هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

0

هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

 ئامادەکردنی ئەم گۆشەیە

ئاراس رەشید، شوان عەزیز

هەزاران کەس لەخەڵکی رۆمانیا، هاتنە سەرشەقامەکانی بۆخاریست

بۆچی؟ ئەمە پرسیارێکە و بووەتە بابەتی ناو هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە. کە بەشێوەیەکی تریش ئەو پرسیارە دەکەن و دەپرسن: ئایە چی وای لە هەزاران لە خەڵکی ڕۆمانیا کرد کە بێنە سەرشەقامەکانی بوخاریستی پایتەخت و شارە گەورەکانی تری ئەو وڵاتە؟

یاخود ئەو ئەو خۆپیشاندانانە لەسەر چین؟

نۆڤەمبەری ٢٧، ٢٠١٧

بە پێی بەدواداچوونەکانی یورۆ نیوز کە لەلایەن کریس هاریس ەوە ئامادە کرابوون، خۆپیشاندانەکان لەسەر ڕەشنووسی یاسایەک بوون کە لە ناو هۆڵی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا قسەی لەسەر کراوە.

 ڕەخنەگرانیش پێیان وایە کە ئەو ڕەشنووسە ئەگەر بێت و ببێتە یاساو دەنگی پێ پدرێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە دادپەروەری زۆرتر دەکەوێتە ژێر هەژموونی سیاسەتەوە لە ڕۆمانیادا.

ئەو یاسایەش بە پێی بۆچوونی بەشداربووانی کەمپیێەکە، دەبێتە هۆی گەندەڵیەکی بێ هاوتا لە یەکێەتی ئەوروپا. ئەوەی کە زۆر مشتومڕی لەسەرە لەنێو دادی ئەو وڵاتەدا، ئەوەیە کە داواکارانی گشتی دادەنرێن، و سەرۆک دەتوانێت ڤیتۆ لە بەرامبەریاندا بەکاربێنێت.

کێ لە پشتی ئەو ڕەشنووسەوەیە؟

حیزبی سۆشیال دیموکڕاتی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە مێزگردێکی پەرلەمانی بەڕێوەبردووە بۆ قسەوباس لەسەر ئەو ڕەشنوووسە. ئەو حیزبە ساڵێک پێش ئێستا زوربەی دەنگەکانی بۆخۆی بەدەست هێنا، کە بەڵێنی زیادکردنی هەقدەستی بەخەڵکی دا.

ئەوەش دوای ساڵێک هات کە حکومەتی ڕۆمانیا کە ئەو کات بەدەست  حیزبی سۆشیال دیموکڕاتەوە بوو ئیستیقالەی دا لە ژێر فشاری خۆپیشاندانی خەڵکی دوای کارەساتی یانەی شەوانە،  کە لە ناو شاری بوخاریست دا ڕوویدا.

ڕەخنە گران و ناڕازایەکان کێن؟

یاسا داڕێژەران و دیپلۆماسانی دەرەوە، و هەزاران لە دادوەران هاتنە ناو خۆپیشاندەرانەوە لە دژی ئەو ڕەشنووسە. لۆڕا کۆڤێسی لە بەڕێوەبەرایەتی  دژی گەندەڵی لە ڕۆمانیا بە یورۆنیوزی گووت” ئەگەر من دەنگ بدەم بەو ڕەشنووسە، ئەوا کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر سەربەخۆیی داد، و لە ئەنجامدا سیاسەت زاڵ دەبێت بەسەر چالاکیەکانی دادوەریدا”. هەروەها درێژەی پێداو گوتی ” هەروەها  دەنگدان بەو ڕەشنووسە دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵکردنی داواکارانی گشتی، و تەگەرەی گەورە و جددیش دروست دەکات لەبەردەم دژایەتیکردنی گەندەڵی”، هەروەها گوتی “لە دیدی منەوە سەربەخۆبوونی داد مافێکی تایبەتی نییە کە بدرێتە دادوەران، بەڵکو ئەوە یەکێکە لە پرنسیبە سەرەکیەکانی هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکڕات”

 ئەی باشە حکومەتی ڕۆمانیا چی دەبێژێت لەوبارەوە؟

حکومەتی ڕۆمانیا هێشتا پێی وایە کە هیچ شتێکی وا نییە لەو ڕەشنووسەدا کە ببێتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەت کۆنتڕۆڵی دادی وڵات بکات. لەبەرئەوەی ئێستا تەواوی پڕۆژەکە لە حاڵەتی گفتوگۆلەسەر کردندایە، بۆیە شتێک نیە کە پێی بگوترێت ” داد سەبەخۆیی لەدەست دەدا”.ئەو گوتی دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت، و بزانرێت ئاخۆ لەکوێدا ئەو ڕەشنووسە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دادی ڕۆمانیا سەربەخۆیی لەدەست بدات،رو دەبێت لێرەوە قسەی لەسەر بکرێت.

ئەوە یەکەم جار نیە کە لە ڕۆمانیادا لە دژی گەندەڵی خەڵک خۆپیشاندان بکات..

بە دڵنیاییەوە نەخێیر. گەورەترین خۆپیشاندان لە دژی گەندەڵی ئەنجام دراوە لەدوای شۆڕشی ساڵی ١٩٨٩. هەردوای ئەوەی کە حیزبی سۆشیال دموکڕاتی ڕۆمانیا هەوڵیدا دەسکاری یاسای دژی گەندەڵی بکات لەسەرەتای هەمان ساڵدا. ئەوان بڕیارێکی تازەیان دەرکرد کە دەبووە هۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، و دەبووە هۆی زەرەردان بە باری ئابووری ژمارەیەکی زۆری ئەوروپیەکان .

بۆیە هەردوای ئەوخۆپیشاندانە گەورەیە حکومەت پەشیمان بووەوە لە فەرمانەکەی خۆی، و گوتی کە ئەو فەرمانەی دەکشێنێتەوە.

 لێرەدا ئەو خاڵە دەسەلمێنرێت کە هەر کاتێک خەڵک ڕازی نەبوو بە بڕیارەکانی حکومەت، هاتنە مەیدان و خۆپیشاندانی لە پێناو مافەکانیدا باشترین چارەیە کە پاشەکشە بە حکومەت بکات.

سەرچاوە:

  http://www.euronews.com/2017/11/27/why-did-thousands-of-people-protest-in-romania-

یەکێەتی گشتی کرێکارانی کوێت بەشداری دەکات لە کۆنگرەی پێنجەم بۆ ژنی کرێکار لە وڵاتی بەحرەین!

دێسەمبەری ٤، ٢٠١٧

بەپێی ڕاپۆرتێکی الحوار المتمدن، زەینەب جاسرالعنزی، وەک بڕیاردەری لیژنەی ژنی کرێکار لەویەکێتیەدا بە نوێنەرایەتی یەکێەتی گشتی کرێکارانی کوێت بەشداری کرد لە کۆنگرەی پێنجەم کە بۆ ژنی کرێکار بەسترا لە وڵاتی بەحرەین.

ئەو کۆنگرەیەدا، کە لە لایەن سەندیکای گشتی کرێکارانی بەحرەینەوە بەسترا لە ژێر ناونیشانی: ئاسۆکان و دەرفەت و هەلی دامەزراندنی ژن لە بازاری کاردا، ل٣و٤ی ئەم مانگە لە شاری مەنامەی وڵاتی بەحرەین بەسترا. زەینەب لەو کۆنگرەدا وتەیەکی پێشکەش بە ئامەدەبووان کرد لە ژێر ناوی 🙁 یاساکانی کوێت کە تایبەتن بە دامەزراندنی ژنانی کەمئەندام لە بازاری کارداو، ڕۆڵی یەکیەتی کرێکاران لە جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەدا).

فەرمانبەرانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک مان دەگرن، لە بەرئەوەی موچەیان بۆ سەرف نەکراوە !!

بە پێی هەواڵێکی الحوار المتمدن کە لە دێسەمبەری ٤، ٢٠١٧ دا بڵاو کراوەتەوەو ئەوانیش لە الغد الپرێس وەریان گرتووە، فەرمانبەرانی مەجلیسی موحافەزەی کەرکوک لە ناو بینایەی مەجلیسی موحافەزەدا دەستیان بەمانگرتن کرتووە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری مانگرتنی تەواوی فەرمانبەرەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاو ناحیەکانی سەر بەو پارێزگایەی دا لەبەرئەوەی موچەکانیان بۆ سەرف نەکراوە.

عماد العامری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگا، بە غد پرێسی ڕاگەیاند” کە فەرمانبەرانی ئەنجومەنی پارێزگا ژمارەیان نزیکەی ١٣٠ کەسێکە، و بوونەتە قوربانی ڕێکنەکەوتنی کوتلە سیاسیەکانی نێو ئەنجومەنی پارێزگا، و بۆیەش داوا لە حەیدەرعەبادی دەکەین کە کەسێک دیاری بکات لەدەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگاو، بۆ پێدانی موچەکانمان.

جێگەی باسە، کەوا بۆ دوو مانگ دەچێت ئەو فەرمانبەرانە موچەیان وەرنەگرتووە، و کەمترین مووچەی هەرفەرمانبەرێک نزیکەی ١٨٠،٠٠٠ دینارە، و بەرزترینیشیان نزیکەی ١،٤٠٠،٠٠٠ دیانارە.

کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکوک بۆ داواکاری دانی مووچەکانیان خۆپیشاندان دەکەن.

کەرکوک/عێراق

ڕۆژی یەکشەممە ٣/١٢/٢٠١٧ دەیان کەس لە کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان. یەکێک لە کرێکارە ئامادەبووەکان گوتی” ئەو کرێکارانەی کە وەک پاراستنی کۆمپانیاکە کاردەکەن(حەرەس) لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، ٣مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. ئەوەش هۆکاری خۆپیشاندانی ئێمەیە لەبەردەم بینای کۆمپانیاکە لە کەرکوک ئەم بەیانیەدا”. ئەوەشی ڕوونکردەوە کە” ئێمە پتر لە ١٣ ساڵە پارێزگاری لەم بیرە نەوتانە دەکەین، ناکرێت بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئێمەدا بکەن و مووچەکانمان دواخەن”. ئەوەشی زیادکرد” کۆمپانیاکە بە ئەنقەست مووچەکانمان دوادەخات، بەڵام نازانین هۆکار چیە”. ئەو کەسە داوای لە بەرپرسانی پارێزگا و حکومەتی ئیتیحادی کرد” بۆئەوەی بەپەلە دەخالەت بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبەرانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، هەروەها دانی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا، بەبێ دواکەوتن”.

کرێکاران لە تایوان ناڕەزایەتی دەردەبڕن، لەسەر ڕەشنووسی یاسایەک لەسەر زیاتر نەرمی نواندن لە دیاریکردنی کاتی کارکردن…

تایبیە/ تایوان

سەدان کرێکارڕۆژی دووشەممە ٤/١٢/٢٠١٧ لە بەردەم تەلاری پەرلەمان لە تاینیەی پایتەختی تایوان کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین. لەو کاتەدا لیژنەیەک لە پەرلەمان پێداچوونەوەی بۆ یاسایەک دەکرد کە دەنگۆی زۆری لەسەرە، ئامانجی زیاتر نەرمی نواندنە لە کاتەکانی کار. ئەنجومەنی وەزیران، ڕازیبووە لەسەر ڕەشنووسی یاسای پێوانەی کار لە سەرەتای نۆڤەمبەری رابردوو، سەرەڕای ناڕازای بوونی کرێکاران. کرێکاران دەڵێن کە ئەو ڕەشنووسە، هەلێک دەرەخسێنێ بۆ ئیدارەی کار، بۆئەوەی فشاری زیاتر بخەنە سەر فەرمانبەران بەگشتی بۆ کارکردن بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لە سەریەک.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، پەرلەمان دەستیکردوە بە گفتوگۆ لەسەر ئەو ڕەشنووسە. لیژنەکەش ئەمڕۆ، دەیەوێت هەندێک گۆڕانکاری تێدا بکات. نەزانراوە کە کەی پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو ڕەشنووسە دەدات. ڕابەرانی نەقابە کرێکاریەکان ئەمڕۆ ڕابەرایەتی خۆپیشاندانەکانیان کردووە. خۆپیشاندەران ئەم شیعارانەیان دەگووتەوە” گۆرانکاریەکان ڕەتکەنەوە”. داواش لە نوێنەران کرا لە پەرلەمان، کە بوەستن لە گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕینی ئەو یاسایە، هەروەها داواکرا لە سەرۆک وەزیران( تسای ئینج وین) دەست لەکار بکێشێتەوە.دەزگا هەواڵییە ناوەندیەکانی تایوان ئاماژەیان بەوەدا، کە خۆپیشاندەران لەمەیدانی پەرلەمان تەلاری پەرلەمانیان هێلکە باران کردووە. بەڵام پۆلیس ڕێگری لێکردوون. بەڵام سەرۆک وەزیران داکۆکی لەو ڕەشنووسە کردووە، گوتی” ئەو دەستکاری کردنانەی کە پەرلەمان دەیکات، دژی باوەڕەکانی ئەنجومەنی وەزیران نیە، سەبارەت بە زیاتر نەرمی نواندن لە سەعاتەکانی کار بۆ ئیدارە و بۆ کریکاران.

تۆڕێکی بازرگانی بە سێکس، کرێکارانی بیانی ئاسیایی ناچار دەکات بە لەبەرکردنی جلوبەرگی تایبەت بۆ کارکردنی سێکسی!!

کوێت

ئاسایشی کوەیتی ئاشکرای کرد، کە تۆڕێک لە بازرگانی کەران بە مرۆڤ، کە پێکهاتوون لە هاووڵاتی  کوەیتی وبدونێک(هاوڵاتی کوەیتین، بەڵام ناسنامەی کوەیتیان نیە) و ئاسایین. ٢٦ بیانی ئاسیاییان ناچار کردوە بە کارکردن لە پەیمانگای (مەساج) لە ناوچەکانی (المهبولة و ئەبو حلیفة) هەروەها پێشکەشکردنی(خزمەتی تایبەت) بۆ کڕیارەکانیان، بەلەبەرکردنی جلوبەرگی ژنان و کارکردن بە سێکس.

ئەو تۆڕە کەوتوونەتە دەست ئاسایش، دوای ئەوەی بەهۆی کەسێکەوە زانیاریان دەستکەوتوە، کە ئەم تۆڕە ئەشکەنجە و لاقەی ئەو زەحمەتکێشە ئاسیاییانەیان کردوە. بۆئەم مەبەستە پشکنین دەستیپێکردووە و توانیویانە ئەو باندە دەستگیر بکەن. ئەمەش بەپێی ڕۆژنامەی( الرآی).

دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ئەم ٢٦ ژنە دوای هەڕەشە لێکردنیان لەلایەن ئەم باندەوە ناچار کراون ئەو کارانە بکەن کە ئەو تۆڕە دەیەوێت بە زەبری هێز بەڕیوەی بەرێت.

کرێکارەکان لە لێکۆڵینەوەکاندا گوتیان” کە چۆن لێیان دراوە و تەعدای سێکسیان لێکراوە. هەروەها ناچار کراون کە بەبەردەوامی و بێ پشوو کار بکەن. ناچارکراون کە جوانکاری بکەن، و جلی ژنانە لەبەر بکەن، هەروەها کرێشیان پێنەدراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەبێ سێکس پێشکەشی کڕیارەکانیان بکەن. لێکۆلەرەوەکان ئاماژەیان بەوەدا کە هەموو جۆرە توندوتیژی و چەوسانەوەیەکیان لە بەرامبەردا کراوە. لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی لایەنەکانی تری پرسەکە.

کۆتایی هاتنی مانگرتنی کرێکارانی وبریات سمنود دوای جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان.

الغربیة/ میسر

کرێکارانی وبریات سمنود لە پارێگای الغربیە، کۆتاییان هێنا بە مانگرتنەکەیان، دوای ئەوەی وەڵامی داواکاریەکەیان درایەوە، بە زیادکردنی دەرماڵەی گەشەپێدان، و زیادکردنی ڕێژەی دەرماڵەی کۆمەڵایەتی بۆ هەردوو ساڵەکانی ٢٠١١/٢٠١٢ لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ەوە.هەروەها زیادکردنی هەمان دەرماڵە بەڕێژەی بڕیاردراو بۆ ساڵەکانی ٢٠١٢/٢٠١٣ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩ەوە. خستنە بەردەمی دەرماڵەی کۆمەڵایەتی تایبەت بۆ ساڵی ٢٠١٤ بەڕێژەی ١٠% لە کرێی بیمە، لە ئەنجومەی ئیدارەی کۆمپانی داهاتوو لە ٢٦ی کانوونی یەکەم.

دوای ئەوەی نوێنەری وەزارەتی هێزی کار لە الغربیة، لە کۆبوونەوەیەکدا چاوی کەوت بە نوێنەرانی کرێکارانی کۆمپانیاکە، و ئامادەییان دەربڕی بۆ ملدان بە خواستەکانیان، کرێکاران کۆتاییان بە مانگرتنەکە هێنا…گەرانەوە سەر کارەکانیان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.