سەلام عەبدوڵا: كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كانی له‌راده‌به‌ده‌ر به درووشمی قه‌ومیه‌وه سته‌میان له مافه ساده‌كانی خه‌ڵك كرد و خۆشیان به مفتی بوون به ملیونێر و چه‌ندین ملیاردێر… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕی سەلام عەبدوڵا هەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست، سەبارەت بە رادەستکردنی نەوت و ئاییندەی سیاسی کوردستان…
بۆپێشەوە: لەم رۆژانەدا دادگای پاریس لە قازانجی حکومەتی عێراقی بڕیارێکی دەرکرد، تورکیاش نەوتی هەریمی ڕاگرت تۆ چۆن دەروانیتە ئەم بڕیارە؟ ئایا سیاسییە ، یاخود یاسایی؟ بۆ لەم کاتەدا ئەم بڕیار دەردەکرێت لە کاتێکدا شکاتە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵێ ٢٠١٤؟
سەلام عەبدوڵا: به به‌رنامه‌رێزیه‌وه، ساڵی 2023 له‌لایه‌ن حكومه‌تی(گازینۆ كه‌پیتالیزم) ئه‌و ساڵه‌یه كه له 2014وه وه‌ك سێهه‌م قۆناغی (ستراتیژی گه‌شه‌پێدانیی كه‌رتی تایبه‌ت) دیاریكردووه. له‌ژێر چاودێری UN و ده‌زگا ئابووری و داراییه‌كانی و ناتۆ، كارته‌كه‌یان سه‌رله‌نوێ تێكه‌ڵكرد: (بلاسخارت هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات+ بابه‌تی (داعش)یان گه‌رم كرد+ به وه‌ره‌قه‌ی دۆلار بازاڕیان گران كرد). بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی صندوقی دراو (لیبڕاله‌زیكردن) پێویستیان به به‌هێزكردنی حكومه‌تی ناوه‌نده، بۆیه دادگای پاریس وه‌ره‌قه كۆنه‌كه‌یان ده‌رهێنا و بانگه‌شه‌ی (یاسا، ده‌ستوور، دیموكراسی و مافی مرۆڤ) ده‌كه‌ن، واته به‌كارهێنانی یاسا بۆ مه‌رامه سیاسی ئابوورییه‌كه‌یان. راگرتنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن توركیاوه دووپاتی ئه‌و راستیه ده‌كاته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای توركیا، عیراق و ئیران گه‌وره‌تره.
بۆپێشەوە: سەرانی ئەحزابی ناسیۆنالیستی کوردی بەتایبەتی “مسعود بەرزانی، مام جەلال، نەشیروان مستەفا” زۆر شانازیان بە ئابوری سەربەخۆوە دەکرد، هەروەها حکومەتی هەرێم دەیویست بچیتە ناو بازنەی وزەی جیهانیەوە، پێت وایە بەبێ ئەوەی کوردستان دەوڵەتبێت دەتوانێت کارێکی وا‌بکات؟
سەلام عەبدوڵا: گاڵته‌یان به خۆیان و خه‌ڵك كرد، چونكه هه‌موو لێدوانه‌كانی به‌رپرسه بالاكانی ئۆروپا و ئه‌مریكا هه‌ر ئه‌مه بوو (كورده‌كان له جه‌نگ ئازان. هێزه‌كانمان ئاماده‌ن مه‌شق به پێشمه‌رگه بكه‌ن). یارییه‌كه دیاربوو: بۆ جارێكیش نه‌مبیست باسی مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن، به مه‌ر‌جێك خاوه‌ن بڕیاری یه‌كه‌من له دنیا. ئه‌و ئابوورییه ناوی هه‌رچییه‌ك بێت له خزمه‌تی كرێكار و كارمه‌ند و جووتیاران نه‌بوو و نییه. بۆرژوای مشه‌خۆر وه‌ك چه‌ته ره‌فتاریان له‌گه‌ل ئابووری كرد (هه‌ر له شه‌فه‌ڵ و لۆری تا بازرگانی به نه‌وت). حكومه‌تی ناوچه‌كه موسته‌حیله رێ بده‌ن ئه‌و رۆڵه ببینن.
بۆپێشەوە: دوای دەرچونی بریاری دادگای پاریس بەشیک لە خەڵکی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لەم بارەیەوە،؟ دەمەوێت بپرسم بۆچی خەڵک دڵخۆشە بەم بڕیارە؟ ئایا ئەم بریارە سودی هەیە بۆ خەڵکی کوردستان.
سەلام عەبدوڵا: كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كانی له‌راده‌به‌ده‌ر به درووشمی قه‌ومیه‌وه سته‌میان له مافه ساده‌كانی خه‌ڵك كرد و خۆشیان به مفتی بوون به ملیونێر و چه‌ندین ملیاردێر. دیارده‌ی بێكاری، گرانی، هه‌ژاری” ئاژاوه‌ی كۆمه‌لایه‌تی، وێرانكردنی مه‌رجی كاركردن، خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان وایان كرد خه‌ڵكه‌كه به قووڵی هه‌ست به سته‌مكارییه‌كانیان بكات و ئیتر گه‌یشتنه ئه‌و راده‌یه بڵێن (شه‌ق هه‌ر شه‌قه، شه‌قی بۆندار و بێ بۆن نییه)! ئه‌م هه‌ڵویسته بۆ نموونه له رێژه‌ی به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت بۆ نموونه. خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كرد. حزبه ناسیونالیسته‌كان به‌شێوه‌ك له‌لای خه‌ڵك، بیر‌و بۆچوونی خۆیان ریسواكرد كه چیتر پێویست به روونكردن و راڤه‌ی ئێمه ناكات. سه‌یرتان نه‌یه‌ت له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دڵیان خۆشه بریتین له (مامۆستاكان، خانه‌نشینان، كارمه‌ندان و زیندانییه سیاسییه‌كان).
بۆپێشەوە: بریاری دادگای فەرەنسا، رێگە لە فرۆشتنی نەوت لە رێگای دەسەڵاتی هەرێمەوە دەگرێت، ئەوەش کیشە بۆ موچەو داهاتی دەسەڵاتی هەرێم دروست دەکات… خەڵکی کوردستان دەبێ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بکەن؟
سەلام عەبدوڵا: دڵه‌ڕاوكێ، ترس، بێزاری، نائومیدی و نائارامی زیاتر له گفتوگۆ و بۆچوونه‌كان دیاره. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له غیابی هێزێكی سۆسیالیستی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری دیسان مه‌ترسی به‌هێزبوونی ئیسلامگه‌رایی له‌ئارایه.
بۆپێشەوە: بریاری دادگای فەرەنسا هاوکاتە لەگەڵ راپۆرتی فۆرن پۆلەسی ئەمریکی سەبارەت بە دۆخی سیاسی کوردستان و رەخنەی لە سەرکوت و نەبوونی ئازادییەکان و باڵادەستی حزب بەسەر پیشمەرگەو هیزی ئەمنی و نابەرابەری گەورەی ئابوری بەرپرسان لەگەڵ ژیانی خەڵکی… ئایا ئەو دوو بریارە تەواوکەری یەکترین، یەکێکیان دەستی حزبەکان لەداهات دەبڕیت و ئەوی تریان دەستی سیاسیان دەخاتە ژێر پرسیار؟
سەلام عەبدوڵا: به‌دڵنیاییه‌وه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و بینیمان چۆن (قه‌ڵا به قه‌ڵا ئه‌ڵێ رووڕوش). وڵاته ئیمپریالیسته‌كان به‌خۆیان نغرۆن له‌ناو گه‌نده‌ڵی، تیرۆر، تاوان، چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی، ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی، جه‌نگ و پێشێلكردنی ئازادییه‌كان و فێمیساید…هتد و هه‌ر به خۆشیان هاتوون به‌ناوی (دیموكراسی و مافی مرۆڤ) ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن. گاڵته‌جاڕییه‌كی زۆر روونه.
بۆپێشەوە: رێگە گرتن لە فرۆشتنی نەوت لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە، تا چەندە دەسەڵاتی هەرێم سنوردار دەکات و گوشارەکانی بەغدا لەسەری زیاد دەکات؟ وە هاوکات ئەوە چ کاریگەرییەکی لەسەر خەڵکی کوردستان دەبێت؟
سەلام عەبدوڵا: له‌لایه‌كه‌وه مه‌ركه‌زییه‌ت و چاودێری و پێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند به‌هێزده‌كات و له‌ولاوه‌وه چه‌ندین زێكته‌ر سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام مه‌رجی كاركردن و ژیان و گوزه‌رانی چینه ژێرده‌سته‌كان هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مینێته‌وه.
بۆپێشەوە: داهاتی نەوت و غاز، لە عێراقیش وەکو کوردستان چینی کرێکار و خەڵکی نەدار لێی سودمەند نەبوون، هۆکار چییە بەشێک لە خەڵکی کوردستان دەیانەوێت داهاتی نەوت و غازی هەرێم بگەرێتەوە بۆ بەغدا؟
سەلام عەبدوڵا: هۆكاره‌كه‌ی زۆرن، بۆ نموونه كورتبینی، خۆرێك نه‌خستن و غیابی وەڵامی شؤڕشگێرانه به چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی. پێده‌چێت ئه‌و جۆره كه‌سانه بیر له وێرانی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار ناكه‌نه‌وه له پارێزگاكانیتری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند كه بۆ نموونه هۆكاری سه‌ره‌كی بوو له راپه‌ڕینی ئه‌كتۆبه‌ر.
بۆپێشەوە: چۆن دەکرێت خەڵکی کوردستان سودمەند لە داهاتی نەوت و غازی هەرێم ببن؟
سەلام عەبدوڵا: راستییه‌كی له‌به‌رژاوه تا ئیستا خه‌ڵكی كه‌ركوك، خانه‌قین و ئاواییه‌كانی حه‌سیره، گورده‌میر و شێواشۆك وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نترین شارگه‌ل و ئاوایی نه‌وتی له‌سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته سوودمه‌ند نه‌بوون له‌نه‌وته‌كه‌یان و نابن. كرێكارانی نه‌وت رۆژی 12 سه‌عات به گرێبه‌ستی كاتی و به‌بێ بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كارده‌كه‌ن. جووتیاره‌كان به شێوه‌ی ره‌مزی قه‌ره‌بووی وێرانكردنی زه‌وییه‌كانیان كراون. ئه‌وجا ژینگه ناوچه‌كه‌شیان پیسكردووه.
ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یاندن و لێدوانه‌كانی به‌رپرسان بێت (سامانی ژێرزه‌وی و بان زه‌وی موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌وا ده‌بوو خه‌ڵكه‌كه هه‌ر زوو سوودمه‌ند بن له‌و داهاته، به‌ڵام له واقع حكومه‌ت به ره‌نگی نه‌وته‌كه چاره‌نووسی خه‌ڵكیان كێشا. من نازانم خه‌ڵك (ئێستا) چۆن له‌سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ت و حزبانه سوودمه‌ند ببن، به‌ڵام ده‌زانم له‌ساڵانی داهاتوو تا 2030، گرانی، بێكاری، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان روو له هه‌ڵكشان ده‌بن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئێمه له ناو ئه‌م هه‌موو سته‌مكارییانه چی ده‌كه‌ین؟
بۆ پێشه‌وه: له 10 ساڵی رابردوودا بۆرژوازی كورد ئاماده‌نه‌بوو دۆسیه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا و سۆمۆ بكه‌ن. ئێستا ئاماده‌ن راده‌ستیان بکەن و به رێكەو‌تنێكی گرنگ و ده‌ستووری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. چۆن ده‌ڕوان بۆ ئه‌و دوو فاقییه‌ی ده‌سه‌ڵات؟
سەلام عەبدوڵا: ئه‌وانه‌ی خزمه‌ت به هێزه ئه‌مپریالیسته‌كان ده‌كه‌ن، ئا به‌و شێوه‌یه خۆیان سووك و ریسوا ده‌كه‌ن. كاتێ ده‌بینن هه‌ڵویستی سیاسی به‌لای حكومه‌تی ناوه‌ند شكاوه‌ته‌وه، چه‌ندین كۆمپانیا (شلمیرگ، هالیبرتون، بیكر هیوز) بڕیاری دادگای ئیتحادی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و برا ئه‌مریكییه‌كانیان به توندی سووكایه‌تیان پێده‌كه‌ن و ره‌خنه‌یان لێده‌گیرن، ئیتر به‌م شێوه سووك و ئاسان و سه‌رشۆڕانه راده‌ستكردنی نه‌وت به رێكه‌وتنی گرنگ و ده‌ستووری راده‌گه‌یه‌نن و رەخنەیان لێدەگرن.