شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان مه‌سه‌له عه‌مه‌لی و ئه‌منییه‌تییه‌کان له ڕێکخستنی ئاژیتاتۆره‌کاندا بەشی نۆهەم
ڕێکخستنی هه‌ڵسوڕانی نهێنی و پاراستنی به‌رده‌وامکاریی ڕێکخراوی نهێنیی حیزب له‌نێو کرێکاراندا، له هه‌لومه‌رجی داپڵۆسێنه‌رانه‌ی ئێستادا (که بۆ کۆمۆنیسته‌کان به هه‌لومه‌رجی “ئاسایی” هه‌ڵسووڕان داده‌نرێت)، بۆ خۆی مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاڵۆز و ورده. جا ئه‌گه‌ر بێتوو ئاژیتاتۆره‌کان و ئه‌رکێك که له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌م ڕێکخراوه زیاد بکه‌ین، شتێکی ڕوونه، که سه‌ختی و دژواری کاره‌که چه‌ندین پله زیاتر ده‌بێت. لێره‌دا ئیتر له‌گه‌ڵ ڕێکخراوێك به‌ره‌و ڕووین، که به‌شێك له ئه‌ندامه‌کانی به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا چالاکی ده‌نوێنن، جێگه کاری “ڕۆتینی” ئه‌وان کۆڕ و کۆمه‌ڵه تا ڕاده‌یه‌ك فراوانه کرێکارییه‌کان، کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان، ڕیزی پێشه‌وه‌ی مانگرتنه‌کان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانه. شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته که هاوڕێیانێکی ئاوا ده‌که‌ونه ژێر زه‌ڕه‌بینی پۆلیسی سیاسییه‌وه. هه‌ر جموجووڵێکی ئه‌وان به وریایییه‌وه له لایه‌ن هێزه جاسووسی و سه‌رکوتگه‌ره‌کانی پۆلیسه‌وه ده‌خرێته ژێر چاودێرییه‌وه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا لاوازی و مه‌سه‌له‌ی جۆراوجۆرمان دێته ڕێ. ڕاکێشانی ئاژیتاتۆره‌کان و لێكهه‌ڵپێکانی هه‌ڵسوڕانی نهێنی شانه حیزبییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕانی ئاشکرای حیزبی، که به‌گشتی له‌ده‌وری ته‌وه‌ره‌ی ئاژیتاتۆره‌کان پێك دێت، پێویستی به‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی، هۆشیاریی هه‌میشه‌یی و پێش هه‌موو شتێکیش پێویستی به یه‌ك شێوه‌کاری ئوسوڵی و جێگرتووی کاری کۆمۆنیستی هه‌یه. ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێكدا که ئێمه هه‌لومه‌رجێکمان له‌پێش خۆ داناوه، که تیایدا ئاژیتاتۆره‌کان توخمی حیزبی و ئه‌ندامی فه‌رمیی حیزبن، خاوه‌ن ئه‌زموونن، شێوه‌کانی خه‌بات له‌گه‌ڵ پۆلیسی سیاسی و پاڕاستنی ئه‌منییه‌تی و به‌رده‌وامکاری ڕێکخراو فێربوون. له پرۆسه‌ی ڕاکێشانی ئاژیتاتۆره‌کاندا، له‌و جێگه‌یه‌دا که ئاژیتاتۆره‌کان هێشتا سه‌رده‌می گوێزانه‌وه‌ی په‌یوه‌ستبوون به حیزبه‌وه ده‌به‌نه‌سه‌ر، کاره‌که له‌مه‌ش دژوارتر ده‌بێت.
بۆ ئاسانکردنی باسه‌که چاکتر وایه له سه‌ره‌تاوه بچینه سه‌ر گیروگرفت و ڕێگره‌کانی هه‌مان حاڵه‌تی یه‌که‌م، یانی حاڵه‌تێك که قۆناغی ڕاکێشان ته‌واو بووه و ئاژیتاتۆر بووه‌ته به‌شێك له خودی ڕێکخراوی حیزب و دواتر بچینه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و گیروگرفته تایبه‌تییه‌کانی سه‌رده‌می گواستنه‌وه. چونکه به تێگه‌یشتنی ڕاست له‌م مه‌سه‌له‌یه له شکڵی کۆتایی خۆیدا، تێگه‌یشتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پرۆسه‌یه‌ك که ده‌بێت بمان گه‌یه‌نێته حاڵه‌تی کۆتایی، ساده‌تر ده‌بێته‌وه. گیروگرفته‌کان و ناله‌بارییه‌کانی کاره‌که‌مان کامانه‌ن؟
ئه‌لیف. په‌یوه‌ندیی ئاژیتاتۆر له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی نهێنیی حیزبی‌دا
له ڕاستیدا ئه‌مه بنه‌مای هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی تره و هه‌ر کار و کاردانه‌وه‌یه‌ك له مه‌سه‌له‌ی فێربوون، گواستنه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه، ڕێنماییکردن و کۆنتڕۆڵ، به‌شداری ئاژیتاتۆر (وه‌ك ئه‌ندامی حیزب) له ژیانی ڕێکخراو … هتد. پێویستی به په‌یوه‌ندییه‌کی ڕێك‌وپێك و پته‌وی ئاژیتاتۆره‌کان له‌گه‌ڵ شانه نهێنییه‌کاندا هه‌یه. چۆن ده‌توانرێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه به دروستی دابمه‌زرێت؟ چۆن شانه‌ی حیزبی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاوڕێی ئاژیتاتۆردا، که یه‌ك ڕابه‌ری عه‌مه‌لیی کرێکارانه، که‌م تا زۆر وه‌ك که‌سێکی “ناڕازی”ی خه‌باتکار و ته‌نانه‌ت “چه‌پڕه‌و” له‌لایه‌ن پۆلیسی سیاسییه‌وه ناسراوه، به شێوه‌یه‌کی ڕێك‌وپێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی، که ئه‌منییه‌تی ڕێکخراوه‌ی نهێنی و ئاژیتاتۆر هه‌ردووکیان بکه‌ونه مه‌ترسییه‌وه.
ب. ڕێنمایی ئاژیتاتۆر و کونتڕۆڵ و چاودێریکردنی کاره‌کان
کاری ڕۆتینیی ئاژیتاتۆر، ته‌بلیغ و ئارایشدانی کرێکارانه (جا ئیتر بۆ ئاکسیۆن، یان بۆ ڕێکخستنیان له شکڵه جۆراوجۆره‌کاندا بێت). ئه‌م کاره ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له‌ژێر ڕابه‌رایه‌تی ڕێکخراوی نهێنیی حیزبی‌دا ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام چۆن؟ چۆن ڕێکخراوی نهێنی، هه‌ڵسووڕانی که‌سی عه‌له‌نیکار له کاتی ڕوودانی مانگرتن، ڕێکخستنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی، وه یان له کاتی هه‌ڵگیرسانی ناڕه‌زایه‌تیی دیاریکراوی کرێکاراندا ڕابه‌رایه‌تیی ده‌کات؟ یه‌کێك له تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کاری موبه‌لیغێکی جه‌ماوه‌ری و ڕابه‌ری عه‌مه‌لیی کرێکاران بریتییه له‌وه‌ی، که له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ناچاری بڕیاردانێکی زۆره له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کاندا (بۆ نموونه، ئایا مانگرتن ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، ئایا بڕیاری خاوه‌نکار ده‌بێت قبووڵ بکرێت، ئایا ده‌بێت شێوه‌ی ته‌بلیغی خۆی، که‌مێك بگۆڕێ، ئایا وره‌ی کرێکارانی به چاکی ده‌ستنیشان کردووه …). ئاژیتاتۆر له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا پێویستی به پرس و ڕا و ڕێنمایی هه‌یه. ڕێکخراوی نهێنی چۆن ئه‌م پێویستییه جێبه‌جێ ده‌کات؟ هه‌رچی مه‌ودای سه‌رکوت توندتر بێته‌وه، ئه‌م گیروگرفته به شێوه‌یه‌کی توند‌وتیژتر ده‌رده‌که‌وێت.
ج. فێرکردنی سیاسی ڕێكوپێكی ئاژیتاتۆر
ئاژیتاتۆر ده‌بێت به ئاسانی ده‌ستی به بڵاوکراوه‌کانی حیزب بگات. ده‌بێت بتوانێت کتێب و نامیلکه‌ی پێویست بخوێنێته‌وه. ده‌بێت بتوانێت له دانیشتنه فێرکاریییه‌کاندا به‌شداری بکات. له هه‌مان کاتدا وه‌كوو که‌سێك که دوژمن به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ستیاره، ده‌بێت په‌روه‌نده‌که‌ی پاك بێت. به‌ڵگه‌نامه و نووسین له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵنه‌گرێت و له ماڵه‌وه‌ی دانه‌نێت، په‌یوه‌ندییه ڕێکخراوه‌یییه‌کانی قابیلی شوێن هه‌لگرتن نه‌بن … هتد. ئه‌م پێداویستییه‌ی ئاژیتاتۆر چۆن دێته دی؟
د. به‌شداری ئاژیتاتۆر له هه‌ڵسووڕانی ناوخۆی حیزبی‌دا
ئاژیتاتۆر وه‌ك ئه‌ندامی حیزب ده‌بێت ڕاپۆرت بنێرێت، له باسه‌کانی ناوخۆی حیزب‌دا به‌شداری بکات، له هه‌ڵبژاردنه حیزبییه‌کاندا ڕای خۆی بدات، بیروڕای خۆی له‌سه‌ر بڕیاره به‌کۆمه‌ڵه‌کان بدات و ده‌یان کاری “نێوحیزبی” له‌م چه‌شنه. چۆن ده‌توانرێت ڕابه‌رێکی عه‌مه‌لی و ناسراو له په‌یوه‌ندییه‌کی ئاوادا ڕابگرین بێ ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م، ئه‌منییه‌تی ڕێکخراوی نهێنی به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بخرێته به‌ر مه‌ترسی و دووه‌م، ئاگاداری ئه‌و له شوێنه‌کان و که‌سه‌حیزبییه‌کان له ڕاده‌یه‌کی پێویست واوه‌تر نه‌چێت و سێیه‌م، مه‌وقیعه‌تی خودی ئه‌و له کاتی زه‌ربه‌خواردنی که‌سی تری ناو شانه، یان که‌سانی ئاستێکی تری ڕێکخراو لاواز نه‌بێت و کاره‌که‌شی نه‌وه‌ستێت؟
ئه‌مانه کۆمه‌ڵه پێویستییه‌کی بنه‌ڕه‌تین، که ده‌بێت به جدی بهێنرێنه‌دی. ده‌توانین چه‌ند هۆکاری تر بخه‌ینه سه‌ر ئه‌مانه. ئاژیتاتۆر ته‌نانه‌ت کاتێك په‌یوه‌ندییه حیزبییه‌که‌ی به ته‌واوه‌تی شاراوه بمێنێته‌وه، هه‌میشه به هۆی هه‌ڵسووڕانی خۆیه‌وه وه‌ك پێشڕه‌وی کرێکاران له مه‌ترسی سزادان، ده‌رکردن و گرتندایه. مه‌سه‌له‌کانی ئه‌و وه‌ك نان په‌یداکه‌ری خیزانێکی کرێکاری ئیتر مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی ئه‌و نییه، به‌ڵکوو یه‌ك مه‌سه‌له‌ی حیزبییه. هه‌روه‌ها له کاتی ده‌رکه‌وتنی مه‌ترسیی ئه‌منییه‌تیدا، ئاژیتاتۆر ده‌بێت بشاردرێته‌وه. فه‌راهه‌مکردنی ئیمکاناتی پێویست له‌م مه‌یدانه‌شدا یه‌ك ئه‌رکی ڕێکخراوی حیزبییه. وه مه‌سه‌له‌ی تری له‌م چه‌شنه.
به‌ڵام وه‌ڵام چییه؟ ئاشکرایه که تاکه وه‌ڵامێك سه‌ربه‌خۆ له کات و شوێن و هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیی سیاسی و ئه‌منییه‌تی هه‌ر سه‌رده‌مه له ئارادا نییه. ده‌توانرێت سه‌رده‌میکی وا بهێنرێته به‌رچاو، که چڵه‌پۆپه‌ی هه‌ڵچوونی شۆڕشگێڕانه‌یه، ئاژیتاتۆر وه‌ك ئه‌ندامی حیزب، ڕابه‌ری شوورای کارگه، نوێنه‌ری کرێکاران … هتد. بێت و وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێکی تری حیزبیش هاتوچۆی جێگا حیزبییه‌کان بکات، خۆی یه‌کسه‌ر له دانیشتنه‌کانی شانه‌ی ڕێکخراوی خۆیدا به‌شداری بکات، یان لایه‌نگریی خۆی بۆ حیزبی کۆمۆنیست به فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه و بۆ جه‌ماوه‌ری فراوانی کرێکاران ڕابگه‌یه‌نێت و له کۆبوونه‌وه حیزبییه‌کاندا قسه‌که‌ری فه‌رمی بێت. به‌ڵام به ڕاستی ئێمه له قۆناغێکی تر داین، له‌نێو سه‌رکوتی توند و که‌موێنه له مێژووی خه‌باتی کرێکاری و کۆمۆنیستی له سه‌راسه‌ری جیهاندا. لێره‌دا ده‌بێت شێوه‌کار و میکانیزمی تایبه‌تی به‌ده‌ست بهێنین. باسه‌که‌ی ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته ڕێنمایییه‌ك بۆ شانه‌کانمان له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ده‌بێت هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ بکاته بنه‌ما.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر شێوازی تایبه‌تیی ڕێکخستنی ئاژیتاتۆر و په‌یوه‌ندی و کار و کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریه‌کی ڕێکخراوی نهێنی له‌گه‌ڵ هاوڕێی عه‌له‌نیکاری حیزب، ده‌بێت په‌نجه بۆ چه‌ند هۆکاری بنه‌ڕه‌تی و گرنگ ڕابکێشین، که هه‌ر جۆره ڕێکخستنێك ده‌بێت به پشتبه‌ستن پێیانه‌وه بێته دی.
یه‌که‌م، ده‌بێت په‌نجه بۆ گرنگیی “په‌یوه‌ندییه سروشتییه‌کان” له‌نێو کرێکاراندا ڕابکێشین. ئه‌مه شتێکه که ورده‌بۆرژوازی به “که‌ژاوه‌سازی” ناوی ده‌بات. بۆ ئێمه په‌یوه‌ندیی سروشتی، دۆستایه‌تی و ناسیاوی و هاتوچۆی سروشتی نێوان کرێکاران، شتێکی زۆر زیاتره له‌مه. ئه‌مانه میکانیزمه واقیعییه‌کانی کار و کاردانه‌وه‌ی نێوخۆی چینه‌که بن، وه به‌م مانایه به‌شێکیشن له میکانیزمه عه‌مه‌لییه‌کانی هه‌ڵسووڕانی ئێمه کۆمۆنیسته‌کان وه‌ك به‌شێك له چینه‌که. ده‌بێت گرنگی ته‌واو به‌م په‌یوه‌ندییانه بده‌ین. کۆڕ و کۆمه‌ڵه خانه‌واده‌یییه‌کان، دۆستایه‌تییه‌کان، په‌یوه‌ندیی کارکردن، ناسیاوه‌کانی گه‌ڕه‌ك… هتد. یه‌کێك له بار و دۆخه واقیعییه‌کانی هه‌ڵسووڕانی خودی خۆمانه، به ڕاده‌یه‌ك که هه‌ڵسوڕاوانی حیزب ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی خۆیان په‌ره‌پێ دابێت. له‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا جێگرتوو بن و خۆیان بوون به کرێکارانێکی “کۆمه‌ڵایه‌تی”، که په‌یوه‌ندیی فراوانیان له‌گه‌ڵ هاوچینه‌کانی خۆیان هه‌یه، کاری ڕێکخستنی هه‌ڵسووڕانی نهێنی و ئاشکرا هه‌ردوو، به شێوه‌یه‌کی ئاسانتر ده‌چنه پێشێ. ده‌توانرێت زۆر له په‌یوه‌ندییه‌کان، ده‌رسه‌کان، هه‌واڵهێنانه‌کان و ڕێنمایییه‌کان له‌نێو دڵی هه‌مان “په‌یوه‌ندییه سروشتییه‌کاندا” ببرێنه پێشه‌وه.
دووه‌م، مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌ی ئاستی هۆشیاریی سیاسیی کرێکاران و زیادبوونی خۆشه‌ویستیی گشتیی حیزب له‌نێویاندایه. پێشتریش سه‌باره‌ت به ده‌وره‌دانی شانه حیزبییه‌کان به توێژێکی فراوان له کرێکارانی هه‌واداری حیزب قسه‌مان کردووه، به‌و ڕاده‌یه‌ی که خۆشه‌ویستی بۆ حیزبی کۆمۆنیست، قسه‌کردن ده‌رباره‌ی، پشتگیری‌کردن لێی ته‌نانه‌ت به قسه‌ش، گوێگرتن له ڕادیۆکه‌ی، گه‌ڕان به‌دوای بڵاوکراوه‌کانیدا، له‌نێو کرێکاراندا زیادی کردبێت، به هه‌مان ڕاده‌ش ڕێکخستنی تۆڕی به‌ڕاستی حیزبی، چ نهێنی و چ ئاشکرا ئاسانتر ده‌بێته‌وه. به‌و ڕاده‌یه‌ی که کرێکارانی ناڕازی زیاد بکه‌ن، کرێکارانی ناڕازیی کۆمۆنیست ده‌بنه خاوه‌نی مه‌وقیعه‌تێکی عه‌مه‌لیی پته‌وتر. به ڕاده‌یه‌ك که هه‌ر ناڕازییه‌ك قسه به‌پێی درووشمه‌کان و شێوازه‌کانی ئێمه بکات، ئاژیتاتۆری فه‌رمی و ڕێکخراوی حیزبی له فراوانکردنی لایه‌نه‌کان و پته‌وکردنی ئه‌منییه‌تی هه‌ڵسووڕانی خۆیدا سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت. به‌م پێیه پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی کاری نهێنی و ئاشکرا، په‌یوه‌ندیی شانه‌کان و ئاژیتاتۆره‌کان خۆی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پشتی به هه‌ڵسووڕانی ڕۆتینی هاوڕێیانی ئێمه له بڵاوکردنه‌وه‌ی بڕواکان و سیاسه‌ته‌کانی حیزب و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی سیاسیی گشتیی کرێکاران به‌ستووه.
سێیه‌م، مه‌سه‌له‌ی ئاماده‌یی و لێهاتوویی سیاسیی ڕێکخراوه‌یی و عه‌مه‌لیی خودی شانه‌کانه بۆ ڕاکێشانی ڕابه‌رێکی عه‌مه‌لیی کرێکاری و بۆ ڕێکخستنی وه‌ك یه‌ك ئاژیتاتۆری حیزبی، که هه‌مان ئه‌رکی ڕابه‌ری به شێوه‌ی کۆمۆنیستی و له‌ژێر ئامانج و پێودانگ و دیسپلینی حیزبی‌دا ئه‌نجام ده‌دات، ڕێکخراوی نهێنیی ئێمه (لێره‌دا مه‌به‌ستمان شانه‌کانه) ده‌بێت توانستی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ست هێنابێت. هه‌موو شانه‌یه‌ك توانای ئه‌م جۆره ڕێکخستنه‌ی نییه. شانه ده‌بێت له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئاستێکی به‌رزی هه‌بێت و توانای ته‌رویجی با‌شی له‌خۆدا چڕ کردبێته‌وه و به با‌شی ئاگای له مه‌سه‌له عه‌مه‌لییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و داواکارییه‌کانی کرێکاران بێت. شانه ده‌بێت تا ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو له مه‌سه‌له‌ی ڕێکخستنی ئه‌ڵقه ته‌رویجییه‌کان، دابه‌شکردنی بڵاوکراوه‌کانی حیزب، فێرکردن و په‌روه‌رده‌ی کرێکاران و به کورتی له ڕێکخستن و ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکه ئاسایییانه‌ی که له نامیلکه‌ی “ئه‌رکه‌کانی شانه حیزبییه‌کان”دا هاتووه به‌ره‌و پێش چوو بێت، له‌ڕووی ئه‌منییه‌تییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی به ته‌واوی پته‌و کردبێت و له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیی هێزه‌وه به ڕاده‌یه‌کی پێویست گه‌شه‌ی کردبێت. دابینکردنی پێداویستییه‌کان، پاراستنی په‌یوه‌ندی، ڕابه‌ری و ڕێکخستنی ئاژیتاتۆر خۆی پێویستی به ته‌رخانکردنی وزه‌یه‌کی زۆره. شانه ده‌بێت ئه‌و توانایییه‌ی هه‌بێت که ئاژیتاتۆر له خزمه‌تی حیزب‌دا هه‌ڵسووڕاو بکات، نه‌وه‌ك خۆی له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵه مه‌سه‌له‌یه‌که‌وه، که له لایه‌ن ئاژیتاتۆره‌وه بۆ ئه‌و دێته پێش، قووت بدرێت و له ئه‌نجامدانی ئه‌رکه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خۆیشی بێته دواوه… ڕۆشنه که ته‌نانه‌ت شانه لاوازه‌کانیش ناتوانن و نابێت سه‌باره‌ت به ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی کرێکاری، که له‌ده‌وروبه‌ری هه‌ڵسووڕانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وان له په‌یوه‌ندیدان بێلایه‌ن بن و گوێیان نه‌ده‌نێ. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانن که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌یه له کرێکاران و ئه‌نجامدانی ئه‌رکی ڕۆتینیی حیزبی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵیاندا، تا ڕێکخستنی ئه‌وان وه‌ك یه‌ك موبه‌لیغی جه‌ماوه‌ریی حیزبی، ڕێگه‌یه‌کی دوور و درێژه. به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌مه ڕێگه‌یه‌که، که هه‌ر شانه‌یه‌کی حیزبی له به‌رده‌وامیی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای سه‌رکه‌وتووانه‌ی خۆی له ڕێکخستنی سه‌ره‌تایی خۆیدا، دره‌نگ یان زوو هه‌نگاوی تیا هه‌ڵدێنێته‌وه..
مەنسور حیکمەت
ماویەتی