(ئەزمونگەریی و نوێگەریی لە زمانی شيعر)دا… نووسینی: رێبوار حەمە شەریف…

0

سەرنج و ڕۆچونێک، سەبارەت بە دونيای  شيعر و بەجیهانکردنی کورتە شيعرەکانی (قاسم تاباک) لە ناو هەر زمانێکدا.

هەرخوێنەرێک زۆر بە وردی يا وەک لێکۆلەرێک گەر گەشتێک، بەناو چەند کۆپلە شيعرێکی (قاسم تاباک )دا بکات بێشەک توشی سەر سوڕمانێکی قوڵدەبێتەوە کە  شاعير چۆن توانیویەتی کە  فەنتازییەت لە وشەداو لە هزرێکی بەرفراوان و قوڵدا بۆ ڕەگ و توخمە  وشەکان” ئاودێر بکات و  بە مانا لوغزیەکاندا  شۆڕدەبێتەوە.

گرينگە، خوێنەری وريا درک بە وردەکاریەکان و ماناو هۆنینەوەی وشە لە ناو کورتە شیعرەکانی (قاسم تاباک)دا  جێگەی تێڕامان وە سەرنجی وردی هەبێت تا ديوی شاراوەی وشەکان”بخەنە بەر لێکۆڵينەوەی وردترەوە، کە شاعير ڕست و کرۆکێکی لە جەوهەرێکی بابەتیدا، واتە (المضوع) چۆن؟ گرێدەدات و لەگەڵ چ جۆرە پەيامێکدا،  يارییەک بە وشەکان دەکات تاکو جوڵە ميکانزمیەکان لە هۆش بە ئاگایماندا بزوێنێت، دەکرێت وردتر و قوڵتر پەیامی کۆپلەکان ”شيبکرینەوە، بۆ فرەچەمکی و وە، بپرسین و پرسیار بخوڵقێنین، لە ئامانج و بەریەکەوتەیی لە فەلسەفەیی وشەدا، ئایا؟ پرس و پرسکرد لە خۆ بوونی تێدا هەیە؟ گەر هەیە چۆن؟ تا بەدوای پرسيارە بێ وەڵام و  وەڵامدانەوەکانی لەناو زهنیدا بگەڕێن و وشەکان” بتوانین شيبکەینەوە.

ئێمەی “خوێنەر ناگەينە ئامانج تا سێ سوچی سێگۆشەیی گۆشەکانی و تاریکەی دیوی و وە ڕوونی لە هەر کۆپلە شيعرێکیدا نەخەینە بەر پێوان و پێوەر بەتێگەيشنێکی دیالکتیکی/ زاراوە وشەو مانا وشەیی و توخمی، وەک ئەوەی کە لەوە تێبگەین ئاستی باڵاو هزری ڕەهایی… تا تێبگەین لەو پەیڤە وشانەیدا کە وشە درکاندنەوە، ئاماج لە چییەو بەکوێمان دەگەیەنێت  .

پێش ئەوەی… باس لە کۆپلە شيعرەکانی (قاسم تاباک)، بکەم هەندێ… ڕوونکردنەوە لەسەر شيعرو زمانی شيعر بەنمونەیی دەهێنمەوە.

ئێمە چۆن زمانی شيعر بگەڕێنينەوە؟

زۆرجار باسم لە نووسینی (شيعر و شانۆ)یی ـ نامەی شيعریم کردوە کە دەبێت …

هەماهەنگيەک هەبێت وە شيعر لە زمانی کورديدا بکەوێتەوە جوڵەو ئەو شاعيرە نمونەين، وە توانای دەقی شيعريان هەيە بتوانن بێنەوە مەيدان و دەق و تێکستە ئەدەبيەکانيان بخەنە بەر هەژمونێکی ئەدەبی وە، و شانۆ و شيعر لەو قەيرانە خنکاوەی بن دەستەییە ڕزگار بکەن .

 

هەر بۆيە لەگەڵ هەر بابەتێکی خۆمادا بابەتێکی وەرگيڕاو لەهەر زمانێک و ئێستای مۆدێرندا کە هەن بوونيان لەمەیداندایە بڵاو دەکەمەوە وە بە پێی توانا  لێدوانی لەسەر ئەدەم.

نووسەر: عواد علی بۆ زمانی شيعرو شانۆی شیعری دەڵێت:

شيعر لەسەر شانۆدا لە جێگەی خۆیدا نەماوە. شانۆ و شيعر هەر لە سەرەتاوە لە شارستانیەتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا بە شیعرەوە گرێدراوە، شاعیران زۆرینەی توخمە ئەدەبی و هونەریەکانییان کۆنترۆڵ دەکرد، دەقەکانیان دەنووسی و بەرپرسی پڕۆسەی ئامادەکردن و لێکدانەوەیان و ئامادەکردنی پێداویستییەکانیان بۆ پێشکەشکردنیان بەرجەستە بوونی قۆناغەکە، بەڵام لەگەڵ هاتنی مۆدێرنیتەدا شیعر لە شانۆدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی تا نزیک بوو لە نەمان، ئەمەش لەلایەن زۆرێک لە شاعیران و شانۆنامەنووسەکانەوە ڕەتدەکرێتەوە کە هەوڵی زیندووکردنەوەی پەیوەندی نێوان شیعر و شانۆ دەدەن.

 بۆیە گرینگە کە لێرەوە … ديسانەوە باس لەسەرهەڵدانەکان بکەم کە لەڕۆژهەڵاتی و ڕۆژ ئاوايەکانەو پەیوەندی نێوان شانۆ و شیعر تەنیا لە سەردەمی یۆنانیدا نەنووسراوە، شاعیران “بۆ ڕێنمایی ئەکتەرەکان لە شێوازی نمایشکردنیان و کێشانی جووڵە و ڕیتمی کۆڕ و سەمای تاکەکەسی و گروپی سەماکارانیان نووسیوە.

ئەوە دەزانین ئێمە “کە (ئەسکیلۆس) یەکێک بووە لە درەوشاوەترین کەسەکان کە دەقەکانی لەسەر شانۆ بەرجەستە کردووە، بە پشتبەستن بە تێبینییە وردەکانی کە لە دەقەکانیدا هاتووە، کە نزیکترین شتن لە نۆتەکانی دەرهێنەر و ئاوازدانەر پێکەوە. بۆیە یەکەمین کتێبی تیۆری لەسەر هونەری دراما لەلایەن فەیلەسوفی یۆنانی (ئەرستۆ) نووسراوە، بەناونیشانی “شیعر” یان “هونەری شیعر”.

ئایا شاعیران، دەرهێنەرن؟ شاعیر و شانۆنامەنووسی فەرەنسی (ژان کۆکتو) دەڵێت:

 شانۆ و شیعر دوو “ئەسپن لە خوێنی پەری… شیعر و شانۆ ئەو گۆڕانکارییە دووانە بوون کە بە ئەنجام گەیاندنی (ژیریی)ەکەی دوورکەوتنەوە لە نەخشە یەکەمەکان، گەڕان بەدوای ناوێک بۆ شتەکان و… پاشان خۆدۆزینەوە. لە ڕێگەی ڕێوڕەسمەکەوە خوداوەندەکان و ترس و ئارەزووەکان ئیمپرۆڤیزەیان دەکرد و بڕگەیەکیان لە شەوی ئەشکەوتەکەوە قەرز دەکرد بۆ فەزایەک کە توانای ماددیبوونی هەبوو، و ڕێنمایی دەکران بۆ شیعر …

بۆ ئەوەی بمێننەوە، یان شیعر بۆیان ڕێنمایی دەکرا بۆ گواستنەوە ئەوان بۆ فەزایەک کە وایان لێدەکات ئامادەبن و هەروەها شانۆش بوو.

هەر بۆیە لەگەڵ شۆڕشی مۆدێرنیتە و گەشەی (ڕیالیزم)دا لە ئەدەبیاتی ڕۆژئاوادا، شانۆ لە شیعر ڕزگاری بوو و شێوازی نووسراو زاڵ بوو. ئەو ساتەی شیعر لەگەڵ شانۆدا کۆدەبێتەوە، ساتێکی تایبەتە کە تیایدا هەریەکەیان واز لە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی دەهێنن بۆ تێپەڕاندنی سنوورە بۆماوەییەکانیان لە پێناسەدا، بۆیە دەقی دراماتیک واز لە چڕی و سەرقاڵبوونی خۆی بە دەرەوە دەهێنێت، ڕێگە بە وەهم و خەیاڵەکان دەدات تاریکی خۆیان بەجێبهێڵن بۆ ناو… ڕۆژی دەق پڕ لە ترسناکی و ژیان، قەرزکردنی وەهمەکان کە هێزی بەرجەستەبوونیان هەیە، و واقیعێکی نوێ پڕ لە بە دڕندەیی و سەرسوڕمانەوە کە لە شیعرەوە قەرزکراون.

شۆڕشی مۆدێرنیەتی و شيعر، لەگەڵ شۆڕشی مۆدێرنیتە و گەشەی ڕیالیزم لە ئەدەبیاتی ڕۆژئاوادا، شانۆ لە شیعر ڕزگاری بوو و شێوازی نۆسراو بوو بە شێوازی باڵادەست لە درامای شانۆدا.

 هێنریک ئیبسن  

بەرگری لەو گۆڕانکاریە واقیعیەو  سەرچاوەیی  گرتۆتە بەر. وە زۆر لە نووسەرانی تر باسیان لەوە کردوە کە شێوازی (شیعر) لە شانۆدا بێ توانا بووە لە وەڵامدانەوەی کێشەکانی ئەو واقیعە نوێیەی کە ژینگەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی سەرمایەداری بەرهەمی هێناوە. بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە شاعیران ڕوو لە نووسینی دەقی  شيعرو شانۆیی لە شیعردا بکەن، تەنانەت لە سەدەی بیستەمیشدا، وەکوو… ئێلیۆت، ییتس، شۆن ئۆکسی، لۆرکا و پۆڵ کلۆدێل.

(قاسم تاباک) شاعيری بە توانای لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان….

نوێگەرو نوێخواز وە، بەسەليقەیی و خوڵقێنەرێکە لە زمانی ئەدەبێکی زۆر جياوازدا لە بواری کورتە شيعریدا .

وشکەساڵی

بەڕێوە بوو

کچ

بوو

بە

گەنم

ئەو

ئێوارانەی

هەورن

سوور

دەکێشرێنەوە.

شاعیر زۆر وردتر بەدەست و بردتر لە وێنە کێشەکان، وێنای  ئاسمان و ڕۆژ و سرووشتت بۆ ڕەنگاڵە دەکات و پێناسەیەکی تراژیدیاـ  ئاسا، باس دەکات، زمانێکی جەستیی وشە بەکا دەهێنێت کە هەر کۆپلەیەک بخوێنيتەوە وشەکان سەمایەک دەکەن کە دەيانەویت بێنە زمان .

لە دیدی شاعيردا گەر، ئێوارەیەک، بە سووری ببينێ ئيدی ئەو تێدەگات کە خوێنی جەستەی کەسێکی ناو نيشتمانەکەیە بۆیە وا ئاسمان سوو دەنوێنێ.

بۆیە دەڵێت:

 تفەنگەکانی

سەر شان

تابووتێکی

گۆر

غەریبن

 

لە هەڵبژدنی فکر و خەباتدا

ئەو باس لە جۆری هەڵبژاردەیی فکر

ناکات کە چ جۆر بيرێک ئەتوانێت بۆ نيشتمانی ژێردەستەی ڕزگارکەربێت، بەڵام باس و لەدەست و ئخەیە دەکات کە دەبێت تفەنگی بۆ بکرێتە شان تاکو ئازادی بپێکیت.

هەر بۆیە ئەو لەواقیعتەوە ئەدوێت و دەڵێت کە هەڵگری تفەنگ لەشان بۆ داکۆکیکردن لێی گۆڕ غەریبت دەکات، مەنزوری لەوەیە کە لەجێێ شەهید دەبێت و بەخاکی غەریب مەئوایی کە لەدایک بوونتە گۆڕ ون دەبیت.

هەر بۆیە شاعير بەرەو واقیعەتیەک دەبات کە دورمان دەخاتەوە لە ئەفسانەیی کە خەياڵ بۆی بکێشێت.

 فڕیم

بە سنور بڵێن

جازبەی

نەماوە

دیسانەوە… بە کۆپلە شيعرێک بەگوێی سنوردا دەدات و پەيامێکە و بە باڵەکانی فڕێندا دەینێرێت، دەزانێت فڕين لە هەستێکەوە پەیدادەبێت کە ناخی دەرووەنە تێکشکاوەکانن و داگيرکردنی بيرو ئازادی تاکەکەسییە لە ژياندا دەبێت خۆی لە زنجیرو بەندکردنی ئەقڵی داگيرکراوی ڕزگار بکات بۆیە وا ئیتر جازبەی نيوان هيچ شتێک بۆ ڕاکێشان کەریگەریەکەی سفر دەکاتەوە. 

 لە يەقينەوە بۆ نا يەقينی ڕا گوزردەکات، کە باچیتر خاک و نيشتمان لەبەر سنووریکی دەستکرددا با نيشتمانەکەی  ئامادەبێت کە ڕۆژێک دێ ئەوسنوورە هەڵدەوەشێندێتەوە، بۆیە شاعير بڕوای بە يەقینیەت جێگیرە  هەر دەبێت کە بگۆڕێن .

وڵاتم نەبای

پێشمەرگە

دەبووم؟

شاعير جگە، لە سەدان “

کۆپلەی کورتە شيعری بۆ نيشتمان …

لەگەڵ ئەوەشدا باوەش و ئامێزی نەرمی بۆ دونيای ڕۆمانسییەت گرتۆتەوە..

بە بڕوای من هيچی کەمتر نییە، لە شیعری شاعيرکی وەک (نزارقەبانی) و هەزارانی تر کە لە میلودیەکی چەند بڕگەیدا و کە بۆنی سێبەری دار سنۆبەرێک و تيشکی مانگە شەوێک و ڕامان لە دورترین خەياڵ و هێنانەوەی يادو يادەوەری وەکو باڵکێشانێک بەسەر ڕابردوودو بە ئێستاشەوە لەناو بوونێکدا باڵە فڕی ناو شینی ئاسمانن، وە بەجوانترين تۆنێکی ڕتمی وشە مۆزيک و  ناسکتر بەو هەوایەی ناوسينەو دەرخستەیی تۆنێکی شاراوەیی ناو دڵ و ژێر لێو وگەرو وەوە کە پڕە لە و هەستە بزوێنەرانە کە مرۆڤ تێیدا خوڵقێنراوە، کە بە شێوەیەک باس لە عەیشق دەکات مرۆڤ بەو دو دێڕە دەباتە جيهانی خۆیەوە.

 

وەرە مانگ

بۆ خودا

بنێرینەوە

لە هەر شتەی

یەک دانە

جوانە

 

وڵاتم نەبای

پێشمەرگە

دەبووم؟

 

هەڵپەڕینیم

لێ جوانە و چۆپیش

دەسماڵەکەم

شوێنت

دە

کە

وێ

 

مەسیح بزانێ

چەندەم خۆشدەوێی

دەمکا

 بە خاچ

بە گەردنتا

هەڵمدەواسێ

(قاسم تاباک)

نووسینی … ڕێبوار حەمەشەريف

Leave A Reply

Your email address will not be published.