د. سەلاحی گەرمیان: ته‌نیا ڕێگا بۆ ڕێگرتن له‌داڕمانی قه‌واره‌ی هه‌رێم، نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی كلیپتۆكراتی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه‌یی و كوتاییهێنان به قۆرخكركاری و گه‌نده‌ڵییانه له‌ڕێی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكه‌وه… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز د.سەلاحی گەرمیان نووسەر و چاودێری سیاسی، سەبارەت“ هۆکاری گوشارەکانی بەغدا لەسەر هەرێم و پرسی پەسەندکردنی بودجە و ئایندەی قەوارەی سیاسی هەرێم…
بۆپێشەوە: تادێت گوشارەکانی بەغدا لە ڕیگای بریاری یەک بەدوای یەکدا بۆسەر دەسەڵاتی هەرێم زیاد دەکات، هۆکاری ئەم زۆر بوونی گوشارەکان چییە؟
د. سەلاحی گەرمیان: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كه به‌ناوی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان سه‌پاندووه له هه‌رێمی كوردستان، تا ده‌هات لووتبه‌رز و له‌خۆبایی ده‌بوون، به‌تایبه‌ت له دوای كۆنترۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و مۆركردنی گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه له‌گه‌ڵ ڕژێمی توركیای ئه‌ندامی ناتۆ. دوای ئه‌وه‌ی ته‌واو ملكه‌چی داخوازییه‌كانی توركیا بوون به چاوپۆشیكردن له له‌شكركێشی توركیا و داگیركردنی ڕووبه‌رێكی زۆری ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی PKK . تا وای لێهات باسیان له ئابووری سه‌ربه‌خۆ و دانانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بازاڕی نه‌وتی جیهان ده‌كرد و پشتیان له‌به‌غدا كرد و زۆرجاریش به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز، توانجیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له به‌غدا ئه‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی (به‌غدا موفلیسه) یان (ئه‌بینه دراوسێیه‌كی باش له‌گه‌ڵ عێراق).
په‌ندێكی عه‌ره‌بی هه‌یه ئه‌ڵێت: هه‌ركه (كه‌ڵه‌گا) كه‌وت، چه‌قۆبه‌ده‌سته‌كان زۆر ئه‌بن. ئه‌توانین له ئێستادا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم بشوبهێنین به‌و (كه‌ڵه‌گا)یه. چونكه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕوو له لاوازبوون ئه‌كات و تادێت پێگه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهاندا له‌ده‌ست ئه‌دات، به‌تایبه‌تی دوای فه‌شه‌لی سیناریۆی ڕیفرانده‌م و بڕیاره‌كانی دادگای پاریس و پابه‌ندبوونی توركیا پێیانه‌وه.
ئێستا ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا چیتر ئه‌و(كه‌ڵه‌گا) به‌هێزه‌ی جاران نه‌ما و ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌غدا ئه‌و ڕاستییانه ئه‌زانن و توركیاش سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی میژوویی له‌گه‌ڵ هه‌رشتێك بۆنی كوردی لێبێت، به‌رژه‌وه‌ندی له كوێدابێت ڕوو له ئه‌وێ ده‌كات. بێگومان به‌رژه‌وه‌ندی توركیاش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا ده‌یان جار زیاتره وه‌ك له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌یه‌كی ناجێگیری وه‌ك هه‌رێمی كوردستان.
خاڵێكیتر كه بووه‌ته هۆكاری گوشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، تاكڕه‌وی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستڕۆیشتووی بارزانییه وه‌ك ئاماژه‌م پێیدا، سه‌ره‌ڕایی به‌شداربوونی یه‌كێتی و گۆڕان له كابینه‌ی وەزاریدا، به‌ڵام هه‌ژموونی پارتی دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه. پارتی ئه‌و كاته كه‌سێك یان لایه‌نێكی پێ قه‌بووڵه كه گوێڕایه‌ڵی به‌رپرسه باڵاده‌سته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێت، ئه‌گه‌رنا ده‌یان ڕێگر و كۆسپ ئه‌خرێته به‌رده‌می و به چه‌ندین سیناریۆ و شێواز دوور ئه‌خرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، به‌تایبه‌ت لایه‌نه شیعه‌كانی ژێر ڕكێفی ڕژیمی جمهوری ئیسلامی، ئه‌و فاكتانه چاك ئه‌زانن و له فورسه‌ت ئه‌گه‌ڕێن و له‌سه‌نگه‌ردان بۆ په‌ڕوباڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی. بۆیه به هاوكاری ئه‌و لایه‌نه كوردیانه‌ی كه ناكۆكن له‌گه‌ڵ پارتی و ئه‌ندامیان هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕێی یاسای بودجه‌وه ویستیان ده‌سه‌ڵاتی پارتی سنووردار بكه‌ن. مه‌به‌ستیانه چیتر ڕێگا نەدرێت تاكڕه‌وانه ده‌سه‌ڵات مۆنۆپۆڵ بكرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا.
بۆپێشەوە: ئایا گوشار و بریارەکانی بەغدا بۆسەر هەرێم، سزا دانی دەسەڵاتی هەرێمە وەکو هەندێک دەڵێن، یان بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی مەرکەزی، بۆ قوتبی کردنەوەی دەسەڵات لەناوەند؟
د. سەلاحی گەرمیان: ده‌توانم بڵێم گوشاره‌كانی به‌غدا، هه‌م سزادانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه له هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌پاندنی ئیراده و هه‌یمه‌نه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدایه. هه‌روه‌ها، كاردانه‌وه‌یشه به‌رانبه‌ر بوغرایی و خۆبه‌زلزانینی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا. له‌پاڵ ئه‌وانه‌شه‌وه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی جومگه ئابورییه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی داهات وه‌ك داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان و باج و رسومات. هه‌روه‌ها فاكته‌ری ده‌مارگیری قه‌ومی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌م پرسه‌دا، چ له ناو شیعه و چ له ناو سوونه‌كاندا كه له سونگی شۆفینیزمه‌وه ده‌ڕواننه كورد و ده‌سه‌ڵاتی كوردی و له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌گه‌ر وه‌ك براش ته‌ماشای كورد بكه‌ن، به‌ڵام به‌چاوی برا بچوك و پله‌دوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن.
بۆپێشەوە: چۆن دەڕوانە بریاری نایاسای بوون و نادەستوری بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدالی عێراقەوە…. لەکاتێکدا هەموو خولەکانی پیشوو پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژ کردۆتەوە، بێ ئەوەی دادگای فیدرالی، کاردانەوەیەکی هەبووبێت؟
د. سەلاحی گەرمیان: نه‌ك ته‌نیا بڕیاری دادگای فیدرالی سه‌باره‌ت به نادەستوری بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، به‌ڵكو گوشاره‌كانی به‌غدا به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش په‌نابردن بۆ دادگای پاریس، هه‌نگاو گه‌لێكن حكومه‌تی عێراق له‌م دواییانه‌دا په‌نای بۆ بردوون. هۆكاره‌كانیش وه‌ك پێشتر باسم لێوه‌كرد، گوێنه‌دانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و هه‌نگاونانیان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا به متمانه‌بوون به پاڵپشتی توركیا و كۆمپانیاكانی نه‌وت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هانده‌رێك بوو بۆ نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر، بۆ په‌نابردن بۆ دادگای فیدرالی و سكاڵا تۆماركردن دژ به بڕیاری درێژكرنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان. دیاره دادگای فیدرالی عێراق به‌ده‌ر نییه له داموده‌زگاكانی تری عێراق كه هه‌ژموونی لایه‌نه سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی شیعه‌ی به‌سه‌ره‌وه ڕوونه. له ئێستاشدا وه‌ك باشترین ئامراز به‌كارئه‌هێنرێت بۆ قۆڵبادان له‌و ململانێیانه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا له عێراقدا له ئارادایه.
بۆپێشەوە: گوشار و بڕیارەکانی بەغدا لەسەر هەرێم کاریگەریەکی لەسەر دەسەڵاتی هەرێم دەبێت؟ یان لەسەر خەڵکی کوردستان؟
د. سەلاحی گەرمیان: به درێژی ٣٢ ساڵی ڕابوردووی حكومڕانی پارتی و یه‌كێتی یان باشتره بڵێین دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، جگه له كۆمه‌ڵێك مشه‌خۆر و بازرگانی چاوچنۆك و مافیا و دز و تاڵانچی نه‌بێت، خه‌ڵكی كوردستان سوودمه‌ند نه‌بوون له‌و ده‌سه‌ڵاته و له نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری زیاتر هیچی تریان ده‌ست نه‌كه‌وتووه. چونكه سه‌رانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتیان به‌تاڵان بۆ خۆیان و داروده‌سته‌كانیان كۆنترۆڵكردووه و به‌بێ سڵكردنه‌وه ته‌خشانی ئه‌كه‌ن بۆ كڕینی ویژدانی خه‌ڵك و پته‌وكردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان.
خه‌ڵكی كوردستان له‌و ڕاستییه تێگه‌یشتووه كه ئه‌م قه‌واره سیاسی و ئیدارییه‌ی كه به به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان ناوی ده‌به‌ن، به بارمته‌كراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی مافیایی خۆسه‌پێنه‌وه له‌ژێر كۆمه‌ڵێك دروشمی پۆپۆلیستیانه‌ی بریقه‌دار وه‌ك پیرۆزی خاك و ئاڵا و یان كوردستان یان نه‌مان بۆ خۆڵكردنه‌چاوی خه‌ڵك، كه له‌ڕاستیشدا كوردستانیان بۆ خۆیان و نه‌مانیشیان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وێت. بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه تابڵێیت تووڕه و بێزاره له‌و ده‌سه‌ڵاته. زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش هیواخوازی نه‌مانیانن و ئه‌و بڕیارانه به‌ده‌ستكه‌وت ئه‌زانن بۆ خۆیان چونكه بواری دزی و تاڵانی ده‌سه‌ڵاتی مافیایی تاڕاده‌یه‌كی زۆر سنووردار ئه‌كات.
بۆپێشەوە: پارتی و یەکێتی لە ژێر گوشاری نەتەوەیەکگرتوەکان و دوا بڕیاری بەغدادا لەسەر نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ناچارن دەست بۆ هەڵبژاردن ببەن، ئایا تا چەندە پارتی و یەکێتی لە ئیستادا دەتوانن هەڵبژاردن بکەن؟
د. سەلاحی گەرمیان: پارتی و یه‌كێتی چاك ئه‌زانن كه پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان له ده‌ستداوه و بێمتمانه‌یی خه‌ڵكی كوردستان به‌و دوو حیزبه له هه‌ڵبژاردنی ڕابوردوودا ده‌ركه‌وت كاتێك ٧٥%ی ده‌نگده‌ران بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كرد. ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن ته‌نیا په‌نابردنه به‌ر ته‌زویر و ته‌خشانی پاره‌یه بۆ كڕینی ویژدان به پێدانی بڕه‌پاره‌یه‌كی موچه‌ی بندیوار و به‌خشینی ده‌مانچه و پارچه زه‌وی و ئۆتۆمبیل و ئیمتیازاتی تر. خۆیانیش چاك د‌رك به‌وه ئه‌كه‌ن گڵۆڵه‌یان كه‌وتووه‌ته لێژی. بۆیه، سه‌ره‌ڕای بڕیاری نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان وبه‌سه‌رچوونی ماوه‌ی یاسایی حكومه‌تی هه‌رێم و دیاریكردنی ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌ناچاری، پارتی و یه‌كێتی زۆر له هه‌ڵبژاردن ترساون و ئه‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بیانوو بدۆزنه‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن.
به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه، هیچ بوار و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تریان نییه، بێجگه له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، چونكه ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا، به‌پێی یاسا حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ره. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕۆژ به‌ڕۆژ پێگه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی تادێت لاواز ئه‌بێت و گوشاره‌كانی نوینه‌ری یوئێن و ئه‌مریكا و به‌غدا تا دێت زیاتر ئه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه.
بۆپێشەوە: ناکۆکی نیوان پارتی و یەکێتی بەوپەری خۆی گەیشتووە، بەجۆرێک تەنانەت کۆبونەوە و ڕیکەوتنامەکانیان، ٢٤ سەعات ناخایەنێت، گرژی و دوبارە جەنگی میدیایان دەست پێدەکاتەوە، پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆ ئەو ئاستە گەیشتووە؟
ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كۆكردووه‌ته‌وه له‌حكومه‌تدا، نه خۆشه‌ویستی وڵاته‌و نه به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خه‌ڵكه، ته‌نیا و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییه له پۆست و قۆرخكردنی داهات و سامانی وڵات. پارتی و یه‌كێتی، هه‌ر هه‌مان باڵی مه‌لایی و جه‌لالی ساڵانی شه‌سته‌كانن له ململانێ نیوانیاندا بۆ زه‌عامه‌ت و باڵاده‌ستیدا. له‌و شه‌ست ساڵه‌ی ململانێی نێوانیاندا، شه‌ڕ و ئاشتیان دژ به‌خه‌ڵك بووه. ڕێكه‌وتنی ئیستراتیجی ئه‌فرۆشنه‌وه به خه‌لك وه‌ك ده‌ستكه‌وت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دابه‌شكردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و وزاری و پته‌وكردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگای ئاسایش و پاراستن و زانیاری خۆیانه، بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ك به هه‌ڕه‌شه‌ی بزانن له‌سه‌ر بالاده‌ستییان. بۆیه ده‌بینین په‌یوه‌ندی نیوانیان له ته‌قینه‌وه‌دایه هه‌ر كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌كیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه له‌لایه‌ن به‌رانبه‌ره‌كه‌یه‌وه.
بۆپێشەوە: دوای بێنەو بەردەیەکی زۆری نێوان باڵەکانی بۆرژوازی عێراقی سەرئەنجام بودجەی عێراق پەسەند کرا، پرسیار ئەوەیە پەسەند کردنی بودجە دەتوانێت چ کاریگەرییەکی لەسەر باشکردنی ژیان و گوزەرانی چینی کرێکار و جەماوەری بێبەشی عێراق هەبێت؟ وە تا چەندە لاتان وایە ئەم ڕیکەوتنامەیە دەتوانێت پایەدار بێت و بەدەردی ڕیکەوتنامەکانی تر ناچیت؟
د. سەلاحی گەرمیان: بۆ هه‌موومان ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی له‌عێراقدا حكومڕانی ئه‌كات، كۆمه‌ڵێك سیاسی كلیپتۆكرات و ئۆلیگاركی پشتئه‌ستوور به هیزی میلیشیایی له‌ژێر چه‌تری مه‌زهه‌بی و تائیفیدا ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (په‌رله‌مان)ی عێراقیش ته‌نیا دامه‌زراوه‌یه‌كه بۆ شه‌رعیه‌تدان به پێگه و به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌لاتیان و شاردنه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان. ئه‌توانم بڵێم هه‌ر بڕیارێك یان یاسایه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومونی نوێنه‌رانه‌وه ده‌رچێت، پێشتر ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه له‌نێوان لایه‌نه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانه‌وه و هه‌ر یاسایه‌ك یان بڕیارێك به‌هه‌ر هۆیه‌ك تێپه‌ڕێنرێت به‌بێ ڕێكه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌و لایه‌نانه، ده‌یان ڕێگری و كۆسپ ده‌خرێته به‌رده‌می تا ئه‌گاته له‌باربردنی. سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه، سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كانی و لابردنی برگه‌ی تایبه‌ت به موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانه‌وه، كۆمه‌ڵێك مادده و برگه‌ی له‌خۆگرتووه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه به‌تایبه‌تی موچه‌خۆران و خانه‌نشینان. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ناچار ئه‌كات نه‌وتی هه‌رێم به‌ڕێگای (سۆمۆ)ه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت و داهاته‌كه‌شی ده‌چێته هه‌ژمارێكی تایبه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم مافی ده‌ستبردنیان نییه بۆی. ئه‌وانه و خاڵێكی گرنگی تر له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێم كوردستان ئه‌وه‌یه كه نرخی سوته‌مه‌نی له‌ناو هه‌رێمدا هاوتا ئه‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخی سوته‌مه‌نی حكومی له شاره‌كانی تری عێراقدا. به‌ڵام ئه‌م یاسای بودجه‌یه تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك پابه‌ند ئه‌بن پێوه‌ی. له‌ڕاستیدا، هیچ زه‌مانه‌تێك نییه بۆ پابه‌ندبوون پێوه‌ی و جێبه‌جێكردنی به‌بێ كێشه‌و گرفت.
بۆپێشەوە: باڵە سەرەکیەکانی ناسیونالیزمی کورد “پارتی و یەکێتی” سەرباری ناکۆکی بەردەوامی نێوانیان، بەڵام دژی گێرانەوەی پاشەوکەتی موچە موچەخۆران بوون، ئەم هاوڕاییە چیمان پێدەلێت؟
د. سەلاحی گەرمیان: پارتی و یه‌كێتی مێژوویه‌كی درێژیان هه‌یه له ململانێ و ناكۆكی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی جیاواز به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و دابه‌شكردنی داهات و سامانی وڵات له نه‌وت و داهاتی گومرك و باج و ڕسوماتی داموده‌زگاكان. به‌ڵام بۆچی سه‌ره‌ڕای ناكۆكانیان، هه‌ردوولایان له‌سه‌ر پرسی پاشەوکەتی موچه‌دا، هاوده‌نگ و هاوڕابوون بۆ لابردنی له پرۆژه یاساكه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌بێت بۆ ڕابوردووی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو حیزبه بگه‌ڕێینه‌وه، پارتی و یه‌كێتی به‌درێژایی مێژووی ململانێیاندا، له شه‌ڕ و ئاشتی یان له ڕێكه‌وتن و ناكۆكی نیوانیاندا، ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و پۆست و پاره و له‌پێناو زه‌عامه‌ت و باڵاده‌ستیدا هه‌نگاویان ناوه و هه‌موو كاتێكیش، ڕێكه‌وتنه‌كانیان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك كراوه‌ته قوربانی.
بۆپێشەوە: بەپێی بەندێکی بودجە پەسەندکراو بۆ سێ ساڵی داهاتوو، لەکاتی بوونی ناداپەروەری لە دابەشکردنی شایستە دارایەکانی لە ئاستی پارێزگاکانی هەرێمدا، بەغدا راستەوخۆ بودجەی ئەو پارێزگایە دەنێرێت…یەکێتی نیشتیمانی ئەوە بەدەستکەوتێکی خەڵک و ڕیگایەک بۆ دادپەروەری و خزمەت بەخەڵکی زۆنی سەوز دەزانێت، ئیوە لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟
د. سەلاحی گەرمیان: ئه‌و برگه‌یه‌ی یاسای بودجه، كه یه‌كێتی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌كرد، به بۆچوونی من ده‌رهاویشته‌ی ئه‌له‌نگاری و قۆڵبادانی نێوان یه‌كێتی و پارتییه. ئه‌و دوو حیزبه‌ن ته‌بایی و ناڕێكی نێوانیان له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمدا تاڕاده‌یه‌كی زۆر گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست. چونكه پارتی خۆی به حیزبی یه‌كه‌م ئه‌زانێت و چیتر حیسابی جاران بۆ یه‌كێتی ناكات. پارتی ئه‌زانێت یه‌كێتی دوای جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا تادێت به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی و لاوازبوون ئه‌چێت و به‌تایبه‌تیش دوای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو ئامۆزای هاوسه‌رۆك. پارتی تاده‌هات تاكڕه‌وی پیاده ئه‌كرد له ده‌سه‌ڵاتدا و حیسابی بۆ تیمی وه‌زاری یه‌كێتی نەئه‌كرد، تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بایكۆتی دانیشته‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتر. بۆیه یه‌كێتی به هاوكارانی نه‌یارانی پارتی له‌ناو شیعه‌كاندا له به‌غدا، توانی ئه‌و برگه‌یه له ناو یاسای بودجه‌دا جێگیر بكات.
من ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی، ئه‌وه‌نده به ده‌ستكه‌وتێكی شكڵی و ئه‌ڵه‌نگارییه‌ك به‌رانبه‌ر به پارتی ئه‌بینم، به چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانی زۆنی سه‌وز نابینم. چونكه كێشه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ شێوازی حكومڕانی و باڵاده‌ستی گروپی مافیایی و سه‌رانه وه‌رگرتن و داگیركردنی زه‌ویوزار و مۆنۆپۆڵكردنی بازار و بازرگانی ده‌رمان و قاچاخچێتی و نادادپه‌روه‌ری و ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و ئاو و كاره‌بایه، نه‌ك كه‌می شایسته‌داراییه‌كان. خۆ ئه‌و دیاردانه به‌زیادیشه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا بوونیان هه‌یه. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر سزادانی سلێمانی هۆكاربێت بۆ دواكه‌وتنی خزمه‌تگوزاری و سه‌ختكردنی باری ژیان له زۆنی سه‌وزدا، تۆ بڵێیت هه‌ولێر شامی شه‌ریف بێت له سایه‌ی پارتیدا؟ ئایا خه‌ڵكی ساده‌ی هه‌ولێر هه‌مان ده‌رده‌سه‌ری و كۆژانی خه‌ڵكی سلێمانیان نییه؟ ئایا جیاكاری له شایسته‌ی دارایی وای له‌ده‌سه‌ڵاتداران كردووه له بورجی عاجی خۆیان بێنه‌خوارێ و ئاوڕ له‌كۆژانی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌رامه‌ت بده‌نه‌وه؟
بۆپێشەوە: بەشێکی زۆر لەسەرانی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و تا دەگاتە نووسەران، باسی مەترسی سیاسی سەر قەوارەی هەرێم دەکەن و نایشارنەوە کە قەوارەی هەرێم لەسەر لێواری داڕمانە… ئیوە لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟
د. سەلاحی گەرمیان: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌وه تا ئه‌مڕۆ پێڕه‌و ئه‌كرێت، وایكردووه هه‌رێمی كوردستانی له وڵاتێكی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆوه بگاته ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا، كه له‌ژێر مه‌رحه‌مه‌تی گوشاره‌كانی به‌غدادا تادێت په‌ڕوباڵ ئه‌كرێت و ناچار ئه‌كرێت پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێت. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌غدا وایكردووه، پێگه‌ی هه‌ریمی كوردستان ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و لاوازبوون و پوكانه‌وه بڕوات و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه باڵاكانی لێبكه‌وێته‌وه. بێگومان قه‌واره‌ی هه‌رێم ڕوو له‌داڕمان ئه‌بێت، كاتێك حكومڕانی قه‌تیس ئه‌كرێت له‌نێو بنه‌ماڵه‌دا. كاتێك به‌دروشمی ئابوری سه‌ربه‌خۆ ده‌ست ئه‌گیریت به‌سه‌ر هه‌موو جومگه ئابوری و بازرگانییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن حیزب و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌وه، كاتێك وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به سامانی سروشتی و كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌ی ئاو و سروشتی جوان بۆ گه‌شتیاری، له‌ژێر قورسایی زیاتر له ٣٠ بلیۆن دۆلار ده‌ناڵێنێت. له وڵاتێكدا هه‌لی كار نه‌بێت ڕێژه‌ی بێكاری تیایدا پێوانه‌یی بێت، گه‌نجه‌كانی له بێهیوایدا ڕێی هاتوونه‌هاتی كۆچكردن بگرنه‌به‌ر. ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی هه‌موو سیكته‌رێكی ته‌نیبێت. ده‌بێت چاوه‌ڕوانی دواڕۆژێكی چۆنی بۆ بكه‌ین؟
به بۆچوونی من، ته‌نیا ڕێگا بۆ ڕێگرتن له‌داڕمانی قه‌واره‌ی هه‌رێم، نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی كلیپتۆكراتی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه‌یی و كوتاییهێنان به قۆرخكركاری و گه‌نده‌ڵییانه له‌ڕێی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی گشت كۆمپانیا و سه‌روه‌ت و سامانی دزراوی چه‌ندین ساڵه و ته‌رخانكردنی بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك و پته‌وكردنی پێگه‌ی ئابوری و بوژانه‌وه‌ی سیكته‌ری گشتی و داموده‌زگاكانی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمدا.
بۆپێشەوە: چۆن دەروانە ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی کورد بەگشتی و نەوەی نوێ بەتایبەتی؟
د. سەلاحی گەرمیان: هه‌ر كه گه‌نده‌ڵی و بێسه‌روبه‌ری و نادادپه‌روه‌ری بووه دیارده‌ی ڕۆژانه و سیمای حكومڕانی له وڵاتێكدا، تاكه ڕێگاچاره، هه‌ڵته‌كاندنی سیسته‌می حكومڕانیه. ئۆپۆزیسیۆن له سیسته‌مێكی دیموكراسی ئه‌كرێت به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و داواكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی بێت.
له ئێستادا، نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك لایه‌نێكی به‌رچاو، به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی ناڕازی له ده‌سه‌ڵات و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند كورسییه‌كی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌بێت له كێكی ده‌سه‌ڵاتدا. له هه‌وڵی یاریكردن به سۆزی خه‌ڵك و خۆده‌رخستندایه وه‌ك ڕزگاركه‌رێك، به كۆمه‌ڵێك دروشمی پۆپۆلیستی و بانگه‌شه‌ی دژه گه‌نده‌ڵی، له‌م دۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێستای هه‌رێمدا، كه ده‌سه‌ڵات ڕووبه‌ڕووی شكستی گه‌وره‌بووه‌ته‌وه، هه‌لی قۆستووه‌ته‌وه و هاتووه‌ته مه‌یدان…