شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان توانای ئاژیتاتۆر له ڕێکخراوکردنیدایه… بەشی سیانزەهەم و کۆتایی
توانای چینی کرێکار له ڕێکخراوبوونیدایه. ئه‌مه حوکمێکی سه‌ره‌تایی خه‌باتی چینایه‌تیی کرێکارانه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌ر کرێکارێکی خه‌باتگێڕی تاکیش ئه‌م حوکمه ڕاسته. ڕێکخراوبوون ئه‌گه‌ر ڕێکخراوێکی پرۆلیتاری بێ، هێز به کرێکاری خه‌باتکار ده‌به‌خشێت، پشتبه‌خۆبه‌ستوویی ئه‌و زیاد ده‌کات، وره و چاونه‌ترسی و دڵنیایی ئه‌و له سه‌ره‌نجامی کاره‌که‌ی ده‌کاته ده‌یان جار. ڕابه‌رانێکیش که په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌کانی ئێمه‌وه ده‌که‌ن، ده‌بێ ئه‌و هه‌سته‌یان لا په‌یدا بێت. ڕێکخراوبوون له حیزب‌دا ده‌بێت به‌و مانایه بێت که ئه‌وان مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ریکردن باشتر ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، هه‌ست به ئه‌منییه‌تی باشتر ده‌که‌ن، دڵنیایی زیاتریان له به‌رده‌وامکاری خه‌باتیان ده‌بێت، کارتێکردنی زۆرتر به‌جێ ده‌هێڵن، له‌به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا خۆیان به‌هێزتر ده‌بینن و دڵنیایی زۆرتر ده‌بینن. سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری و سه‌ره‌نجامی چالاکییه‌کانیان بۆ سه‌ر خێزان و ژن و مناڵه‌کانی خۆیان چ له‌ڕووی مادی و چ له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه. سه‌تحیگه‌رێتی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی گروپه پۆپۆلیسته‌کان و بایه‌خنه‌دانیان به پێداویستییه‌کانی کرێکارانێکی خه‌باتکار، که ڕوو له کاری ڕێکخراوه‌یی ده‌که‌ن، به‌کرده‌وه له زۆر جێگادا ڕێکخراوی سیاسی ده‌کرده قورسایییه‌ك به‌سه‌ر پێی کرێکارانی خه‌باتکار و بارێك به‌سه‌ر شانیانه‌وه. شێوه‌کاری حیزبی کۆمۆنیست، شێوه‌کارێکی تره. ئه‌مه ده‌بێ به عه‌مه‌لی بسه‌لمێنرێ.
٤) له کۆتاییدا جارێکی تر ده‌رباره‌ی گرنگیی ئاژیتاتۆری کۆمۆنیست
ڕاکێشان و په‌روه‌رده‌کردنی ئاژیتاتۆره کۆمۆنیسته‌کان پرۆسه‌یه‌کی دژوار و درێژخایه‌نه. به‌ڵام له سه‌ره‌تاشه‌وه بڕیار نه‌بووه شۆڕشی کۆمۆنیستی کارێکی ساده بێت و زوو به ئه‌نجام بگات. ئاژیتاتۆری کۆمۆنیست یه‌ك پایه‌ی ئه‌م شۆڕشه کۆمۆنیستییه‌یه. تا ئه‌و کاته‌ی کۆمۆنیسته‌کان له مه‌یدانی کاری سیاسی‌دا خۆیان ته‌نها به کاری نهێنییه‌وه ببه‌ستنه‌وه (به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌شی، که له‌م مه‌یدانه‌شدا کاری خۆیان به باشیش به‌رن به‌ڕێوه) و مه‌یدانی کاری عه‌له‌نی و ڕابه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌و به‌شانه بسپێرن، که لانی زۆر توانای خه‌باتیان بۆ ڕێفۆرم هه‌یه و ڕێفۆرم و توانای شۆڕشگێڕی چینی کرێکار له چوارچێوه‌ی یاسا و بڕیاره‌کانی کۆمه‌ڵگای بۆرژوازیدا ده‌هێڵێته‌وه، شۆڕشی کۆمۆنیستی ئیمکانی نییه. کۆمۆنیسته‌کان حه‌کیمێکی خێرخوا نین که چینی کرێکار “به شێوه‌ی گشتی” هۆشیار بکه‌نه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌ی موشه‌خه‌س و له خه‌باتی عه‌مه‌لیدا بیده‌نه ده‌ست سه‌ندیکالیزم و ڕێفۆرمیزم.
ئاژیتاتۆری کۆمۆنیست بۆ ڕابه‌ریکردنی جه‌ماوه‌ری کرێکاران نه‌ك ته‌نها به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی هه‌ر تێکۆشانێکه، به‌ڵکه له‌ڕووی هۆشیاریشه‌وه، به ڕاده‌یه‌ک که ئه‌م هۆشیارییه ده‌بێ له دڵی خه‌باتی ئێستا و عه‌مه‌لیدا فیر بێت، ڕۆڵی حه‌یاتی هه‌یه. حیزب به‌بێ ئاژیتاتۆری حیزبی ناته‌واوه و به ناچاری سه‌رکه‌وتوو نییه. به‌ڵام ئاژیتاتۆری کۆمۆنیست له‌سه‌ر دره‌خت سه‌وز نابێ، به‌رهه‌می کاری په‌یگیر و درێژخایه‌نی کۆمۆنیسته‌کانه له ده‌روونی چینی کرێکاردا.
ده‌بێ کارێك بکه‌ین که ده‌ورانی بێ ڕابه‌رایه‌تی کرێکاران کۆتایی بێت و باشترین توخمه‌کانی چینی کرێکار، کرێکارانی کۆمۆنیست، ڕابه‌ران و ڕێکخه‌رانی کاری جه‌ماوه‌ری به هیمه‌تی حیزبی کۆمۆنیست و چینی کرێکار له کارخانه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان، له مانگرتنه‌کان، خۆپیشاندانه‌کان، سه‌نگه‌ر و ڕاپه‌ڕیندا، به‌ده‌ست بێنین … ده‌بێ کارێك بکه‌ین، که له سبه‌ینێیه‌کی نزیكدا، له هه‌موو جێیه‌ك بۆرژوازی له‌گه‌ڵ کرێکارانی ناڕازی و ڕاپه‌ڕیو ڕووبه‌ڕوو بێته‌وه، له‌سه‌روو وه له پێشه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی ئه‌واندا کرێکارانی کۆمۆنیستی په‌یگیر ببینن، که له یه‌ك حیزبی سیاسی نهێنی به دیسپلینی پوڵایین به یه‌کترییه‌وه گرێ دراون. کرێکارانێکی کۆمۆنیست که ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ستکه‌ری جه‌ماوه‌ری مه‌زنی کرێکارانن له ڕێکخراوی پیشه‌یی ئه‌م چینه‌وه، واته حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ ئه‌و ڕۆژه زووتر بگات، ئه‌مڕۆ ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی جیددی مه‌سه‌له‌ی پێكهێنان و به‌رفراوانکردنی ڕێکخراوی نهێنیی کۆمۆنیستی له‌نێوان کرێکاراندا له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده و ڕاکێشانی کۆمۆنیسته‌کان پێکه‌وه گرێ بده‌ین. ده‌رککردن به گرنگی و جێگای ئاژیتاتۆری کۆمۆنیست، هه‌نگاوی یه‌که‌مه له‌م ڕێگه‌یه‌دا.
سه‌رچاوه: حوزه هاى حزبى و آکسيون هاى کارگرى – “کمونیست”، شماره‌هاى ١٧، ١٨، ١٩ و ٢٠ – اسفند ٦٣ تا خرداد ٦٤
وه‌رگێڕانی: ئاوات سه‌عید، ڕزگار مه‌حه‌مه‌د تایپکردنه‌وه‌ی: ئامانج ئه‌مین