقیدا بەپێی هەلومەرجەکانی لەیەکچوون. بەڵام ئەمڕۆ یاسایەکی تازەیان بەسەردا سەپاندووین کە سنووریان بۆرەفتارە تازەکانمان داناوە تا شوێنی کەوین. ئەمەش جیاوازی وکوفرێکە لەبنەمای یاسادا، واتە دەبێ هەموو لایەنەکانی دەوروبەری ئەم یاسایە بخەیتە ڕوو بۆئەوەی بتوانیت راوەستاوبیت بۆبەدەستهیێنانی مافەکان وپابەندبوون پێوەی بۆماوەیەکی هەرچی زۆرتر کەلەتوانادا بێت، ئەمە ئەو سەلماندنە بوو
کەیاسای باری کەسێتی لەسالی ١٩٥٩ ەوە سەلماندوویەتی. ئەم هەموارکردنەوەیە لەئەنجامی ململانێ یان پێکدادان وبەریەککەوتنی نێوان بزووتنەوە سیاسیەکانەوە هاتۆتە گۆڕێ، واتە ململانێی نێوان بیری پێشکەوتوخواز ودواکەوتوو، وهێرش بۆسەر ئەو شتەجوانانەی کەلەکۆمەڵگەی عێراقیدا ماوە. هەموارکردنەوەکە لەسەر شێوەی دوو تێکستی مەزهەبی ( فقهی جەعفەری وفقهی حەنەفی)، بەواتای بوونی ٣ یاسا (یاسای باری کەسێتی، ویاسای فقهی جەعفەری ویاسای فقهی حەنەفی) هەربەتەنیا بڵاوکردنەوە ودەرکردنی ئەم دووتێکستە؟ کەواتە بەتێپەڕکردنی ئەو هەموارکردنەوەیە لەپەرلەمانی عێراق، بەناراستەوخۆ یاسای باری کەسێتی رەتدەکرێتەوە. دەستوور بەرزترین ئاستی هەیە لەچاو یاسا کەلەخوارترە، ونابێت دژایەتی یان لەگەڵ دەستور یەکتر بڕبن. ئەم یاسا پێشنیارکراوە زۆر لەبەند وتێکستی تێدایە کە ناکۆک ودژە لەگەڵ دەستوور، چونکە ناکۆکە لەگەڵ حوکمەکانی ماددەی لەدەستوور کە دەڵێ “هاوڵاتی عێراقی یەکسانن لەبەردەم یاسا بەبێ هیچ جیاکاریەکی جنسی یان نەتەوەیی یان رەگەزی یان هەر رەنگ وبنەچەیەک وئایین ومەزهەب وباوەر یان هەلومەرجی ئابووری وکۆمەلایەتی هەبێت” هەروەها ناکۆکە لەگەڵ ماددەی ٤١ کە دەڵێ” هاوڵاتی عێراقی سەربەستە لەپابەندبوون بەباری کەسێتی خۆیان بەپێی ئایین ومەزهەب وبیروباوەڕێک یان هەڵبژاردەکانیان، وبەپێی یاسا رێکدەخرێت” بەپشتبەستن بەم دوو ماددەیە هاتوون ئەم هەموارکردنەوەیان دەرکردوە، گوایە سەربەستن بەپێی ئەم ماددەیە، بەڵام ئەم ماددەیە بەبڕیارێکی دادگای ئیتیحادی بەیەکێک لەو ماددانە دادەندرێت کە خلافی لەسەر هەیە، وناتواندرێت پشتی پێببەستترێت. ئێمە وەک ژنان وئەندامی نەقابە ونوێنەری ژنان؛ بێدەنگ نابین لەئاست داواکاری ومافەکانی ژنان و ئەو مافانەی بەخەبات بەدەستمان هێناون. تەنانەت ئەگەر ئەو هەموارکردنەوەیەش تێپەڕکەن لەپەرلەمانی عیراقیدا، ئێمە بەپێی یاسا وبەندەکانی دەستوور دژی دەوەستینەوە. چونکە دەستوور لەسەرەوەی یاساکانە، هیچ یاسایەک نابێت ناکۆک ودژایەتی هەبێت لەگەڵ بەندەکانی دەستووردا، کەدیارە ئەم یاسایە ناکۆکی زۆری تێدایە لەگەڵ دەستور.