لەیادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو وەستا “عەبدوڵا”ی بیناسازی و کامەران عبدالرحمن ناسراو بە” نازم” دا
لەیادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو وەستا “عەبدوڵا”ی بیناسازی و کامەران عبدالرحمن ناسراو بە” نازم” دا
هاوڕێ ی گیان بەختکردوو کامەران عەبدولرحمان ناسراو بە نازم
هاوڕی نازم لەساڵی ١٩٦٧ لە گوندی سەرگەڵو لەدایک بووە. لەساڵی ١٩٧٥ لەبەر بێ بژیوی ماڵیان گواستۆتەوە، بۆ قەزای دوکان ئامادەیی لە وێ تەواو کردووە، پاشان چۆتە بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سەڵاحەدین…
هاوڕی نازم لەباوەشی خێزانێکی کرێکارید ژیاوە، و روبەرووبونەوەی لەگەل مەینەتەکانی نیزامی سەرمایەداریدا زوو ئەو بە مارکسیزم ئاشنا دەکات و لەساڵی ١٩٨٩ دا پەیوەندی دەکات بە رێکخراوەی رەوتی کۆمۆنیستەوە و بەپێی هەلومەرجی ئەوکاتە دەستی داوەتە هەڵسورانی سیاسی…
لەساڵی ١٩٩٠دا، لەلایەن دەزگای ئەمنی کۆلیژەکەیانەوە بریاری گرتنی بۆدەرچووە، بەو هۆیەوە لەساڵی سێهەمی خوێندنیدا ناچاردەبێت خوێندن بەجێ بهێڵێت… شوینی ژیانی بگوازێتەوە بۆ شاری موسڵ و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا ژیاوە. لەشاری موسڵدا دەست دەداتە کاری بیناسازی و پاشانیش لەکارگەیەکی نایلۆن سازیدا کاری کردووە. لەکۆتایی ساڵی ١٩٩دا لە موسڵەوە دەگەرێتەوە شاری هەولێر و لەناوچەی پیشەسازی دەستی داوەتە کاری ئاسنگەری. هاوڕی نزام لەهەموو ئەو شوێنانەی ژیانی تیاکردوەو دەستی داوەتە کار، پەیوەندیەکی خەباتکارانەی لەگەڵ دەوروبەرەکەی دروست کردووەو دەوری رابەری لەخۆی نیشانداوە. و بۆتە خەمخۆری بێبەشان… دوای خرۆشانە جەماوەریەکەی ساڵی ١٩٩١ هاوڕی نازم چەکی کردۆتەشان، لەبنکەی رەوتی کۆمۆنیست لەشاری رانیە و لەوێ درێژەی بەخەباتی کۆمۆنیستی داوە. دوای ماوەیەکی کورت هاوڕی نازم دەبێتە کادرێکی چالاک و بەدەربەستی رەوتی کۆمۆنیست و سیمایەکی ناسراو جەماوەری دەوربەرەکەیی و خۆشەویستی ناو هاوڕێکانی. هاوڕی نازم بە ئومێدەوە دەیڕوانیە دامەزراندنی کۆمەڵگەی ئازاد و یەکسان، بەجۆرێک لە دواین ساتی هەناسەدانی” بژی کۆمۆنیزم” دوا وێری سەر زمانی بوو. بەداخەوە ئەم هاوڕێ ئازیزەمان لە بەرواری ٢/١٠/١٩٩١ بەکارەساتێکی دڵتەزێن بەجێی هێشتین و گیانی خۆی کردە پێناوی رزگاری چینی کرێکار و کۆمۆنیزمەوە…
- هاوڕیی گیان بەختکردوو وەستا عەبدوڵای بیناسازی، کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوراوی یەکێتی بێکاران ویەکێتی کرێکارانی بیناسازی بوو. لەسەردەمی دەسەڵاتی رەش و ئیستیبدادی بەعسدا، هاوڕی عەبدوڵا لایەنگری رێکخراوی رەوتی کۆمۆنیست بوو. لەکاتی پەلامارەکانی رژێمی درندی بەعسدا بۆسەر شارەکانی کوردستان بۆ سەر کۆمۆنیستەکان و رێکخراوە چەپەکان رۆلێکی بەرجەستەی هەبوو بۆ یارمەتی دان و شاردنەوەی هاوڕیێانی مەترسی لەسەر. هاوڕی عەبدوڵا لەسەردەمی شوراکاندا رۆڵێکی بەرچاوگێراو هەڵسوراوێکی جدی شورکان بوو. پاشان پەیوەندی دەکات بەرێکخراوی رەوتی کۆمۆنیست و بەناوی وەستا” عەلی” وە لەریزەکانی ئەو رێکخراوە درێژە بە هەڵسورانی کۆمۆنیستی دەدات. بەداخەوە بەرواری ١٠/١٠/١٩٩٤ لە نزیک شارۆچکەی عەربەت لە کاتی کارکردندا توشی کارەساتێکی دڵتەزێن دەبێت و گیان لەدەست دەدات… بەرزو بەڕیز بێت یادی خەباتکارانەی وەستا عەبدوڵاو هاوڕی نازم.