بنچینە کۆمەڵایەتی و فیکرییەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری … بەشی دوانزەهەم .. ریفۆرم و شۆڕش… خەبات لە دژی گەندەڵی ماڵی و ئیداری
گەندەڵی ماڵی و ئیداری بەشێوەیەکی گشتی یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی دەوڵەتی بورژوازی هاوچەرخ و دەزگا بیرۆکراتیەکەی و لەسەرجەم وڵاتانی سەرمایەداریدا و لە ئاست و شێوازی جیاجیادا دیاردەیەکی بەربڵاوە.
گەندەڵی ماڵی و ئیداری لە کوردستاندا لە سایەی دەسەڵاتی ناسیونالیستی ئێستادا بەوپەری خۆی گەیشتوە.
دەسەڵاتی ئێستا کە لە ڕێگای سیستەمێکی گەندەلی بەڕێوەبردنەوە دەستی بەسەر هەموو سامانی کۆمەڵایەتی، بە تایبەتی سامانی نەوت و گازدا گرتوە، داهاتێکی بێ‌شومار بە تاڵان دەبات. ئەم داهاتە گەورەیە بە شێوەیەکی نا یاسایی و دور لە چاوی هاوڵاتیان لە نێوان هێزە دەسەڵاتدارەکاندا دابه‌ش دەکرێت.
ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە خۆی هەستاوە بە دروستکردنی دامەزراوەی جۆراوجۆر بەناوی نەزاهەوە بۆ داپۆشینی دیاردەی گەندەڵی.
قورسایی کارەساتی گەندەڵی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر شانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ئەوان بە نوقم بون لە هەژاری و بێدەرەتانی و داڕوخانی هەلومەرجی کار‌و ژیان و خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و تەندروستیه‌کانیان باجی ئەم گەندەڵیەی دەسەڵاتی بۆرژوازی دەدەنەوە.
ڕیشەکێشکردنی ئەم دیاردەیە بەندە بە کۆتاییهێنان بە نیزامی سەرمایەداری یەوە، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی باری گرانی ئەم دیاردە کارەساتبارەی سەرشانی چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش لە ئێستادا دەبێ ئەم هەنگاوانەی خوارەوە هەڵبگیرێت:
دەستبەسەرداگرتنی هەموو ئەو سامانەی کە لە ڕێگای گەندەڵی ماڵی و ئیداریەوە بەدەست هاتوە و گێڕانەوەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت و خەرجکردنی بۆ خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی هەمووان.
دادگایی‌کردنی هەموو ئەو دەزگا و دامەزراوە و لایەن و کەسانەی کە لە گەندەڵی ماڵی و ئیداریەوە تێوەگلاون.
گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ داخستنی هەموو ڕێگاکانی گەندەڵی ماڵی و ئیداری لە ڕێگای دابینکردنی شەفافیەت و دانانی چاودێری جەماوەری بەسەر سەرجەم دەزگا و دامەرزاوە بەرهەمهێن و خزمەتگوزاریە دەوڵەتیەکاندا.
به‌رقه‌راركردنی دادگای سه‌ربه‌خۆ و
دابینكردنی عه‌داله‌تی یاسایی بۆ هه‌مووان
سیستمی دادوەری و چه‌مكی عه‌داله‌تی یاسایی له هه‌ر نیزامێكدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بنچینە ئابوری و سیاسیەکانی ئه‌و نیزامه‌یه. بواری دادوەری، هه‌ر له پێكهاته‌ی یاساكان و دیدی زاڵ له‌باره‌ی ماف و ویژدان و عه‌داله‌ته‌وه تا ده‌گات به دامه‌زراوه‌كان و سیستمی ئیداری و شێوازی ده‌سه‌ڵاتی دادوەری، هەموویان به‌شێكن له سەرخانی سیاسی كۆمه‌ڵگا كه پارێزگاری له‌و بنه‌ما ئابووری و چینایه‌تیانه ده‌كه‌ن كه له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه. به‌م پێ‌یه عه‌داله‌تی یاسایی ڕاسته‌قینه و به‌هره‌مه‌ندبوونی یه‌كسانی هه‌مووان لـێ‌ی، هه‌روه‌ها دادگایی و داوه‌ری بەڕاستی سه‌ربه‌خۆ و بەویژدان، به‌ستراوه‌ته‌وه به گۆڕینی ڕیشه‌یی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی ئێستاوه.
لەم پێناوەدا و به‌مه‌به‌ستی زامنكردنی عادلانه‌ترین ستانداردی دادوەری شیاو له كۆمه‌ڵگای ئێستادا، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری خوازیاری وه‌دیهاتنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م بنه‌ما سەرەکیانەی خواره‌وه‌یه:
سه‌ربه‌خۆیی تەواوی دادوەرەکان ، دادگاكان و سیستمی دادوەری له‌ڕووی حقوقیه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی جێبەجێکار.
دادوەران و كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی دادوەری له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و هه‌ركاتێكیش زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران بیانەوێ، دەبێ بتوانن لایان به‌رن.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگا تایبه‌تیه‌كان و لێپێچینه‌وه له هه‌موو تاوانه‌كان له دادگای ئاسایی‌دا.
ئاشكرابوونی هه‌موو دادگاییه‌كان. به‌رپاكردنی دادگا بە ئاماده‌یی دەستەی سوێندخۆران( هیئة المحلفین) له هه‌موو تاوانه جیناییه گشتیه‌كاندا. مافی تۆمەتبار و پارێزه‌ره‌كانی له ڕه‌تكردنه‌وه یان قبووڵكردنی دادوەر و ئه‌ندامانی دەستەی سوێندخۆران.
له هه‌موو دادگایی كردنه‌كاندا ئه‌سڵ له‌سه‌ر بێتاوانیی تۆمەتبارە. ئه‌ركی سه‌لماندنی تاوان له ئه‌ستۆی داواكاری گشتی و یان لایه‌نی داواكاره.
ستانداردە دادوەریەکانی وڵات و مافی تاكه‌كان له به‌رامبه‌ر ده‌زگای دادوەریدا له شوێنێكی تری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌ووردی باس كراوه.
ماف و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كان
قسه‌كه‌رانی سه‌رمایه‌داری ڕێزدانان بۆ مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كان به خه‌سڵه‌تی جیاكه‌ره‌وه و به یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی نیزامه‌كه‌ی خۆیان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له نێو ئه‌و پێنج میلیار ئینسانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌ژێر سایه‌ی حوكمڕانیی سه‌رمایه‌دا ده‌ژین، ته‌نها ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كرێ په‌یدا بكرێت، ئه‌ویش له ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیاریكراودا، كه له جۆرێك مافی فه‌ردی و مه‌ده‌نی پێناسه‌كراو و تاڕاده‌یه‌ك جێكه‌وتوو به‌هره‌مه‌ندن. بەشی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خەڵک لە دنیای سه‌رمایه‌داریدا، بریتیە لە بێمافیی سیاسی كه‌م تا زۆر ڕه‌ها، ده‌وڵه‌تانێكی ملهوڕ و سه‌ركوتگه‌ر و تیرۆریزم و زه‌بروزه‌نگی نەخشەمەندانەی ده‌وڵه‌تی. جگه له‌مه‌ش، له خودی وڵاتانی پیشه‌سازیی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ئه‌مریكاشدا مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانی جه‌ماوه‌ر نه‌ك هه‌ر به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادیانه‌ی كه ئینسانی ئه‌مڕۆ خوازیارێتی زۆر كه‌مه و به‌په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمێردرێ، به‌ڵكو له جەرگەی یه‌خسیریی ئابووریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كرێكار به‌ده‌ست سه‌رمایه‌وه و گرێخواردنی ماف و ئازادی به خاوه‌ندارێتیه‌وه، ئه‌م مافانه هیچ مانایەکی مادی و جدییان بۆ نەماوەتەوە. سه‌ره‌نجامیش، ئه‌زموونی ژیانی خه‌ڵك له‌م وڵاتانه له سه‌رده‌مه‌كانی قه‌یران و ته‌نگانه ئابووریه‌كاندا به ڕۆشنی نیشانی داوه كه مانه‌وه و ته‌مه‌نی هه‌ر ئه‌م مافه كه‌موكورت و فۆرماڵیانه‌ش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به جێوشوێنی ئابووریی چینی سه‌رمایه‌داره‌وه هه‌یه و هه‌ركاتێك ئه‌م مافانه بووبێتنه كۆسپ له به‌رده‌م قازانج و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌دا، به ساده‌یی كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری ده‌وڵه‌ت و چینی ده‌سه‌ڵاتدار.
ئازادیی فه‌ردی و مه‌ده‌نی ڕاسته‌قینه ته‌نها له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌توانێ به‌دیبێت كه خۆی ئازاد بێت. شۆڕشی كۆمۆنیستی كرێكاری، به له‌نێوبردنی کۆیلایەتی چینایه‌تی و ئابووریی ئینسانه‌كان، مژده‌ده‌ری فراوانترین ئازادیه‌كان و ده‌رفه‌تی دەرکەوتنی تاكه‌كانه له مه‌یدانه جیاجیاكانی ژیاندا.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له هه‌مان كاتدا بۆ به‌دیهێنان و دابینكردنی به‌رینترین مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كان هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا خه‌بات ده‌كات. گرنگترینی ئه‌م ماف و ئازادیه حاشاهه‌ڵنه‌گرانه كه به‌هیچ جۆرێك نابێت پێشێل بكرێن بریتیه له‌مانه:
مافی ژیان و پارێزراوبوونی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی تاكه‌كان له هه‌رجۆره دەستدرێژیەك.
مافی گوزه‌ران؛ مافی به‌هره‌مه‌ندبوون له پێداویستیه‌كانی ژیانێكی نۆرماڵ له كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا.
مافی ده‌ست ئاوه‌ڵابوون و ڕابواردن و ئاسووده‌بوون.
مافی فێربوون؛ مافی به‌هره‌مه‌ندبوون له هه‌موو ئه‌و ئیمكاناتی فێربوونه‌ی كه له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
مافی سەلامەتی؛ مافی به‌هره‌مه‌ندبوون له هه‌موو ئیمكاناته‌كانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ بۆ پاراستنی تاكه‌كان له ڕووداو و نه‌خۆشیه‌كان، مافی به‌هره‌مه‌ندبوون له ئیمكاناته ته‌ندروستی و پزیشكیه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
مافی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ردی؛ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره یه‌خسیریی و كۆیلایه‌تی و بێگاریه‌ك له هه‌ر به‌رگێكدا و به‌هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێت.
مافی تێكه‌ڵبوون و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی؛ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره جیاكاری و بێبه‌شكردنێكی تاكه‌كان له كه‌شوهه‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رفه‌تی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا.
مافی گەڕان به‌شوێن حه‌قیقه‌ت و ئاگاداربوون له حه‌قیقه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی؛ قه‌ده‌غه‌كردنی سانسۆر، قه‌ده‌غه‌كردنی كۆنترۆڵی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌گاته ده‌ستی هاووڵاتیان لەلایەن دەوڵەت یان بەرێوەبەری میدیاکانەوە.
مافی به‌هره‌مه‌ندبوون له ژینگه‌یه‌كی پاك و ئاسووده؛ ئازادیی دانیشتووانی وڵات و نوێنه‌رانی ئه‌وان له چاودێریكردن و لێكۆڵینه‌وه له كاریگه‌ری چالاكیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه جیاجیاكان له‌سه‌ر ژینگه.
ئازادیی بێقهیدوشهرتی بیروباوه‌ڕ، دەربڕین، كۆبوونه‌وه، چاپه‌مه‌نی، خۆپیشاندان، مانگرتن، پێكهێنانی حیزب و ڕێكخراوه‌كان.
ئازادی تەواو و بێقهیدوشهرتی ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گرتن، ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌موو لایه‌نه سیاسی، كه‌لتووری و ئه‌خلاقی و ئایدۆلۆژیه‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رجۆره ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌ناو موقه‌دده‌ساتی میللی و نیشتمانی و دینی و…تاد له‌یاساكاندا وه‌كو فاكته‌رێك بۆ ته‌نگه‌به‌ركردنه‌وه‌ی ئازادی ڕه‌خنه و ڕاده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ر. قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره وروژاندن و چاوسووركردنه‌وه‌یه‌كی دینی و میللی و..تاد له‌دژی ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بۆچوونی تاكه‌كان.
ئازادی دینداری و بێدینی.
مافی ده‌نگدانی گشتی و یه‌كسان بۆ هه‌موو كه‌سانی سه‌روی شانزه ساڵ، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌گه‌ز، ئینتمای دینی، ئه‌تنیكی، نه‌ته‌وه‌یی، پلە و پۆست، ڕه‌گه‌زنامه، مه‌رام و بیروباوه‌ڕی سیاسی، هه‌روه‌ها ئازادیی هه‌ر كه‌سێكی سه‌رووی شانزه ساڵ بۆ خۆكاندیدكردن له هه‌ر دامه‌زراوه و ئۆرگانێكی نوێنه‌رایه‌تیدا، یان به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر پۆست و پله‌وپایه‌یه‌كی ئینتیخابیدا.
قه‌ده‌غه‌كردنی پشكنینی بیروباوه‌ڕ، مافی هه‌ركه‌سێك له سه‌رپێچیكردن له شایه‌تیدان له دژی خۆی كه ببێته به‌ڵگه‌ی تاوانباركردنی خودی ئه‌و كه‌سه، ئازادی نەدرکاندنی بۆچوون و بیروباوه‌ڕی شه‌خسی.
ئازادی بێقهیدوشهرتی هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان، ئازادی سه‌فه‌ر و جێگۆڕكێ بۆ هه‌موو كه‌سانی سه‌رووی شانزه ساڵ به‌ژن و پیاوه‌وه، قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره كۆنترۆڵكردنێكی هه‌میشه‌یی هاتوچۆ له ناوخۆی وڵات‌دا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسەوە، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رجۆره قه‌یدوشه‌رت دانانێك بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات. به‌خشینی بێقه‌یدوشه‌رت و ده‌ستبه‌جێی بەڵگەی سەفەر و پاسپۆرت.
قه‌ده‌غه‌كردنی دانانی هه‌رجۆره كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هاتوچۆی خەڵکی ووڵاتانی دیکە بۆناو ووڵات ؛ به‌خشینی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵات به هه‌ركه‌سێك كه خوازیاری بێت و ئیلتزاماتی هاوڵاتیبوون قبووڵ بكات، به‌خشینی بێقهیدوشهرتی مۆڵه‌تی مانه‌وه و كاركردن بۆ كه‌سانێك كه خوازیاری مانه‌وه‌ن له كوردستاندا.
پارێزراوبوونی ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كان؛ پارێزراوبوونی شوێنی ژیان، نامه و نامه گۆڕینه‌وه و گفت‌وگۆی ته‌له‌فۆنیان له هه‌رجۆره ده‌خاله‌تێك له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه، قه‌ده‌غه‌كردنی گوێ هه‌ڵخستن بۆ قسه، شوێنكه‌وتن و چاودێریكردن، قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره چاودێریه‌كی په‌یوه‌ندی و زانیاری گۆڕینه‌وه‌كان له ڕێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه. قه‌ده‌غه‌كردنی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ژیانی تاكه‌كانه‌وه به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی ڕه‌سمیی له‌خۆیان. مافی هه‌ر كه‌سێكی دانیشتووی وڵات له ده‌سته‌به‌ركردن و بینین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه سەرچاوە ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌یانه.
ئازادیی هه‌ڵبژاردنی كار و پیشه.
ئازادیی بێقهیدوشهرتی هه‌ڵبژاردن و پۆشینی جلوبه‌رگ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رجۆره قه‌یدوبه‌ندێکی فەرمی یان نافەرمی له‌سه‌ر شێواز و چۆنێتی جلوبه‌رگی خه‌ڵكی، چ ژن چ پیاو، له شوێنه گشتیه‌كاندا، قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره جیاكاریه‌ك یان سنووردانانێك بۆ تاكه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی جلوبه‌رگ و پۆشاکیان.
ئازادیی لێپرسینه‌وه و چاودێری نوێنه‌رانی خه‌ڵك به‌سه‌ر هه‌ڵسووڕان و به‌ڵگه‌نامه و نوسینگه‌كانی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌كاندا، قه‌ده‌غه‌كردنی دبلۆماسیی نهێنی
ماویەتی