ئێمە بەحورمەتين و تەمەنمان هەڵکشاوەو کەس نايەتە داوامان .وەرنە داوامان ..! “خاتوو ئەرخوان عومەر”

0

پێوەر لە ڕستەداو لەناو جەوهەرە ئەقڵانيەکاندا…! 

زۆرجار هەندێ نووسين ئەو تيئورييە بەهێزەیە کە دەکرێ هێندە شۆڕبێتەوە مەگەر لەڕێگەی دەها پەڕتووکەوە  بەشێوەيەکی ورد وئاقڵانە لە ڕوانگەیەکی فەلسەفە ئاساوە، کە بتوانين مژار بۆ خوێندنەوەیان بکەین. وە پرسياری هەمە چەند لايەنە بەدوای خۆيدا ڕادەکێشێت. يان زۆرجار داتاشينی وشەو ڕستەيەک کە دەگوترێت… لە ڕووی هزرییەوە هێندە بەرز داڕێژراوە کە دەکرێت… بەنووسينێک بخرێتە چوارچێوەيەکەوە و ببێتە سەردێڕی تايتڵی سینایۆیەک، تا ئازارەکانی ڕۆژانە بەر نيگامان بکەوێت و بەئاگامان بهێنێتەوە لەنابوتی و دواکەوتن لە ڕەوتە بێئاگاییەکانمادا، کە لە ژيانی  ئێستاماندا درکی پێ بکەین کە کۆمەڵگەيەک “چەندە بەجێماوە لە ڕەوتی ژياندا. کە ئەوەش، بە تايبەت لەکۆمەڵگەی کوردەواریدا کە بە دەست (نێر سالاری) یەوە دەناڵێنێت، وە کە دەکرێت ناوزەد بکرێت بە نەخۆشيەکانی سێکسواڵيتيەوە کە خەمی گەورەی ناوگەڵ و هۆش و شەهوەتە.

هەر بۆيە زۆرجار لە هەندێ نووسين و تەنزە زەق و بەهێزەکاندا هەندێ وشەو ڕستە دەبنە تيرو توانج تا سنوری مەودای پێکان نيشانەکە ئەشکێنێت و بۆ بەئاگا هێنانەوەی هۆش و خەوی قوڵی گەمژەگەری… کە نەخۆشييەکی سامناکە و دوچاری کۆمەڵگە نا هۆشيارەکان دەبێتەوە و دەستە و ئەژنۆ لەسەر لاشەی زەليل و داماوی فەلەج بووی خۆی کاريگەریی دادەنێت .

  ئەوەی دەمانەوێت کە لێرەدا جێگەی شرۆڤەو شيکارو ڕەخنەيەکی پاڵپشتی بێت بۆ درێژەپێدانی مەدای نووسينەکەی (خاتوو ئەرخەوان )ە کە مەبەستمانە بەسەر پێوە ڕابوەستێت و باسەکەی زيندە بەچاڵ نەکرێت. کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردبويەوە، لەبەر گرینگی بابەتەکەی وە بۆ ئەوەی بە زیندویی بمێنێتەوە وەلێرەدا… وا بڕيارمان داوە وا پێویست ئەکات زیاتر شرۆڤە بکرێت و گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی زیاتری بۆ بکەين، تا ئەگاتە ئاستی کەناری هێورکردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو کۆمەڵگە، کە پێمان وايە وەک گرێیيەکی شێرپەنجەيی وایە کە ناوەوەی سينەو مێشک پوتی هەندێ لە نەخۆشەکانی کۆمەڵگەی تاکی کوردی تەنيوە، دەکرێت خۆ ئێمەش”وەک پياوان“ هەڵوێستەيەکمان هەبێت لەوبارەوە، چونکە پەیامەکە بۆ ئێمەی پیاوانە بۆ ئەوەی قوڵ بەقۆڵی ئەو هەموو تەنزەدا بکەين و لەگەڵ ئەم کوێرەوەريەی ناو کۆمەڵگەدا کە بەشێک لە ئێمەی پیاوانیش بەدەستييەوە ئەناڵێنێ دەکرێت بۆ چارەسەرێک بگەڕێين .

سەرەتا:

من لێرەوە… بە دەستپێکی هەر دێڕو ڕستەیەک لە تەنزەکانی (خاتوو ئەرخەوان)، دەهێنمەوە بە نمونەو بەدوايدا وردە شيکارو ئامانجی ڕستەکەی لە وتندا وەدەردەخەم .

 

بۆنمونە: خاتوو ئەرخەوان، لە دەستپێکی نووسينەکەيدا وا دەڵێت :

وەرنە داوامان !

ئێمە”بەحورمەتين و تەمەنمان“ هەڵکشاوە وکەس نايەتە داوامان”  !

من لێرەوە:

وەک پياو يان وەک مرۆڤێک خێرا پرسيارێک بەرۆکی هزرم دەگرێت و لەخۆم دەپرسم؟  بۆچی و مەبەستی لەم پرسيارە سەرسوڕێنەر و داواخوازييە چیيەو بەکێ دەڵێت؟ کە لەم دەرگای حورمەتەوە دێتە ناو ژووری پرسيارەوە و بۆچی خاتوونان بۆ بەهەڵکشاوی تەمەن مەزندە دەکات؟ کە لە نوسینەکەیدا هاتوەو ئەڵێت:( مەکتەب ونوسینگەمان هەیە لەم شارە ٤٠ مامۆستا وفەرمانبەری هەیە ، ٢٧ یان قەیرەن و٤٠ ساڵ لە تەمەنی تێپەریوەو کەس نایەتە داوایان…)

ديارە مەبەستی خاتوو ئەرخەوان ئەوەیە دەيەوێت بەرەو پرسياری هەژێنەرترو قوڵترمان بەرێت تا لە کەناری گۆمە مەنگەکەدا کە داماڵينی هەموو ئەو ڕێساو پەت لەملکردنەیە کەژيانی تاک گەرايەتی و سواغدانی بەکلتورکردنە، کە ژنان يان خاتوونانی کۆمەڵگەکەی خستۆتە ژير ترسناکترين پرسياری مرۆڤ بوون و حساب نەکردنی ژن وەک مرۆڤێک لەناو گەمارۆی  ئەقڵی پياو سالارانەدا، يان بابڵێين نيرينەی دەست ڕۆشتوو بەسەر بوون و موڵکييەت کردنی ژن کە بڕوایان وایە ژنان وەک کەل وپەلی ناوماڵ موڵکی پياوەو دەبێت لەخزمەتی ئەودا بێت تەنانەت ئەگەر فرەژنیش بێت!.

دەکرێت لەوێوە ديسان باس لە حورمەت و پاپەندبوون بە حەياو کەرامەتی ژن وەک ئەوە پێناس بکات کە بێگەردن و دەستيان بۆ نەبراوە، گەر هەر کەسێک لە خواستياندا بێت ئەتوانی ئەم بوونی ژنە وەک چکلێتێک لە کاغەزەکەيدا وەربگرێت بێئەوەی بەر دەمی هيچ باو بۆران و بەرهیچ زەوییەک نەکەوتبێت، بە کورديیەکەی دەڵێت: ئێمە هێشتا کچين و پەردەی کچێنیمان نەدڕاوە، لە کاتێکدا، بوونی ئەوان ڕەمزی گەورەیی سروشتە.

لەوە سەيرتر ئەوەيە دیاردەی نووسينەگەی ژن فرۆشتن بە نمونەی خانووبەرە فرشتن دێت.. وەک ئەرزەو ماڵ کڕين،  کە دەکرێت لەوێوە بمان “کڕن و تاپۆدارمان بکەن” لەسەرخۆتان، ئەمە وادەکات کە، بمانگەڕێنێتەوە بۆ ترسناکترين سەردەمەکانی جاهيليەت کە لە بازاڕەکانی (عەکاز) دا مامەڵە بە خوان و سنگ و لاشەی بەفرين و لياقە و چاو برۆو ڕووخسارەوە کە لە کۆندا باشترین نرخیان  لەسەر ڕەنگ و لەشولار بۆ پياوانی شەهوەت بازەکاندا داناوە، دەنا بۆ  هەر لەوێوە سەر دەکێشێت بۆ ژمارەی ساڵ و جوداکردنەوە تەمەنەکان و نرخ دانان لە سەر لەشولاریان.

 لە لايەکی ترە و بەرۆکی ئەو داڕمان و زۆر بوونەی خاتوونان وەک پيشەی مامۆستاو فەرمانبەران ديسان دەهێنێتەوە بەنمونەیی کە هەن و بەپێی چەشنەکانيان ئەتوانرێ گوڵبژێر بکرێن و دەست بخەيتە ناو تورەکەی شانسەوە تا وەک بیتاقەیەک بۆت دەردەچێت .

 

 ژنێکی قەيرە يان جوان و شۆخ و شەنگە يا ئەوەتا ديسان هەر پياوەکە ئەتوانێت دەستبکاتەوە بە تورەکەکەدا ئەگەر خواستی لەسەر نەبێت بەوەش هەندێ لە ژنان وەک کاڵایەکی مەسرەف نەبوو ئەمێنێتەوە کە لەم بازاڕی کڕین و فرۆشتنەدا زەرەرمەندی یەکەم هەر ژنانن.

کەواتە: با لێرەدا بپرسين؟

خاتوو ئەرخەوان، کە دەيەوێت وەک ژنێک و بەناوی کۆی ژنانەوە ئەم بوێری و ڕووماڵين و پەردەلادانە لەسەر ئەم هەموو بە کۆيلەکردنەی ژن و بەسوک سەيرکردنە لەلايەن پياوانی پياو سالارەوە و لەگەڵ ئەوەشدا داپۆسڵينی نەبوونی ڕێساو ڕێزگرتن لە بەهای ژن و مانەوەيان بەم ژمارەو پۆست و جێگەيەی ناو کۆمەڵگە، کە وەک بوونی ژن، گلەییيەکان ئاڕاستەی کێ دەکات و کێ ئەخاتە بەر تەرازوی دادو ياسا و بەرپرسياريەتی يەوە.

لە وڵاتێکدا کە کوڕ و کچ ناتوانن بەڕەسمی یان غەیرە ڕەسمی پێکەوە بژین، تا ئەم مەترسی و سوکايەتيە بە بوونی مرۆڤ بکرێت بە تايبەت لە ديدگای کۆمەڵگەوە و یاسایەک دژی نەوەستێتەوە، سەختە کە مۆری قەيرەیی وبێوەژنی بە ڕووخساریانەوە دەنرێت لە کاتێکدا وەک کاڵا حساب بۆ ئینسان دەکرێت ناوو ناتۆرەی دەستی دوو بەتایبەت لە ژنان دەنرێت، مانەوەی ئەم ناوو ناتۆرەیە دەبێت جێگەی شورەیی و نەنگی بێت لە کۆمەلگەیەکی مەدەنیدا.

بۆ ئەوەی لەڕەگەوە شۆڕبينەوە بۆ ناو کەم و کورتييەکان و ئەو  کلتورو فەرهەنگەی پشتیوانی لەم نایەکسانییە دەکات هەڵوەشێنینەوە ئەم شرۆڤەیە دەبێت درێژەی پێ بدرێت ڕێگر بین لەشکاندنی قودوسيەتی تاک وەک ژن لە ڕووی سايکۆلۆژييەتەوە، چونکە ئەم نەریتە دواکەوتوە لە ئايندەدا کارەساتێکی دەروونی لەسەر هەر خێزانێک لەو کۆمەڵگەدا دادەنێت ئەگەر لە ئێستەوە کاری لەسەر نەکەین.

 

شرۆڤەی: ڕیبوار حەمە شەریف

ماویەتی

Leave A Reply

Your email address will not be published.