شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان حیزبی کۆمۆنیست و ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه‌ی کریکاری
بـه‌شى چوارەم
٤/ حیزبی کۆمۆنیست و ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه‌ی کریکاری
ئاشکرایه که ئامانجی حیزبی ئێمه ئه‌وه‌یه، ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی و ئاژیتاتۆره خاوه‌ننفوزه‌کانی ناو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له ڕیزه‌کانی خودی حیزب‌دا بن و هه‌ڵسووڕانی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی گشتیی هه‌ڵسووڕانی حیزب و له‌ژێر دیسپلینی ڕێکخراوه‌یی و ڕێبازی سیاسیی حیزب‌دا بێت. به‌ڵام چ بۆ هه‌نگاونان ڕووه‌و ئه‌م ئامانجه و چ بۆ هه‌رچی زیاتر کاریگه‌ریی کۆمۆنیستی له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و خه‌باتی ئێستای کرێکاری، ئێمه ده‌بێت ئه‌مڕۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاژیتاتۆری به‌توانا، له‌ده‌وری هه‌ڵسووڕانی ناحیزبی کرێکارانی پێشڕه‌و ته‌وه‌ره ببه‌ستین. ئێمه ده‌بێ له‌سه‌ر ئیمکانات و په‌یوه‌ندی و که‌ره‌سته‌یه‌ک که له ئارادایه کار بکه‌ین.
هه‌ر وه‌کوو گووترا، ڕابه‌ری عه‌مه‌لی و ئاژیتاتۆر دروستکراوی حیزبی ئێمه و هیچ ڕه‌وتێکی سیاسی دیکه نییه. ئه‌م دیارده‌یه به‌شێکی لێكدانه‌پچڕاوی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکارییه. به‌م پێیه مه‌سه‌له ئه‌وه نییه، که ئێمه ژماره‌یه‌ك له ئاژیتاتۆر بنێرینه مه‌یدانی عه‌له‌نیی کاره‌وه (هه‌رچه‌نده سه‌رده‌مێك دێت، که ئاژیتاتۆره پیشه‌یی و گه‌ڕۆکه‌کانی حیزب، سه‌ره‌ڕای ئاژیتاتۆری ناوچه‌یی، ئه‌م ئه‌رکه ئه‌نجام بده‌ن)، به‌ڵکوو کارکردنه له‌سه‌ر ڕابه‌رانێکی عه‌مه‌لی که هه‌ن، له پێناو کارتێکردن و ڕاکێشانیان بۆ حیزب و ڕێنماییکردنی ئه‌وان له حاڵه‌تی ڕوودانی ئاکسیۆن له لایه‌که‌وه و په‌یوه‌ستکردنی هه‌ڵسووڕانی حیزبییه له‌گه‌ڵ پرۆسه و میکانیزمی گه‌شه‌ی ئاژیتاتۆره نوێکان له‌نێو کرێکاراندا له لایه‌کی تره‌وه. ئێمه ده‌بێ ئه‌و ڕابه‌ر و ئاژیتاتۆرانه‌ی مه‌وجودن و ئێستا له ئارادان، ڕابکێشین و له شکڵگیریی ئاژیتاتۆره نوێکانیشدا، به بیروباوه‌ڕ و ئوسوڵی ڕۆشنی کۆمۆنیستییه‌وه به‌شداری بکه‌ین. ئه‌مه به‌شێکه له کاری ڕۆتینی ئێمه. به‌ڵام له هه‌ر ئاکسیۆنێکی دیاریکراودا ئێمه ده‌بێت بتوانین په‌یوه‌ندییه‌کی سیاسی_ ڕێکخراوه‌یی دیاریکراو و پته‌و له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی ئاکسیۆندا پێك بهێنین. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، که‌سانێك که ده‌بێ شوێنی سه‌رنجی ئێمه بن، ده‌توانرێت به دوو ده‌سته دابه‌ش بکرێن: یه‌که‌م، کرێکارانی پێشڕه‌و و ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی خاوه‌ن پێشینه‌ی کار. دووه‌م، ئاماده‌یی نوێ و ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی که له حاڵه‌تی شکڵگرتندان. ئاشکرایه، که دابه‌شکردنی ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی، به‌ئه‌زموون و تازه‌کار، یه‌ك دابه‌شکردنی شماتیك و وشکه. له ڕاستیدا ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌یفێك له کرێکاران به‌ره‌و ڕووین، که به پله‌ی جیاواز بۆ ئاژیتاسیۆن، خاوه‌نی هۆشیاری سیاسی و توانای عه‌مه‌لین. دیاریکردنی وردی شێوه‌ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌ر حاڵه‌تێکی تایبه‌تدا، بێگومان ته‌نها له لایه‌ن خودی هه‌ڵسووڕاوان و شانه‌کانی ئێمه له‌نێو کرێکارانه‌وه به ده‌ست دێت. به‌ڵام هه‌مان دابه‌شکردنی شماتیك بۆ فۆرمووله‌کردنی هاوڕێیانی ئێمه به که‌ڵکه.
ئه‌لیف) ئاژیتاتۆره‌کان و ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی خاوه‌ن ئه‌زموون و ڕابردوو.
ئه‌م ده‌سته‌یه له کرێکاران ئه‌زموونێکی سه‌خت و پڕ له ڕه‌نج و ده‌ردیان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌سه‌ر بردووه. گوشاری کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری به گشتی له‌سه‌ر ئه‌م هاوڕێیانه بووه. ژماره‌یه‌کی زۆریان له سێداره دراون، گیراون و له‌سه‌ر کار ده‌رکراون. به‌شێکیان توانای ئیشکردنیان له کارگه گه‌وره‌کاندا له‌ده‌ست داوه و به ناچار ڕوویان کردووه‌ته کارگه بچووکه‌کان. جێگایه‌ك که یه‌که‌م، شوێنێکی به‌رته‌سکه بۆ هه‌ڵسووڕانی ئه‌وان، دووه‌م، پێشینه‌ی خه‌باتکارانه‌ی ئه‌وان له‌وێدا که‌متر ناسراوه و به ناچاری له نفوز و خۆشه‌ویستی پێشوویان له‌نێوان کرێکاراندا به‌هره‌مه‌ند نین. زۆربه‌یان خۆیان به سۆسیالیست و کۆمۆنیست ده‌زانن. به‌ڵام کۆمۆنیزم به ڕیوایه‌تی پۆپۆلیسته‌کان و ڕیڤیژینیسته‌کان فێربوون. له‌به‌ر ئه‌وه قه‌یرانی ڕیڤیژینیزم و پۆپۆلیزم ئه‌وانیشی دووچاری قه‌یران و سه‌ره‌گێژه‌ی ئایدیۆلۆژی و بێباوه‌ڕیی سیاسی کردووه. له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر گۆشه‌گیر و په‌رش و بڵاو بوون، په‌یوه‌ندییه په‌ره‌گرتووه‌کانی پێشویان له‌گه‌ڵ یه‌کدا نه‌ماوه. نیگه‌رانی له مه‌ترسی ئه‌منییه‌تی و ئه‌زموونی تاڵی شێوه‌کاری پۆپۆلیستی، ئه‌وانی به‌رامبه‌ر به ڕێکخرابوون له سازمانی کۆمۆنیستیدا دووچاری دوودڵی کردووه. مه‌سه‌له‌ی ده‌رامه‌ت و گوزه‌رانیش به توندی شانی ئه‌وان قورس ده‌کات و ئه‌مه گۆشه‌گیریی سیاسیی ئه‌وان توند ده‌کاته‌وه. به گشتی ئالۆزیی فیکری، خۆ له ڕێکخراو دزینه‌وه، دڵساردی و خۆپارێزی، نه‌بوونی مه‌یدانی گونجاو بۆ هه‌ڵسووڕان، گیروگرفتی گشتی ئه‌م کرێکارانه‌یه. له هه‌لومه‌رجێکدا که سه‌رکوت و بنبه‌ستی پۆپۆلیزم و “خه‌لكگه‌رایی” ته‌نانه‌ت ڕێکخراوه‌کانی وه‌کوو “ڕاهی کارگه‌ر”، یان ئه‌ڵقه‌کانی پاشماوه‌ی خه‌تی ٣ (که کاری سه‌رجاده و سه‌رووچینایه‌تی سیفه‌تی بنچینه‌یییان بوو) کردووه به سه‌ندیکالیستێکی سه‌رسه‌خت و جێگای سه‌رسوڕمان نییه، ئه‌م ده‌سته‌یه له کرێکاران، که خۆی له سه‌ره‌تاوه مه‌یلی سه‌ندیکالیستی به‌هێزی هه‌بووه، له‌م لادانه‌دا نوقم بووبێت. ئێمه پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه له کرێکاران به شێوه‌یه‌کی ڕێك‌وپێك کار بکه‌ین و ته‌واوی مه‌سه‌له‌کانی سه‌ره‌وه ده‌بێ له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له به‌رچاو بگرین.
١) ده‌بێ له‌ژێر هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بێت، په‌یوه‌ندی و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڕێیانه‌دا بپارێزین. ته‌نها له‌به‌رچاوگرتنی باری ئه‌منی ده‌توانێت به‌ڵگه بێت بۆ به‌رته‌سكکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م جۆره کرێکارانه‌وه.
٢) ئێمه ده‌بێ له مامه‌ڵه له‌ته‌ک ئه‌م کرێکارانه‌دا، ئه‌زموونی پۆپۆلیزم، کارکردی ڕیڤیژینیزم و هه‌روه‌ها بنه‌مای سه‌ندیکالیزم و هه‌ڵسووڕانی تاکه‌که‌سی به قووڵی بده‌ینه به‌ر ڕه‌خنه. ئێمه ده‌بێت ئه‌م کرێکارانه له ئاڵۆزی فیکری، بێئومێدی و پشتبه‌ستن به خه‌باتی سه‌ندیکالیستی به‌رته‌سك ده‌ربهێنین. ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه بین، که له‌م کاره‌دا لانی زۆر له پته‌وی و له‌یه‌کترگه‌یشتنی هه‌ردوو لا زه‌رورییه. بێ ئه‌وه‌ی نووکه ده‌رزییه‌ك له ڕه‌خنه‌ی خۆمان له هه‌ر شتێکی ناکۆمۆنیستی که‌مڕه‌نگ بکه‌ینه‌وه، ده‌بێ باری قورسی هه‌موو ئه‌و ته‌جروبه سه‌لبییانه‌ی که ئه‌م کرێکارانه به سه‌ریان بردووه و چه‌واشه‌فێربوونی پۆپۆلیستی و ڕیڤیژینیستی له به‌رچاو بگرین. ئێمه نابێت له مه‌وقیعیه‌تی خاوه‌نحه‌ق، داواکار و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌خلاقی وه‌ك زه‌رووره‌تی خه‌بات و ده‌ستنه‌کێشانه‌وه له خه‌بات و شتی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕووبه‌ڕوو بین. ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کیان له هه‌ڵوێست و کارکردی حیزبی ئێمه هه‌یه، ئه‌م ڕه‌خنانه پێویسته به وردی و به درێژی وه‌ڵامی بدرێته‌وه. ده‌بێ تێبکوشین له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی گیانی خه‌باتگێڕی ئه‌وان، ده‌ستیان به ڕه‌خنه‌یه‌کی قووڵ له پراتیکی به‌رته‌سکی ڕابردوو، وه تێگه‌ییشتنێکی ڕۆشن له حیزبی کۆمۆنیست و ئامانج و شێوه‌کانی بگات.
٣) ده‌بێ کارێك بکرێ که ئه‌م په‌یوه‌ندییانه و باس و خواسانه له دڵی په‌یوه‌ندییه‌کی سروشتی و لانی که‌م مه‌ترسی ئه‌منیدا (بۆ هه‌ردوو لا) به‌ڕێوه ببرێت. نیگه‌رانی ئه‌منییه‌تی ئه‌م کرێکارانه پشتبه‌ستوو به تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌وان له شێوه‌کاری هه‌لپه‌رستخوازانه‌ی پۆپۆلیستییه. له چوارچێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزانه‌دا، پێویسته ئێمه ئه‌م هاوڕێیانه به بڵاوکراوه‌کان و ڕادیۆی حیزب و بۆچوونه سیاسییه‌کان و تاکتیك و درووشمه‌کانی خۆمان ئاشنا بکه‌ین.
٤) ده‌بێ ئه‌م کرێکارانه هه‌تا ده‌توانرێت به یه‌کتره‌وه په‌یوه‌ند بدرێن. نابێ بوار بدرێت سیاسه‌تی سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی، په‌یوه‌ندی سروشتی نێوان کرێکارانی پێشڕه‌و لاواز بکات.
کار له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌یه له کرێکاران، پێویستی به به‌رده‌وامی و سه‌بر و توانایی ته‌رویج و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی حیزب له هه‌مبه‌ر مه‌یله لاده‌ره‌کان و ناسینی گیروگرفته عه‌مه‌لییه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌یه له کرێکاران هه‌یه. باشترین و به ئه‌زموونترین هاوڕێیانی ته‌رویجکه‌ر ده‌بێ به‌م کاره هه‌ڵسن.
ماویەتی