ڕێبوار عارف: ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێراندا دەگوزەرێت بۆ بەدەستھێنانی فڵان ماف و فڵان داواکاری سنفی دیاریکراو نییە، بەڵکو بۆ ڕوخان و لەگۆڕنانی تەواوی دەسەڵاتداریەتی حکومەتی جمھوری ئیسلامی ئێرانە… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕی رێبوار عارف ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە هەستان و راپەرینی خەڵکی ئێران و ئایندەکەی…

0

 بۆپێشەوە: با بەو پرسیارە دەست پێ بکەین، ئەوەی لە ئێران روودەدات چییە؟ شۆرشە، ڕاپەرێنە، هەڵچوونە؟… تۆ چ ناوێک لەم بزوتنەوەیە دەنێیت کە چەند مانگە درێژەی هەیە؟

 رێبوار عارف: رەنگه باشتر وابیت بەرلەوەی کەبلێن ئەمە شۆڕشە یا نا، لەخۆمان بپرسین کە ئایا شۆڕش خۆی چییە؟! ئەگەر قبوڵمان بێت کە شۆڕش یانی ئاڵوگۆڕی ڕیشەی لە جێگەوڕێگەی چینی کرێکارو خەڵکی زەحمەتکێش و ستەمیدە، ئەگەر قبوڵمان بێت کە شۆڕش یانی گۆڕینی هاوکێشەکە لە بەرژەوەندی ئەو خەڵکەی کە چەوسانەوەو ستەم و نابەرابەری تەنگی بە ژیانی هەڵچنیوە و داماڵدراوە لەهەر بەهایەکی ئینسانی و هەر ماف و ئازادییەک! ئەوسا دێینە سەر ئەو بنەمایەی کە شۆڕشی لەسەر بنیاد دەنرێت کەبوونی زروفی زاتی و مەوزوعیە، کە ساڵەهای ساڵە زروفی زاتیەکە دەبینینەوەو لە بارودۆخی ئەمڕی ئێراندا بەڕۆشنی سەرەتای زروفە مەوزوعیەکەشی بەدی دەکەین و ئامادەی هاتنە مەیدانی چینی کرێکارو خەڵکی لە شەقامدا بە ڕۆشنی بەدی دەکەین، بۆیە ئەوەی ئێستە لە ئێراندا دەیبینینەوە سەرەتای شۆڕشێکە لە شێوازی خرۆشاندا کە دیارە شۆڕش و ئامانج و ئەنجامەکانشی لە پرۆسەیەکدا مانا پەیدا دەکات و کاری یەک شەوە نییە، بۆیە ئەمڕۆ ئێمە لە ئێراندا لە ئاستانەی شۆڕشێکداین کە نەواتی ئاڵوگۆڕێکی گەورەیە، نەک تەنیا لە ئێراندا، بەڵکو لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 بۆپێشەوە: کۆمەڵگەی ئیران کۆمەڵگەیەکی موزائیکییە، کێشەی نەتەوەیی واقعێەتیکی ناو ئەو کۆمەڵگەیەیە، پرسی نەتەوەیی چ جێگایەکی لە بزوتنەوەی شورشگێرانەی ئیستای ئیراندا هەیە…؟

رێبوار عارف: ئێران کۆمەڵگەیەکی هەشتا ملیۆنیە کە نەتەوەی جیاوازو کێشەی نەتەی جیاوازی گرتووەتەخۆ، بەڵام هەر ئاڵوگۆڕێکی شۆڕشگێرانە لەم کۆمەڵگەیەدا لەگرەوی بەڕەسمیەت ناسینی مافی دیاریکردنی چارەنووسیی خۆیاندایە، بە جیابوونەوەو پێکهێنانی دەوڵەتیشەوە. بۆیە دروستکردنی هەرلەمپەرو ئەمماو ئەگەرێک، بەهەر بەهانەو پاساوێکەوە بێت، وەک دەستبەردان لە ئیسپرینەکە دەمانگەڕێنێتەوە شوێنی خۆمان، کێشەیەکی واقعی بەهەڵواسراوی دەهێڵتەوە کەئەمەش دەبێتە هۆی قوڵکردنەوەی کێشەی قەومی نائەمن کردنی کۆمەڵگەو دەرچون لەڕەیڵی شۆڕش و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازادو بەرابەر. هەموو ئەمانە لە کاتێدایە کە لەمێژووی خۆیدا ئەمڕۆ ئێران لەدۆخێکدار یەکجار کەمتر لەڕابردودا بەو ئەندازەی کە ئەمڕۆ دەیبینین هاوپشتی هاودڵی وهاوخەباتی لەسەر شانۆی سیاسی ئێران لەجەرگەی ئەم خەبات و تێکۆشانەدا مانای هەبووبیت، بۆیە دەببێت ئەم کێشەیە یەکجار بۆ هەمشە لەگۆڕبنرێت، ئەویش لە ڕێگەی بەڕەسمیت ناسینی ئەو مافەو یەکسان بوونی مافی هاوڵاتیانەوە لەبەرامبەر بەیاسادا.

 بۆپێشەوە: لەگەڵ ئەوەدا پایەی بنەرەتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئیران، چینایەتییە و بەڵام رۆڵی چەپ و کۆمۆنیزم وەکو پێویست نییە، هۆکاری ئەوە بۆچی دەگەڕیتەوە و چەپ و کۆمۆنیستەکان لە ئیراندا و لەهەلومەرجی ئیستادا چ ئەرکێکی لەسەر شانە؟

رێبوار عارف: بەر لەهەرشتێک ئەوە بڵێم کە چینی کرێکار لە ئێراندا مێژوویەکی درەخشان و شۆڕشگێرانەی هەبووە کە هەمیشە ڕەگەی کۆمۆنیزم یا مەیلی کۆمۆنیستی تێدا بەهێزبووەو ئاوێزانی یەک بوون، کە ئەم ئاوێزان بوون و بەهێزببوونە بەر لەشۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە خۆی نیشان دەدات، بەڵام تا شۆڕشی ١٩٧٩ ئەم دوانەیە بە ئاڕاستەی بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتدا هەنگاوی نەناوە. بەهەمان شێوە ئەم کۆمۆیزمە بەم نەفەسەوە هەرگیز دەرفەتی کاری ئاشکراو ئازادانەی نەبووە تا بتوانێت نمایشی تواناو قودرەتی سیاسی خۆی بکات و هێزو پۆتێنسیڵک کە هەیەتی بەگەڕی بخات. هەرئەمەش هەڵبژاردنی ئەو شێوازی کارو دەخالەتگەریەی کە تۆ وەک بزووتنەوەیەک لەپانتایی ئەو کۆمەڵگەیەدا دەرکەویت و سەرکەویت. کەدیارە هەموو ئەم ڕێگریانە ناتوانێت بێتە پاساوی شاردنەوەی لاوازییەکانی ئەم بزوتنەوەیە لە شێوازو میکانیزمی ڕابەریکردنی ئەم بززوتنەوەیە لە ئاست کۆمەڵگەی ئێراندا.

 بۆپێشەوە: سەرجەم بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی ئیران، لەوانە ژنان، لاوان و خوێندکاران، کرێکاران… بەشدارن لەم خۆپیشاندان و بزوتنەوە جەماوەریەدا، بەڵام رۆڵی چینی کریکار و بەشدارییەکەی بەرجەستە نییە، هێشتا وەکو پێویست ئامادەیەکی نابینرێت، لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟

رێبوار عارف: هەر ڕادەیەک لە بەدەستھێنانی ماف و داواکاریەکانی چینی کرێکار بەستراوەتەوە بە ڕێکخراو بوون و بە باشترکردنی ژیان و گوزەران و معیشەتیانەوە. ئەمە لە کاتێکدایە ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێراندا دەگوزەرێت بۆ بەدەستھێنانی فڵان ماف و فڵان داواکاری سنفی دیاریکراو نییە، بەڵکو بۆ ڕوخان و لەگۆڕنانی تەواوی دەسەڵاتداریەتی حکومەتی جمھوری ئیسلامی ئێرانە. بۆیە لە کاتێکدا کە ھەژاری، بێکاری و گرانی چینی کرێکار لە لوتکەدایە. بۆیە دەبێت تێگەشتنمان هەبێت بۆئەوەی کە ئیمکانی نییە ھەر ڕۆژەی کرێکاران لە گۆڕەپانی شەقام و سەنگەردابیت، تا ڕوخانی ئەم حکومەتە فاشیستە، چونکە ھاوکات ئەو پێویستی بە نان و بژێوی ژیان هەیە. چینی کرێکاری ئێران سەرباری ئەوەی بەھۆی سەرکۆتگەری و فاشیەتی ئەو دەسەڵاتەوە کەمتر دەرفەتی ڕێکخراوبوونی پێدراوە، سەرباری ئەوەی کە بەردەوام لە مەیداندیەو ناڕەزایەتیەکانی خۆی بە شێوازی جیاواز دەبات بەڕێوە کە دەکرێت بڵین نەک تەنیا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا نموونەی خەباتکارترین کرێکارانێکە کە لە مەیداندان، بەڵکو لە ڕاستیدا تەنانەت لە ئاستی جیھانیشدا ئامادەی و فیداکاری ئەم چینە بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی بەدیدەکرێت. دەکرێت لە خۆمان بپرسین کە لە کام گۆشەو کەناری جیھاندا کرێکاران ساڵانە چوار یا پێنچ ھەزار ناڕەزایەتی بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی تۆمار دەکات؟ ئاخر تۆ بۆ ھەریەک لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و مانگرتن و شکڵ و شێوازەکانی تری ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە دوو بۆ سێ ڕابەرو ڕێکخەرو ھەڵسوڕاوی ھەبێت، ئەمە واتە بوونی زیاتر لە دە ھەزار ڕابەرو ھەڵسوڕاوی کرێکاری کە ساڵانە سەدان کەسیان لە زیندانەکاندا مەحکوم دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن. ئایا بەڕاستی ئەمە ئاستێکی باڵا لە ئامادەی چینی کرێکار نییە بۆ پێکھێنانی ئاڵوگۆڕی جیدی لە ژیانی خۆیدا، ئایا ئەمە حەقیانەت نادات بەو ئاستی چاوەڕوانییە لە چینی کرێکاری ئەم وڵاتە کە نەک تەنیا توانای ھاتنە مەیدانی بە پانتای کۆمەڵگەی ئێران ھەیە، بەڵکو لە ڕاستیدا ئەم چینە ھێزی ئاڵۆگۆڕ پێهێنەری ھاوکێشەکان و پشت پێبەستنیەتی بۆ تەواو کردنی مەسیری ئەو خەبات و تێکۆشانەی کە نزیک بە پێنج مانگە لە سەد و پەنجا شاروشارۆچکەی ئێراندا ھاتووەتە مەیدان. لە ھەموو ئەمانەش بەدەر نابێت فەرامۆشی بکەین کە بە ھەمان شێوە کاتێک کە لە شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩دا پاش نزیک بە ساڵێک دواجار ئەوە چینی کرێکار بوو کە شەریکەی نەوتەوە قوفڵیدا لە ناردنە دەرەوەی نەوت بە خێراییەکی زۆرو لە ماوەیەکی کورتدا ھاوکێشەکەی گۆڕی و شۆڕش بەرپابوو. بۆیە چاوەروانیکە ئەوەیە کە کرێکاران مۆری چارەنوساز لەم دۆخەو شوڕشەکەیان بدەن. قۆناغی دووھەم لە خۆنمایش کردنی بورژوازی ئێران کەمپەینی شکستخواردوی (دەتکەمە وەکیل) رێکخستوە، کە شازادە ویستی میداڵێکی تری سەروەری بکاتە گەردنی، بەڵام پاش چەند ھەفتە تەنیا سێ سەد ھەزار کەس پشتیوانی لێکردن کە تەنانەت ١٪١٠٠ دەنگدەری خەڵکی ئێرانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پێشوازی لەم ھەنگاوەی ڕەزاشا کرد.

 بۆپێشەوە: لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندان و جوڵانەوەی شۆڕشگێرانەی ئیراندا، هەوڵەکانی بۆرژوازی لەوانە شاهەنشایی و سیلیبریتییەکان، دەستی پێکردووە، دیارە لە پشتیوانی ئەمریکاو غەربیش بەهرەمەندن، رۆڵی ئەوان چۆن دەبینن و چەپ و کۆمۆنیستەکان، دەبێ لەبەرامبەر بەهەوڵ و نەخشەکانیان، چ هەنگاوێک بگرنە بەر؟

رێبوار عارف: وەلام لەگەڵ دەسستپێکی هاتنە مەیدانی جەماوەری ملیۆنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران، لەپایزی ساڵی ڕابردوەوە بەشیعاری (ژن، ژیان، ئازادی) و (نە بە شا، نە بە ڕابەری، ئازادی و بەرابەری) بۆرژوازی لەوانە شاهەنشایی و سیلیبریتییەکان، هەر زوو بەوە گەشتن کە ئاراستەی ئەم خرۆشانە جێگەوڕێگەی ئەم هێزانەی تێدا نابێتەوەو ئەوان بەڕادەیەک نامۆن بە ‘شەقامی سیاسی ئێران لە جەرگەی ئەم خۆپیشاندان و خرۆشانانەدا هەر زوو بەرەی بۆرژوازی نائومێد کردو بەوە گەیشتن کە دەبیت بیر لە ڕێگەیەکی تربکەنەوە کە ئەویش پشت بەستنە بە بۆرژوازی غەرب و ئەمریکا بە مەبەستی دووبارە کردنەوەی جۆرێکی تر له هەمان ڕێکەوتنامەی (گوادلۆ)ی سالی ١٨٧٨ کە ئەمریکاو ولاتانی هاوپەیمانی خومەینیان پێ گەڕاندەوە ئێران دواتر حکومەتی جمهوری ئیسلامیان پێ دروستکرد. هەربۆیە ئەم بەرەیە لە سەعاتی سفری دواین چرکەکانی سالی ڕابردودا شەش کەسایەتی ئەم بەرەیە کە پێکهابوون لە ڕەزا شا، مسیح علینژاد، علی کریمی، ،،،،،، ئەمە هەنگاوێک بۆ جۆرێک لە لێک نزیک بوونەوە بەرەو بەرەیەک… قۆناغی دوھەم لە خۆنمایش کردنی بورژوازی ئێران کەمپەینی شکستخواردوی (دەتکەمە وەکیل) رێکخستوە، کە شازادە ویستی میداڵێکی تری سەروەری بکاتە گەردنی، بەڵام پاش چەند ھەفتە تەنیاسێ سەد ھەزار کەس پشتیوانی لێکردن کە تەنانەت ١٪١٠٠ دەنگدەری خەڵکی ئێرانی لە ناوخۆ دەرەوەی وڵات پێشوازی لەم ھەنگاوەی ڕەزاشا کرد. قۆناغەکانی دواتر رووبەروی شکستی گەورەتر بوونەتەوە، بەجۆرێک کە ئیعتیباریان لای بۆرژوازی غەربیش زۆر هاتە خوار، بەلام دیارە ئەوان بەهەموو ئەمانەشەوە دریژەدان بەم ڕێگەیە بەتەنیا ڕێگەی ممکینی خۆیان دەزانن کە نابێبت مەترسیەکانی بەکەم بگرین.

 بۆپێشەوە: ئاییندەی ئەم بزوتنەوەیەی لە ئیراندا دریژەی هەیە، چۆن دەبینن، ئایا پاشەکشەی پێدەکریت، یان دەتوانێت دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی ئیران بروخێنێت؟

رێبوار عارف: تا ئێستە واناسراوە ئەو رۆژەی کە مەهسا ئەمینی لە گۆرستان سەقز بەخاک سپێرا ئەوە جەستەی ئەو کچە بوو کە شیعاری ( ژن ژیان ئازادی ) خستە سەر زمانی ملیۆنها ئینسانەوە لە سەرتاسەری جیهاندا، بەڵام هەقیقەت ئەوەیە کە ئەو رۆژە ڕۆژی لە گۆڕنانی مێژووی دەسەڵاتداریەتی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بوو، ئەوەی کە تائێستاو تا ئایندەکی نزیکی تر پەلکێش دەکرێت جەستەی گەنیوی دەسەلاتیکە کە دەیان ملیۆن “نا” ی مەحکەمیان بەتەوڵیدا کێشاو حوکمی مەرگی ئەم دەسەلاتە دراوەو کۆتای هاتووە، درەنگ یا زوو پرۆسە تەکاملی ئەو شۆرشەیە. پاشەکشەکردن بەبزوتنەوەیەک کە زیاتر لە سەد رۆژ کوچەو کۆلان و شەقامی سەدو پەنجا شارو شارۆچکەی داگیر کردبوو مەحال و ناممکینە، تازە جاريکی تر نە ئەم بزوتنەوەیە پاشەکشە بکات نە بەهیچ جۆرێک ئەم حکومەتە دەسەلاتدارتی پێش مەرگی مەهسا ئەمیننی بەخۆیەوە ببینێتەوە، ئەوەی کە هەبیت پشت سەرنانی کاتێکە نزیک بوونەوەی شەقام لە شەرە شەری سەرومال تا ڕزگار دەبێت ئینسان لەم جەورە ستەم و نابەرابەریە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.