زمانی شیعر و بێ هاوتایی دەنگ و هونەری موزیک… بەنموونە لای “ئەحمەد محمد” و “کازم ساهر”… نوسینی/ جەمال نوری
هونەر پێویستییەکە؛ چونكه له پرسیاری مرۆڤ سهبارهت به نهێنی بوونی خۆی، سهبارهت به مانای ژیانی و درێژكردنهوهی سنوورهكانی، و له بایهخی كارهکەی له كۆتایی ڕێگاکە گرنگی پێدەدا..
زمانی شیعرو ئاوێتە بوونی دەنگ
شیعر به زمانێکی باڵادەنوسرێ، زمانی شیعرلای ئەحمەد محمەد زمانێکه پڕه له موزیک، موزیک تێیدا لهوپهڕی چڕبوونهوهیدایه. زمانێکه لهگهڵ موزیکدا پێکهوه له دایک دهبن و ههر دهڵێیت بۆ گۆرانی خوڵقاوه. ههر شیعرێک بکهوێته خانهی داهێنانهوه، بهشداری له جوانترکردنی زمانیشدا دهکات. شیعری جوان ئاوی ژیانی زمانه، لێ ناگهڕێت گوڵی زمان بژاكێت….
ئهگهر شیعر ئهرکێکی دیکهی ههبێت، تهنیا ئهوهیه کارێک بکات، ئینسان ههست به ئینسانبوونی خۆی بکات. زمانی شیعر زمانێکه بزۆز نهک جێگیر، له ناخی ههموو شاعیرێکدا، زمانزانێکی داهێنهر ههیه. شاعیر لهو زمانهی کهسانی دیکه پێی دهدوێن، زمانێکی شیعری دهخوڵقێنێت که ئهفسوونی لێ دهتکێت و له ناخهوه دهمانههژێنیت. ئهگهر به هۆی زمانی شیعرێکهوه، شیعر توانی سنورە دەستکردەکان ببڕێ و خۆی بناسێنێ بە کەلتورەکانی تری کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، ئەوا بەدڵنیاییەوە خودی ئەو دەقە شیعرە شەرەفی بونیادی شارستانیەتی مرۆڤایەتی پێبڕاوە، وەک لای ئەحمەد محمەدی شاعیر لەسەر ئەرزی واقیعدا توانیویەتی لەڕێگای زمانی شیعریەوە پەڕینەوەی شیعر لەناوچەیەکی دیاریکراو، بەرەو بە جیهانی بوون بەرێت، چون وشەو وێنەو زمان و خەیاڵ لەشیعری ئەحمەد محمەددا هەڵگری پەیامێکی پیرۆزی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە، کەتەواوی گەلانی دنیا وەک خێزانێک تەماشا دەکات و بە هاوکاری و هەماهەنگی کردنی دەقی شیعر و بەرکەوتنی لەگەڵ خاوەن دەنگی ڕەسەن لە هونەری موزیک، خۆی لەخویدا ئێستاتیکای جوانی و هارمۆنیەت و ئاوێتە بوونیان، شاکارێکی باڵای هونەری دەخوڵقێنێ وەک ئەو تێکستەی ئەحمەد محمەدی شاعیر بۆ گۆرانیەکی هونەرمەندی گەورەی عەرەبی و جیهانی (کازم ساهیری) بنوسێ.
شاعیری داهێنهر جۆره پێوهندییهکی وا له نێوان وشهکاندا دههێنێته ئاراوه که مانای تازه دەبهخشێ بەهەست، زمانی شیعرو دەنگ و موزیک چەمکی پەڕینەوە دەخولقێنێ. پەڕینەوە”، چەمكێكی فراوانە و لە هەر كۆنتێكستێكدا لێی بڕوانین، خاڵی دەرچوون و هەنگاونان و ناجێگیریە، پڕۆسێسی گواستنەوەیە لەدۆخێكەوە بۆ دۆخێكی تر، هەڵگری پەیامی بەرەو پێشچونە و لەهەمان كاتدا جێگیرنەبونە لە یەك شوێن و كاتی جوگرافیدا، یاخود مانەوە لە بۆتەیەكی دیاریكراوی هزری و مەعریفی دا.
ئەو هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنەی ئەحمەد محمەدی شاعیر و کازم ساهیر قەیسری گۆرانی عەرەبی و ئاوازو موزیک پەیوەندیەکی ئۆرگانی نێوان هونەری دەنگ و زمانی شیعر و ئاوێتەبوونێکی هاڕمۆنیە لەنێوان هەرسێ ژانەرەکەدا خۆی لەخۆیدا چەمکی پەڕینەوە دێنێتە ئاراوە. واتە ئەم شێوازی کارکردنە جورێک لە پەڕینەوەی هونەرییە کە دەتوانێ سنورەکان ببڕێ و بپەڕێتەوە بۆ دوورتر بڕوا.
“پەڕینەوە”، جگەلە تێپەڕین لەپێگەیەكەوە بۆ پێگەیەكی دیكە، فرە لایەنانە زۆر ڕەهەندی تر دەگرێتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەم شێوە ئاڕاستانەی وەرگرتووە. ئاراستە پەڕینەوەکەیان بووەتە هۆی پێشكەوتنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، و كرانەوەی دەرگا داخراوەكانی ئەقڵ و هۆش و هەنگاونان بەرەو پێشكەوتن.
دەکرێ ئەم شێوازە نوێی کارکردنەی نێوانیان ببێتە پەڕینەوە کەلەگەڵ خۆیدا هەڵگری خەم و كارەساتە تراژیدیاکانی گەلی کوردو وڵاتی دووڕووبارەکە بێت لەیەک کاتدا.
لێرەوە دەتوانین بڵێین، ئەم چەمكە كارا و ئامادەترین بووە لە ژیان و ژیاری ئێمەدا، و وایكردوە بەردەوام لە باری پەڕینەوە دابین، لە ژیانەوە تا مردن، لەبەرئەمەیە بابەتی “پەڕینەوە” باسێكی گرنگ بووە لە دنیای هونەری جیهانی و فرەچەشنانە ئاماژەی پێدراوە لە كایەكانی هونەری سەردەمدا. ئەمەش بەو هۆكارەی پێكداچونێكی راستەوخۆ و راستیگەری هەیە لەگەڵ كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بەگشتی. كۆمەڵگەی كوردیش، بەهۆی ئەو بارودۆخە جوگرافی و ئاینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و كلتورییەی كە هەیەتی، پێویستی بە پڕۆسێسی پەڕینەوە دەبێ تاوەکو بە جیهانی دەرەوەی خۆی بناسێنرێ..
*****