شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان… ده‌رباره‌ی گرنگیی ئاژیتاتۆر و ئاژیتاسیۆنی ئاشکرا
بەشی دەهەم
له به‌شه‌کانی پێشوودا تا ڕاده‌یه‌ك به درێژی له ڕوونکردنه‌وه‌ی گرنگیی ئاژیتاتۆری کۆمۆنیست له ڕوانگه‌ی پێکه‌وه‌گرێدانی کاری نهێنی و ئاشکرا له هه‌ڵسووڕانی ڕۆتینی حیزب، ڕێکخستن و ڕێنمایی ئاکسیۆنه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری کرێکاران دواین. له کۆتایی به‌شی دووه‌مدا ئاماژه‌مان به به‌یه‌ك زنجیره پرسیاری عه‌مه‌لیی گرنگ له مه‌یدانی ڕێکخستنی ئاژیتاتۆر و په‌یوه‌ندیی عه‌مه‌لی ئه‌و له‌گه‌ڵ شانه و ڕێکخراوی حیزب‌دا کرد. سه‌رخه‌تی گشتی پرسیاره‌کان ئه‌مانه‌بوون: په‌یوه‌ندیی ئاژیتاتۆر له‌گه‌ڵ شانه‌ی نهێنی چۆن ده‌بێ پێك بێت و بپارێزرێت؟ ڕێنمایی عه‌مه‌لی و کونتڕۆڵی هه‌ڵسووڕانی ئاژیتاتۆر چۆن ده‌بێ له لایه‌ن ڕێکخراوی نهێنییه‌وه ئه‌نجام بدرێت؟ فێرکردن و بارهێنانی ڕێك و پێکی ئاژیتاتۆری عه‌له‌نیکار له لایه‌ن ڕێکخراوی نهێنییه‌وه چۆن دابین ده‌کرێ؟ ئاژیتاتۆر چۆن له ژیانی ناوخۆی یه‌ك حیزبی نهێنیدا ده‌خاڵه‌ت و به‌شداری ده‌کات و له دواییدا مه‌سه‌له‌کانی گوزه‌ران و ئه‌منییه‌تی ئاژیتاتۆر چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێ؟
لێره‌دا له کۆتایی باسه‌که‌دا پێویسته به پێی توانا چه‌ند خاڵێك له پێناو وه‌ڵامدانه‌وه به‌م مه‌سه‌له عه‌مه‌لییانه، به له‌به‌رچاوگرتنی بار و دۆخی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ئێستاوه بخه‌ینه ڕوو. ئاشکرایه ئه‌وه‌ی که لێره‌دا وه‌کوو “ڕێگاچاره”، یان ئه‌و ڕێگاچاره ڕێژه‌یییانه‌ی ناوی ده‌هێنێن دۆگمی نه‌گوڕاو نین. هه‌م گۆڕانی ڕۆژگار و هه‌م که‌ڵه‌که‌ی ئه‌زموون و په‌ره‌گرتنی ئیمکانات، شێوه‌کانی عه‌مه‌لیی ڕێکخستن و هه‌ڵسووڕانی ئاژیتاتۆری عه‌له‌نی له په‌یوه‌ست به ڕێکخراوی نهێنییه‌وه ده‌خاته ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه. به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ ئه‌وه‌ی که لێره‌دا ده‌ووترێ، ده‌توانرێ له‌ده‌وره‌ی ئێستادا ئه‌لگۆی سه‌ره‌تایی و که‌م تا زۆر قابیلی ته‌عمیم بۆ هه‌ڵسووڕانی ئێمه له‌م زه‌مینه‌یه‌دا بێت. شایانی باسه ئه‌وه بڵێین که به‌و هۆیه‌وه‌ی وتاره‌که کراوه به سێ به‌شه‌وه، له هه‌ر به‌شێکدا هێندێك خاڵ هه‌ن به ناچاری به مه‌به‌ستی زیندووهێشتنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی گشتیی باسه‌که دووباره ده‌بنه‌وه.
١) کار له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی مه‌وجود
له پێشه‌وه گوتمان کرێکارانێك که ئێمه ده‌مانه‌وێ بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ئاژیتاتۆره کۆمۆنیستییه‌کان کاریان له‌سه‌ر بکه‌ین، ده‌توانرێ به گشتی و به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی به دوو ده‌سته دابه‌ش بکرێن: یه‌که‌م، ڕابه‌رانی به‌کرده‌وه مه‌وجود له بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه کرێکارییه‌کاندا، واتا کرێکارانێکی خه‌باتگێڕ که هه‌ر ئێستا خاوه‌ن نفوزی عه‌مه‌لیی جیددین له‌نێو جه‌ماوه‌ری کرێکاران له یه‌که کرێکارییه‌کاندا. دووه‌م، خاوه‌ن ئاماده‌یییه‌کان، که له حاڵه‌تی شکڵگرتندان و کرێکارانێکی ناڕه‌زا، جوامێر و هۆشیاری تازه که دێنه مه‌یدانی ڕابه‌رییه‌وه.
کار له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی مه‌وجود خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی. خۆ له ڕێکخراو دزینه‌وه، ده‌رکی ناڕۆشنیان له ئامانجه‌کان و ڕه‌وشته‌کانی حیزبی کۆمۆنیست، که به‌رهه‌می ته‌حریفاتی ڕیڤیژینیستی له کۆمۆنیزم و لاوازییه‌کانی دامێنی هه‌ڵسووڕانی تا ئێستای حیزبمان، محافه‌زه‌کاری ئه‌منییه‌تی له په‌یوه‌ند به ڕێکخستنی نهێنی و ته‌وه‌هوماتی ئیکۆنۆمیستی و سه‌ندیکالیستی، ئه‌مانه لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ڕێگرییانه‌یه، که په‌یوه‌ستبوونی ئه‌م کرێکارانه به ڕیزه‌کانی حیزبه‌وه دژوار ده‌کات. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌زموونی زۆر، ناسینی میکانیزمه‌کانی کاری ئاشکرا له‌نێو کرێکاران و خۆپاڕاستن له‌به‌رامبه‌ر گوشاری سه‌رکوت و جموجووڵی به‌کرێگیراوانی بۆرژوازی، ده‌رکی خێرای مه‌وقیعه‌ت و وره‌ی کرێکاران، چه‌ند خاڵێکی پۆزه‌تیڤن، که ئه‌م کرێکارانه لێی به‌هره‌مه‌ندن و له حاڵه‌تی ڕووهێنانیان بۆ مارکسیزمی شۆڕشگێڕ و یه‌كگرتنیان له حیزبی ئێمه‌دا، ئه‌وان ده‌کاته ئۆرگانی به‌هێزی به‌ره‌و پێشبردنی سیاسه‌تی کۆمۆنیستی له‌نێو کرێکاراندا.
سه‌رده‌می ڕاکێشانی ئه‌م هاوڕێیانه به گشتی سه‌رده‌مێکه، که ئه‌وانه په‌ی به گرنگی کارکردن له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیست‌دا ده‌به‌ن و وه‌ڵام به پێویستیی گیرسانه‌وه‌ی خۆیان له ڕیزه‌کانی ڕێکخراوی حیزب‌دا ده‌ده‌نه‌وه. ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ڕاکێشان، ماناپێدانی کۆمۆنیزمه له دیدگای ئێمه‌وه و ڕوونکردنه‌وه و فێرکردنی شێوه‌کاره‌کان و ئامانجه کۆمۆنیستییه‌کانه. ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له بیروباوه‌ڕه نادروسته‌کان ڕۆڵی حه‌یاتیی هه‌یه، فێرکردنی شێوه‌کاره تایبه‌تییه‌کانی ئێمه‌ش به‌هه‌مان ڕاده حه‌یاتییه. هه‌ر بۆیه هاوڕێیانێك که لێپرسراوێتی ڕاکێشانی ڕابه‌ری کرێکارییان به‌ره‌و حیزب له ئه‌ستۆیه، ده‌بێ له باشترین موره‌ویجه‌کانی ئێمه بن. په‌یوه‌ندی ئه‌م هاوڕێیانه به‌م کرێکاره پێشڕه‌وانه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بێ له چوارچێوه‌یه‌کی ئه‌منییه‌تی باڵادا پێك بێت. قه‌رارگرتنی ئه‌م پرۆسه‌یه له دڵی په‌یوه‌ندییه‌کی سروشتی‌دا، سپاردنی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به یه‌ك که‌س و که‌مکردنه‌وه‌ی زانیاریی هاوڕێیانی تری کۆمیته، یان شانه‌ی نهێنی حیزب له پێناس و مه‌یدانی کار و هه‌ڵسووڕانی ئه‌م هاوڕێ کرێکارانه بۆ که‌مترین ڕاده‌ی مومکین، مه‌رجی پێویستی پاڕاستنی ئاسایشی هه‌ردوو لای شانه و ئه‌و هاوڕێ کرێکارانه‌یه.
له ڕاپۆرت نووسین بۆ ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی حیزب، سه‌باره‌ت به شێوه‌ی پێشکه‌وتنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه کرێکارییه، ده‌بێ لانی زۆری دیقه‌ت له کاردا هه‌بێ، که له ڕێگه‌ی به‌رته‌سكکردنه‌وه‌ی زانیاریی ئه‌منییه‌تی نێو ڕاپۆرته‌کان و به که‌ڵك وه‌رگرتنی جیددی له باشترین هێما بۆ هێنان و بردنی هه‌واڵه‌کان، ئه‌منییه‌تی کرێکارانێك که له‌گه‌ڵ ئه‌واندا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌شدا، که ڕاپۆرته‌کان بکه‌ونه ده‌ستی به‌کرێگیراوانی دوژمن هه‌ر پارێزراو بێت. ده‌بێ کارێك بکرێ که مه‌ترسی ئه‌منییه‌تی په‌یوه‌ستبوون به حیزبی کۆمۆنیسته‌وه بۆ کرێکارانی پێشڕه‌و، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێ که‌م بکرێته‌وه و ئه‌م هه‌وڵه‌ی خۆمان بۆ کرێکارانێك که مه‌به‌ستمانه ڕوون بکرێته‌وه. فیداکاری له بردنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌رکی کۆمۆنیزم و حیزبی کۆمۆنیست بۆ ئه‌ندامانی حیزب فه‌رزه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی فیداکاری بۆ په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ حیزب له کرێکارانێك، که هێشتا ڕه‌وابوونی ڕێگای شۆڕشگێڕانه‌ی ئێمه‌یان به‌و ڕاده‌یه‌ی که پێویسته لا ڕۆشن نییه، شتێکی بێ جێیه.
ئه‌وه ئێمه‌ین که ده‌بێ به‌سه‌ر یه‌که‌مین به‌ربه‌سته‌کاندا سه‌ربکه‌وین و ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌م به‌ربه‌ستانه موحافه‌زه‌کاری، خۆدزینه‌وه له ڕێکخراو، که به پله‌ی یه‌که‌م جه‌لادانی کۆماری ئیسلامی و به پله‌ی دووه‌م سه‌تحیکاریی پۆپۆلیسته‌کان له ڕابردوودا خستوویانه‌ته دڵی کرێکارانه‌وه، ئه‌و کاته ئه‌وه ئێمه‌ین، که ده‌بێ وه‌کوو حیزبێکی سیاسی و په‌یمانده‌ری چینی کرێکار به خستنه‌گه‌ری وزه‌ی زیاتر ئه‌م به‌ربه‌ستانه پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه. به ڕاده‌یه‌ك که کرێکاران باوه‌ڕ به په‌یامی کۆمۆنیزم و حیزبی کۆمۆنیست دێنن، به هه‌مان ڕاده‌ش له‌خۆبردوو ده‌بن. به‌ڵام ئه‌مه هه‌لومه‌رجێکه، ده‌بێ کاری بۆ بکه‌ین، نه‌ك وه‌ک گریمانه وه‌ری بگرین.
هه‌ر چۆنێک بێت له‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا ئێمه توانای ئه‌وه‌مان ده‌بێ، به‌شێك له‌م ڕابه‌ره عه‌مه‌لییانه بگۆڕێن به کۆمۆنیستی به‌ڵێنده‌ری حیزب و ڕێکخراو له حیزب‌دا. لێره‌دا ئیتر کا‌رکردنی ئه‌م هاوڕێیانه له مه‌یدانی ئاژیتاسیۆن و ڕابه‌رایه‌تیی عه‌مه‌لیدا، ده‌بێته مه‌سه‌له‌ی حیزب و مه‌سه‌له ته‌کنیکی و عه‌مه‌لییه‌کانی ڕێکخستنی حیزبییانه‌ی ئاژیتاتۆریش ئیتر به شێوه‌یه‌کی جیددی بۆ ئێمه دێنه ئاراوه…
ماویەتی