بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە ژمارەیەک کرێکار بوونە قوربانی…

0

سەرلەبەیانی بەرواری ٢٨ ئەم مانگە، لە ئاکامی تەقینەوەیەکەوە کە لەکارگەی سلێمانی ستیل، لەناوچەی بازیان روویدا، پینج کریكار بوون قوربانی. یەکێک لە کرێکارەکان یەکسەر گیانی لەدەستداوەو ٤ کریكاری تریش بریندار بوون کە برینی دوانیان سەختە. کارگەی سلێمانی ستیل کارگەیە بۆ تواندنەوەی ئاسن و دروستکردنی شیش. هۆکاری سەرەکی ئەو کارەساتانە کە بەسەر کرێکاران دێت و دەبنە قوربانی، نائەمنی شوێنی کار و نەبوونی پێداویستی گونجاو سەردەمییە بۆ کارکردن و پارێزگاری کردن لە کرێکاران لە کاتی کارکردندا. نەبوونی ئەو پێداویستیانەو کەشی گونجاو بۆ کارکردنیش پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە چاوچنۆکی سەرمایەداران و خاوەن کار و کۆمپانیاکانەوە… ئیمە لە کاتیکدا سەرەخٶشی لە خانەوادە و هاوڕێ و هاوکارانی قوربانیەکە دەکەین، هاوکات هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و کۆمپانیاکەش بە بەرپرس دەزانین لە قەرەبووکردنی کەسو کاری قوربانیەکەو بریندارەکان…

Leave A Reply

Your email address will not be published.