عومەری خەتات: یەکێك لە دیاردە بەهێزەکانی ڕاپەڕین ئەوەیە کە لەلایەن ژنـــــــــانەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە ئەمە یەکێكە لە خاڵە میحوەریی و جیاکەرەوەکان لە خۆپیشـــاندانەکانی پێشــوو… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز عومەری خەتات نووسەر وهەڵسوڕاوی کۆمۆنیست سەبارەت بە” راپەرێنی خەڵکی ئێران و ئاییندەی ئەم خرۆشان و ڕاپەرینە”..
عومەری خەتات: یەکێك لە دیاردە بەهێزەکانی ڕاپەڕین ئەوەیە کە لەلایەن ژنـــــــــانەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە ئەمە یەکێكە لە خاڵە میحوەریی و جیاکەرەوەکان لە خۆپیشـــاندانەکانی پێشــوو…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز عومەری خەتات نووسەر وهەڵسوڕاوی کۆمۆنیست سەبارەت بە” راپەرێنی خەڵکی ئێران و ئاییندەی ئەم خرۆشان و ڕاپەرینە”..
بۆپێشەوە:شیعارەکانی خۆپیشاندانەکان لە ئێران تا چەندە ڕوولە گۆڕانکاریە لە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران؟
عومەری خەتات: ســەرەتا سوپاسی دەســــتەی بەڕێوەبردنی “بۆپێشــەوە” دەکەم کە ئەم فرســەتەیان بۆم دانـــا بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕووداوێکی گرنگ کە لە ئێــراندا ڕوودەدات و ڕاســتەوخۆ پەیوەندی و کاریگەریی دادەنێـــت لەسەر ئێمە و ناوچەکە و تەنـــانەت جیهانیش.
ســەبارەت بە پرســیارەکەتان. ســەرەتا و لە دوای کوشــــتنی ژیـــنا، خەڵکی شۆڕشگێڕی سەقز بە دروشــمی “ژن، ژیــــان، ئازادی” هاتـــنەمەیدان و هەر زوو ئەم شیعارە وەکو پزیسكی ئاگر، وەك چەخماخە هەموو کۆمەڵگەی ئێرانی بە دوای خۆیــدا کێش کرد و رۆژ بە ڕۆژ روبەری یاخیوون و ڕاپەڕین گەورەتر دەبۆوە. هەڵبەت ئەمە یەکەمین ڕاپەڕین نیــیە لە مێژووی دورستبوونی ئەم پەتایەی ناوی کۆماری ئیســلامییە. ئەم ڕژێمە فاشــیستیە هارە هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە مێژوویەکی قورسی لە سەرکوت و چەوســانەوەی ئابووری و ســیاسی و کۆمەڵایەتی بەرامبەر کۆمەڵانی خەڵك و چینی کرێکار بە گشــتی و کەمایەتییەکانی وەك کورد و بەلوچ و بەهایی و ژنــــانی ئەو کۆمەڵگەیە بۆ خۆی تۆمار کردووە. هەر بۆیە ناڕەزایەتی، خۆپیشـــاندان، یاخیبوونی ســیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت چەکدارییش هەمیشە بە درێژایی تەمەنی ئەم رژێمە بوونی هەبووە بەردەوامیش دەبێت. ئەوەی تا چەند ئەم خۆپیشـــاندانانە دەڕوات بەرەو بەدیهـــــــێنانی گۆڕانکاریی لە رژێمدا! پرســیارێکە و وەڵام و ئەگەری زۆر لەگەڵ خۆیــدا دەهێنێـــت! چەند دیاردەیەك خۆپیشـــاندانەکانی ئێســتا لەوانەی پێش خۆی جیــادەکاتەوە و نیشـــانی دەدات کە هەڵچوون و ڕاپەڕینەکانی ئەمجارە دەتوانێت بگاتە ئاســتی شۆڕشــێکی کۆمەڵایەتی و دەسەڵاتی رژێم وەلابنێـــت. یەکێك لە دیاردە بەهێزەکانی ڕاپەڕین ئەوەیە کە لەلایەن ژنـــــــــانەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە ئەمە یەکێكە لە خاڵە میحوەریی و جیاکەرەوەکان لە خۆپیشـــاندانەکانی پێشــوو. حیجاب ســووتاندن و قژبڕیـــن بەرزکردنەوەی وێــنەی ژیـــنا لە ئێران و تەواوی دنیـــاو شیعاری “ژن، ژیــــــان، ئازادی” کە گۆڕاوە بۆ شیعارێکی ئازادیبەخشـــانەی جیهـــانیی لە نیشــانە دیارەکانی ئەم هاتنەمەیدانەی ژنــــــانە. ژنـــانی ڕاپەڕیو داینەمۆی ئەو گۆڕانکاریــانەن کە دەتوانن قامەتی ڕژێم بدات بە زەویدا. بە پێچەوانەی دیدگای فیمینیســتی و جێندەری یان ئایـــنیی کە رژێم خۆی زیاتر لە پشــتیەتی و دەیەوێت کرداری حیجاب سوتاندن لە بەرگ و مانا ســیاسییەکەی داماڵێت و بیخاتە ناو فۆرمە تیۆلۆژیــیە- ئاییــنییەکەوە، و بەمەش کرداری حیجاب سوتاندن وەك کرداری تاکێــکی بێ پرەنســیب و سەرکێش بەرامبەر بە یاســا ئیســلامییەکان وێـــنا بکات! کرداری حیجاب سوتاندن ڕێك کردارێكی بە ئاگای ســیاسییە بەرامبەر بە یاسا و شەریعەت و حوکمێکی ئیســـلامی کە رژێـم دایڕشتووە و بە ئاگر و ئاســن بەرگریی لێدەکات.
یەکێکی تر لە دیاردە جیاکەرەوەکانی ڕاپەرینی ئێســـــتا کە دەتوانێت گۆڕانکاریی دروســتبکات دەرچوونیــەتی لە دوانەی “ئیسلاح تەڵەب و موحافیزەکارەکان”! خۆپیشـــاندان و هەڵچوونە کرێکاریی و جەماوەرییەکانی ڕابردوو ئەگەرچی لە ناوەڕۆکدا دژ بە دەسەڵاتی رژێم بوو، بەڵام لە فۆرمی دەرەوەدا لە چوارچێوەی کێشمەکێشی دوو باڵی ناو رژێـم دەچووەپێش، باڵێکی تووندڕەو کە خامەنەئی لە پشتییەوە بوو لەگەڵ باڵێکی چاکساز کە هەمیشە دەموچاوێکی “چاکسازی” رژێم خۆی نوێــنەراتی دەکرد. ئەم ڕاپەڕیــنەی ئێســـتا ئەم فۆرمە دەرەکیــیەی فڕێداوە و شیعارەکان بوونەتە “مەرگ بۆ رژێم، مەرگ بۆ دیکتاتۆر”!.
یەکێکی تر لە دیاردە دیارەکان، هاتــنەمەیدانی ئەو ناوەند و شوێـــنانەیە کە پێشتر بە “لایەنگر” یان موالاتی رژێم ناسرابوون، شارەکانی وەك ئەسفەهان، قوم، مەشهەد ئێســتا بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن “مەرگ بۆ رژێـم”. مەرگی ژیـــنا بە جۆرێك لە جۆرەکان ئەو جیاکاریـــیە ئیتنیکیەی وەلانا و زۆربەی هەرە زۆری دەنگە کپکراوەکانی هەموو شــارەکانی ئێرانی لە یەك دەنگدا بەرامبەر بە رژێـــم یەکخســت.
بۆپێشەوە: هەندێك دەڵێن کوشتنی مەهسا ئەمینی (ژینا) هۆکاری ئەم ڕاپەڕین و شۆرشەیە، ئێوە لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟
عومەری خەتات: هۆکاری ڕاپەڕین و شۆڕش بێگومان کوشــتنی ژیـــنا نیــیە. بەڵام ئەوە کوشــتنی ژیـــنایە دەبێـــتە هەڵگریی ئەو تووڕەییە کۆمەڵایەتییـانەی کە ئێرانیــیەکان بە درێژایی چوار دەهەیە بە دەسـت ســـیستەمێکی هار و مرۆڤکوژەوە بە دەســـتیەوە دەناڵێــــنن، لە پێش هەموویانەوە ســـــیاسەتی ئابووری رژێم و هەژاریــی و نەداریــیەك کە کردوویەتییە بەری کرێکاران و فەرمانبەران و ژنــــان و توێـــژە نەدارەکان. سەرکوتی ئازادییــە فەردی و سـیاسییەکان، فەرزکردنی ئایـــینی ئیســــلام و ویلایەتی فەقێـــکان، سەرکوت و زیــندانکردن و لەسێدارەدانی شۆڕشگێڕانی ناڕازی، سەپاندنی سەرکوتی قەومی بۆ سەر نەتەوەکانی کورد و بەلوچ و ئازەری و هەر میللەت و ئاییــنێکی جیـــاواز لە ســیستەمی باڵا، سەپاندنی حیجابی ئیجباریی بەسەر ژنان و دەیـــان و سەدان کارکرد و ســـیاسەتی نامرۆڤانە و قەهراویی هەموو ئەمانە تووڕەیی و بێزاریی لە رژێم خســتبووە ئاســتێكی بەرز لە تەقیـنەوە. مەرگی ژیـــــــنا ئەو بڵقی توڕەییەی تەقاند و بەو هۆیەشەوە کە حیجاب ڕەمزێکی ســیاسییە و یەکێكە لە پایەکانی مانەوە و سەرنگوونی رژێم هەربۆیـــە فڕێدان و سوتاندنی لە شوێـــــنە گشـــتییەکان و ناڕەزایەتیــیەکاندا دەبێـتە کردارێکی شۆڕشگێڕانەی ســیاسی.
بۆپێشەوە: سەرکەوتنی ئەم راپەرێنەی ئێستای خەڵکی ئێران لە گرەوی چیدایە؟
عومەری خەتات: بۆ خەڵکی ناڕازی لە گرەوی کۆمەڵێـــك فاکتەردایە؛ لەوانە سەراسەریبوونەوە و فراوانبوونەوەی زیـــاتری ناڕەزایەتییەکان لە تەواوی شــارەکانی ئێراندا، پێکهێـــنانی کۆمیــتە و ناوەندەکانی ڕاپەڕین و سەراسەری کردنەوەی بۆ پێکهێـــنانی ناوەندی بڕیاری مەرکەزی و هیدایەتکردنی تەواوی ناڕەزایەتییــەکانە لە شــارەکاندا. بەرەوامی گرنگە، رژێم و دەزگاکانی نابێت پشوو بدەن. ناکرێت خۆپیشــاندانەکان لە یەك شوێــنی دیاری کراودا قەتیس بکرێت.
بۆ بزووتنەوەی چەپیش گرنگە لەم کاتەدا خیلاف و تەنگەژە ئایدیۆلۆژیــیەکانی بەردەم کاری هاوبەش وەلا بنێــن، و لە هەوڵی دروســتکردنی پاڵپشــتییەکی بەهێزبن بۆ خەڵکی ناڕازی بە تایبــەتی لە کوردســتان کە چەپ و سۆشـــیالیزم بناغە و پێگەی کۆمەڵایەتی خۆیانیـــــان هەیە.
ناڕەزایەتی و خۆپیشـــاندانەکان سۆســیالیستی و چەپین و بۆنی ئازادیـــان لێدێت، ئەمە چەپیبوونە بە میدیــاکانی ڕژێمەوە بە ڕۆشــنی دیــارە وە لە دەیــان فیلمی دروســتکراوی رژێمدا دەیبیــنیت کە دەیەوێت کۆمەڵە بە تایبەتی بلکێنێت بە تەواوی ئەو “تەخریب”ـەی کە تووشی کۆمەڵگە بووە. خاڵێك کە لــێرەدا گرنگە بووترێت هەوڵدانە بۆ کاڵکردنەوەی خیــتابی ناسیونالیســتەکانە بە گشـــتی چ ناسیونالیزمی باڵادەستی فارس و چ ناسیونالیزمی کورد کە ئێســـتا بە تایــبەتی لە دەرەوەی وڵات خەریکی تۆخکردنەوەی دەمارگیریی نەتەوەیین، کە ئەمە چ بۆ ئێســـتای خۆپیشـــاندانەکان تووشی سەرلێشێوان و پەراگەندەیی دەکات، و چ بۆ ئایـــیندەی کەوتنی ڕژێم دەمانخاتە بەردەم شەپۆلێکی تر لە دەمارگیریی نەتەوەیی و فاشــیستییەوە. بۆ خســتنی رژێــم ئێمە پێویســـتمان بە هەموو دەنگــێکی شۆڕشگێریی هەموو نەتەوە و زمان و گروپە کۆمەڵایەتییەکان هەیە. گرنگە لە ئایــیندەی کەوتنی رژێـمدا لانی کەم رژێمێك حوکم بکات کە فاشــیستی نەبێت، ئەمە زەمانەتی زۆر شت دەکات لەوانە مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ هەر نەتەوەیەك کە لە سەر زەوی ئێران دەژی.
بۆپێشەوە: ئەم راپەڕین و خرۆشانە جەماوەرییەی ئێران، چ کاریگەرییەکی لەسەر وڵاتانی دەوروبەر و بزووتنەوە سیاسیەکان و سیاسەتی پانی ئیسلامیستی دنیا دەبێت؟ عێراق و کوردستان بە نموونە.
عومەری خەتات: هەر تەوژم و جوڵانێکی کۆمەڵایەتی ئاســتی ڕادیکالیزم و شۆڕشگێڕبوون دەباتە سەرەوە، بە تایــبەتی لە ئێســتادا کە سۆشــیالمیدیــــا ڕۆڵێکی گەورە و بەرچاو دەبیــنێت لە خێــرا بڵاوکردنەوەی ڕووداوەکاندا. کوشــتنی ژیـــــنا بەو شێوەیە و شیعــاری ژن، ژیـــــان، ئازادی لە ئێســـتادا بوونەتە دیاردەیەکی تەواو شۆڕشگێڕانەی جیهانی و بە تەنها موڵکی خەڵکی کوردســتان یان ئێران نیـــین. کاریگەریی ئەم ڕاپەڕیــنە لەسەر ســیاسەتەکانی پانئیســـلامیستی بە شێوەیەكە کە ئەگەر بە تەواوەتی دەمکوتیـــان نەکات ئەوە بەرەو بێهێــزییــان دەبات، خۆ ئەگەر رژێم بڕوخــێت ئەوا بلۆکێکی کۆنەپەرستــی ئیســلامی و فاشــیستی دەچــێتە ژێرخاکەوە و چارەنووسی لە نازیزم کەمتر نابێت.
کاریگەریی ئەم خرۆشــانە جەماوەرییە لەسەر عێراق و کوردســتان ئەرێــنییە، ئەوەندەی من ئاگادار بم سەدان و هەزاران..لە خەڵکی شۆڕشگێڕیی کورد چ لە ناوەوە و چ لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا پاڵپشــتی خەڵکی ناڕازی دەکەن و هەواڵی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕیــنەکەیان بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاودەکەنەوە. لە عێراق و بە تایــبەتی لە بەغدا تا ئێســـتا سێ خڕبوونەوەی جەماوەریی بۆ پاڵپشــتی کردنی ناڕەزایەتییەکانی شــارەکانی ئێران ئەنجامدراون، هەڵبەتە بە دەســیپێشخەری پۆلێك لە هەڵسوڕاوانی سۆشــیالیست و کۆمۆنیســتی بەغدا. كێشەیەك کە لە کوردســـتان و لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق هەیە ئەوەیە کە خەڵك بە گشــتی لەگەڵ هێز و دەسسەڵاتێکدا دەستوپێ نەرم دەکەن کە دەکرێت وەك نوێــنەری ڕژێمی ئیسلامی ئێران پێنـــــاسەیان بۆ بکرێت. تا بڵێی مرۆڤکوژ و دڕەندەن ئەمەش کاریگەریی نەرینی هەیە لەسەر هاتنــەمەیدان و پاڵپشــتی نواندن.
بۆپێشەوە: دەسەڵاتی زۆنی سەوز لە کوردستانی عێراق (ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان) رێگری دەکات لەهەر چالاکیەکی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی ئێران، چۆن دەرواننە ئەم مامەڵەیە؟
عومەری خەتات: نەك تەنها لە زۆنی سەوز، بەڵکو زۆنی زەردیش هەمان ڕێگریی دەکات، یەك شــت بزانین ئەویش ئەوەیە کە ئەو هێزانەی دەسەلاتی هەرێمی کوردســـتانیان بەدەســتەوەیە تا بینــەقاقایان کلکایەتی و جاشــایەتی بووە بۆ رژێمی ئیسلامی و ڕژێمی تورکیا. بەرژەوەندی دەسەڵاتەکانی زۆنەکانی سەوز و زەرد هیــچ کات و بە درێژایی مێـــژووی ســیاسی ئەم هێزانە لە پاڵ پرسی چارەنوسســازی خەڵکی کوردســتاندا نەبووە، بە پێچەوانەوە چارەڕەشــی خەڵکی هەرێمی کوردســتان لەوەدایە کە چارەنووســیان بە دەســت ئەم هێزە ناســیونالیســتانەوەن.