شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان ده‌رباره‌ی گرنگیی ئاژیتاتۆر و ئاژیتاسیۆنی ئاشکرا بـه‌شى یه‌که‌م
پێشه‌کى…
ئاکسیۆنى ناڕه‌زایه‌تیی کرێکارى وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌کى دیکه، ڕابردوو، ئێستا و ئایینده‌ی خۆی هه‌یه. له مه‌سه‌له‌گه‌ڵ، په‌یوه‌ندی و داواکاری تایبه‌تییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، سه‌رهه‌ڵده‌دا و په‌ره‌ده‌سێنێ و له سبه‌ینێى کۆتاییهاتنیشیدا په‌یوه‌ندى، هاوسه‌نگى هێز، وره و تێگه‌یشتنى جیاواز به‌جێ ده‌هێڵێ. ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه بۆی ده‌ڕوانێت، ئاکسیۆنى کرێکاری به گشتى، به سه‌رهه‌ڵدانیی به‌کرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئاشکرای به‌کۆمه‌ڵی ده‌زانێت. “کرێکارانى ئاسن توانه‌وه مانیان گرت”، “کرێکارانى که‌نداو دوایی له‌گه‌ڵ پۆلیس و پاسداران ده‌سته‌ویه‌خه بوون”، “کرێکارانى پیشه‌سازیی نه‌وت ده‌ستیان داوه‌ته، که‌مکاری” و له‌م چه‌شنه. به‌ڵام ئاکسیۆنێکی کرێکاری بۆ هه‌ڵسوڕاوانى کۆمۆنیست مانایه‌کى به‌رفراوانتری هه‌یه. کاتێک که ئێمه قسه له ده‌خاڵه‌ت له ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان و ڕابه‌رییان ده‌که‌ین، ده‌خاڵه‌ت و کاری ڕابه‌ریى له پرۆسه‌یه‌کدا، به مانای پێش ڕوودانى ئاکسیۆن، کاتى ڕوودانى و دوای ڕوودانى له‌به‌رچاو ده‌گرین.
هه‌ر ڕێنمایییه‌ك، یان کۆمه‌ڵه ڕێنمایییه‌ك بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی شێوه‌ی ده‌خاڵه‌تى هه‌ڵسوڕاوانى کۆمۆنیست و ڕێکخراویی کۆمۆنیست له خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی هه‌ر ئێستای کرێکاران، ده‌بێ ئه‌رکى کۆمۆنیسته‌کان له هه‌ر سێ ده‌وره‌ی شکڵگیرى، ڕوودان و کۆتایى ئاکسیۆنه‌کان ڕۆشن بکاته‌وه. مانای ده‌خاڵه‌ت و به‌شداری له ئاکسیۆنێکدا له حاڵى ڕوودانیدا له یه‌که‌مین هه‌نگاودا ڕۆشن دێته به‌رچاو، به‌ڵام بیرۆکه‌ی ده‌خاڵه‌ت له ئاکسیۆندا، پێش ڕوودانى، یان دوای کۆتاییهاتنى، له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تاوه که‌مێك سه‌یر بێته به‌رچاو. له واقیعدا ئه‌مه ڕووی دووه‌مى مه‌سه‌له‌که‌یه و تا ئێستا له باسه‌کانى ئێمه‌دا سه‌باره‌ت به شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی شانه حیزبییه‌کان له به‌رامبه‌ر خه‌باتی ئێستادا، زۆرتر جێگه‌ی سه‌رنج بووه و ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌نده باسی لێوه نه‌کراوه، پێداویستییه‌کان و شێوه‌ی ده‌خاڵه‌تکردن له ئاکسیۆن له کاتى ڕوودانیدا بووه، هه‌ر بۆیه ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری به‌که‌ڵك ده‌بێت.
هه‌ر ئاکسیۆنێك (به مانای تایبه‌تى وشه‌که واته، یه‌ك خه‌باتى ناڕه‌زایه‌تیی به‌کرده‌وه و به‌رده‌وام)، مۆری زه‌مینه و هه‌لومه‌رجی بابه‌تی و خۆیی پێش خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ. هه‌ر ئاکسیۆنێك له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی هاوسه‌نگییه‌کى دیاریکراوی نێوان هێزه‌کان و له چوارچێوه‌یه‌کی هۆشیاریی سیاسی و پله‌یه‌ك له ڕێکخراوبوون و ئاماده‌یى بۆ ڕێکخراوبوونى هه‌ر ئێستای چینه‌که‌دا شکڵ ده‌گرێت. بێگومان ئه‌م هۆکارانه له درێژه‌ی خودی ئاکسیۆندا گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام له دواشیکردنه‌وه‌دا ته‌نها به ڕاده‌یه‌کی دیا‌ریکراو ده‌توانن له ئاستی پێشوو واوه‌تر بچن. هیچ مانگرتنێك له ئێرانى ئه‌مڕۆدا به یه‌کجار له‌سه‌ر ٣٥ سه‌عاتکار، ده‌رچوونى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامى له کوردستان یان ئازادیی بێ قه‌ید و شه‌رتی بیروباوه‌ڕ و ڕاگه‌یاندن له هه‌موو وڵات‌دا ده‌ست پێ ناکات، هێرشی بۆرژوازی پاشه‌کشه‌ی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و هاوسه‌نگی هێزه‌کانی ئێستادا هێناوه و داخوازیگه‌لی کرێکاری، ناڕه‌زایه‌تییه هه‌میشه‌ییه‌کانی بۆ ئاستێکی نزمتر هێناوه‌ته خواره‌وه.
هه‌ر ئاکسیۆنێك هه‌نگاو هه‌ڵهێناوه‌یه‌کی خه‌باتگێڕانه‌ی کرێکارانێکی دیاریکراوه، به هۆشیارییه‌کی سیاسی و توانایییه‌کی ڕێکخراوه‌یی دیاریکراوه‌وه، له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی هاوسه‌نگیی هێزه‌کانی ئێستا، وه یان به تێگه‌یشتنێکی تایبه‌ته‌وه له هاوسه‌نگی هێزه‌کانی ئێستا. چوارچێوه و بار و دۆخێکی گشتی، که ناڕه‌زایه‌تییه خۆبه‌خۆ کرێکارییه‌کان له چوارچێوه‌یدا شکڵ ده‌گرێت، له لایه‌ن ئه‌م هۆکارانه‌وه که‌م تا زۆر له پێشه‌وه دیاریکراوه. به‌شداری له ئاکسیۆن پێش ڕوودانی ئاکسیۆن، به مانای ده‌خاڵه‌ت و هه‌وڵدانه بۆ گۆڕانی ئه‌م بار و دۆخه و تێکشکانی ئه‌م چوارچێوه‌یه، مانای تێکۆشانه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و ڕێکخراوه‌یی کرێکاران و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی دووبه‌ره‌کی خستنه‌وه و فۆرمووله‌کردنی ئوسوڵیی دروشم و داواکارییه کرێکارییه‌کان و پێکه‌وه‌به‌ستن و ڕێکخراوکردنی کرێکارانی پێشڕه‌و و خاوه‌ن نفوز و به‌رزکردنه‌وه‌ی گیانی خه‌باتکارانه‌ی کرێکاران و شتی له‌و چه‌شنه. ڕاکێشانی به‌شێکی زۆرتری کرێکاران بۆ کۆمۆنیزم و ڕێکخراوبوونیان له حیزبی کۆمۆنیست‌دا خۆی کاریگه‌رییه‌کی چاره‌نووس سازیشی له‌سه‌ر ئاستی خه‌باتی ناڕه‌زایه‌تیی داهاتوودا هه‌یه. هه‌ڵسوڕانی هه‌میشه‌یی شانه‌کان و هه‌ڵسوڕاوانی کۆمۆنیستی له‌نێو کرێکاراندا، هه‌روه‌ها هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تایبه‌تیی ئه‌وان له هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا، که ناڕه‌زایه‌تیی هه‌میشه‌یی به شێوه‌یه‌ك په‌ره ده‌گرێ، که ئاسۆی یه‌ك ئاکسیۆن له به‌رامبه‌ر کرێکاراندا داده‌نێت، کاریگه‌ری جیددی خۆی به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر توانایی و داوێنی ئاکسیۆنی داهاتوودا داده‌نێت. چاره‌نووسی ئاکسیۆنی کرێکارانی کارخانه‌یه‌ك که به ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نکاره‌کان خۆشباوه‌ڕن و کۆمۆنیسته‌کان له نێویاندا کاریان نه‌کردووه، فۆرمووله‌یه‌کی نائوسوڵی و ناڕۆشنیان له داواکارییه‌کانی خۆیان هه‌یه و شتی تر له پێشه‌وه دانراوه. به‌شێکی گرنگ له هه‌ڵسووڕانی ڕۆتینی کۆمۆنیسته‌کان و هاتنه ناوه‌وه‌ی تایبه‌تیی ئه‌وان پێش ڕوودانی ئاکسیۆن، لابردنی ئه‌م خاڵه لاوازانه‌یه. ئه‌مه هه‌ر چۆنێک بێت، مانای ده‌خاڵه‌ت و کاریگه‌ریدانانه له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌ر ئاکسیۆنێکی داهاتووی کرێکاران.
ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کان دوای کۆتاییهاتنی ئاکسیۆنیش، که‌م تا زۆر ڕۆشنه. جیا له‌وه‌ی ئاکسیۆن به ئاکام گه‌یشتووه یان نا، گشت پرۆسه‌ی خه‌بات، خاڵه لاوا‌ز و به‌هێزه‌کانی ده‌بێ لێكبدرێته‌وه و ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که له توانادایه، له به‌رفراوانترین ئاستدا ببێته شعووری گشتیی کرێکاران، یان لانی که‌م ببێته ئاگایی به‌شی پێشڕه‌وتری ئه‌وان. ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌وتێك هه‌یه، ده‌بێ جێگیر بکرێت و پارێزگاری لێ بکرێت. ئه‌گه‌ر تێكشکانێك له ئارادا بووه، ده‌بێ هۆیه‌کانی شی بکرێته‌وه و ببێته بنه‌مای ئه‌زموونێک بۆ کرێکاران. ده‌بێ به‌رهه‌ڵستی له به‌رامبه‌ر کاریگه‌ریی عه‌مه‌لیی تێكشکان (ده‌رکردنی هاوڕێیانی کرێکار، ده‌ستدرێژی خاوه‌نکار بۆ سه‌ر مافه‌کانی تری کرێکاران…) ڕێك بخرێت. له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا، ده‌بێ به‌رامبه‌ر به هاتنه‌خواره‌وه‌ی گیانی خه‌باتکارانه و دڵساردی و نائومێدی له خه‌باتدا ڕابوه‌ستین. هه‌ر ئاکسیۆنێك زه‌مینه بۆ کاری چڕ و پڕی کۆمونیستی له‌نێو جه‌ماوه‌ری کرێکاراندا فه‌راهه‌م ده‌کات، که ده‌بێ به باشی، که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت.
هه‌ر چۆنێك بێت ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی شانه کۆمۆنیستییه‌کان له‌پێش و له‌دوای ئاکسیۆندا دژوار نییه. زۆر له خاڵه گرنگه‌کان هه‌ر ئێستا به ڕێگه‌ی جیاجیا ڕوون کراونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ناڕۆشنییه‌ك و گیروگرفتێك له باره‌ی شێوه هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر ئاکسیۆنه‌کاندا له ئارادا بێت، له بنچینه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌خاڵه‌ت له ئاکسیۆن و ڕابه‌ریی ئاکسیۆن له کاتی ڕوودانیدا، یانی له کاتی ئاکسیۆندا (به مانای تایبه‌تی وشه‌که). لێره‌دایه که زۆرترین قووڵبوونه‌وه پێویسته. لێره‌دایه، ده‌بێ به دوای بیر و بۆچوون و ڕێنمایییه ڕێنیشانده‌ره‌کانه‌وه بین.
نووسینی: مەنسور حیکمەت
ماویەتی