ژیانی نائاسایی یەکێک لە گەورەترین سۆشیالیستە شۆڕشگێڕەکانی مێژوو… فرێدریک ئەنجلز…

0

نووسەر و شۆڕشگێر فرێدریک ئەنجلز لە٥ ی ئابی ١٨٩٥، یانی ١٢٨ ساڵ لەمەوپێش، ژیانئاوایی کرد، بە چاودێریکردنی چینی کرێکار لە ئینگلتەرا و لە سەرانسەری ئەوروپای وەکو ئەزموونێک بەکارهێنا بۆ پەرەپێدانی تێڕوانینی لەسەر پێویستی شۆڕشی کرێکاران بۆ گەیشتن بە کۆمۆنیزم.

 ئەنجلز لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند لە ئەڵمانیا لەدایک بووە. بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکانی ئەو سەردەمە و پەرەسەندنی خێرای سەرمایەداری، ڕێڕەوی ژیانی ئەنجلزی وەک جەنگاوەرێک بۆ ژیانێکی باشتر لە قاڵبدا.  باوکی ئەنجلزی بۆ مانچستەر نارد بۆ ئەوەی وەک کارمەندێک لە کارگەی قوماشی خێزانییاندا کاربکات.  کاتێک گەیشت، سەرسام بوو بەوەی بینی، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تەواوی ژیانی ئەنجلز دانا.

یەکەم کتێبی بە ناوی ‘دۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرا’، باسێکی وردی ئەو بارودۆخە تاریکانە بوو کە کرێکاران تووشی بووبوون.
کتێبەکەی بۆ خوێنەرانی ئەڵمانیا بوو، کە هێشتا هەمان قەبارەی پیشەسازی بەریتانیایان ئەزموون نەکردبوو.
بەڵام کتێبەکە تێڕوانینێکی گرنگ بوو بۆ واقیعی ژیان لە کارگەکاندا.
لێرەدا ئەنجلز بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوی لە شۆڕشێک بوو کە پێی وابوو دژایەتییەکانی کۆمەڵگەی سەرمایەداری ڕێگای بۆ ئامادە کردووە.
ئەنجلز و کارڵ مارکس پێکەوە تیۆری ماتریالیزمی مێژوویییان پەرەپێدا؛ دیارترینیان لە کتێبی ئایدۆلۆژیای ئەڵمانیدا بوو.

دواتر ئەنجلز چووە سەر نووسینی (دیالێکتیکی سروشت) کە ماتریالیزمی مێژوویی بۆ زانست بەکارهێنا.

لێرەدا ئەنجلز توانی نیشانی بدات کە چۆن کار تەنانەت بۆ پەرەسەندنی مرۆڤیش جەوهەرییە.
لەگەڵ مارکس مانیفێستی کۆمۆنیستیان نووسی. مانیفێست لە ساڵی ١٨٤٨ لە کاتێکی گرینگدا بڵاوکرایەوە، کاتی ڕاپەڕین بوو لە سەرانسەری ئەوروپا. ڕاپەڕین لە فەرەنسا بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن پاسەوانانی نیشتمانی فەرەنساوە سەرکوتکرا.
ئەنجلز وتی: “بۆرژوازی نیشانیدا کە ئەو ساتەی پرۆلیتاریا دەوێرێت وەک چینێکی جیاواز هەڵوێستی خۆی لە دژی ئەوان بگرێتەبەر، بە چ دڕندەیییەکی شێتانە تۆڵەیان لێدەکەنەوە”.
لە ساڵی ١٨٦٠ مارکس و ئەنگڵس بەشدارییان لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پیاوانی کرێکار کرد؛ دواتر بە یەکەمین نێودەوڵەتی ناسرا؛ تیایدا کرێکارانی سەرانسەری جیهانی کۆکردەوە و یەکیخست.

لە ساڵی ١٨٦٠، مارکس یەکەم بەرگی کتێبی سەرمایەی تەواو کرد، کە تیایدا بە شێوەیەکی بەرفراوان سوودی لە نووسینەکانی پێشووی ئەنجلز سەبارەت بە چینی کرێکار لە ئینگلتەرا وەرگرت.

مارکس لە ساڵی ١٨٨٣ کۆچی دوایی کرد، دوای مردنی مارکس، ئەنجلز کتێبی (سەرچاوەی خێزان، موڵکی تایبەت و دەوڵەت)ی نووسی. کتێبەکە لەسەر بنەمای ئەو تێبینیانە بوو کە مارکس لەسەر ئەنترۆپۆلۆژیستێکی ئەمریکی لویس هێنری مۆرگان و کتێبەکەی کۆمەڵگەی کۆن کردبووی.
سەرچاوەی خێزان سەیری ئەوەی دەکرد کە چۆن خێزانەکان لە ڕووی مێژووییەوە گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە و چۆن ستەمی ژنان لەگەڵ گەشەسەندنی کۆمەڵگەی چینایەتیدا سەریهەڵداوە.
لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە گۆڕانکارییە دراماتیکییەکان لە شێوازەکانی کشتوکاڵدا، کە بووەتە هۆی دروستبوونی کۆمەڵگا جێگیرترەکان، چۆن کاریگەرییان لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنی مرۆڤەکان و بە تایبەتی خێزانەکان هەبووە.
ئەنجلز نیشانیدا کە چۆن کاتێک مرۆڤەکان جیهانی دەوروبەریان گۆڕی، ئەمەش کۆمەڵگەکانی خۆیان گۆڕی.

ئەنجلز ئاماژەی بەوەشکردووە، خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی نوێ دەکات کە “نەوەیەک لە ژنان کە جگە لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هیچ هۆیەکی تر نەبێ بۆ خۆپیشکەشکردن بە پیاو.”
لە هەمان کاتدا کە ئەنجلز کتێبی (سەرچاوەی خێزان)ی دەنووسی، تێبینییەکانی مارکسیشی بەکارهێنا بۆ تەواوکردنی بەرگی دووەم و سێیەمی کتێبی سەرمایە.
تا ئێستاش دەتوانرێت بەرهەمەکانی ئەنجلز بەکاربهێنرێت بۆ ڕوونکردنەوەی چینی کرێکار وەک هێزێک بۆ گۆڕانکاری.

لە ئینگلیزیەوە کراوەتە کوردی

توانا محەمەد نوری

٨/٨/٢٠٢٣

Leave A Reply

Your email address will not be published.