شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان تایبه‌تمه‌ندیی ڕۆژه‌کانی ئاکسیۆن و گرنگیی لایه‌نی خه‌باتی ئاشکرا… بـه‌شى دووەم
مه‌به‌ست له ده‌خاڵه‌تی شانه‌کان و هه‌ڵسووڕاوانی کۆمۆنیست له ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کاندا چییه؟ هه‌رگیز مانای ئه‌وه نییه، که کۆمۆنیسته‌کان ته‌نها وه‌کوو کرێکارانی دیکه له کۆڕ و کۆمه‌ڵی گشتیدا، له ڕیزی خۆپیشاندان و شوێنی مانگرتندا هه‌بن و مشته‌کۆڵه‌ی خۆیان له‌نێو سه‌ده‌ها مشته‌کۆڵه‌دا و ڕای خۆیان وه‌کوو سه‌ده‌ها ڕای تر له ڕه‌تکردنه‌وه و قبووڵکردنی ئه‌م یان ئه‌و پێشنیار و بانگه‌وازدا ده‌ربخه‌ن. کۆمۆنیسته‌کان له ئاکسیۆندا ته‌نها “وه‌کوو هه‌ر کرێکارێکی تر” به‌شداری ناکه‌ن، به‌شداریی کۆمۆنیسته‌کان به‌پێی پێناسه، به‌شدارییه له ڕێنومایی ئاکسیۆندا، له ڕابه‌ریکردنیدایه ڕووه‌و ڕێی ئوسووڵی، به‌پێی سیاسه‌ته کۆمۆنیستییه‌کانی حیزب.
ئه‌ده‌بیاتی پۆپۆلیستی وێنه‌یه‌کی ساده‌گه‌رییانه له ڕابه‌ریی ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان له لایه‌ن ڕێکخراوی نهێنییه‌وه ده‌خاته ڕوو. شانه‌یه‌کی نهێنی ڕێکخراو ڕابه‌ریی به ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌م شانه‌یه له زووه‌وه حه‌قانییه‌تی خۆی به جه‌ماوه‌ری کرێکاران سه‌لماندووه و کرێکاران به شێوه‌ی گشتی به بیستنی ناوی ڕێکخراو و بیرهێنانه‌وه‌ی ڕابردووی پڕ شانازیی ئه‌و، دێنه ژێر درووشمه‌کان و ڕێنمایییه‌کانی شانه‌ی نهێنییه‌وه. شانه‌ی نهێنی درووشمه‌کان دیاری ده‌کات و به کرێکارانی ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ر پێویست بکات له سه‌ره‌تاوه کاردابه‌شکردنیش له‌نێو کرێکاراندا دیاری ده‌کات. شانه‌ی نهێنی (به بڵاوکراوه و شتی له‌و بابه‌ته‌وه) ڕای خۆی ده‌رباره‌ی هه‌ر قۆناغێکی پێشکه‌وتنی ئاکسیۆن ڕاده‌گه‌یه‌نێ و کرێکاران به ئه‌رکی فه‌وریی دواتریان ئاشنا ده‌کات. ئاکسیۆن له‌ژێر درووشمه‌کانی شانه‌ی نهێنیدا، به‌و داواکارییانه‌وه که له لایه‌ن ئه‌و شانه‌یه‌وه خراونه‌ته ڕوو، وه به کۆنترۆڵی غه‌یبییانه‌ی ئه‌و ڕێنمایی ده‌کرێت.
گیروگرفتی کار لێره‌دایه، که ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیی جه‌ماوه‌ریی حیزبێك له‌وانه‌یه بتوانێت بزووتنه‌وه‌ی گشتیی هه‌موو کرێکاران ئاراسته بکات، به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیانه، یان سیناریۆی وه‌کوو ئه‌وه که ئاکسیۆن تا ڕاده‌ی کار و کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی “ڕێکخراوی نهێنی کرێکاران” ده‌هێنێته خواره‌وه، ته‌نها له‌سه‌ر کاغه‌ز ده‌توانرێت به‌ڕێوه ببرێت. له دنیای واقیعیدا، ئاکسیۆن به ناچاریی، به بوونی که‌سانی پێشڕه‌و و عه‌له‌نیکاره‌وه واته، ڕابه‌ران و ئاژیتاتۆره ئاشکراکانه‌وه په‌یوه‌سته. له دنیای واقیعیدا شانه‌یه‌کی ئاوها له ڕێکخراوێکی ئاو‌هادا، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ته به‌ره‌و ڕووه، که چه‌ند کرێکارێکی خاوه‌ننفوز و ناسراو، “که سه‌ر به هیچ ڕێکخراوێك نین”، له‌نێو داموده‌زگاکاندا، له‌ناو ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیدا، به کورتی له نزیك و دووره‌وه به‌ڵام به هه‌ر حاڵ به شێوه‌ی ئاشکرا، سه‌ره‌ده‌زووی ڕووداوه‌که به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و ڕووه‌و ئه‌و لایه‌ی که گه‌ره‌کیانه و ده‌توانن ئاراسته‌ی بکه‌ن. کارێك که بۆ شانه‌کان ده‌مێنێته‌وه، ڕاگه‌یاندنی لایه‌نگریی ڕێکخراو به شێوه‌ی نووسراو له ئاکسیۆنه‌که، ڕێزلێنانی ئاکسیۆن و ملدان به هه‌موو لاوازییه‌کان و دواکه‌وتوویییه‌کانی و ئاماده‌کردنی ڕاپۆرته‌هه‌واڵه بۆ ڕێکخستن. ئه‌م کۆنترۆڵه له دووره‌وه و به ڕابه‌رایه‌تی نا‌ئاشکرایه‌وه، ده‌بێ به جیهانی خه‌یاڵیی پۆپۆلیسته‌کان بسپێردرێت، چۆنکه ئه‌وه‌ی ڕۆژه‌کانی ئاکسیۆن له سه‌رده‌می پێش و پاشی جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که:
یه‌که‌م: جه‌ماوه‌رێکی که‌متر هۆشیار و که‌متر ڕێکخراوی کرێکاران ده‌کێشرێنه نێو گۆڕه‌پانی کارکردنه‌وه. جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوان، که خوازیاری یه‌ك ڕابه‌ری حازر و به‌رده‌وام و چوست و چالاکه. جه‌ماوه‌رێك که له سه‌ره‌تاوه، به‌پێی زانستێکی سیاسیی ئایدیۆلۆژیك، وه یان له لایه‌نگریی ڕێکخراوه‌یییه‌وه، سوێندیان نه‌خواردووه، که په‌یڕه‌وی له کۆمۆنیسته‌کان و تێڕوانین و سیاسه‌ته‌کانیان بکه‌ن.
دووه‌م: ڕابه‌رایه‌تی ئاکسیۆن به ناچاری له یه‌ك لایه‌نی ئاشکرای چاره‌نووسساز به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت، ڕێنمایی نهێنیکارانه‌ی ته‌مایولات، داواکارییه گشتییه‌کان، وه یان هه‌تا جیهه‌تگیریی گشتی کرێکاران له‌وانه‌یه که‌م تا زۆر له ئیمکاندا بێت، به‌ڵام ڕابه‌رایه‌تی کاری ڕاسته‌وخۆ و حاڵه‌تی جم و جووڵی ئه‌وان بێگومان ته‌نها ده‌توانێت ڕابه‌رایه‌تی له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئاشکرا و حازری مه‌یدان بێ.
سێیه‌م: ئاکسیۆن یه‌ك زنجیره چرکه‌ساتی چاره‌نووسساز له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیندووی کرێکاران له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نکار و به‌کرێگیراوه‌کانیانه، له قسه و باسه نێوخۆیی و حه‌ساسه‌کانی نێو خودی کرێکاران، له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی خاوه‌نکار و به‌کرێگیراوه‌کانی و ئارایشدانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی کرێکاران، له هێرش و پاشه‌کشه و شتی تری له‌و بابه‌ته. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گونجاو و خێرا به ته‌واوی ئه‌م چرکه‌سات و خاڵه ئاڵوگۆڕه چاره‌نووسسازانه و پارێزگاریی جڵه‌وی خه‌بات به درێژایی ئه‌م پرۆسه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ئاشکرایه، ئه‌مانه هه‌مووی ڕابه‌ری زیندووی عه‌له‌نیکار و ئاماده‌ی مه‌یدان به ناچاری دێننه کایه‌وه.
چواره‌م: هه‌ڵسووڕانی کۆمۆنیسته‌کان به ناچاری نهێنییه، به‌ڵام سه‌ندیکا زه‌رده‌کا‌ن، شوورا ئیسلامییه‌کان، ئه‌نجوومه‌نه‌کان، وه یان توده‌یییه‌کان و ئه‌کسه‌رییه‌ته‌کان، که جێگاوڕێگای خۆیان له کارگه‌کاندا پاڕاستووه، هه‌موو ئیمکانی ده‌خاڵه‌تی ئاشکرایان هه‌یه. له ئارادانه‌بوونی ڕابه‌ریی ئاشکرای شۆڕشگێڕ و هه‌ڵسووڕاو به ڕێبازی کۆمۆنیستی، ناڕه‌زا‌یه‌تییه کرێکارییه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له لایه‌ن ئه‌م ڕه‌وتانه‌وه به‌ره‌و سازش و شکست ده‌برێن. له ڕۆژه‌کانی ئاکسیۆندا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆمۆنیسته‌کان له‌گه‌ڵ خۆ ئاماده‌کردنی دژی کرێکاری ئه‌م ڕه‌وتانه، ده‌بێ بکێشرێته لایه‌نی ئاشکرا‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه به‌م مانایه‌یه، که ڕێکخراوی کۆمۆنیستی له شوێنی کار و ژیانی کرێکاراندا، وه‌ك ڕێکخراوێکی نهێنی، ته‌نها کاتێ به مانای واقیعی وشه‌که و به شێوه‌ی ئوسووڵی توانای ده‌خاڵه‌تی کاریگه‌ر و کاری ڕابه‌رایه‌تی له ئاکسیۆنه‌کاندا هه‌یه، که بتوانێت ئه‌م لایه‌نه‌ی عه‌له‌نیکاری، ئاماده‌ی سه‌رشانۆ و ڕابه‌ری حازری مه‌یدان، دابین بکات. ئه‌مه ئه‌و مه‌سه‌له بنچینه‌یییه‌یه، که ڕوونکردنه‌وه‌ی جیددیی شێوه به‌رخوردی شانه حیزبییه‌کان له مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری خه‌باتی هه‌میشه‌ییدا پێوه‌ی به‌نده، به تایبه‌تی ئێمه له هه‌لومه‌رجێکدا چالاکی ده‌نوێنێن، که بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له ئێران‌دا ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ریی جێگیری نییه. بوونی ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ریی کرێکاران (وه‌کوو شوورا و سه‌ندیکا) بێگومان مه‌یدان و هه‌لومه‌رجی له‌باری ئاسایی بۆ ده‌خاڵه‌تی کۆمۆنیسته‌کان له ئاکسیۆنه‌کاندا فه‌راهه‌م ده‌کات. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌خاڵه‌ت له ئاکسیۆندا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی به پله‌ی ده‌خاڵه‌ت و نفوزی سیاسی و عه‌مه‌لیی حیزبه‌وه له‌نێو ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری ناحیزبی کرێکاراندا هه‌یه. به‌ڵام له کاتی نه‌بوونی ڕێکخراوه‌ی له‌و چه‌شنه، واته له هه‌لومه‌رجێکدا، که هه‌ر ئاکسیۆنێ ده‌بێ که‌م تا زۆرسه‌رله‌نوێ ڕابه‌ری عه‌مه‌لیی خۆی په‌یدا بکات، خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه گرنگی زیاتر په‌یدا ده‌که‌ن.
چه‌ند جار هاوڕێیانی ئێمه له شانه حیزبییه‌کاندا پرسیویانه: پێداویستییه‌کان و هه‌لومه‌رج و دیسپلینی ده‌خاڵه‌تی شانه‌کان له ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کاندا چین؟ له‌ژێر چ هه‌لومه‌رجێکدا ده‌توانین بۆ ڕابه‌ری ئه‌م ئاکسیۆنانه تێ‌بکۆشین؟ له‌ژێر چ هه‌لومه‌رجێکدا به‌شداری ئێمه ڕووکه‌ش و ئاکسیۆنیستی نابێت؟ ئێستا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر یه‌کێ له گرنگترین پێداویستییه‌کانی ئه‌م کاره‌مان ڕوون کرده‌وه. یه‌که‌مین پرسیارێ که شانه ده‌بێت له‌م بواره‌دا له خۆی بکات ئه‌مه‌یه، ئایا شانه، وه یان ڕێکخراوی ناوچه‌یی ئێمه، به شێوه‌یه‌کی واقیعی توانای پڕکردنه‌وه‌ی جێگای چۆڵی ڕابه‌ری کاری ئاشکرا و ئاماده‌ی مه‌یدانی له ئاکسیۆندا هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی گشت مه‌وجودیه‌ت و به‌رده‌وامکاریی تۆڕی نهێنی بخاته مه‌ترسییه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وانییه، که خۆی له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا وایه، ئه‌و کاته ئه‌م ئاماده‌یییه چۆن ده‌توانرێت به ده‌ست بێت.
نووسینی: مەنسور حیکمەت
ماویەتی