شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان… ده‌رباره‌ی گرنگیی ئاژیتاتۆر و ئاژیتاسیۆنی ئاشکرا … بـه‌شى شەشەم
١) گرنگیی “شێوه‌کار”ی باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاژیتاتۆر
باسی گرنگیی ئاژیتاتۆری کۆمۆنیستی ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێك له ئاستێکی پایه‌یی و به‌ناو “شێوه‌کاریی”دا له به‌رچاو بگیرێت. له‌م ئاسته‌دا هێشتا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، که بۆ نموونه ژماره‌ی ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی و کرێکارانی خاوه‌ن نفووز له ڕیزه‌کانماندا که‌من و ده‌بێت زیاد بکه‌ن. باس له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه، که له بنه‌ڕه‌تدا حیزبی ئێمه، هه‌ڵسووڕاوانی حیزب له شاره‌کان و شانه‌کانی ئێمه ده‌بێت خاوه‌نی کۆمه‌ڵه نه‌ریت و خوو و ڕه‌وشت و شێوه هه‌ڵسوڕاوییه‌کی ئه‌وتۆ بن، که ڕاکێشانی ئه‌م جۆره کرێکارانه مومکین ده‌کات. به هه‌مان مانا پێشتر قسه‌مان له پێویستیی “هه‌رسکردنی” دیارده‌یه‌ك کرد به نێوی ئاژیتاتۆری کرێکاری له سیسته‌می عه‌مه‌لیی هه‌ڵسووڕانی حیزبی‌دا. شێوه‌کاره‌کانی ئێمه ده‌بێت به جۆرێك بن، که ئاژیتاتۆر و ڕابه‌ری عه‌مه‌لیی کرێکاری بتوانن له‌م سیسته‌مه‌دا جێگایان هه‌بێت. ده‌بێ کارکردن له‌گه‌ڵ حیزب‌دا، نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندێتی و پێداویستییه‌کانی هه‌ڵسووڕانی ئاژیتاتۆردا ناکۆك نه‌بن، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ چوارچێوه‌یه‌کی ته‌واو بۆ پشکووتنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه و به‌هێزکردنیان بڕه‌خسێنێ. شێوه‌کاری پۆپۆلیستی، که ڕێك دێته‌وه له‌گه‌ڵ جۆری ژیان و شێوازی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و ورده‌بۆرژوازییانه، که تاكتاك خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانن بێگومان جێگایه‌ك بۆ ئاژیتاتۆری پرۆلیتاری و ڕابه‌ری جه‌ماوه‌ریی کرێکاری ناهێڵێته‌وه.
کاتێك خه‌باتی سیاسی له نێوان داسه‌پاندنی گوشاری ئاشتییانه به‌سه‌ر بۆرژوازی و یاخیبوونی کوێری تیرۆریستانه ئه‌ملا و ئه‌ولا بکات، کاتێك ده‌رخستنی وجودی سیاسی ببێته خۆده‌رخستنی سه‌رجاده‌یی، کاتێك کاری نهێنی تا ئاستی چالاکیی پیلانگێڕانه‌ی چه‌ند ده‌سته و تاقمی دابڕاو له کۆمه‌ڵ بشێوێنرێ و ده‌خاڵه‌ت له مه‌یدانی ئاشکرای خه‌بات به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها ڕه‌ت بکرێته‌وه، بێگومان کرێکارێکی خاوه‌ن نفووز و ڕابه‌رێکی کرێکاری، که ده‌توانێ ڕۆڵی خۆی ته‌نها له پێشه‌وه‌ی ڕیزی کرێکاراندا بگێڕێت، جێگایه‌کی له ڕێکخراودا ده‌ستناکه‌وێ. بێ هۆ نه‌بوو، که مه‌زنترین ڕێکخراوه پۆپۆلیستییه‌کان له چڵه‌پۆپه‌ی ڕه‌ونه‌قیاندا، نه‌ك ته‌نها خاوه‌نی هێز و نفوزی جیددی خه‌باتگێڕانه له پیشه‌سازییه گه‌وره‌کانی وه‌کوو پیشه‌سازی نه‌وتدا نه‌بوون، به‌ڵکه ته‌نانه‌ت له ڕێکخستن و ڕابه‌رایه‌تیکردنی مانگرتنێک له کارگه‌یه‌کی (٥٠) که‌سیشدا بێ‌توانا بوون و تا ئه‌و جێگایه‌ی که په‌یوه‌ندی به ناڕه‌زایه‌تی و خه‌بات (به مانای وشه)ی کرێکارییه‌وه هه‌یه، لانی زۆر ده‌بوونه شوێنکه‌وته و په‌یامنێر.
شێوه‌کاری حیزبی سیاسیی چینی کرێکار، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژیانی ئابووری و شێوه دیاریکراوه‌کانی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاریدا بگونجێت. کرێکار له ڕێکخراوبووندا، هێز و توانا وه‌رده‌گرێ. ناڕه‌زایه‌تی تاکه‌که‌سی کرێکاران بێبه‌رهه‌مه و ته‌نها خه‌باتی ڕێکخراوبوونیان به‌رهه‌مداره. کرێکاران له مه‌یدانی به‌رهه‌مهێناندا خاوه‌نی ئامرازێکی گوشارهێنه‌ری به‌هێزن. هه‌ر لێره‌وه‌یه، که کارخانه و جێگای به‌رهه‌مهێنانی یه‌کێك له بنچینه‌ییترین مه‌یدانه‌کانی خه‌باتی کرێکاری پێك ده‌هێنن و مانگرتن ده‌بێته شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاران له هه‌موو کون و قوژبنێکی جیهاندا. کرێکار به پێچه‌وانه‌ی ورده‌بۆرژوازییه‌وه چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه و به به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌وه په‌یوه‌سته. ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی ئه‌م چینه به ناچاری شێوازی جه‌ماوه‌ریی ئاشکرا و ڕووبه‌ڕوو به خۆیه‌وه ده‌گرێت.
ناتوانرێت کرێکاران له ده‌سته‌ی خه‌باتگێڕانه‌دا ڕێك بخرێن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین که هه‌ر وه‌ك کرێکاران خه‌بات بکه‌ن. وه سه‌ره‌نجام کرێکاران چینێکی سه‌راسه‌ری و له هه‌مان کاتدا به شێوه‌ی کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵی فابریکه‌یی و ناوچه‌یی مه‌وجودن، که له هه‌ر یه‌که‌یاندا جه‌ماوه‌ری فراوانی کرێکاران پێویستی به ڕابه‌ری حازربه‌ده‌ست و ناوچه‌یی خۆی هه‌یه. خه‌باتی سه‌راسه‌ریی کرێکاری په‌یوه‌ندییه‌کی لێكنه‌پچراوی له‌گه‌ڵ ڕێکخستن و جم و جووڵه‌ی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م چینه‌دا هه‌یه. ناتوانرێت کرێکاران وه‌ك بۆرژواکان و ورده‌بۆرژواکان، به ڕاگه‌یاندنی مه‌رجه‌عێکی ته‌قلیدی و ده‌وڵه‌تێکی دووره وڵات و له‌م جۆره شتانه هه‌ر له دووره‌وه بخرێنه سه‌ربار. ڕێکخستن و ڕابه‌رایه‌تیی ناوچه‌یی بۆ هه‌ر کارکردێکی چینایه‌تی کرێکاران، هه‌ر له مانگرتن و ڕاپه‌ڕینه‌وه بیگره تا کۆنترۆڵی کرێکاری و پیاده‌کردنی به‌رنامه‌ڕێژی ئابووری له سبه‌ینێی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات، یه‌ك مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسسازه و چاوی لێ ناپۆشرێت.
شێوه‌کاری کۆمۆنیستی شێوه‌کارێکی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه بابه‌تییانه‌ی ژیان و خه‌باتی چینی کرێکاره. ته‌واوی ناوه‌ڕۆکی ڕه‌خنه‌ی ئێمه له شێوه‌کاری پۆپۆلیستی ده‌توانرێت له‌وه‌دا کورت بکرێته‌وه، که ئێمه له‌وه تێگه‌یشتین، که ده‌بێت هۆشیارانه و له ڕێگه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن له نه‌ریته بۆرژوازییه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی چه‌پدا، ڕێگه‌ی خۆمان ڕووه‌و سازگارکردنی شێوه‌کانی هه‌ڵسووڕانی حیزبی له گه‌ڵ واقیعیاتی ژیانی به‌رهه‌مهێنه‌رانه و خه‌باتکارانه‌ی چینی کرێکاردا بگرینه به‌ر. پۆپۆلیسته‌کان بۆیان هه‌یه، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك که ده‌یانه‌وێت، ئه‌و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که پایه‌گا و پشتیوانی ئه‌وانه به‌گه‌ڕ بخه‌ن و ڕێنمایی بکه‌ن.
ئێمه له‌سه‌رمانه که چینی خۆمان چینی کرێکار له‌و شکڵانه‌دا و به پشتبه‌ستن به‌و میکانیزمانه ڕێکخراو بکه‌ین، که به با‌شترین شێوه ئیمکانییه‌تی به ماددیبوونی هێزی واقیعیی چینی کرێکار ده‌ده‌ن. خه‌باتی چینی کرێکار، هه‌ر له مانگرتنه‌وه تا ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه، پێویستی به ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی ناوچه‌یی و ئاژیتاتۆره‌کانه. هه‌ر بۆیه حیزبی کۆمۆنیست ده‌بێت خۆی ڕێکخراوێك له ئاژیتاتۆره کرێکارییه‌کان بێت. تێگه‌یشتنی په‌یوه‌ندیی حیزب و چین به شێوه‌ی په‌یوه‌ندیی دوو جه‌مسه‌ری “ڕێکخراوی نهێنی_ جه‌ماوه‌ریی کرێکاران” تێڕوانینێکی میکانیکییه. ئه‌مه ڕاگه‌یاندنێکی تره له فۆرمووله‌کردنی چریکانه‌ی “ماتۆڕی بچوك_ ماتۆڕی گه‌وره”.
له جیهانی واقیعیدا ئاژیتاتۆره‌کان و ڕابه‌رانی ناوچه‌یی و شه‌عبی خاوه‌ن نفوز ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ن که حیزبی نهێنی پێشڕه‌وانی ئه‌و چینه به جه‌ماوه‌ری فراوانی کرێکارانێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، که به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به ئاشکرا ده‌رس وه‌رده‌گرن و به ئاشکرا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و به ئاشکرا ڕێکخراو ده‌بن. مه‌سه‌له‌یه‌ك که ئێمه له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌و ڕووین ئه‌وه‌یه، که: له حیزبی ئێمه‌دا و له شێوه‌کاری ئێمه‌دا چ جێگایه‌ك بۆ ئه‌م توخمه حه‌یاتییه‌ی خه‌باتی کرێکاری ته‌رخان کراوه؟ ئایا شێوه‌کانی هه‌ڵسووڕانی ڕێکخراوه‌ییمان به شێوه‌یه‌کی سروشتی هه‌لومه‌رجێکی له‌بار بۆ ده‌ورگێڕانی ئه‌م توێژه دیاریکراوه له چینی کرێکار ده‌هێنێته گۆڕ؟ ئایا حیزبی ئێمه ده‌توانێت دوولایه‌نی و لێكجیایی نه‌ریتی نێوان حیزبی سیاسی له لایه‌که‌وه و ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی و عه‌له‌نیکار له لایه‌کی تره‌وه له‌نێو به‌رێت و خودی حیزبی سیاسی بکاته حیزبێکی پێکهاتوو له ڕابه‌رانی کۆمۆنیستی خاوه‌ن نفوزی ناوچه‌یی؟
به‌م پێیه باسه‌که‌ی ئێستا هه‌نگاوێکی تره ڕووه و وردکردنه‌وه‌ی شێوه عه‌مه‌لییه‌کانی هه‌ڵسووڕانی ناوچه‌یی و شانه حیزبییه‌کان. سه‌ربه‌خۆ له‌وه‌ی که چ شتێك پێویسته له پێشه‌وه له ده‌ستووردا بێت و سه‌ربه‌خۆ له هه‌ر که‌موکوڕییه‌کی ئێستا، ڕووهێنانی ئێمه بۆ ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و لێهاتوویی ئێمه له په‌روه‌رده‌کردنی ڕابه‌رانی کۆمۆنیست بۆ بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه کرێکارییه‌کان و به‌شه جیاوازه‌کانی چینی کرێکار و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئێمه بۆ گۆڕینی حیزبی کۆمۆنیست به حیزبی ڕێکخه‌ری ئه‌م ڕابه‌رانه، مه‌سه‌له‌یه‌ك و ئه‌رکێکی هه‌میشه‌یی ئێمه‌یه، به‌جیا له‌وه‌ی که ئاکسیۆنێك له ئارادا بێت یا نا. به‌شێکی گرنگی ته‌بلیغ و ته‌رویج و ڕێکخستنی ڕۆتینی حیزبیی، ته‌نها به کۆمه‌کی چالاکینواندنی ئاژیتاتۆره‌کان له ئیمکاندایه. ئێمه ده‌بێت ڕووه‌و ئه‌وه بڕۆین که حیزبی ئێمه به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی به‌شێکی به‌رچاوی ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له ڕیزه‌کانی خۆیدا له‌خۆ گرتبێت. لێهاتوویی بۆ ڕێکخستنی ئه‌م به‌شه له چینی کرێکار، یه‌کێکه له به‌ڵگه گرنگه‌کانی دیاریکردنی ئه‌وه‌ی، که ئایا به‌ڕاستی حیزبێك بووه‌ته یه‌ك ڕه‌وتی ده‌روونی چینی کرێکار یان نا…
درێژەی هەیە