بنچینە کۆمەڵایەتی و فیکرییەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری … ریفۆرم و شۆڕش.. بەشی یانزەهەم
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بۆ به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكار له‌دژی سه‌رمایه‌داری و پیاده‌كردنی تێكڕای به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی و ئازادیبه‌خشی چینی كرێكار خه‌بات ده‌كات. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری پێ‌ی وایه كه پێشكه‌وتنه ئابووری، زانستی، ته‌كنه‌لۆژی و مه‌ده‌نیه‌كانی تا ئێستای كۆمه‌ڵگەی به‌شه‌ری هه‌لومه‌رج و پێداویستیه ماددیه‌كانی به‌رپاكردنی كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازادی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه و سته‌م، كۆمه‌ڵگەیه‌كی جیهانیی سۆسیالیستی، هه‌ر ئێستا فه‌راهه‌م كردووه و چینی كرێكار له‌سه‌ریەتی هه‌ر له‌گه‌ڵ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، دەست بە جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی خۆی بكات.
له‌هه‌مان كاتدا، مادام وه له‌هه‌ر شوێنێك كه نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌رقه‌راره، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌پێناو به‌رینترین و قووڵترین ڕیفۆرمی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتووری و ژینگه‌یی خه‌بات ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ئاستی ژیان و ماف و ئازادیه‌كانی كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك تا به‌رزترین ئاستی مومكین باش بكات. ئه‌م ڕیفۆرمانه و هێنانه‌مه‌یدانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بۆ وه‌دیهێنانیان، ڕێگا بۆ سره‌واندنی دوا گورز له په‌یكه‌ره‌ی نیزامی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتدارێتی چینی سه‌رمایه‌دار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایەتیدا خۆش ده‌كات.
ئه‌م به‌شه‌ی به‌رنامه سه‌ردێڕی ئه‌و هه‌نگاو و خواسته ڕیفۆرمیانەی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌گرێتەخۆى كه ئاڵای ده‌ستی حزبه له بزووتنه‌وه موتاڵەباتیەکانی كرێكاراندا و له خه‌بات بۆ سه‌پاندنی ڕیفۆرم به‌سه‌ر ئه‌م نیزامه‌ی ئێستادا. ئه‌گه‌رچی ئه‌و خواست و ستانداردانەی له خواره‌وه هاتوون ته‌نانه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتووترین كۆمه‌ڵگە سه‌رمایه‌داریه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆشدا وه‌كو ستانداردی ڕادیكاڵ و نموونه‌یی دێنه به‌رچاو، بەڵام له‌ڕاستیدا ته‌نها به‌شێكی بچووك له‌و ماف و ئازادیانه پێکدەهێنن كه له كۆمه‌ڵگەیه‌كی كۆمۆنیستیدا به كامڵترین شێوه بەدیدێن.
گومانی تێدا نییه كه ئه‌مڕۆ هەر باشبوونێکی جدی له ژیانی ماددی و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌كان، له‌گره‌وی ئەوەدایە ئەم کۆمەڵگەیە لە ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا میلیشیایی ناسیونالیستی كورد و ئه‌و گێژاوه دەربهێنرێت كه به‌هۆی گرێدانەوەی به دەوڵەتی قەومی-ئیسلامی عێراقه‌وه دووچاری بووه و دەوڵەتێکی سكولاری غه‌یره ئه‌تنیكی پشتبه‌ستوو به ئیراده‌ی خه‌ڵك دابمەزرێت. ئەمە ئەرکی دەم و دەستی شۆڕشی کرێکارییە لە کوردستاندا. شۆڕشی کرێکاری و دامەزرانی حکومەتی کرێکاری هەموو ئەو ئالوگۆڕانە لە ژیانی خەڵکی کوردستاندا مسۆگەر دەکات و ئازادی و یەکسانی بۆ ئەم کۆمەڵگەیە دابین دەکات. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان بۆ كۆتاییهینان به‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بۆرژوا-ناسیونالیستی كورد و دامه‌زراندنی ده‌ستبه‌جێی حکومەتی کرێکاری له كوردستاندا خەبات دەکات. حکومەتی کرێکاری نەته‌نها به‌دیهێنانی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م یاسا و ڕێسایانه‌ی كه له‌م به‌شه‌ی به‌رنامه‌دا هاتوون وه‌كو سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان زامن ده‌كات، به‌ڵكو به جێبه‌جێكردنی تێكڕای به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی خۆی هه‌لومه‌رجی ئازادی و ڕزگاری و یه‌كسانی ڕاسته‌قینه و كامڵی هه‌موو دانیشتوان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
پرەنسیپ و چوارچێوه گشتیه‌كان:
1. دامه‌زراندنی سیستمێكی سیاسی بنیاتنراو له‌سه‌ر بەشداری ڕاسته‌وخۆ و به‌رده‌وامی خه‌ڵك له كاروباری حوكمڕانیدا.
2. ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادیە سیاسی و مه‌ده‌نیەکان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و بێقه‌یدوشه‌رت و زامنكراو‌و یه‌كسان بۆ هه‌مووان. هەڵوەشاندنەوەی هه‌رجۆره جیاكاریه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی جنس، ڕه‌گه‌زنامە، ئینتمای ئه‌تنیكی و نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ژادی و دینی، ته‌مه‌ن و…تاد.
3. پیاده‌كردنی ستانداردە ئابووری و باشبژێویه گشتیه‌كان، وه هه‌روه‌ها یاساى كارێكی پێشڕه‌و كه به‌رزترین ئاستی ژیان و باشبژێوی و ئاسووده‌یی ئابووری خه‌ڵك به‌سه‌ر نیزامی سه‌رمایه‌داریدا بسه‌پێنێ.
4. په‌سه‌ندكردنی كۆمه‌ڵه یاسا و هه‌نگاوێكی وا كه به خێراترین و ڕیشه‌ییترین شێوه بیروباوه‌ڕ و داب ونه‌ریت و ئه‌خلاقیاتی كۆنه‌په‌رستانه و دوبەرەکی و سووكایه‌تی ئامێز هه‌ڵپێچێ و ڕێگا بۆ به‌رپاكردن و جێخستنی كه‌لتوور و كۆمه‌ڵه به‌ها و په‌یوه‌ندیه‌كی ئینسانی هه‌رچی ئازادتر و ئازادیخوازانه‌تر فه‌راهه‌م بكات.
5. دامەرزاندنی كۆمه‌ڵه ستاندارد و یاسایەک كه كوردستان بكاته ناوه‌ندێك بۆ به‌هێزكردن و پشتیوانی كردنی خه‌باته ئازادیخوازانه‌كان و پێوانه و به‌ها ئینسانیه پێشڕه‌وه‌كان و خه‌باته كرێكاریی و سۆسیالیستیه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. حكومه‌تی شورایی‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپاحزبی كۆمۆنیستی كرێكاری لایه‌نگری هەڵوەشانەوەی سوپا و باقی هێزه چه‌كداره پیشه‌ییه‌كان و هه‌موو ڕێكخراوه سه‌ربازی و پۆلیسی و جاسوسی و موخابه‌راتیه نهێنیه‌كانە.حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری سەرباری ئەوە پێ‌ی وایه تا كاتێك كه هێزه چه‌كداره‌كان هه‌ن ده‌بێ ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا و له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا پیاده بكرێن:
6. هێزی شوراكانی خه‌ڵك، دامه‌زراو له‌سه‌ر مه‌شقی سه‌ربازیی گشتیی و به‌شداری گشتیی له ئه‌ركه دیسپلینی و دیفاعیه‌كاندا، جێگای سوپای پیشه‌یی سه‌روو خه‌ڵكيی ئیستا ده‌گرێته‌وه.
7. سوپا و هێزە چەکدارە پیشه‌ییەکان لەم کۆمەڵگەیەی ئێستادا شتێكی تر نین جگه له كۆمه‌ڵێك داروده‌سته‌ی چه‌كدار و به‌كرێگیراوی چینی ده‌سه‌ڵاتدار كه به خه‌رجی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بۆ یه‌خسیرهێشتنه‌وه‌ی خودی ئه‌وان و هەروەها پاسەوانیکردن لە بەرژەوەندیە ئابوریەکان و بازاڕی ناوخۆی بورژوازی هەر ووڵاتێک لەبەرامبەر ئەوانی تردا سازدراوە. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه چینی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵده‌دات له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا ماهیه‌تی چینایه‌تی و سوودی ڕاسته‌قینه‌ی سوپاكه‌ی بشارێته‌وه و به ئۆرگانێكی گشتیی و به پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانی له قه‌ڵه‌م بدات، به‌ڵام په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی سوپاكان به چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه و ڕۆڵی ئه‌وان له پاسه‌وانیكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خاوه‌نانی كۆمه‌ڵگا، نه ته‌نها له وڵاتانی ئاسیایی و ئه‌فریقیایی و ئه‌مریكای لاتین كه ڕۆڵی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی سوپا و پۆلیس تیایاندا به‌رجه‌سته‌تر و ئاشکراتر بووه، به‌ڵكو له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باكوریشدا كه ئه‌فسانه‌ی سوپای غه‌یره سیاسی ڕه‌واجێكی زیاتری هه‌یه، بۆ كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك زۆر به‌رچاوه.
8. سه‌رده‌می ئێستا زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه بێمافی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و ڕووكه‌شی بوونی بەشداری ئه‌وانی له مه‌سه‌له‌ی حوكمڕانی له نیزامه دیموكراسیه لیبراڵی و په‌رله‌مانیه‌كاندا نیشانداوه. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه بیه‌وێت بەشداری كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك له ده‌وڵه‌ت و له په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی یاسا و سیاسه‌ته‌كانیدا زامن بكات، ناتوانێ له‌سه‌ر بنه‌مای په‌رله‌مان و سیستمی دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی دابمه‌زرێ. ده‌بێ حوكمڕانیكردن له ئاسته جیاجیاكاندا، له ئاستی ناوچه‌یی و سه‌راسه‌ریدا، له‌لایه‌ن شوراكانی خودی خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام بدرێ كه هه‌موویان هه‌م وه‌كو یاسادانه‌ر و هه‌م پیاده‌كه‌ری یاسا كارده‌كه‌ن. به‌رزترین ئۆرگانی حكومه‌تی له وڵات‌دا كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ریی نوێنه‌رانی شوراكانی خه‌ڵك ده‌بێت. هه‌ر كه‌سێكی سه‌رووی ١٦ ساڵ به ئه‌ندامێكی خاوه‌ن ده‌نگی شورای ناوچەکەی خۆی ده‌ژمێردرێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی بۆ هه‌موو پله‌وپایه و پۆسته‌كانی شورای ناوچەکەی یان نوێنه‌رایه‌تیكردن له شوراكانی سه‌ره‌وه‌تردا كاندید بكات.
9. پێکهاتە و ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
10. ئه‌م بنه‌ما گشتیانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ له ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه به‌دیبهێنرێن:
• هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرەنسیب و یاسای گوێڕایه‌ڵیكردنی بێئه‌ملاوئه‌ولای خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا، هه‌ر كه‌سێكی سه‌ربازیی مافی هه‌یه كه سه‌رپێچی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌دا بكات كه به بڕوای ئه‌و له‌گه‌ڵ یاساكانی وڵات‌دا ناكۆكن، وە یان له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئینسانی و ویژدانیه‌كانی ئه‌ودا نایه‌نه‌وه.
• هه‌ر كه‌سێك مافی هەیە به‌شداری نەکات له شه‌ڕ یان لە هه‌ر چالاكیه‌كی سه‌ربازیدا كه له‌گه‌ڵ پرەنسیپ و بیروباوه‌ڕیدا ناكۆك بێت.
• هێزەکانی پۆلیس ده‌بێ له كاتی ئیشوكار و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیاندا جلوبه‌رگی ڕەسمیی خۆیان له‌به‌ردابێت و چه‌كه‌كانی خۆیان به جۆرێك هه‌ڵگرن كه به‌رچاو بێت، پێكهێنانی هێزی چه‌كداری بێ‌جلوبه‌رگی ڕه‌سمیی، یان ئه‌نجامدانی ئیشوكار وه‌كو پۆلیسی چه‌كدار به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌وه مافی هه‌ر هاووڵاتیه‌كه كه بتوانێ له بوونی هێزه پۆلیسیە چه‌كداره‌كان له ناوه‌نده‌كه‌یدا (شوێنی كار، ژیان، هاتوچۆ‌و…تاد) ئاگاداربێت.
• كه‌سانی ئه‌ندام له هێزه سه‌ربازیه‌كاندا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه له چالاكیه سیاسیه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن و ببنه ئه‌ندامی حیزبه سیاسیه‌كان. هه‌ڵسووڕانی حیزبه سیاسیه‌كان و سه‌ندیكا و باقی ڕێكخراوه‌كان له‌نێو هێزه سه‌ربازیه‌كاندا ئازاده.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیرۆكراسی سه‌روو خه‌ڵكی و
به‌شداری ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كاندا
هه‌موو پله‌وپایه و پۆسته سیاسی و ئیداریه‌كانی وڵات به هه‌ڵبژاردن ده‌بێ و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، هه‌ركاتێكیش ویستیان ده‌توانن له‌سه‌ركاریان لابه‌رن. مووچه‌ی كه‌سانێك كه بۆ كاروباری سیاسی و ئیداری وڵات هه‌ڵده‌بژێردرێن نابێ له ناوه‌نجیی كرێی كرێكار تێپه‌ڕێت. جێبەجێکردنی چاودێریی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه شوراییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراو و پله‌وپایه ئیداریه‌كاندا. ساده‌كردنه‌وه‌ی پلەوپایەکان و زمان و ڕێسا و ڕێنماییەکانی كاری فه‌رمانگه ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌جۆرێك كه بەشداریكردن و كۆنترۆڵی هاوڵاتیان بەسەریاندا به ئاسانی ئه‌نجام بدرێت.
بردنه‌سه‌ری ستاندارده‌كانی ئه‌خلاقی ئیداری و ویژدانی كار و ڕێزگرتن له هاووڵاتیان و ئه‌وانه‌ی كاریان ئه‌كه‌وێته لایان. به‌دكه‌ڵك وه‌رگرتنی كاربه‌ده‌ستانی ئیداری له پۆستەکانیان، به‌رتیلخۆری، واسته‌كردن، جیاکاری، سه‌رپێچیكردن و لادان له یاسا و ڕێسا و ده‌قه یاساییه‌كان یان كه‌مته‌رخه‌می كردن له جێبه‌جێكردنیاندا، ئه‌مانه ده‌بێ به وێنه‌ی تاوانی گه‌وره له دادگا ئاساییه‌كاندا لـێیان بكۆڵرێته‌وه. قه‌ده‌غه‌كردنی بێئه‌ملاوئه‌ولای به‌كارهێنانی ئیمکانات و ئاسانکاریە ئیداریەکان بۆ كاروباری شه‌خسی.
مافی بێقه‌ید‌وشه‌رتی هه‌ركه‌سێك بۆ تۆماركردنی داوا له‌دژی هه‌ر پۆستێكی ده‌وڵه‌تیی له دادگا ئاساییه‌كاندا.
ماویەتی