بنچینە کۆمەڵایەتی و فیکرییەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری … بەشی شانزەهەم ریفۆرم و شۆرش ستاندارد‌ە كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووریه مۆدێرن و پێشڕه‌وه‌كان…
ستاندارد‌ە سیاسی و ئیداریه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێ كۆمه‌ڵه ستانداردێکی مۆدێرن و سكولار و پێشڕه‌و بن. بنچینه‌ی ئه‌م ستاندارد‌ە پێشڕه‌وانه مانای دابڕانی ته‌واوی حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیی و سیستمی ئیداری وڵاته له دین و پیرۆزیە ئه‌تنیكی و نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ژادیەکان و هه‌ر ئایدۆلۆژی و دامه‌زراوێك كه له‌گه‌ڵ یه‌كسانی ته‌واو و ڕه‌های مافه مه‌ده‌نیه‌كانی هه‌موو هاووڵاتیان و باڵكێشانی یه‌كسانی یاساكان به‌سه‌ر هه‌موواندا ناكۆك بێت، وە یان ئازادی ئه‌ندێشه و ڕه‌خنه و ژیانی زانستیی كۆمه‌ڵگا ته‌نگه‌به‌ر بكاته‌وه. دین و ناسیۆنالیزم دوو ڕه‌وتی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تین كه لە ناخی خۆیاندا، دووبەرەکی دەنێنەوە و خورافی و ناكۆكن له‌گه‌ڵ ئازادی و گەشە و هەڵدانی ئینساندا. به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو دین، ته‌نانه‌ت وه‌كو كاری تایبه‌تی تاكه‌كانیش، كۆسپه له‌به‌رده‌م ڕزگاری و گەشە و پێشکەوتن و باڵاكردنی ئینساندا.
بۆیه به‌رپاكردنی ده‌وڵه‌ت و نیزامێكی سیاسی مۆدێرن و سكۆلار ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له ڕێگای ڕزگاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئینسانه‌كان له چنگی خورافات و ده‌مارگیریی ساویلكانه‌ی دینی، نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكی و نه‌ژادی و ڕەگەزی.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری خوازیاری پیاده‌كردنی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه‌یه:
دین و نه‌ته‌وه و ئه‌تنیك
* ئازادی دینداری و بێدینی و جیایی ته‌واوی دین له ده‌وڵه‌ت. داته‌كاندنی یاساكانی وڵات له هه‌موو ناوه‌ڕۆك و پشتبه‌ستن و كاریگه‌ریه‌كی دین. كردنی دین به كاری تایبه‌تی تاكه‌كان. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی دینی ڕه‌سمی. سڕینه‌وه‌ی هه‌رجۆره ئاماژه‌كردنێك به دینی كه‌سه‌كان له یاساكان و بەڵگە ناسنامه‌یی و ئیداریه‌كانی په‌یوه‌ست به‌خۆیان. قه‌ده‌غه‌كردنی لكاندنی تاكه‌كان، به‌تاك یان به‌كۆ، به‌هه‌رجۆره ئینتمایه‌كی ڕه‌گه‌زی و دینیه‌وه له به‌ڵگه‌نامه ڕه‌سمیه‌كان و میدیاكان و…تاد.
*جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی دین له خوێندن و په‌روه‌رده. قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندنی وانه دینیه‌كان، ئه‌حكامه دینیه‌كان، وه یان ڕاڤه‌كردنی دینیی بابه‌ته‌كان له خوێندنگه و دامه‌زراوه‌كانی فێركردندا. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی فێركردن و پەروەردەکردنی نادینی دا ناكۆكن.
* قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره پشتیوانیه‌كی دارایی و ماددی و مه‌عنه‌وی له دین و چالاكی و دامه‌زراو و ده‌سته دینیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ده‌موده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه. ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته كه له‌ڕێگه‌ی كاركردن بۆ هوشیاركردنه‌وه و بردنه‌سه‌ری ئاستی خوێنده‌واری و زانیاری و زانستی گشتیه‌وه دین له لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بسڕێته‌وه. سڕینه‌وه‌ی هه‌رجۆره ئاماژه‌كردنێك بۆ بۆنه‌و ساڵڕۆژه دینیه‌كان له ڕۆژژمێری ڕه‌سمیدا…
* قه‌ده‌غه‌كردنی مه‌راسیمی دینی توند‌وتیژئامێز و نا ئینسانی. قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره چالاكی و مه‌راسیم و نمايشێكی دینیی كه له‌گه‌ڵ ئازادی و مافه مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌ڵك و مه‌بده‌ئی یه‌كسانیی هه‌موواندا ناكۆك بێت. قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره نمايشێكی دینیی كه ببێته مایه‌ی شێواندنی ئاسوده‌یی و هه‌ست به ئاسایشكردنی خه‌ڵك. قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره مه‌راسیم و ڕه‌فتارێكی دینیی كه له‌گه‌ڵ یاسا و ڕێساكانی په‌یوه‌ست به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی تاكه‌كان و ژینگه و یاساكانی په‌یوه‌ست به پاراستنی گیانەوەران ناكۆك بێت.
*پاراستنی مناڵان و كه‌سانی ژێر شانزه ساڵ له هه‌رجۆره ده‌ستدرێژیه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی دینه‌كان و دامه‌زراوه دینیه‌كان. قه‌ده‌غه‌كردنی ڕاكێشانی كه‌سانی ژێر شانزه ساڵ بۆ ناو گر‌وپ و سێكته دینیه‌كان و مه‌راسیم و شوێنه دینیه‌كان.
* پێویستيی ناونووسكردنی ڕه‌سمیی دین و گر‌وپ و سێكته دینیه‌كان وه‌ك داموده‌زگا و دامه‌زراوه تایبه‌تیه‌كان و په‌یڕه‌ویكردنی دامه‌زراوه دینیه‌كان له هه‌موو یاسا‌وڕێساكانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵسووڕانی دامه‌زراوه‌كان. كۆنترۆڵی دامه‌زراوه یاساییه‌كان به‌سه‌ر حسابات و سجلات و داهات و خه‌رجیی گر‌وپ و سێكت و دامه‌زراوه دینیه‌كاندا. په‌یڕه‌ویكردنی ئه‌م دامه‌زراوانه له یاساكانی باجگیریی په‌یوه‌ست به‌م جۆره دامه‌زراوانه.
*قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره گوشارێكی جه‌سته‌یی و نه‌فسیی بۆسەر تاکەکان بەمەبەستی قبووڵكردنی دین.
* قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه دینی و ڕه‌گه‌زی و ته‌قلیدی و ناوچه‌ییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ماف و یه‌كسانیی و ئازادیی خه‌ڵكدا، چ تاك چ كۆ، یان له‌گه‌ڵ به‌هره‌مه‌ندبوونی ئه‌وان له هه‌موو ئه‌و مافه مه‌ده‌نی و كه‌لتووری و سیاسی و ئابووریانه‌ی كه یاسا دانی پێداناوه، وه یان له‌گه‌ڵ خۆنواندنی ئازادانه‌ی ئه‌وان له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ناكۆكن.
* ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و موڵك و سامان و دارایی و شوێنانه‌ی كه دامه‌زراوه دینی و حزبیه‌كان به‌زۆر، یان له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگا و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه. ئه‌م موڵك و شوێنانه ده‌خرێته به‌رده‌ست دامه‌زراوه‌كانی هه‌ڵبژێردراوی ده‌ستی خه‌ڵك بۆ به‌كارهێنانیان له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
* قەدەغەبوونی پێناسه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌كو ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تێكی ئه‌تنیكی كوردی. ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان وەکو دەوڵەتێکی مەدەنی غەیرە قەومی و سکولار. قەدەغەکردنی هه‌ر جۆرە ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناسنامه‌ی ئه‌تنیكی و نه‌ته‌وه‌یی و دینی تاکەکان لە بەڵگەنامە ڕەسمیە حکومیەکاندا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه هەڵاواردنێک لە ماف و ئیمتیازاتی تاکەکان و دامەزراوەکان لەسەر ئەم بناغەیە.
* قه‌ده‌غه‌كردنی گرتنه‌به‌ری هه‌رجۆره سیاسه‌ت و كرده‌وه‌یه‌ك كه ببێته هۆی پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكی و ڕاگوێزانێكی زۆره‌ملـێ، قەدەغەکردنی سزادانی بە کۆمەڵ و تيَكدانى خانوبەرەی خەڵک وەکو جۆرێک لە سزادان. مافی بێئه‌ملاوئه‌ولای گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره و به‌زۆر كۆچپێكراو بۆ جێگا و ڕێگای خۆیان و دابینكردنی ژیانێكی ئینسانی و باشبژێو بۆیان.
* قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر چه‌شنه دنه‌دانێكی گیانی شۆڤینیزم و ڕق و كینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له بابه‌ته‌كانی خوێندندا.
*قه‌ده‌غه‌كردنی لكاندنی تاکەکان و كۆڕوكۆمه‌ڵه‌كان به نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه له ئاستی گشتیدا، له میدیاكان، فه‌رمانگه‌كان و…تاد، به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی ڕه‌سمی له خۆیان.
* سڕینه‌وه‌ی هه‌رجۆره ئاماژه‌كردنێك بۆ ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی تاكه‌كان له بەڵگە ناسنامه‌ییه‌كان، به‌ڵگه‌نامه ده‌وڵه‌تیه‌كان و كاروباره ئیداری‌یه‌كاندا.
* قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی نه‌فره‌تكردنی دینیی، نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنیكی، نه‌ژادی‌و ڕەگەزی، قه‌ده‌غه‌كردنی پێكهێنانی حیزب و گروپی سیاسی كه خۆبه‌بانترزانینی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنیكی، نه‌ژادی، دینی و ڕەگەزی به‌شێك له خه‌ڵكی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا، به‌شێك بێت له پرەنسیپه به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یاندراوه‌كانی.
ماویەتی