پرسی ڕۆژ…بەڕێز ئارام حه‌مه ساڵح لە ئه‌مریكا _ چالاكوان و چاودێری سیاسی، وەڵامی پرسی رۆژ دەداتەوە…
بەڕێز ئارام حه‌مه ساڵح لە ئه‌مریكا _ چالاكوان و چاودێری سیاسی، وەڵامی پرسی رۆژ دەداتەوە…
پرسی ڕۆژ/ بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستی لەهەرێمی كوردستان لەم مانگە دەریكردبوو، سەبارەت بە یەكپۆشی جلوبەرگی خوێندكاران لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان، و زانكۆكانی سەرپشككردبوو لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە. تاوەكو ئێستا تەنیا زانكۆی سەلاحەدین بەنیازە لەساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ جێبەجێی بكات. بەپێی بڕیارەكە یەكێك لە ئامانجی یەكپۆشی نەهێشتنی قڵشتی چینایەتیە لەنێوان خوێندكاران‌دا.
بەڕای ئێوە ئەوبڕیارە بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوەیە یان ئامانجی دیكەی لە پشتە؟ وە ئایا یەكپۆشی تاچەند لەگەڵ ئازادی هەڵبژاردنی جلوبەرگدا دێتەوە بۆ ئینسانەكان؟
بەڕێزئارام حه‌مه ساڵح لە ئه‌مریكا _ چالاكوان و چاودێری سیاسی، بەمجۆرە وەڵامی پرسی ئەم ژمارەیەی داینەوە.
یه‌كپۆشی / زی الموحد / Uniform
یه‌كپۆشی مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه، و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی ١٢٢٢زاینیدا له ئینگلته‌را له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌كی كریستیانه‌وه پێشنیاز كرا، وتایبه‌ت بوو به‌و خوێندكارانه‌وه كه‌له كڵێسادا ده‌یانخوێند. دواتر له‌سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا (١٦)دا له نێو هه‌ندێك له قوتابخانه‌و زانكۆكانیشدا بۆ ماوه‌یه‌ك له جێكه‌وتكرا، دوا به‌دوای ئه‌مانیش له‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌رله ساڵی ١٩١٧ دا له ڕوسیا و وڵاتانی سۆشیالیستی ( بلۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ) له زۆربه‌ی زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا كاری پێكراو به‌سه‌ر هه‌موو خوێندكاران‌دا سه‌پێنرا.
هه‌ڵبه‌ته مه‌رامی بیرۆكه‌ی یه‌كپۆشی بریتی بوو له سازدانی جۆرێك له‌هه‌ماهه‌نگی و یه‌كترناسینه‌وە له‌نێو قوتابیاندا، و له‌هه‌مان كاتیش‌دا جه‌خت كردنه سه‌ر خوێندنی ئه‌كادیمی وگوێنه‌دان به پۆشاك و كه‌لوپه‌ل، به‌ڵام له وڵاتانی سۆشیالیستی و یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌یه‌كپۆشی نه‌هێشتنی جیاوازی چینایه‌تیی بوو له نێوان قوتابیانی هه‌ژارو ده‌ستكورت و قوتابیانی سه‌ر به چینه بۆژوازی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان .
مه‌خابن تاكوو ئێستا هیچ سه‌رژمێریه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ سه‌لماندنی لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كانی یه‌كپۆشی، جگه‌له‌وه‌ش یه‌كپۆشی هیچ كام له‌و مه‌رامانه‌ی نه پێكاوه كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدان، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بیر‌و بۆچونی كه‌سانی شاره‌زاو توێژه‌ره له‌و بواره‌دا .
لێره‌دا به باشی ده‌زانم كه ئه‌زمونی شه‌خسی خۆم له‌گه‌ل یه‌كپۆشیدا باس بكه‌م؛ له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا‌و پێشتریش عێراق سیسته‌می یه‌كپۆشی به‌سه‌ر هه‌موو خوێندكارانی زانكۆ و په‌یماگاكاندا سه‌پاند، کە بریتی بوو له چاكه‌تی شینی تۆخ و كراسی سپی و پانتۆڵی ڕه‌ساسی و بلوزی نیلی. له‌وكاته‌دا من له به‌غداد خوێندكار بووم له‌و گه‌رمایه‌ی به‌غدادا نه‌مانده‌توانی زیاتر له ڕۆژێك كراسی سپی له‌به‌ر بكه‌ین، ئێمه‌ی هه‌ژاروكه‌م دەرامه‌تیش له‌یه‌ك یان دوو كراسی سپیمان زیاترمان نه‌بوو، بۆیه ده‌بوو به‌لای كه‌مه‌وه هه‌فته‌ی دو تاسێ جار خه‌ریكی شوشتن و ئوتووكردنی كراس بین، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری به‌فیڕۆ ده‌داین و له‌كاتی كۆشش و خوێندنی كه‌م ده‌كردینه‌وه، له‌كاتێكدا قوتابییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان چه‌ندین كراسی سپیان هه‌بوو و هه‌رگیز كاتی خۆیان به كراس شوشتنه‌وه به فیڕۆ نه‌ده‌دا !
ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستانیش ته‌نها بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك وله بیربردنه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگەی كوردیه، و هیچ لایه‌نێكی ئه‌رێنی تێدا نابینم ! ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم له بری ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و هاوڵاتیان بدۆزێته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات كێشه‌ی بێكاری چاره‌سه‌ر بكات، له‌بری ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ چینی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش بدۆزێته‌وه و كه‌مێك ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی باش بكات، له‌بری ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر چاككردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی بكات؟ دێت له‌م كات‌و ساته ئاڵۆزه‌دا بڕیاری یه‌كپۆشی ده‌رده‌كات و ده‌یسه‌پێنێ به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا!
لایه‌نه خراپه‌كانی یه‌كپۆشی له چه‌ند خاڵێكدا:
١. گرانی جلوبه‌رگی یه‌كپۆشی.
٢. یه‌كپۆشی نابێته هۆی لابردنی جیاوازی چینایه‌تی.
٣.یه‌كپۆشی گواستنه‌وه له قۆناغی منداڵیه‌وه بۆ گه‌وره‌یی ئاڵۆزده‌كات.
٤. یه‌كپۆشی خۆش نییه و ناچێه‌ته دڵه‌وه.
٥. یه‌كپۆشی نابێته هۆی باشتركردنی خوێندنی ئه‌كادیمی.
٦. یه‌كپۆشی وا له قوتابیان ده‌كات كه‌هه‌ست بكه‌ن له‌لایه‌نێكه‌وه كۆنترۆڵكراون.
٧. یه‌كپۆشی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته هۆكاری یاخیبوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه.
٨. یه‌كپۆشی ده‌بێته هۆی لابردنی ستایل و مۆدێلی جوان.
٩. یه‌كپۆشی بێزاركه‌ره‌وهیچ رێزێك بۆ كلتوره جیاوازه‌كان دانانێت.
١٠. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خوێندكار كه‌یفی به یه‌كپۆشی نایه‌ت.