بنچینە کۆمەڵایەتی و فیکرییەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری …
بەشی بیست و یەکەم
ریفۆرم و شۆڕش
یاساكانی كار و خۆشگوزەرانی كۆمه‌ڵایه‌تی
تا ئه‌وكاته‌ی كه سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر ژیانی ئینسانه‌كانه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، تا ئه‌وكاته‌ی كه تاكه‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خۆیان ناچار به فرۆشتنی هێزی كاری خۆیان و ئه‌نجامدانی كار بن بۆ سه‌رمایه و ئه‌وانه‌ی كه هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیان له ده‌ستدایه، تا ئه‌وكاته‌ی كه نیزامی کاری بەکرێ و كڕین و فرۆشتنی هێزی كاری ئینسانه‌كان له ئارادایه، هیچ یاسای كارێك، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك مادده و په‌راوێزی به قازانجی كرێكاران تێدا گونجێنرابێت، هێشتا یاسای كارێكی به ڕاستی ئازاد و كرێكاری نییه. یاسای كاری ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نیزامی كاری بەکرێ و دامەزراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كه كه تیایدا هه‌ركه‌سێك خۆبه‌خشانه و به‌پێی توانا‌و داهێنانی خۆی له به‌رهه‌مهێنانی هۆیه‌كانی ژیان و باشبژێویی گشتیدا به‌شداری ده‌كات و به‌پێی پێویستیه‌كانیشی كه‌ڵك له به‌روبومی ئه‌م كۆششه هەرەوەزییه وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا، له هه‌رشوێنێك و تا ئه‌وكاته‌ی كه نیزامی كاری به‌كرێ له ئارادایه، بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كرێكاری تێدەکۆشێت بۆ سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێكی وا به‌سه‌ر یاسا و په‌یوه‌ندیه‌كانی كار له‌م نیزامه‌دا كه لانی زۆری ئاسایش و باشبژێویی شیا‌و و گونجاوترین هه‌لومه‌رجی كار بۆ كرێكاران دابین بكات و هه‌رچی زیاتر چینی كرێكار و هه‌موو هاووڵاتیان له ده‌رهاویشته زیانباره‌كانی نیزامی كاری به‌كرێ بپارێزێ. هه‌روه‌ها كۆمۆنیزمی كرێكاری له‌م خه‌باته‌دا بۆ هێنانه‌كایه‌ی جۆرە هه‌لومه‌رج و ڕێوشوێنێكی كار تێده‌كۆشێت كه چوونه‌سه‌ری هۆشیاری چنایه‌تی و توانای خه‌باتكارانه‌ی چینی كرێكار به باشترین شێوه‌ی مومكین مه‌یسه‌ر و ئاسان بكات.
یاساكانی كار و باشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تیش وه‌ك هه‌موو ماف و ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی هاووڵاتیان ده‌بێ به‌بێ هیچ جیاكاریه‌ك كرێكارانی هاتوو وە هەموو ئه‌و كه‌سانە بگرێتەوە کە له ده‌ره‌وه هاتوون و نیشته‌جێی وڵاتن. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری لایه‌نگری یه‌كسانیی ته‌واوی هه‌موو كرێكارانه له وڵات‌دا له ڕووی مافه‌كانیانه‌وه، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌گه‌زنامه، ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی، دین، جنس‌و…تاد. سه‌رخه‌تی خواسته‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له بواری یاساكانی كار و باشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بریتین له:
یاسای كار
ئازادیی ته‌واو و بێقه‌یدوشه‌رتی ڕێكخراوبوونی كرێكاران.
ئازادیی ته‌واو و بێقه‌یدوشه‌رتی مانگرتن. مانگرتنی كرێكاری پێویستیی به هیچ مۆڵه‌ت وه‌رگرتنێك نییه له ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان. دانی كرێ‌ی ته‌واو بۆ ڕۆژه‌كانی مانگرتن. مافی یه‌كسان بۆ مانگرتووان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆیه‌كانی ده‌ستبردنیان بۆ مانگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن كاره‌كان له میدیاكانه‌وه. قه‌ده‌غه‌كردنی نایاساییكردنی ئه‌م یان ئه‌و مانگرتن به‌بیانووی وه‌ك “به‌رژه‌وه‌ندیه میللی و نیشتمانیه‌كان”، “هه‌لومه‌رجی نائاسایی”، “هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ” و…شتی تر.
قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی مانگرتنشكێنه‌كان وه‌یان به‌كارهێنانی هێزه سه‌ربازی و پۆلیسیەکان له جێگه‌ی مانگرتووان له هه‌موو دامه‌زراوه‌كاندا، چ تایبه‌تی و چ ده‌وڵه‌تی.
مافی ده‌ست له‌كارهەڵگرتن بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به هه‌ڵسوكه‌وت و كاركردی خاوه‌نكار و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی، یان مه‌سه‌له‌ی سه‌لامه‌تیی شوێنكار وه‌یان سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی پێشبینی نه‌كراو له شوێنی كاردا، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كار ڕاده‌گرن بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵام به ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان بدرێته‌وه.
ئازادی پیكیت له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌كاندا. ئازادیی هه‌مووان له په‌یوه‌ستبوون به پیكیته كرێكاریه‌كانه‌وه، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له‌و دامه‌زاوه‌دا كارده‌كه‌ن یان نا.
پیادەکردنی ده‌ستبه‌جێی لانی زۆر ٣٠ سه‌عات كار له هه‌فته‌دا (٥ ڕۆژی شه‌ش سه‌عاتی)، ٢٥ سه‌عات له‌هه‌فته‌دا بۆ كاره سه‌خته‌كان، وە ده‌بێ به ڕێكوپێكی و به‌رده‌وام هه‌موو ٥ ساڵ جارێك كه‌م بكرێته‌وه. كاته‌كانی نانخواردن، ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ هاتوچۆ، كاتی خۆشتنی دوای كار، كاتی وانە خوێندن بۆ فێربوونی خوێنده‌واری و فێربوونی ته‌كنیكی و كاتی كۆبوونه‌وه گشتیه‌كان ده‌بێ به به‌شێك له‌سه‌عاتكار بژمێردرێن.
دوو ڕۆژ پشووی له‌سه‌ریه‌ك له هه‌فته‌دا. گۆڕینی ڕۆژانی پشووی هه‌فته بۆ شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا و به‌تایبه‌تی ووڵاتانی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازیدا. لانی كه‌م ٣٠ ڕۆژ مۆڵه‌تی ساڵانه. مۆڵه‌تی كورتخایه‌نی كوت‌وپڕ به‌بێ داشكاندن له كرێ، سه‌رباری مۆڵه‌تی ساڵانه، بۆ به‌دواداچوونی گیروگرفته پێشبینی نه‌كراوه شه‌خسی و خێزانیه‌كان. كرێكارانی ژن بۆیان هه‌یه له مانگێكدا به‌وجۆره‌ی كه خۆیان دیاری ده‌كه‌ن دوو ڕۆژ مۆڵه‌ت وه‌ربگرن بۆ سوڕی مانگانه.
قه‌ده‌غه‌كردنی زێده‌كاری. هه‌قده‌ستی ئاسایی كرێكاران ده‌بێ له‌ئاستێكدا بێت كه هیچ كرێكارێك له‌به‌ر پێداویستیی ئابووری، ناچارنەبێت مل به زێده‌كاری بدات.
دانانی ڕۆژی یه‌كی ئایار به پشووی ڕەسمی وه‌كو ڕۆژی جیهانیی كرێكار.
دانانی ڕۆژی 8 ی مارس به پشووی ڕه‌سمی وه‌كو ڕۆژی جیهانیی ژنان.
قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆرە کارێکی لەبابەتی پارچه‌كاری و كاری كۆنته‌راتی.
دیاریكردنی لانی كه‌می كرێ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كرێكارانه‌وه.
چوونه‌سه‌ری ئۆتۆماتیكی لانی كه‌می كرێ پێ‌به‌پێ‌ی هه‌ڵاوسان.
دیاریكردنی لانی كه‌می تێكڕای چوونه‌سه‌ری ساڵانه‌ی کرێ له ڕێگه‌ی گفتوگۆی هاوبه‌شی نێوان نوێنه‌رانی ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان له‌ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌راسه‌ریی خاوه‌ن كاره‌كان و ده‌وڵه‌ت.
كرێ‌ی یه‌كسان بۆ ژن و پیاو له‌به‌رامبه‌ر كاری چوونیەکدا.
قه‌ده‌غه‌كردنی دانی کرێ به‌شێوه‌ی شمه‌ك و غه‌یره نه‌قدی. قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره دواخستنێكی کرێ. قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره داشكاندنێك له كرێ و غه‌رامه‌كردنێك به بیانووی جۆراوجۆره‌وه. دانی كرێ بۆ ڕۆژانی نەچوونەسەرکار کە پاساوی هەبێت، بۆ ده‌ورانی نه‌خۆشی و له‌جێكه‌وتن، ڕۆژانی مانگرتن، وە یان هه‌رجۆرێك له ڕاگرتنی به‌رهه‌م له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بێت، وە یان به‌هه‌ر بیانوویه‌كی خاوه‌نكاره‌وه بێت.
کرێی كرێكاران، جگه له ئه‌نجامدانی خودی كاره‌كه نابێ به هیچ مه‌رج و فاكته‌رێكی دیكه‌وه ببه‌سترێته‌وه (وه‌كو زیادكردنی به‌رهه‌م، به‌رهه‌مهێنه‌ریی كار، دیسپلین، ڕاده‌ی دیاریكراوی به‌رهه‌مهێنان و…شتی تر)، کرێی كرێكاران ده‌بێ به‌یه‌كپارچه‌یی به‌شێوه‌ی كرێ بدرێت.
قه‌ده‌غه‌كردنی كاری پیشه‌یی بۆ مناڵان‌و تازه‌لاوانی خوار ١٦ساڵ.
قه‌ده‌غه‌كردنی سپاردنی كاری قورس به كرێكارانی دووگیان، وە یان ئه‌و كرێكارانه‌ی كه به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی فیزیكی تایبه‌تی خۆیانه‌وه سه‌لامه‌تیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. هه‌موو كرێكارێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر كارێك كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی خۆی له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه به زیانباری بزانێت بۆ خۆی، ئه‌نجامی نه‌دات.
قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ركردنی كرێكاران. دانی تەواوی دوا مووچه‌ی وه‌رگیراو به‌و كرێكارانه‌ی كه دامه‌زراوه‌كه‌یان ڕائه‌وه‌ستێ، تا ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌چنه سه‌ر كارێكی دیكه. به‌رپرس بوونی ده‌وڵه‌ت له په‌یداكردنی كاری هاوشێوه بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه به‌هۆی ڕاوه‌ستانی دامه‌زراوه‌كانیانه‌وه بێكار ده‌بن. ڕاهێنانی پیشه‌یی تازه به‌خه‌رجی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه پیشه یان ڕشته‌كه‌یان به‌هۆی ئاڵوگۆڕی ته‌كنه‌لۆژیه‌وه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
بیمه‌ی بێكاری تێروته‌سه‌ل بۆ هه‌موو كه‌سانی ئاماده به‌كاری سه‌رووی ١٦ ساڵ له‌سه‌ر بناغه‌ی دوا كرێ‌ی وه‌رگیراو. دانی بیمه‌ی بێكاری تێروته‌سه‌ل و باقی ده‌رماڵه پێویسته‌كان به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌ر هۆكاری جه‌سته‌یی یان ده‌روونی توانای كاركردنیان نییه.
دیاریكردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ ژنان و پیاوان به ٥٥ ساڵ یان دوای ٢٥ ساڵ پێشینه‌ی كار (١٨ ساڵ بۆ كاره سه‌خته‌كان). دانی مووچه‌ی خانه‌نشینی کە یەکسان بێت به به‌رزترین كرێ‌ی وه‌رگیراو له‌ده‌وره‌ی كاركردندا. بردنه‌سه‌ری بیمه‌ی خانه‌نشینی شانبه‌شانی چوونه‌سه‌ری ئاستی كرێ.
دابینكردنی سه‌لامه‌تی و هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی شوێنی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی كار تا نزمترین ئاستی مومكین به‌بێ هیچ سك هه‌ڵگوشینێك، به سوودوه‌رگرتن له پێشكه‌تووترین ئاسانکاری و ئیمكاناتێك كه له ئاستی جیهانیدا به‌كارده‌هێنرێ. چاودێری و پشکنینی پزیشكیی ڕێك‌وپێك له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسی و نه‌خۆشیانه‌ی كه له پیشه و كاره‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، له‌لایه‌ن داموده‌زگای پزیشكیی سه‌ربه‌خۆ له خاوه‌نكاره‌وه، له‌سه‌ر خه‌رجی خاوه‌نكاره‌كان و ده‌وڵه‌ت.
بیمه‌كردنی تەسەلی كرێكاران له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌سات و زیانانه‌ی كه له ئه‌نجامی كاره‌وه تووشیان.. ده‌بێت، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له‌شوێنی كار و یان ده‌ره‌وه‌ی شوێنی كار ڕوویداوه و به‌بێ‌ئه‌وه‌ی كه كرێكار پێویستیی به سه‌لماندنی كه‌مته‌رخه‌میی خاوه‌نكار یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌بێت. دانی كرێ‌ی ته‌واوی خانه‌نشینی به‌و كرێكارانه‌ی كه له ئه‌نجامی كاره‌ساتی كاره‌وه توانای كاركردن له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پێكهێنانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه، كه له كه‌سانێكی هه‌ڵبژێردراوی كرێكاران پێك دێت.
داڕشتن‌و جێبه‌جێكردنی یاسا وڕێسا ناوخۆییه‌كانی كارگه و یه‌كه ئابووری و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی كرێكارانه‌وه.
پێكهێنانی ده‌ستەكانى پشكنینى كرێكاری بۆ چاودێری به‌سه‌ر پیاده‌كردنی ڕاست و دروستی یاسای كار له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات و هه‌موو یه‌كه و دامه‌زراوه‌كاندا، به ناوه‌ندە خزمه‌تكاریه‌كانی ناوماڵانیشه‌وه.
پابه‌ندكردنی خاوه‌نكار به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران له‌باره‌ی هه‌ر بڕیارێكه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی گۆڕانكاری به‌سه‌ر شێوه‌ی كار، سه‌عاتی كار، شوێنی كار‌و ژماره‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار، بهێنێت.
مافی نوێنه‌رانی كرێكاران له پشكنینی نوسینگه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ن. خاوه‌نكار له‌سه‌رێتی هه‌موو ئه‌و زانیارانه‌ی كه كرێكاران له‌م پشكنینه‌دا مه‌به‌ستیانه بخاته به‌رده‌ستیان.
ماویەتی