سه‌رده‌می شۆڕشی به‌رده‌وام * ﺋﺎﻣﺎدهﮐﺮدﻧﯽ: ﺋﺎﺳﯚ ﺷﺎﺑﺎن
هیچ ﯾﻪك ﻟﻪ ﺳﯿﺎﺳﻪﺗﻤﻪداره ﻣﻪزﻧﻪﮐﺎن ﻧﻪﯾﺎﻧﺘواﻧﯿﻮه هێنده‌ی ( ﺗﺮۆﺗﺴﮑﯽ ) ﺋﻪم ﻗﻪڕﻧﻪ بهه‌ژێنن، له جیاوازیه‌کان و لێچونه‌کاندا، هیچ ﮐﻪﺳێکیش هێنده‌ی ﺋﻪو ﻧﻪﭼﻪوﺳﺎوهﺗﻪوه‌و ﺗﺎﻧﻪ ﻧﻪﮐﺮاوه‌و ناڕۆشنانه لێی تێنه‌گه‌یشتون، ڕهﻧﮕﻪ هیچ ﮐﻪﺳێک ﻟﻪم ﻗﻪڕﻧﻪدا هێنده‌ی ﺋﻪو ﮐﺎرﯾﮕﻪری ﻟﻪﺳﻪر ﺋﻪم ﻗﯚﻧﺎﻏﻪ داﻧﻪنابێت ﺟﮕﻪ ﻟﻪ ( ﻟﯿﻨﯿﻦ ) . ﮐﻪواﺗﻪ ﻣﻪزﻧﯽ ( ﺗﺮۆﺗﺴﮑﯽ ) ﻟﻪ ﮐﻮێداﯾﻪ ؟
ﺗﺎ ﭼﻪﻧﺪه ﺑﯿﺮوڕاﮐﺎن و ﺧﻪﺑﺎﺗﻪﮐﻪی ﺑﯚ ﺋﻪم ﺳه‌ردهﻣﻪی ﺋێمه دهﺷێت ؟
ﺗﺎﯾﺒﻪﺗﻤﻪﻧﺪێتی ﺑﻨﻪڕهﺗﯽ ( ﺗﺮۆﺗﺴﮑﯽ ) ﻟﻪوه‌داﯾﻪ ﮐﻪﺋﻪو ڕووﻧﺎﮐﺒﯿﺮێکی ﭘێشینهﯾﻪ ﺑﻪو ﻣﺎﻧﺎﯾﻪی ﮐﻪ ﻟﻪ چیرۆکه ﺋﻪﻏﺮﯾﻘﯿﻪﮐﺎﻧﺪا هاﺗﻮوه، که ( ﺑﺮوﻣﯿﺜﯿﻮس ) ڕووﻧﺎﮐﺒﯿﺮێکی ﭘێشینهﯾﻪ، به پێچه‌وانه‌ی ﺑﺮاﮐﻪی ( إﺑﯿﻤﯿﺜﯿﻮس ) ﮐﻪ زﯾﺎﺗﺮ ﺑﻪ ڕووﻧﺎﮐﺒﯿﺮێکی هه‌ڵسهﻧﮕێنه‌ری ڕووداوه ﺑﻪ ﺳﻪرﭼﻮوهﮐﺎن ﻧاوه‌زهﻧﺪ دهﮐﺮێت.
( ﺗﺮۆﺗﺴﮑﯽ ) ﺑﯿﺮوهۆش و ﺷﮑﯚﻣﻪﻧﺪی و ﮐﺎره‌کانی له پێناو داهاتوودا ته‌رخان کرد، ئه‌و دڵنیا ﺑﻮو له‌وه‌ی که گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕه‌کان ڕۆژێک له ڕۆژان دێته گۆڕێ و ده‌خوڵقێت، ئه‌و هیچ جۆره گومانێکی نه‌بوو له گۆڕانکاری و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و له گۆڕنانی ده‌سه‌ڵاتی باو، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌کرد که پێویست به چاوه‌ڕوانی ناکات و ده‌بێت کاری بۆ بکرێت، چونکه ( ده‌سه‌ڵاته باوه‌کانی ئێستا و وه هێزه به‌ر چاوو دیاره‌کان، هیچ شتێک نیه ته‌نها قۆناغێک نه‌بێت له مێژوو )، گیانی پارچه‌یه‌ک بوو له شۆڕش و هیوایه‌کی نه‌پساو له پێناو تێکشکاندنی ده‌سه‌ڵاتی باودا، ململانێیه‌کی تووند له نێوان خۆی و ( إﺑﯿﻤﯿﺜﯿﻮس ) دا.
( تا زیندوبم من هیوام )، به‌م شێوه‌یه هاواری ده‌کرد کاتێک که به‌هاری ته‌مه‌نی له ( ٢٠ ) دا بوو، له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌م شێوه‌یه گوزارشتی لێکراوه : ( مادام من ده‌ژیم، که‌واته من له پێناو داهاتوودا خه‌بات ده‌که‌م، داهاتوویه‌کی گه‌ش که مرۆڤ تیایدا ده‌بێته هێزێکی داهێنه‌ری خاوه‌ن نه‌خشه‌ی ڕه‌ووتی مێژوو، به‌ره‌و ئاسۆ، که بێبه‌ش نیه له جوانی و خۆشمه‌ندی ).
له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ( سه‌ده‌ی بیست )، کاتێک خوێن و کوشتارو چه‌وساندنه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا، پر به‌ده‌نگی هاواری ده‌کردو ده‌یوت: ( ته‌نها ئێوه، تۆ، بوونن ).
لێره‌وه ( ترۆتسکی ) توانی به هه‌ڵه‌شه‌یه‌کی گه‌نجانه‌وه، مانایه‌ک بۆ ژیان دابنێت، ئه‌و لێره‌وه به‌رامبه‌ر به خودی خۆی ڕاستگۆمایه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانکاریه‌کدا ئایا به سه‌رکه‌وتن بوایه یان شکست، بنه‌ماکانی ژیانی خۆی یه‌ک بوون، کاتێک له هه‌ره‌تی لاوی‌دا بوو، یه‌کێ بوو له‌وانه‌ی که نه‌ی ده‌توانی ڕه‌زامه‌ند بێت به سه‌رده‌می باو، هه‌میشه له پێناو گۆڕانکاری و ژێره‌و ژوورکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کاندا له خه‌بات و خرۆشی شۆڕشێکدا تێده‌کۆشا و کاری ده‌کرد، ته‌نانه‌ت کاتێک که چه‌وساندنه‌وه‌و ڕاونان تا ناخ ده‌یگلاند، کاتێک که منداڵه‌کانی به به‌رچاویه‌وه ده‌مردن و هاوڕێکانی سه‌رده‌بڕدران، هه‌میشه‌و هه‌موو کاتێک، گه‌ر له‌و په‌ری ژیانێکی نائومێدانه‌شدا بوایه، پڕ به ده‌نگی هاواری ده‌کردوو ده‌یووت: ( تا زیندوو بم، من هیوام ).
له ساڵی ( ١٩٣٧ ) دا، له کۆتایی ( دادگایی-دژ ) له پێش ( لیژنه‌ی دیوی ) له مه‌کسیک ووتی: ( تاقیکردنه‌وه‌کانی ژیانم، که بێ به‌ش نه‌بوون له سه‌رکه‌وتن و شکست، بێ‌توانا بوون له‌وه‌ی که بتوانن بیرووباوه‌ڕم به پاشه‌ڕۆژی ڕۆشنی گه‌شی مرۆڤایه‌تی تێکشکێنن، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه زیاتر سووربووم له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون و نه‌ڕمان، ئه‌و بڕوایه‌ی که به هزرو ڕاستی هاووپشتی مرۆڤایه‌تی له ته‌مه‌نی ( ١٨ ) ساڵیمه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمدا هه‌ڵمگرتووه، بۆ هه‌موو زینده‌گی گێتی و شارۆچکه‌ی ( نیکۆلایف )، ئه‌و بڕوایه‌م تا ئێستا پاراستووه، هه‌ر هه‌مووی و به گشتی، بگره زیاتریش گه‌شه‌ی کردوه‌و پێگه‌یشتووه، هیچ که‌مێکیش له گه‌رم و گوڕی خه‌باتکردنم که‌م نه‌بۆته‌وه )، کاتێک ئه‌م ووتانه‌ی ده‌ووت دوژمنه‌کانی به مه‌ته‌رێزه‌وه به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابوون، به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌کانی و ووتی: ( ته‌نها هیواو خۆزگه‌یه‌کیشم ئه‌وه‌یه، ئه‌م هیواو خرۆشی شۆڕشه به میرات بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆم به‌چی بهێڵم، هه‌ر چۆنێک بێت بارودۆخی مردنی من، من په‌یوه‌ستم به بیروباوه‌ڕی خۆمه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌رزۆک نیم به سبه‌ی کۆمۆنیزم، ئه‌م بڕوایه‌م به مرۆڤ و سبه‌ی ڕۆژ به‌هێزم ده‌کات، ته‌نانه‌ت له‌م کاته‌شدا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ک که هیچ دینێک ناتوانێت ئه‌مه بخوڵقێنێت، من ده‌توانم پشتێنێک له گه‌ڵای سه‌وز له دامێنی دیواره‌کاندا ببینم، به ئاسمانێکی شینی بێگه‌رد به سه‌رمانه‌وه، ڕۆشنایی خۆر له هه‌موو لایه‌ک، ئه‌م ژیانه شکۆمه‌ندو جوانه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتوومان له شه‌ڕو چه‌وساندنه‌وه‌و تووندڕه‌وی پاکده‌که‌نه‌وه، وه‌تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵ بوون تامی لێده‌بینن ).
=========================
*- ﺳﻪردهﻣﯽ ﺷﯚڕﺷﯽ ﺑﻪردەوام ﻧﻮوﺳﯿنی ( سحق دویتشر )، ( ﭼﺎﭘﯽ ﻋﻪرهﺑﯽ ١٩٦٤ )، ﻧﻮوﺳﻪر ﯾﻪﮐێکه ﻟﻪ دﯾﺎرﺗﺮﯾﻦ ﭘﺴﭙﯚڕانی کاروباری یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، ﭼﻪﻧﺪ ﭘﻪرﺗﻮکێکی ﻟﻪ ﺳﻪر ژﯾﺎن و ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ( ﻟﯿﻮن ﺗﺮۆﺗﺴﮑﯽ) بڵاوکردۆته‌وه، ﻟﻪ ﭘێناو ڕۆﺷﻨﮑﺮدﻧﻪوه‌و لابردنی هه‌موو ئه‌و شێواندنانه‌ی که ده‌ها ساڵه دژ ﺑﻪ ﺑﯿﺮوڕاو ﺑﻪ رههﻣﻪﮐﺎﻧﯽ ( ﺗﺮۆﺗﺴﮑﯽ ) کراوه، ژﯾﺎن و ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ( ﺗﺮۆﺗﺴﮑﯽ ) له به‌رگی ( ٣ ) ﭘﻪرﺗﻮوﮐﺪا ﺑﻪ ﭼﺎپ ﮔﻪیاندووە.