د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان… وەڵامی پرسی رۆژی ژمارەی داوەتەوە…
پرسی ڕۆژ/ سیستەمی سەرمایەداری هەوڵیداوە سەرمایەگوزاری بەهەموو کایەکانی ژیانی ئەمڕۆمانەوە بکات. وەرزشیش بەدەرنەبووە لێی. وەک ئاگادارن وەرزشێکی کۆمەڵایەتی وەک (تۆپی پێ یان فوتباڵ) کە جەماوەریترین جۆری وەرزشە لەهەموو دنیادا، و ساڵانە پارەیەکی زۆی لێ بەدەستدێت.
جگە لەوە دەسەڵات و ڕژێمە سیاسیەکان هاتوون ئایدیۆلۆژیا و سیاسەت و قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانیشیان ئاوێتە بە وەرزشی تۆپی پێکردووە، بەتایبەت لە جامی جیهانی (مۆندیالی ٢٠٢٢) لە قەتەر و لە سەرەتای ئەمساڵیش جامی خەلیجی ٢٥ لە عێراق. بەتەواوی سەرمایەگوزاری بەقەیرانەکانی خۆیانەوە دەکەن و دەیانەوێت بەتەواوەتی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیەکانیان بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت لەبیری خەڵک بەرنەوە و هەندێک قەیرانی بەرامبەرکێی میللەتان و دینەکان و بزووتنەوە جۆراوجۆرەکان لە مەیدانی ناو بینەران و هاندەران یەکلابکەنەوە.
بەڕای بەڕێزتان ئێوە لایەنی سلبی و ئیجابی ئەم دیاردەیە چۆن هەڵدەسەنگێنن لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتی و …تاد.
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان: دیاره تۆپی پێ وه‌ك یارییه‌كی به‌ناوبانگ و چێژبەخش و کاریگەر، بووه‌ته ئامرازێك بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و شانازی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام زۆر جاریش له گرمه‌ی كێبڕكێكاندا ده‌بێته هۆكاری گرژی و كێشه‌ی سیاسی و به‌رپاكردنی جه‌نگ له نێوان وڵاتان، نموونه‌ی ”جه‌نگی تۆپی پێ” ی نێوان هیندۆراس و ئه‌لسلڤادۆر ساڵی 1969.
تۆپی پێ وه‌رزشێكی سه‌رنجڕاكێشی زاڵه به‌سه‌ر مێشکی خه‌ڵكێكی زۆردا، دەسەڵاتی سیاسیش هه‌ر بە سروشت هەلپەرستە، بۆیه دەرفەت ده‌قۆزێته‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی سیاسه‌ته‌كانی و هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردانی تیائه‌دات. وه‌ك چەکێکی کاریگەر به‌كاری دێنێت بۆ به‌لاڕێبردنی خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی پاراستنی پێگه‌ی خۆی.
له زۆر حاڵەتی تریشدا لایه‌نگری بۆ تیمەکانی تۆپی پێ پەیوەستە بە ئاراستەی سیاسی و كولتوری و ئایینییه‌وه. بە واتایەکی تر هەست و هەڵوێستە وەرزشییەکان بە پاشخانی سیاسی و ئایدیۆڵۆجی لە قاڵب دەدرێت.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له زۆربه‌ی وڵاتاندا، سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان ده‌قۆزێته‌وه. بۆیه له مۆندیالی قه‌ته‌ر چه‌ندین سه‌رۆكی وڵاتان ئاماده‌بوون له‌وانه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ماكرۆن. له جامی كه‌نداوی 25 دا به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان له یاریگای به‌سره ئاماده‌بوون. له‌دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌وتنه قۆزتنه‌وه‌ی بۆنه‌كه به پێشوازیكردن و ڕێزلێنان له یاریزانان له‌به‌رده‌م كامێراكاندا. به‌و شێوه‌یه مه‌به‌ستیان بوو سۆزی خه‌ڵك ڕاكێشن و ڕووی ناشیرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نوقم له گه‌نده‌ڵییه‌یان ماكیاج بكه‌ن بۆ شێواندنی ڕاستییه تاڵه‌كانی واقیعی ناهه‌مواری عێراق كه بێسه‌روبه‌ری، نادادی، هه‌ژای و بێكاری باڵیكێشاوه‌ته سه‌ر ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌یدا.
له‌سه‌رده‌می بازاڕی ئازادی نیولیبرالیزمدا، تۆپی پێ بووه‌ته كایه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆز، بەهۆی تێكه‌ڵبوون و په‌یوه‌ستبوونی به چەندین بواری جیاجیای وه‌ك: میدیا، ئابووری، یاسایی، کولتووری، سیاسی و سایكۆ- سۆسیۆڵۆجییه‌وه.
نووسەر و ڕەخنەگری ئەرجەنتینی بۆرخێس، پێی وابوو هۆگری و هاندان له تۆپی پێدا په‌یوه‌سته بە ناسیۆنالیزم و ده‌مارگیری کوێرانەوه بۆ لایه‌نێك. بۆیه ڕقێكی زۆری لە تۆپی پێ ئه‌بووه‌وه، هۆگربوون به‌و وه‌رزشه‌وه‌ی بە یەکێك له كرده‌ی گەمژەکان وەسف ئه‌کرد و ده‌یووت ”یاری تۆپی پێ بۆیه به‌ربڵاوه، چونکە گەمژەیی به‌ربڵاوە.”
له‌ڕاستیشدا، ڕۆژگار بۆچوونی بۆرخێسی سه‌لماند. سه‌ركرده‌ی فاشیزمی ئیتالیایی ”مۆسۆلینی”به‌توندی پاڵپشتی ڕێكخراوی ”فیفا”ی ده‌كرد، تۆپی پێ به باشترین ئامراز ده‌زانی بۆ ئاڕاسته‌كردنی ئیتالییه‌كان له‌پێناو ئامانجی فاشیزمیانه و تێركردنی مەیلی دیکتاتۆری خۆیدا.
له دونیای ئه‌مڕۆدا، تۆپی پێ بووه‌ته كایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌و مۆندیالیش بووه‌ته گەورەترین سەرچاوەی داهات. ڕێكخراوی” فیفا” داهاتێکی زۆر لە مۆندیال دەچنێتەوە، وه‌ك خه‌مڵێنراوه، له مۆندیالی قەتەر كه تێچووه‌كه‌ی220 مليار دۆلار بووه، داهاتی ”فیفا” نزیکەی6.4 ملیار دۆلار بووه. له‌م نێوه‌نده دا كه‌مینه‌یه‌ك، به ملیاران دولار قازانج ده‌كه‌ن، یاریزانەکانیش وه‌ك كاڵا دەکڕن و دەفرۆشن لە بەرامبەر ناوبانگ و پارەیه‌كی زۆرتردا، زیاتر به‌كۆیله‌یان ده‌كه‌ن.