شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان… ڕۆڵی حه‌یاتیی ئاژیتاتۆر… بـه‌شى سێهەم
ئه‌وه‌ی، که به‌ر له هه‌ر شتێك له خاڵه‌کانی پێشه‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ڕۆڵی به‌رچاوی ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی و ئاشکرا و به شێوه‌یه‌کی گشتی ئاژیتاتۆره‌کانه له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا. هه‌ر ئاکسیۆنێك به شێوه‌یه‌کی لێك نه‌پچڕاو به کارکردی ئه‌م که‌سانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌م جۆره هه‌ڵسووڕاوانه واته، کرێکارانێکی پێشڕه‌وتر که ڕۆڵێك له هه‌ر به‌شداریکه‌رێکی ئاسایی له ئاکسیۆندا له ئه‌ستۆ ده‌گرن، ده‌چنه ڕیزی پێشه‌وه‌ی کرێکاران، قسه‌یان بۆ ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن ببنه نوێنه‌ر و قسه‌که‌ر و ڕابه‌رانی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن، هه‌میشه و له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تیدا وجودیان هه‌یه. ئه‌مانه به‌رهه‌می (سروشتی) ناڕه‌زایه‌تین.
هه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتێکی کرێکاری، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حیزبه سیاسییه‌کان له‌وێدا که‌مترین نفوزیشیان هه‌بێ، به شێوه‌یه‌کی سروشتی ڕابه‌رانی خۆیان ده‌خوڵقێنن. که‌سانێک که شه‌هامه‌تی چوونه پێشه‌وه و خه‌بات، له خۆدا ده‌بینن، که‌سانێك که به پله‌ی جیاواز ئه‌م ئه‌رکه‌یان له‌سه‌ر شانی خۆیان داناوه، که ببنه ده‌مڕاستی (قسه‌که‌ری) ئاشکرای کرێکاران، خواست و ئاره‌زووی کرێکاران له قسه‌کانیاندا ڕابگه‌یه‌نن، به‌م پێیه ده‌توانن له ناو کرێکاراندا خۆشه‌ویست و قسه‌ڕۆیشتوو بن. که‌سانیك که له ئاستی ئاگایی و په‌یمانداریی گشتیی کرێکاران زیاتر تێده‌په‌ڕن و خۆیان وه‌ك ڕابه‌ر و په‌یمانده‌ری ڕێنمایی کرێکاران ده‌بینن. ئه‌مانه کرێکاری هۆشیارتر، پڕ شۆڕ و شه‌وق و به ئه‌زموونترن، که توانای هه‌ژاندن و وه‌ڵامدانه‌وه و ڕێبازدیاریکردن له خۆیاندا ده‌رده‌خه‌ن. ده‌خاڵه‌ت له گفتوگۆکاندا ده‌که‌ن، له کاته ناسکه‌کاندا کرێکاران له دوودڵی وسه‌ره‌گێژه ده‌رده‌هێنن و ڕێگای ڕوو له پێشیان بۆ دیاری ده‌که‌ن. سروشتییه، که ئه‌م ڕابه‌ره خۆبه‌خۆیانه هێندێك جار هه‌ڵه بکه‌ن، له‌وانه‌یه له بنچینه‌دا به درکێکی ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چینی کرێکار و شێوه‌کانی خه‌بات چه‌کدار نه‌بن، جارێك توندڕه‌وی و جارێك سازش بکه‌ن، به‌ڵام سیفه‌تێک له هه‌موویاندا هاوبه‌شه، ئه‌ویش توانای وه‌ستانه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی کرێکاران و کاریگه‌رییانه له‌سه‌ر کرێکاران له ڕێگه‌ی ڕۆشنکردنه‌وه و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و هه‌ژاندن و شه‌هامه‌تی خۆده‌رخستنی فه‌ردی. هیچ ئاکسیۆنێ به‌بێ ئه‌وه‌ی کرێکارانێك خۆیان به‌رنه ئه‌و مه‌وقیعه ڕابه‌رییه‌وه، به شوێنی خۆی ناگات و له هه‌مان کاتدا هیچ ئاکسیۆنێک نییه که به شێوه‌یه‌کی سروشتی کرێکارانێك نه‌نێریته ڕیزی پێشه‌وه و جوڵه‌ی خۆی به هێزی دیاریکه‌ری ئه‌وان نه‌به‌ستێته‌وه. له‌و جێگایه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری توانیویه‌تی جۆرێك له ڕێکخستنی پایه‌دار به‌سه‌ر بۆرژوازیدا بسه‌پێنێ (وه‌کوو: یه‌کێتی، شوورا، ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی و …)، ئه‌م تاکانه به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له شوێنه هه‌ستیاره‌کانی ئه‌م ئۆرگانانه‌دا ده‌گیرسێنه‌وه و ڕۆڵی خۆیان به فه‌رمی و له ڕێگه‌ی ئۆرگانه جێکه‌وتووه‌کانی ڕابه‌رایه‌تییه‌وه ده‌گێڕن (بێگومان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌م ئه‌فرادانه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن ئه‌م ڕێکخراوانه‌وه هه‌ر‌س ده‌کرێن و ده‌بنه بڕبڕه‌پشت و قسه‌که‌رانی سیاسه‌تی زاڵ به‌سه‌ریدا و به‌م پێیه به لادانی ئه‌و ڕێکخراوه له به‌رژه‌وه‌ندیی کرێکاران هه‌میشه به‌شێکی زۆر له هه‌ڵسووڕاوترین کرێکارانیش له سنووری خه‌باتی ئوسوڵیی کرێکاری ده‌چنه ده‌ره‌وه، وه‌کوو سه‌ندیکا ڕێفۆرمیسته‌کان و له‌و چه‌شنه). به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران‌دا، که خه‌به‌رێك له شوورا و سه‌ندیکا نییه، ئاژیتاتۆر نه‌ك به ئۆتۆریته‌ی شوێنی فه‌رمی له‌م یان له‌و کۆمیته و یه‌کێتیی کرێکاریدا، به‌ڵکوو به زۆری به پشتبه‌ستنی نفوز و خۆشه‌ویستی خۆی له‌نێو کرێکاراندا، جێی خۆی له ئاکسیۆنه‌کاندا ده‌کاته‌وه. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌مه‌یه، که ڕیزی ڕابه‌رایه‌تی کرێکاران به توندی له گۆڕاندایه. سه‌رکوتی هه‌ر ئاکسیۆنێکی کرێکاری له لایه‌ن بۆرژوازییه‌وه جار له دوای جار ده‌بێته هۆی ده‌ستگیرکردن و ده‌رکردنی ئاژیتاتۆره‌کان و ڕابه‌ره ناسراو و کۆنتره‌کان و به‌م پێیه کرێکاران له‌نێو خۆیاندا به ناچار هه‌ر جاره به دوای په‌یداکردنی ڕابه‌رانی نوێوه‌ن. له لایه‌که‌وه به‌رده‌وامیی خه‌بات له‌به‌ریه‌ك ده‌ترازێ، ده‌ستمایه‌ی ئه‌زموون له‌نێو ڕابه‌راندا که‌م ده‌بێته‌وه، هه‌میشه بزووتنه‌وه‌که له‌گه‌ڵ لاوازیی عه‌مه‌لیی ڕابه‌رایه‌تیی ئاشکرا ڕووبه‌ڕووه و له لایه‌کی دیکه‌وه بۆشایییه‌ك دروست ده‌بێ، که هه‌ر جاره کرێکارانێکی نوێ بۆ مه‌یدانی ڕابه‌ری و ئه‌ژیتاسیۆن کێش ده‌کات. لاوازیی هه‌میشه‌ییی ڕابه‌رایه‌تی هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سانی پڕ شۆڕ و شه‌وق ئاماده بۆ چوونه پێشه‌وه، یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارییه له ئێران‌دا.
کاتێ که له ڕابه‌رانی ئاشکرا و عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ده‌دوێین ئه‌م ته‌یفه‌مان له به‌رچاوه. ته‌یفێك که هه‌ر کرێکارانێکی پێشڕه‌و ده‌گرێته‌وه، که له کۆنه‌وه کاری ڕابه‌رایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خاوه‌ن ئه‌زموونی کاری ڕێکخراو و ڕابوردوویه‌کی دوور و درێژن له مه‌سه‌له‌ی ئاژیتاسیۆ‌ن، وه هه‌م کرێکارانێکی پڕ شۆڕ و شه‌وقی تازه‌ش ده‌گرێته‌وه، که هه‌نگاو به‌هه‌نگاو توانایی خۆیان له ئاکسیۆنه‌کاندا ده‌سه‌لمێنن و خۆشیان به‌کرده‌وه ده‌خه‌نه ڕۆڵی ڕابه‌رییه‌وه. جه‌ور و سته‌می ده‌یان ساڵه و سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له لایه‌ن بۆرژوازییه‌وه له ئێران له‌وانه به‌م ئه‌نجامه‌ش گه‌یشتووه، که حیزبه‌کان و گروپه سیاسییه‌کان ژماره‌یه‌کی که‌میان له‌م ڕابه‌رانه بۆ ڕیزه‌کانی خۆیان ڕاکێشاوه. زۆربه‌ی ئه‌م تاکانه خاوه‌نی په‌یمان و لایه‌نگری و ڕێکخراوه‌یی نین، به یه‌ك وشه، ئه‌م کرێکارانه ناحیزبی و ناڕێکخراون، بێگومان ڕۆژێك دێت له ئه‌نجامی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئێمه و گه‌شه‌ی حیزبی کۆمۆنیست له‌نێو کرێکاراندا به‌شێکی به‌کار و به‌رچاوی ڕابه‌ران و ئاژیتاتۆره خاوه‌ننفوزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری بێنه نێو حیزبه‌وه، ڕۆژێك که ئاژیتاتۆره کۆمۆنیسته‌کان لێدانی دڵی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی کرێکاری له هه‌موو ئاستێک‌دا به ده‌سته‌وه بگرن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاوها نییه. ئه‌مه ئه‌و واقیعیه‌ته‌یه که هه‌ر شانه‌یه‌کی حیزبی، که مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری و ده‌خاڵه‌ت له ئاکسیۆنه ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا ده‌خاته به‌رده‌م خۆی، ده‌بێ به باشی بیناسێ. ڕێنمایی خه‌باتی ناڕه‌زایه‌تی، به‌بێ ئاژیتاتۆر، به‌بێ ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی و عه‌له‌نیکاری کرێکاری مومکین نییه. ڕابه‌رایه‌تی له سه‌روو ئه‌وانه‌وه ئیمکانی نییه. سه‌رکه‌وتنی ئێمه له دیاریکردنی هه‌نگاوی ئوسوڵی به‌ره‌و پێش له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و له لێووردبوونه‌وه‌ی زیاتری شێوه‌کانی عه‌مه‌لیی شانه حیزبییه‌کان، به ته‌واوی به د‌رکی ئه‌م واقیعیه‌ته به‌ستراوه‌ته‌وه.
ماویەتی