خاتوو (ئەرخەوان عومەر)، و چەند وشەيەک لە گەوهەری ڕستەيەکيدا … شرۆڤەی: ڕێبوار حەمە شەریف

0

بەشی دووەم

خاتوون… ويستی وەک ژنێکی ئازاو و خاوەن بيرو بۆچۆنێکی سەربەستانە و بە ئيرادەيەکی بەهێزەوە  دژ بە هەر تاکێک کە بەمانا نامۆيە بوەستێتەوە. لە بيرو هزرێک کە لەو کۆمەڵگەیەدا وەکوو سوکايەتیەک بە ژنان و بێڕێزی کردن و ناو ناوتۆرەی جودا، بۆ بەکەمزانينی(ژن)، وەک ئەوەی ژن مرۆڤێک نیيە. ئەوانەی کە دەبنە زۆرینە، ڕۆژانە وەک مێرووی (گەنە) ئاسا، خوێنمژن. گەر مێرووی (گەنە) لەسەرلاکی گيانداران خوێن مژێکبێت ئەوا ئەو جۆرو کەسايەتيانەش کە وا بەرەو زۆرينە وەک پياوسالاری و پياوانەی ناو کۆمەڵگەی کوردی، کە دەشێ وابێت لەڕێی زەکەرو ناوگەڵەوە بۆ سەر جەستەی خاتوونان تێبڕوانن! زۆرن و لەهەمان حاڵدا هەن و لە زيادبووندان. بێ مۆراڵی وگێل وگەمژەیی.. گەيشتۆتە ئاستێک مرۆڤ شەرم دەيگرێت بڵێت: کە من وەک تاکێکبم لەو گەمژەگەرييەی ئەوڕۆ. چونکە تا ئەوپەڕی ناوگەڵ پەرستی وهيچ و پوچی باڵی کێشاوە بەسەر دەنگ و ڕەنگ و هەر ئایديايەکدا، کە مافی بيری هەر کەسێکە کە چۆن تێ بڕوانێتە ژيان و چۆن چۆنی کە دەبێت ئازادبێ. من پێموايە مافی خودی خۆیەتی و ژيان و ژينی خۆيەتی کە ئازادانە بيربکاتەوە، بەڵام ديسان، شەرمە کەبڵێیت: هەبوونم وەکو (ژن) و تۆش ئەی (پياو) وەک مرۆڤێک هەیت، کە ناوت و بوونت وەکوو (پياو)ە . بۆيە، من وئەوانەی” کە مرۆڤ دۆست، وخاوەن بيری سەربەستين وقوڵتر بۆ ژيان دەڕوانن. دەنگمان” دەخەينە پاڵ دەنگی.. ئەو ژنە ئازایە.  گەر ئەوان” بۆ پێناسەی وشەيەک و (پاشگرێک)ی پڕ ناوێک لە ناو وناتۆرەی کە چەندە شورەیی بێت، ناو ناوزەندە بکرێن بە قەيرەو بێوەژن) و هەڵکشاوێکی ناو (تەمەن) و (کچی )ماڵەوە… ئەوا دەبێت وا تێڕوانين کە ئێمەش” تياماندايە و بوونمان” زۆررررە.. دەکرێ و دەشێ ! با (ژنان) يش ناومان لێبنێن، یان گەر هەبوو ژنمان مرد بوو، هەقە و ئازايانە پێمان بڵێن: (بێوە پياوە)، کە تەمەنمان هەڵکشا و ژنمان نەبوو خۆ ئەوانيش ئەتوانن” ديسان بڵێن تەمەن بەسەرچووی ناو ڕۆچوو و لە دەستچوو، (کەڵتە)، پياوێکی ناو ساڵە. لێرەدا ئەوەی دەمەوێت جارێکی تر باسی لێ بکەمەوە کە بە کۆتایی ئەو نووسينە کورت و پڕ بەهاو وشە سەنگين و تەنز ئامێزانەيە، کە خاتوو (ئەرخوان عومەر)ی بێدەگ نەکرد، و توانی وەڵامێکی لۆژيکیانە بداتەوە، دژ بە کەلتورێکی کەم فەرهەنگ و کەم ديدگاو بێئاگا، و کورت ڕووانين بێئەرزشکردن لە بوونی خاتوونان. هەڵبەتە دەبێت ئەوە لە بەرچاو بگرين کە دنيای گوڵوباليزم و سەرمایەدارش دەستێکی رۆڵێکی باڵای هەيە، نەک تەنیا دەرهەق بە نەتەوەی کورد، بگرە لە جيهاندا ئەو ئاڵوزی و ناسەقامگيریە لە پەرەسەندنێکی هەڵدێرو تێکشاندايە، بۆ لێکترازانی خێزان و تاک وەک کەسایەتی. چونکە دنيای سەرمايەداری و بەرژەوەندیيەکانيان لەوێدا دەبيننەوە. هەر بۆيە خزاندنی تاقم و دەستەی چەتەو مافيای بەناو سياسی يان دينی، ويستێکی سەرمايەدارانەيە کە لەو ڕێگەوە بتوانن  تاک گەمژە بکەن و بير يەخسيرکرێت تا هيچ کەسێک دەرفەتی ئەوەی نەبێت وەک خۆی و خودێکی ئازادانە بيربکاتەوە، هەروەها داهێنان وە دەستبهێنێ و بەرەو پێشەوەی ژيان و نوێگەربن لە ڕەوتی پێشکەوتندا، بەڵام ئەوە ئەرکەو کاری خەڵکانی خۆنەويستو ڕۆشنبيرو قەڵەم بوێری دەوێت، بۆيە سەرمايەداران وەک پیشەو خنکاندنی هەناسەی ئازادو بيری نوێخوازی پێيان هەزم ناکرێت و بەرژەوەندیيەکانيان دەکەوێتە مەترسييەوە. هەربۆيە لەهەوڵدان و بێوەستان لە ڕێگەی دەزگاو ڕێکخراوی هەمەجۆرەوە ئەو بناغانە دادەڕێژن کە ڕۆژانە لە لەنگی و ناسەقامگيری، و کار لەسەر ئەو بەرژەوەنديانە دەکەن کە ئاڵۆزی و پشێوی و گرانی و دروستکردنی سەرمايەداری خەياڵی و بيناو هەڵچنينی خانووبەرە و داگيرکردنی زەوی و بە فيڕۆدانی ژێرخان و سەرخان، تا هيچ تاکێک و هيچ کەسێکی کاسبکار سەروبەر لە پێش و پاشی ئەم زەمەنەدا بە ئاڵۆسکاوی کاری بۆنەکات کە چۆن بژی و چی بکات. لەو ڕێگە.. شێواو بێسەرو پەرشوبڵاوەدا، ئيدی ژيان و گوزەرانی هيچ مانايەکی تێدا نامێنێت کە وەک خۆی ناتوانين پێناسەيەکی دروستی بۆ بکەين کەواتە بوونی ئەو هەموو ناعەدالەتی و دزین و دروسکەری وردە بۆرژواکان ئەو لايەنە دەقۆزنەوەو بەهەندی وەردەگرن، و برسيەتی و قاتوقڕی و سواڵ و بێ مەعاشی پشێويەکی وادەنێتەوە کە لەم جۆرە نووسينەو بێ حورمەتیە کەهەيە لە ئێستای کوردستانی باشوردا بێتە دياردە و خاتوونێکی هێژاو ژير بێنێتە زمان و گفتوگۆکردن، لەسەر ماف و حقوقی تاک وەک گەنجێک سەرگەردان بکات و ژيانی ئاسایی و سادەی قوناغی هەرزەیی لێبشێوێنی و دەرفەتی پێکهێنانی دروستکردنی خێزانی بۆنەڕەخسێ. دەسەڵات و جۆری فکرو مەزهەب و شێواندنيش بەشێکی کەو باڵادەست ڕۆشتوو، و پلاندانەرە لەو تێکدانە. هەموو ئەوەش دەبێت بزانين کە کۆمەڵگە لەڕاستيدا دەبێت سستماتيک و ياسای پەروەردەیی بەکۆمەڵگەيەکی مەدەنيەت بەپێی ياساو ڕێسا ڕێکخرێت، دەبێت دەسەڵات ئەو ئەرکە هەڵگرێت و بيخاتە سەر ئەستۆی خۆی و لە خەمیدابێت، بۆ بژێوی ژيانی تاکی نيشتمانی کە دانيشتووی ئەو نيشتمان و جێگەن. بەڵام کە نەکراو نەبوو ئەوا لە تاو دز وگيرفان پڕکردن، ئەو هەموو کارەساتە نامۆو سەرسوڕهێنەرانە دێنە بەر بيستن و بێ ئەنجام ڕووداوی دڵ هەژێنەر، سەرئەنجام لێکترازان دێتە پێش کە ئەمڕۆ بە بيستن و بە بينین بوونيان هەيە، بەڵام، من لێرەوە؛ گلەییم هەیە لە هەموو ئەوانەی کە خۆيان بەدۆستی قەڵەم و ڕۆشنبيری دەزانن، دەکرا هەڵوێستەيان وەرگرتايە، گەر وەک دەڵێن خۆ هەناسەيەکيان تێدا ماوە، دەبوو… لەسەر ئەم پەيامەی خاتوو (ئەرخەوان عومەر)، قسەيان هەبوايە، و دژی ئەو هەموو ناعەدالەتی و بێ کەرامەتييەی کە بەتاکی کۆمەڵگە دەکرێت وەستابانەوە. هيچ نەبێت چەند ڕۆژنامەيەکی دەرەکی و ناوەکیان بەئاگابهێنايەتەوە، تا دەنگە کپ و مردووەکان، بە ئاگا بهاتنايەتەوە، هەست بکرايە کە پەيامی خاتوو (ئەرخەوان عومەر) پەيامێکی گشتيە و هی هەموومانە. بەڵام ديسان جێگەی داخە کە بێدەنگی ئەوان بەو ناعەدالەتی و سوکاييەتيە کە ڕۆژانە دەبيستين وە دەشيبينين، بەڵام هەر بێدەنگين….

Leave A Reply

Your email address will not be published.