ئاسۆ شابان : پێشتر له پۆستێکمدا ئاماژه‌م پێداوه، که ئێران ده‌روازه‌ی ڕزگاری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌نده، گه‌لانی ئێران زۆربه‌ی کات توانیویانه ئه‌م پێشه‌نگیه بکه‌ن… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕی ئاسۆ شابان هەڵسوڕاوی ڕەوتی سۆشیالیزمی شۆرشگێری، سەبارەت بە هەستان و راپەرینی خەڵکی ئێران و ئاییندەکەی…
ئاسۆ شابان: پێشه‌کی زۆر سوپاسی هاوڕێیانی بۆ پێشه‌وه ده‌که‌م بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌یان و گرنگیدان به ڕۆڵی بزووتنه‌وه سۆسیالیسته‌کان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ندا به‌ده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر جیاوازیه‌کیش که هه‌بێت، ئه‌مه‌ش جێی خۆیه‌تی که به هه‌ند وه‌ربگیرێت، ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌م.
بۆپێشەوە: زیاتر لەچەند هەفتەیە، جەماوەری ئازادیخواز لە کوردستان و ئیران، دەستیان داوەتە ڕاپەڕین و خرۆشانێکی جەماوەری بەدژی دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی، هۆکار و ریشەی ئەم خۆپیشاندان و نارەزایەتییە جەماوەرییە لە چیدایە؟
ئاسۆ شابان: له ڕاستیدا ئه‌م پرسیاره ڕه‌هه‌ندێکی زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆ هه‌ڵسەنگاندن و پێناسه‌کردنێک که بتوانێت له چاوپێکه‌و‌تنێکدا به‌رجه‌سته‌ی چه‌مکه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م خرۆشاندنانه‌ی دواییه‌ی ئێران بگرێت، چونکه ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه‌و له به‌رده‌وامیدایه. هۆکاری ڕیشه‌یی بێ هیچ دوودڵیه‌ک دژ به‌و سستم و ده‌سه‌ڵاته‌یه، که ژیانێکی نابه‌رابه‌ر و چینایه‌تی بۆ خه‌ڵکی ئێران فه‌راهه‌م کردوه، خودی سستمێکی سه‌رمایه‌دارییه که له باڵا پۆشیه‌کی ڕه‌هه‌ندێکی ئیسلامی‌دا خۆی نمایش ده‌کات، ڕه‌نگه هه‌مان سستم له شوێنێکی تر به پۆشاکێکی تره‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا بێت، به‌ڵام له ئێران ئاخونده‌کان ئه‌م ئه‌رکه له به‌رگی ئیسلامدا نمایش ده‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره له سستمی سه‌رمایه‌داری چینایه‌تیه پڕ کێشه‌و قه‌یرانه و له نه‌هامه‌تی زیاتر چی تری بۆ مرۆڤایه‌تی پێ نییه. گه‌لانی ئێرانیش وه‌ک زۆربه‌ی زۆری گه‌لانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ند ئاڵوده‌ی قه‌یران و نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌م سستمه‌ن، نه‌بوونی ڕۆڵی سیاسی و چینایه‌تی کرێکاران لێره‌دا گه‌وره‌ترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌وه‌ی که قه‌یرانه‌کانی کار، بێ‌کاری، بێ به‌رابه‌ری نێوان ژنان و پیاوان، ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی ژنان له بونیادی کۆمه‌ڵگه‌دا، ئازادی سیاسی ڕه‌های تاک، قه‌یرانی ئابوری و جه‌نگ ببنه مۆته‌که‌ی ڕۆژانه‌ی ژیانی خه‌ڵک و چیتر نه‌توانن به‌رده‌وام بن.
بۆپێشەوە: ئاینندەی ئەم راپەرینەی ئیستا چۆن دەبینن؟ لاتان وایە رژێمی ئیران دەتوانێت پاشەکشەی پێ بکات، یان بەرەو روخاندنی رژێم دەڕوات و کۆتایی بە دەسەڵاتی دەهێنێت؟
ئاسۆ شابان: ئێمه نایه‌ین گره‌و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بکه‌ین، ئێمه دێین بزانین خه‌باتی به‌رده‌وامی ئێمه له کوێدا وه‌ستاوه، یان ده‌توانین چه‌ند هه‌نگاوی تر بێینه پێش، یان چۆن وه‌ک قۆناغێک بۆ خرۆشاندنی داهاتوو پڕ به‌ها به‌هره‌مه‌ندی که‌ین، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه له ئێستادا نه‌مان توانی ئه‌نجام بگرین، ئه‌مه به‌و مانایه نییه که هیچمان نه‌کردبێت، به‌ڵکو قۆناغێکی زۆر گرنگمان بڕیوه‌و چوینه‌ته پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که جارێکی تر ئێران هیچ کات ناتوانێت وه‌ك پێش ئه‌م خرۆشاندنه خۆی نمایش کاته‌وه، ئه‌وان خه‌یاڵ و وه‌همێک که گوایه ئاخونده‌کان بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌توانن بمێننه‌وه، له بناغه‌وه پوچه‌ڵیان کرده‌وه‌و ڕوخان و نه‌مانی ئاخونده‌کانیان ته‌واو به‌رجه‌سته کرد، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وته که ده‌بێت به هه‌ند وه‌ری بگرین، لینین ڕۆشن ئاماژه‌ی به‌مه داوه‌و ده‌ڵیت هیچ میله‌تێک هێنده گه‌مژه نییه تا سه‌ر مل به هه‌مان ده‌سه‌ڵات بدات.
بۆپێشەوە: رۆڵی چینی کرێکار لەم راپەرینەدا چۆن دەبینن و چ ئەرکێک لەسەر شانی چینی کرێکارە؟
ئاسۆ شابان: هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام به‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه ده‌بێت پێشتر ئه‌و پرسه له خۆمان بکه‌ین، ئایا کرێکاران له چ ئاستێکی هۆشیاری چینایه‌تی خۆیاندان و چه‌نده ڕێکخراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا له ئێستادا بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران له خرۆشان و ڕاپه‌ڕینه‌کاندا بێنه مه‌یدان، پێویسته پێشوه‌خت ڕێکخراوبن به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که بۆیان ده‌کرێت، لایه‌نی که‌م هه‌ریه‌ک له شوێنی کاری خۆیه‌وه، کاتێک ئاستی هۆشیاری چینایه‌تی کرێکاران له‌و ئاسته‌دا بێت، ئه‌وا به دڵنییایه‌وه ده‌توانن ڕۆڵێکی گه‌وره له گۆڕانکاریه‌کاندا ببینن و وه بگره ده‌سه‌ڵاتیش له گۆڕ نێن هه‌روه‌ک چۆن له‌ساڵی ١٩٧٩ دا له ئێران‌دا ڕۆشن ئه‌مه‌مان بینی، مێژوش بێ به‌ش نییه له‌وه‌ی که ڕۆڵی چینی کرێکار له ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کاندا ده‌توانێت چه‌نده زووتر گۆڕانکاری ڕیشه‌یی به دوای خۆیدا بهێنێت، هه‌ڵبه‌ت که‌م تا زۆر کرێکارانی ئێرانیش پشتیوانی خۆیان کرد، به‌ڵام بۆ ئێمه ئه‌مه ته‌واو ڕۆشنه، بێ بوونی پارتێکی پێشڕه‌و وه تیۆریه‌کی شۆڕشگێرانه، مه‌حاڵ ده‌بێت بتوانین گره‌و له‌سه‌ر ئه‌مه بکه‌ین، به‌ڵام به دڵنییایه‌وه به‌شێک ده‌بێت له‌و خه‌باته له ئێستادا.
بۆپێشەوە: ئەم راپەڕین و خرۆشانە جەماوەرییەی ئیران، چ کاریگەرییەکی لەسەر وڵاتانی دەوروبەر و بزوتنەوە سیاسیەکان دەبێت؟
ئاسۆ شابان: به دڵنییاوه وه‌ک پێشتر له پۆستێکمدا ئاماژه‌م پێداوه، که ئێران ده‌روازه‌ی ڕزگاری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌نده، گه‌لانی ئێران زۆربه‌ی کات توانیویانه ئه‌م پێشه‌نگیه بکه‌ن، ئێران ڕۆڵێکی جوگرافی و سیاسی و ئابوری گه‌وره‌ی هه‌یه له ناوچه‌که‌داو ده‌توانێت گۆڕانکاری ڕیشه‌یی به دوای خۆیدا بهێنێت، لایه‌نی که‌م دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وته ئیسلامیه توند ڕه‌وه‌کان، ئیسلامی سیاسی و باڵا ده‌ستبوونی فه‌رهه‌نگی ئه‌وان له ئیستادا، ئاخونده‌کانی ئێرانه، نه‌مانی ئه‌وان واته نه‌مانی ئه‌و مۆته‌که‌یه‌ی که ناوی ڕه‌هه‌ندی ئیسلامی سیاسیه له ناوچه‌کدا، خودی نه‌مانی ئه‌م سستمه له ئیران‌دا هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌بێت بۆ له ناوچوونی ئیسلامی سیاسی له تورکیادا، که ڕۆشن پشتیوان و خوێن به‌ری ئه‌م ڕه‌وته‌یه، ئێمه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ند هه‌ر نابێت ڕومان له ئێران بێت، تورکیای ئوردوگانیش ده‌بێت وه‌ک ئاخونده‌کانی ئێران له به‌ین چن و ئه‌م سستمه ته‌واو له گۆڕ نرێت.
بۆپێشەوە: بە چ جۆریک دەبێت خەڵکی ئازادیخوازی ناوچەکە پشتیوانی لە خەڵکی راپەڕیووی ئیران بکەن؟
ئاسۆ شابان: هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی که ئایا تۆ چۆن سه‌یری ئازادی ده‌که‌یت، یان ئه‌وانه‌ی ئازادیخوازن کێن، به‌ڵام بۆ چه‌پ و ئه‌نارکیست و سۆسیالیسته‌کان ئیتر ئه‌مه ده‌بێته ئه‌رکێک، که هیچ پاساوێک بۆ پشتیوانی نه‌کردن قبووڵ ناکات. به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانیش هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵکێکی ئازادیخوازی سوکولار و لیبڕاڵی تریش هه‌ند، که بۆ ئه‌وانیش ده‌بێته پرسێک و ناتوانن هه‌روا ته‌ماشا که‌ن، ئه‌وانیش به جۆرێک له پێناو سوکولارکردنی کۆمه‌ڵگه‌دا له‌مه‌یدانن و بونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له پرسێکی وادا پشتیوانی خۆیان نه‌که‌ن و نه‌یه‌نه مه‌یدان، ئیتر ئه‌وه به‌و مانایه دێت که ئه‌وان بۆ پرسی سوکولارکردن هیچ تێگه‌یشتنێکیان نییه، به‌ڵام بۆ ئێمه ئه‌م پرسه جیاوازتره‌و پشتیوانی ئێمه ته‌نها بۆ چه‌ند ئازادیه‌کی سنورداری ئه‌جێندی و سکولار نییه، به‌ڵکو قسه‌مان له‌سه‌ر گۆڕینێکی ڕیشه‌یی ئه‌و سستمه‌یه، که سستمێکی سه‌رمایه‌داری کۆنکرێتیه‌و ده‌بیت ڕیشه کێش کرێت، گه‌ر لێره‌دا پرسێک له ئێمه بکرێت، ئه‌ی چی؟، ئه‌وا به دڵنییایه‌وه ده‌ڵێین سۆسیالیزم.
تێبینی:
هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێت زۆر زیاتر‌و به‌رفراوانتر له‌چه‌ند دیدگای تره‌وه به پێی ئه‌و قۆناغانه‌ی ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه‌ی به شوێن خۆیدا هێناوه هه‌ڵسه‌نگاندنی وردتر له خۆ بگرێت، که لێره‌دا نه‌هاتینه سه‌ری، وه‌ک پرسی ڕزگاری نیشتمانی نه‌ته‌وه جیاجیاکانی تری ئێران که چه‌ند سه‌ده‌یه له ژێر سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیدا ده‌ژین و ئه‌مڕۆکه بۆته پرسێکی زیندوو بۆیان.