شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان شانه‌ی پایه‌ییی حیزبی و “هه‌ڵسووڕانی پایه‌یی”ی حیزب… بەشی حەوتەم
٢) شانه‌ی پایه‌ییی حیزبی و “هه‌ڵسووڕانی پایه‌یی”ی حیزب
شانه بچووکترین به‌شی پایه‌ییی حیزبه، که له کارخانه‌یه‌ك یان گه‌ڕه‌کێكدا پێكهاتووه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، شانه ئه‌رکی ڕۆتین و پێناسه‌کراوی له‌سه‌ر شانه. به‌ڵام “هه‌ڵسوڕانی پایه‌یی” حیزب له کارخانه و له گه‌ڕه‌ك له سنووری هه‌ڵسووڕانی ڕۆتینی شانه‌یه‌ک واوه‌تره. “هه‌ڵسووڕانی پایه‌یی” حیزب یانی ته‌بلیغ، ته‌رویج و ڕێکخستن و ڕابه‌رایه‌تیکردنی خه‌بات له یه‌ك کارخانه یان به‌ش (که کۆمه‌ڵێك کارخانه و گه‌ڕه‌کی کرێکاری ده‌گرێته‌وه)، شتێکی زیاتره له ته‌بلیغ و ته‌رویج و ڕێکخستنێك، که له‌لایه‌ن یه‌ك یان چه‌ند شانه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و به‌شه ڕێکخراوه‌یییه‌ی، که به‌پێی پێناسه ئه‌رکی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و ئاسته له هه‌ڵسووڕانی هه‌یه، ئیتر شانه نییه، به‌ڵکوو کۆمیته‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یییه (کۆمیته‌ی کارخانه، به‌ش ناحیه و … شتی تر). ئه‌رکه ته‌بلیغی و ته‌رویجی و ڕێکخراوه‌ییه‌کانی شانه‌یه‌ک سنوورێکی دیاریکراوی هه‌یه. ده‌توانرێت ڕێکخستنی ئه‌ڵقه ته‌رویجییه‌کان و تۆڕه‌کانی دابه‌شکردنی بڵاوکراوه و کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی ماڵی و له‌م جۆره شتانه له شانه‌یه‌ک داوا بکرێت، به‌ڵام ڕێکخستنی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کان ناتوانرێت هه‌روا به ساده‌یی له یه‌ك شانه چاوه‌ڕوان بکرێت. ئه‌مانه ناتوانرێت به‌شێك بن له‌و ئه‌رکانه‌ی که شانه ده‌بێ جێبه‌جێیان بکات. ئه‌مانه ئیتر ئه‌رکی کۆمیته ڕێکخراوه‌یییه‌کانن، به واتایه‌کی تر ده‌بێت جیاوازی بکه‌ین له نێوان ئه‌رکه‌کانی شانه وه‌ك به‌شی هه‌ره بچووکی پایه‌یی له‌گه‌ڵ “هه‌ڵسووڕانی پایه‌یی” حیزبی‌دا یانی له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه له هه‌ڵسووڕان، که له حازربوونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی حیزب له یه‌ك کارخانه یان ناوچه‌دا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت. سه‌باره‌ت به یه‌که‌میان ئێمه له‌سه‌ر کارکرده‌کانی یه‌ك به‌ش و یه‌ك شانه‌ی پایه‌یی ڕێکخراوه‌یی ده‌که‌ین و سه‌باره‌ت به دووه‌م، با‌س له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و چالاکییانه‌یه، که حیزب ده‌بێت له دواشیکردنه‌وه‌دا له‌هه‌ر به‌شێکی کارخانه‌یی و ناوچه‌ییدا بتوانێت به‌ره‌و پێشی به‌رێت.
به‌ڵام ئایا ئه‌م خاڵانه چ په‌یوه‌ندییه‌کیان به مه‌سه‌له‌ی ئاژیتاتۆر و ئاژیتاسیۆنه‌وه هه‌یه؟ په‌یوه‌ندیی مه‌سه‌له‌که لێره‌دایه، که تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی، شانه‌کانمان به مانای تایبه‌تیی وشه له‌به‌رچاوه، ناتوانرێت ڕێکخستن و ڕێنماییکردنی ئاژیتاتۆره‌کان وه‌ك ئه‌رکێکی لێبڕاوانه‌ی ئه‌وان چاولێ بکرێت (واته ئه‌رکێك، که به‌بێ ئه‌نجامدانی، شانه‌کان کامڵ نه‌بن). هه‌ر شانه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی لێپرسراو نییه، که به حه‌تمی یه‌ك یان چه‌ند ڕابه‌ری عه‌له‌نیی کرێکاری ڕێك بخات و پێداویستییه‌کانیان ئاماده بکات. ڕێکخستنی ئاژیتاتۆره کۆمۆنیستییه شه‌عبی و عه‌له‌نییه‌کان به مانای واوه‌تر چوونه له سنووری ئه‌رکه پێناسه‌کراوه‌کانی یه‌ك شانه.
به‌م پێیه یه‌که‌م، هه‌میشه کۆمه‌ڵه شانه‌یه‌ك ده‌توانن له‌ئارادا بن، که بێ ئاژیتاتۆری شه‌عبی بن، دووه‌م، ئه‌و شانانه‌ش که خاوه‌نی ئه‌و ئیمکانییه‌ت و توانایه‌ن، که ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له په‌یوه‌ند به خۆیانه‌وه و له‌ژێر ئاڵای حیزبی کۆمۆنیست‌دا ڕێکخراو بکه‌ن، که‌م تا زۆر ده‌یانه‌وێت خۆیان له چوارچێوه‌ی یه‌ك شانه واوه‌تر به‌رن. لێره‌دا ئیتر هه‌نگاوێکی به‌کرده‌وه بۆ شکڵ‌گرتنی ئۆرگانه به‌رزتره حیزبییه‌کان (وه‌ك کۆمیته‌کانی کارخانه) هه‌ڵده‌هێنرێته‌وه.
ئێمه وه‌ك یه‌ك پایه و یه‌ك ئه‌وله‌وییه‌ت، لێبڕاوانه خوازیاری دروستکردن و زیادکردنی شانه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و ئه‌نجامدانی ڕێكوپێکی ئه‌رکه پێناسه‌کراوه‌کانی شانه‌کانین له‌لایه‌ن شانه‌کانه‌وه. ئه‌مه ئه‌و زیندوویه‌تییه هه‌میشه‌یی و ئه‌و توخمه هه‌میشه‌یییه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه، که هه‌ر چالاکییه‌کی ئاڵۆزتر و کامڵتری حیزبی، له هه‌ر قۆناغێکی ژیانی حیزب‌دا، ده‌بێت پشتی پێ ببه‌ستێت و بیکاته بنه‌ما. ئه‌م کاره وه‌ستانی بۆ نییه و هه‌رگیز له ئه‌وله‌وییه‌ت ناکه‌وێ. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه هه‌میشه‌یییه‌ی ژێره‌وه، حیزبی ئێمه ده‌توانێ پێ بنێته مه‌یدانی “تازه”وه و ئه‌رکی ئاڵۆزتر و ئاوێته‌تر بخاته ده‌ستووری کاری خۆیه‌وه و سه‌ره‌نجام ئۆرگانه ڕێکخراوه‌یییه ئاوێته و به‌رزتره‌کان له په‌یکه‌ری ڕێکخراوه‌یی حیزب‌دا بهێنێته کایه‌وه. ڕاکێشان و ڕێکخستنی ئاژیتاتۆره‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی مه‌سه‌له‌ی ئاژیتاسیۆنی جه‌ماوه‌ری و ڕابه‌ریکردنی عه‌مه‌لیی ئاکسیۆنه‌کان یه‌کێکه له‌م مه‌یدانانه.
له‌م ده‌وره‌یه له کاری حیزبی کۆمۆنیست‌دا، پێ خستنه ئه‌م مەیدانانه و شکڵپێدانی ئۆرگانه‌کان و ئه‌ندامه باڵاتره حیزبییه‌کان یانی، هه‌موو ڕێکخراوی حیزبیی کارگه به ئه‌رکه جۆراوجۆره‌کانییه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یه‌ك هه‌ڵوێستی “له‌سه‌ره‌وه” و به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی بێت، ئه‌نجامی یه‌ك کامڵ‌بوون و گه‌شه‌کردنه له‌ژێره‌وه. ئامانجی ئه‌م باسه‌ی ئێستا ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئاسۆی گه‌شه‌کردنه، له یه‌کێك له لایه‌نه گرنگه‌کانیدا بخرێته ڕوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌رنجی شانه‌کان به گشتی، ڕووه‌و مه‌سه‌له‌ی ئاژیتاتۆر و ئاژیتاسیۆنی جه‌ماوه‌ری ڕاده‌کێشین و له‌م باسه‌دا هه‌موو شانه‌کان بانگه‌واز ده‌که‌ین، له‌و ڕووه‌وه‌یه، که یه‌که‌م، هه‌موو شانه‌کان و هه‌ڵسووڕانی حیزب ڕووه و کاری سیاسی (و له قوناغه‌کانی دواتردا ڕێکخراوه‌یی) له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئاراسته بکه‌ین. گرنگی ئه‌م توێژه له چینه‌که ده‌بێت بۆ گشتمان ئاشکرا بێت. دووه‌م، هه‌نگاوه‌کانی دواتری ئه‌و شانانه‌ش، که هه‌ر ئێستا خاوه‌نی ئیمکاناتی سه‌ره‌تایی و توانایی پێویستن بۆ پێ خستنه ئه‌م مه‌یدانه‌ی هه‌ڵسووڕانه‌وه دیاری بکه‌ین. بۆ زۆربه‌ی شانه‌کان باسه‌که‌ی ئێمه له سنووری یه‌ك ده‌رسی شێوه‌کار و وه‌ك پێداگرتنێك له‌سه‌ر یه‌ك لایه‌نگریی گشتی، به‌ڵام گرنگ، ده‌مێنێته‌وه. بۆ به‌شێکی تر ناوه‌ڕۆکی ئه‌م با‌سه ده‌توانێت ڕێنمایییه‌ك بێت بۆ کاری دیاریکراو هه‌ر له ئێستادا.
درێژەی هەیە…