جەنگەکان جیاوازن… نووسینی: نجم الدین فارس حسن…بەشی دووەم  

0

کاتێک باس لەگرنگی هوشیاری دەکرێت بۆ پڕۆلیتاریا لە نیزامی سەرمایەداریدا ئەبێت ئەوەمان لە بیرنەچێت کە هووشیاری کۆمۆنیستانەی زانستیانەی پرۆلیتاریایە هەڵوێستی دروست و مێژوویی بەرجەستە دەکات بۆ نەمانی هەموو جۆرێکی چەوسانەوە، و دژ بە هەلومەرجی ماددی چەوسێنەرانەی سیستەمی سەرمایەداری جوڵەکانی ئاڕاستە دەکات. هووشیاری کۆمۆنیستانەیە کە بەشێوەیەکی ڕێکخراوانەی دروست دژ بەواقعی نیزامی سەرمایەداری ئەجووڵێتەوە و گەشە بەپراکتیک و تیۆری خۆی دەکات، بۆ لەناوبردنی هەموو ئاسەوارێکی بیری کۆنەپەرستی و چەوسانەوەو کاری بە کرێ سیستەمە سیاسیەکەی.

واتا گرنگی ئەو هووشیارییە بۆ پڕۆلیتاریا، لە خستنە سەر ڕێگەی گۆڕانی مێژووی مرۆڤایەتیدایە، لەناوچوونی چینەکان ئەو هووشیاریە کە ئەتوانێت ئاڕاستەیەکی دروست بدات بە ڕێگای گۆڕانی مێژوویی لەلایەن پڕۆلیتاریاوە، ئەمەش تەنها لە فەلسەفەی زانستی مارکسیزم دایە، تەنها ئەو بیرو تێڕوانینەیە کە ئەتوانێت لەگۆڕنانی نیزامی سەرمایەداری بەمیتۆدێکی زانستی نیشان بە پڕۆلیتاریاو مرۆڤایەتی بدات. لەگەڵ ئەوەشدا ئەبێت ئەوە ڕوون بێت، لە هەمانکاتدا کە پڕۆلیتاریا ئەگەری هەڵگرتنی هووشیاری جیاواز لەو هووشیاریەی هەیە کە ئەتوانێت گۆڕانکاری مێژوویی بەخۆیەوە بگرێت. واتا ئەبێتە ئەوەی کە هەڵگری هووشیاریەک بێت کە لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداریدا هاوکار و هاو نەزەر بێت، واتا یەک زەڕە زیانی بۆ گیانی بۆگەنکردووی سەرمایەداری نابێت، ئەمەشیان جۆرێکی ترە لە هووشیاری بۆ پڕۆلیتاریا، واتا پڕۆلیتاریا هەڵگری بیری دژەکەی خۆی دەبێت سوودمەند دەبێت بۆ دژەکەی خۆی.

ئەگەر بڕیاربێت ڕودانی جەنگ بە نەبوونی هووشیارییەوە بەند بێت، ئەوا دەکەوینە ئەو هەڵەیەی کە نادیدەبین و نەتوانین درکی ڕوونمان هەبێت و ئەوە  نەبینین کە سیستەمی سەرمایەداری هووشیاری سەرانی سەرمایەداری و لۆبییەکانی دامەزراوە سەربازیەکانی وڵاتانی بەرەهەمەێنی چەکی سەربازی تێدا جەنگە ناوخۆیی و هەرێمایەتی و جیهانیەکان دروست دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگەکان کە هووشیاری سیاسیشیان نەبێت جۆرە جیاوازەکانی جەنگە هەنووکەیی و ڕۆژانەکەی پڕۆلیتاریا دەبێت. بە ڵام هووشیاری بوونی سیاسیانە بۆ پڕۆلیتاریا مەرجی باشترکردن و هەڵوێستگرتن و بەجێگەیاندنی ئەرکی مێژووی بۆ پڕۆلیتاریا دەستەبەر دەکات. هووشیاری و خەباتی سیاسی بۆ جەنگی چینایەتی پڕۆلیتاریا لەگەڵ سەرمایەداریدا، گرنگی و پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە.

کاتێک تێڕوانین و لێکدانەوەکان دەچێتە سەر ئەوەی کە گوایە نیزامی سەرمایەداری ممارەسەی سیاسی و ئابووری خۆی، بەپێی تەکنیک و تەکنەلۆژیا بنیات ناوە. لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەت هەتا تەکنیک و تەکنۆلۆجیاشی نەشبێت نیزامی سەرمایەداری بە پێویستی بەڕێوەبردنەکانی کێشمەكێش و ململانێکانی کەلەناوخۆیدا هەیە، پرۆسێسکردنێکی سیاسی و ئیستبدادی خۆی هەیە بەڕێگا و تەکنیکە جیاواز جیاوازەکانی، بۆ ژیاندنی سیستەمەکەی خۆی. واتا ئەتوانرێت پرۆسێسکردنێکی سیاسی و ئابووری لەنیزامی سەرمایەداریدا بەوەوە بەند بکرێت کە کاتێک تەکنیک و پێشکەوتن یان دواکەوتوویی لە هەموو ڕوویەکیەوە هەیە. ئەمەش و بە هەموو جۆرێک هاوسە نگە لەگەڵ گەشەی ئابووری وە یان دواکەوتوویی ئابووری. واتا لە هەموو سوچێکی ئەم جیهانەدا بە وڵاتانی پێشکەوتوو پاشەکەوتووشەوە هەریەکەیان بەجۆرێک لەسەرکوتی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی سیستەمەکانیان بەڕێوەدەبەن. هەر هەمووشیان بە دەوڵەتانی پێشکەوتوو دواکەتوی لیبراڵی و عەلمانی و ئیسلامی و کریستیانی و جولەکە و بەناو سۆسیالیستی، پەیڕەویان لە سیستەمی ئابووری لیبراڵی کردووەو دەکەن. واتا سیستەمەکان بەپێی بوونی ئەو هەلومەرجەی کە لە ناوخۆی هەیەتی لەڕووی ئابووری و سیاسی و هزری و چینایەتیەوە، پرۆسێسی چەوساندنەوەی ئابووری و سیاسی و ڕەگەزی و ئاینی و مەزهەبی دەکات.

وەکو ئەوەی لە ئە وروپای پێشکەوتووی سەنعەتی و ئەفریقای دواکەوتووی سەنعەتی و دەوڵەتە ئاینی و مەزهەبیەکانی سەرئاستی جیهان هەیە. هەر جۆرێک لە جووڵانەوەیەکی سیاسیانەی چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگەکانیان هەبێت ئەوا بەرەنگاری بوونەوەو بەرهەڵستکاریەکانیان لەگەڵیاندا، دەوڵەت جۆری تایبەت بەخۆیەوە دەگرێتە بەر. لە ئەوروپا و ئە فریقا و ئاسیا و هەموو گێتیشدا هەمان دژە وەستان هەیە لە بەرامبەر هەر داخوازییەک کە ببێتە هۆکاری کەمکردنەوەی دەسەڵات و قازانجی سەرمایەداران، ئەم دژ وەستاندنانەی هەر دوولایەنی دەسەڵات و کرێکاران و چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە لەبەرامبەر یەکتردا، جەنگی نێوانیانە و بەردەوامی هەیە و دەیبێت. ئەم جۆرە لە جەنگ، ڕەوایەتی هەیە بۆ چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگەکان بەرامبەر بە چەوساندنەوەو برسیکردن و بێمافی و بردنی بەهرەی هێزی کاری ئەوان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هێشتا سیستەمی سەرمایەداری تەواوی زانست و تەکنۆلۆجیای بەشداری پێنەکردووە لە بەرهەمەهێناندا، لەبەرئەوەی بتوانێت باڵانسی پەیوەندی بەرهەمەهێنان و بەکارهێنان و بەکاربردن ڕابگرێت. ئەمەش لەبەر خاتری بەردەوامیدان بە بەرهەمهێنان و قازانج دەیکات و کردوویەتی. بەڵگەی ناهاوسەنگی نێوان سەرخانی زانستی و پێشکەوتنی هزری و نێوان ژێرخانی ئابووری و پرۆسەی بەرهەمەێنان، بوونی ئەو جیاوازیەیە کە سەرخانێکی زانستی پێشکەوتوو هەیەو بەتەواوی بەشداری پێ ناکرێت لە پرۆسەی بەرهەمەهێناندا، بەخاتری ئەو باڵانسەی کە باسکراوە لە پێشتردا. ئەو هۆکارانەش ڕێگەی لە ئارام بوونی سیاسەت و سیاسەتی ئابووری پێ نادات. بەردەوام لە جەنگە ڕۆژانەکانیدایە لەگەڵ چینەکانی تری خوارەوە، لە زۆرترین کاتیدا ئەم جەنگە ناوخۆییانەی دوو چینی پێکهێنەری کۆمەڵگەی دەوڵەتەکان سیستەمی سیاسی و دەسەڵات دەیگوێزنەوە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی خۆیان و دەیکەن بەجەنگی خاک و هەژموون و ئاین و مەزهەب و داگیرکاری و نیشتمانی و نەتەوەیی، لەپێناوی کپکردنی کێشە بنەڕەتە کۆمەڵایەتیە ئابووریەکەی نێوان چینەکان. چوونکە بە هۆی هەموو ئەو کاریگەریە و کێشانەی کە نیزامی سەرمایەداری لە ژێرخانەکەی و سەرخانەکەیە وە هەیەتی تەنگژەی سیاسی و ئابووری لەگە ڵ خۆیدا هەڵدەگرێ. ڕووبەڕووی زۆر کێشە و گۆڕینی شکڵی سیاسەت و ئابووریەکەشی ئەبێتەوە. هەموو ئەو هۆکارانەی لە پێشتردا باسمان کرد، و جموجۆڵی ناو هەناوی سیستەمی سەرمایەداری لیبراڵی ڕێگە بە ئارامی ئابووری و سیاسی نیزامی سەرمایەداری نادات. خاڵێک کە زۆر گرنگە لە پێشکەوتنی یان دەست بەسەرداگرتنی بازاڕی جیهانی ، لەلایەن دەوڵەتە گەورە ئیمپریالیستە کانەوە، ئەویش گۆڕینی پرۆسەی چەندایەتی بەرهەمەهێنان بۆ پرۆسیسی چۆنایەتی بەرهەمەهێنان بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕووی چەندایەتیەوە بەرهەم زیاتر بە رهەم بهێنێت و زیاتر کەلوپەلەکانی لە بازاڕی جیهانیدا ساغ بکاتەوە. گۆڕینی چەندایەتی بۆ چۆنایەتی لەبەرهەم هێناندا بۆ ئەوەیە کە بتوانێت چەندایەتیەکی زیاتر لە بازاڕی جیهانیدا لە کەلوپەلەکانی ساغ بکاتەوە، و پرۆسەی بەدەستهێنانی قازانج بەردەوامی پێبدات. کەواتە نابێت ئێمە ئەوانە بە مجەرەدی ببینین لە کرداری بەرهەمهێناندا، ئەگەر گۆڕانەکان تەنها لەچەندایەتیەوە بۆ چۆنایەتی ببوایە و هیچی تر ئەوا چەندایەتی لەبەرهەم هێناندا زیادی نەدەکرد. واتا ئەگەر بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، یان جلو بەرگ بە نموونە بهێنینەوە کە هەر ساڵە و جۆرێک لە مۆدێلی نوێ بەرهەم دەهێنرێت، ئەبوایە چەندایەتیەکە کەمی بکردایە لەبەرهەمهێناندا لەگەڵ ئەوەشدا چەندایەتیەکە زیادی کردووە، بەهۆی بەکارهێنانی چۆنایەتیەکی نوێوە، واتا داواکاری لەسەر زیاد دەکات و زیاتر لە بازاڕدا بەکاردەبرێت. هەموو ئەو جەنگانەی کە لە بەرهەمەهێنانەوە بەرپا دەبن، بە بەردەوامی دەبێتە هۆی جەنگ لەنێوان چینی بەرهەمهێن و خاوەن سەرمایە. لەبەرئەوەی چینی بەرهەمهێن بەتەواوی و بەپێی بەدەستهاتووەکانی سەردەمەکەی خۆی کە خۆی بەرهەمی هێناوە، دەستی ڕاناگات بەهەموو بەدەستهاتووەکان و پیویستیەکانی سەردەمەکەی، ئەمەش نامۆبوونی بۆ بەرهەمەکانی خۆی بۆ دروست دەکات.

 

درێژەی هەیە

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.