خۆناسی… نووسینی: رێبوار حەمە شەریف
زۆربەی زانای دەروون ناس”ئەو وشەی خۆناسییان وەک مەسەلەی دەرونی و وە کەسيەتیەی تاکيان بە شێوەی جيا جيا بۆ شيکردوينەتەوە، وە بە زۆر سيفە و ڕەنگ و توخمە جيناتەکان و ژينگەو پێگەی کەسايەتی لە چۆنیەتی پەروەدەیی کە لە گرینگی ئەو کۆمەڵگەوە کە چاوی تێدا هەڵهێناوە، بە سەرهەڵدانی ئامانج و وە تێگەیشتن لە بەرهەمهێنانی کەسييەتی… وە گرنگی ئەو تاکە، وەکو پێناسەو ڕەوشتە جياجياکانی جوڵەو گوفتارو بيرکردنەوەی لە فۆڕمۆلۆژييەتی شکڵ يان جەوهەری کەسيەتی شيکارکراوە. وە زۆرجار پەنجە بۆ ڕەوشتە بنەڕەتییەکان و سەرەکييەکان درێژ کراوە،
وەکو:
١ـ گوفتار و کردارو و ڕەفتار.
٢ـ ڕەنگ و جينات.
٣ـ دەوروبەرو کاريگەریەکان .
٤ـ ئايدياو بير قوڵی و ناوەندە ڕۆشنفکريەکان و هەستە مەعرفيەکان.
٥ـ هەڵبژاردەی ڕەنگ و گونجان.
هەستیيەکان يان (تکيف/و خۆگونجان) لە شکڵێکدا کە بۆ هاو هەمەهەنگیبێت چ وەک ڕاهاتن يان زۆربوون لە جنسدا.
٦ـ ئەم خاڵەيان زۆر گرنگە کە من دەمەوێ زۆرتر قسەی لە سەر بکەم.
خۆشەويستی يان عەیشق :
جا/ دابەشبوونەکە لێرەوە زۆر مەسەلەو پەيام ئەگەيەنێ و هەموو خاڵەکان لە خاڵێکدا کۆدەکاتەوە.
با بڵێن: کەسيەتی تاکێک لە کۆمەڵگەدا وەک کەسێکی شەڕانگێزو سروشتێکی نا پەروەردەی هەيە لە سەرەتادا و ئەو جوگرفيايەی کە سەری تێدا هەڵداوە نادروست و نا پەروەردەی بووە، جا ئەگەر لە ناو جەنگدابوو بێت يان لەناو جەنگێک کە خێزانبێت يان چواردەوربێت، ئەوە کاريگەری زۆر بابەتی هەڵدەگرێت کە باس لە لايەنە شەرانگێزييەکانی بکرێت لە ڕووی دەرونييەوە، چونکە بە بڕوای زۆر لە دەروناسانی وەک فرۆيدو پافلوڤ يان زانستی ئێستا، شيکارە سايکۆو سۆماتيکيەتی شپرزان و هەستەوەرکان لەلايەن دەزگای تەندروستی جيهانيەوە) ptc( زۆر خاڵيان بۆ وتراوە و دەيانگرێتەوە.
ئەوەی دەمەوێ لێرە باسی بکەم و مەبەستمە…
دەکرێ تێبگەین کە، ئامانج چیيە؟ لە کەسێکدا کە لەڕێگەی خوێندنەوەو نووسينەوە بە تيورێکی ئەقڵانيدا گوزەر بکات و بييەوێ لە فەلسەفەی ژيان دروستی و ژين دروستی و مرۆڤ دروستی و بونێک کە خودی خۆی بييەوێ کە خۆی و خودێک هەر دەبێت ساق بکاتەوە لە کۆمەڵگەدا کە…
بڵێت: من هەم يان نيم؟
جا گەر وەک بوونی خۆی ساقکردەوە کە هەبێت کێیەو وە، چۆن هەيەو يا چۆن نەبوو سەنگ و پێگەی چۆن دەبێت.
سەرەتا :
ئەوانە کێن؟ کە هەتا دوا پلەی ژيان وەک (المراهيق متآخر)ە
وە، وەک خۆيان دەمێننەوە…
و/
ڕەنگ: سەرچاوەيەکە بۆ دەستنيشانکردنيان و ناکامڵی ئەقڵی پێنەگەیشتوی و مەعريفەکانيان، گوتارە ڕستەو هەمەجيەت لە وشەی هەڵچونی ڕۆژنەیاندا و نوسينەوەی ناو ناوبانگی خۆيان’ جا ، وەک نمايشت کردن کە هەرجارەو لەسەر ئاوازێک و بە ڕستگەريەک کە ئەدوێت و ڕەنگ و جل لەسەر ئەو بيرە دەگۆڕێت کە ئەو ڕۆژە لەسەری وەسوەسەی هەڵکشانی دەروونی بووە.
لەلای (پافلۆڤ)،
پێناسەی.. ئەم کەسییەتیە، لە دواکەوتنیدا بۆ ئەو ڕۆژە دەگەڕێنێتەوە کە کەسی ناکامڵ وەک گەنجێک کە بە پرۆسەیەکدا تێپەڕبووە کە چێژی لەزەتێکی غەريزیی نەچەشتبێت، هۆکان، زۆرن کەباسی دەکات، بەڵام تەنیا دوو هۆ بەسە:
١- کەسێکە لە گوتنا دەدوێ .. ٢- لە کردار’ و جوڵە’دا منداڵە، وە لە نێگاو شيکاردا خەونێک بە پەيکەرێکەوە دەبينيت کە لەوجودا بوونی ڕۆحيەتی… تێدا نيیەو وڕاوە دەکات لە وتندا .
خۆشەويستی و عەیشق :
لە ناسینی خودێک’دا چیيە؟
گەر سست، بێت لەبێ مەعريفەدا،
يان تژی بێت لە مەعريفەیدا؟
لێرەدا .. کەسايەتی کەسی خۆش مەزەو کەسايەتی ڕۆچوونی عەشق جودايەـ
بۆ نمونە:
هەموومان نيشتمانمان خۆشدەوێت، کەچی زۆرينەمان نابینە قوربانی بۆ ڕزگارکردنی، يا هەموو دايک و باوکمان خۆشدەوێت کەچی زۆرينەمان جێی دەهێڵين، يا هەموو بە پرۆسەی ژنهێناو و شوکردندا دەڕۆین، بەڵام خۆشەويستیەکی کاڵ بوونەوە بەدوادا دەهێنێ.
ئايا دەپرسين؟ لە خودێکدا عەیشق لەگەڵ خۆشەويستی جياوازيەکەی چيیە؟،
خۆشەويستی، بەشێکە لە سيفەکانی مرۆڤ:
کە ڕۆژانە نمايش دەکرين و بە گوفتارو جوڵە و نيگاو گۆڕينەوەی غەريزەييەکان، بەڵام لە عەشقدا وردترين پێوەرو حساباتی بۆ دەکرێت، کە دورترين فەزاو ڕێسای بۆ دادەنرێت، ديواری پۆڵاين بۆ نەپسانی خودێک دادەمەزێت کە هەر (حەفدە) هەستەوەرەکە بەشدارن لە دروستکردندا، نەک (حەوت)!؟.
تێکشاندن لە خۆشەويستيدا هەيە، وەک جيابوونەوە و ڕق لێبوونەوە و تەنزدان و سوکايەتیکردن و تۆمەکردن و شکانەوە.
بەڵام بە پێچەوانەوەـ، لە عەشقدا باڵاو سەرخستن و وەسفکردن و جوانکاری و جواناسی و بێ تەنزو شکۆداری تادێ…
چۆن کەسی بەدمەست لە کاتێکدا دەروونت بۆ هەڵدەڕژێت کەسی بەد و ڕق ئەستور و شکستيش لە خۆشەويستيدا هەيە، بۆنمونە:
گەر کەسێک تا ئەوپەڕی خوێنەربێت يان بەناو نوسەربێت کاتێک کەسايەتيەک کە دەبێتە ئامانجی خودی و لە شکستەوە بيەوێ خۆشەويستی خۆی بۆ ساغ بکاتەوە، ئەوا گەر بەرابەر ڕازی نەبوو بە پەيامی خۆشەويستی ئەوا زۆر زوووو دەکەوێتە شکانی ئێسک و پوروسيەوە، جا بە هۆناوەی شيعرێکی هەمەجیبێت يان ڕستەيەکبێت، باسی کەسەريەت و خاڵە لاوازکانی بەرابەر دەکات ، هۆکەشی تەنها ئەوەيە بيهێنێتە ژيرباری خودە تێکشکاوەکەی خۆيەوە، بە تايبەت ئەوە لە پياواندا وەک سيفەتێکی بۆ ماوەیی پێو گەريدا بوونی هەيە.
عەیشق:
عاشقبوون پەيامی هەمەجی و ڕستەی ڕێ گۆڕکی نازانێ.
يەکەم: درۆ و خيانەت و خۆويستی خاڵيە… لە کەسايەتيەکەيدا .
دووەم: غەريزە بوون، ماهيەتی تێتا بزرە، ڕاستە وەک پێويستێکی فيسۆلوگييەت گۆڕينەوەيە لە هەستەوەرەکان، بەڵام نە داوای مسياو نە داوای زەواجی مەدەنيەت و نە ئەوانی تر، لە کەسیەتیدا هاوسۆزگەری ناکات چونکە، بۆی مەبەست نيیە، تەنیا شتێک کە بيبەستێتەوە لايەنە فەنابوون و خەياڵە عاشقبوونەکەيە وەک ڕۆچونێکی مەعريفی نەک مادیەت .
کەسايەتی…ساختەیی لە خۆشەويستيداو لە عەیشقدا لە ناو بوونی کەسێتيدا:
نيگا: سەرچاوەی ناوەوەيە کە لە چرکەی يەکەمەوە تا وێنەيەک کە خود خۆی بيگرێ بە هەر ئامانێک کە ويستی کەسەکەبێت.
وەستا و شێوەی (ابعاد الشخسيە)،
يەکێکە، لە هەرە ڕوونکرنەوەی جوڵە ناوەکيەکان پێش گوفتار کەبيەوێ بدوێت.
٢: هەڵبژاردەیی ڕەنگ :
بۆ کەسێکی خاوەن مەعريفە گرينگە کە دۆزينەوەی خود لە خۆيدا، وەک هەر ڕەنگێک کە خودا لەسرووشت ڕێکی دەخات، لەگەڵ هەر ڕەنگێکدا بۆ گونجاندن، خۆ ناکرێ باس لە زستان بکرێ و کەسێک باس لە دروێنەی گەنم بکات!،
شکاندنی ديواری خۆسەپان و خۆگەری بە ويستێک ‘کە زۆر لە کەسەکان، نمايشتی دەکەن لە خۆشەويستيدا.
بەلێدانی هەندێ لە گۆرانی هەرزەیی و پاڕانەوە و لاڵاندنەوە يا وێنەو جێی بيرەوەری کە بە زهنی هەرزەی خۆی ئەمە تا ئەو پەڕی خۆشەويستيە، بەڵام لە ڕاستيدا شپرزەی و لاوازی کەسيەتيە.
عەشق…
بەدوورترين مەداو نيگاوە دەڕوانێت…
هەر بۆيە مەعريفەیی و قوڵ بوونەوەی زۆر لە عاریفیەکان شتێک نەبووە ناوی جەسەدبێت لەلايان تەنها خەياڵێک تا ئەوپەڕی خود بوون،
ون بوون تيداو عەشق و مەعشوق لەوێ ديداری تێدا کردووە.
وەک عەشقێک بۆ خۆدا و بوون و هەست پێکردنيان، پاشان گەڕاونەتەوە بۆ دنيای وجود و ئەو کەسەی کە لە خودياندا بوونی داگيرکردوون بە ئامانەتەوە تێکەڵی ژيانی خەياڵێک بووە کە دەبێت هەميشە بوونی هەبێت و هەرگيز بڕوای بە تێکشکاندن نەبووە.
کەواتە:
ئامانجەکانی… خود لە کێ دا دەدۆزيتەوە و خۆت بۆ کێ قوڵدەکەيەتەوە.
پرسيارێکە جێدەهێڵم بۆ هەمووتان؟.