هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەریەکان… ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید

0

بەدژی کۆشتاری کۆڵبەران، نارەزایەتی جەماوەری چەند شارێکی کوردستانی ئێران دەگرێتەوە

بەدوای کوشتنی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە لەلایەن ‌هیزە ئینسان کوژەکانی جمهوری ئیسلامی کۆنەپەرستی ئێراندا، تورەیی و نەفرەتی خەڵکی کوردستان پەرە دەستێنێ و سەرەتا شاری بانەو پاشان شاری سنە دەگرێتەوە…  دیارە ئەوە یەکەم جار نییە کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی جمهوری ئیسلامیەوە، دەدرێنە بەر دەسترێژی گوللە، لە چەند ساڵی رابردودا بە دەیان کۆڵبەر، کە لەناچاریداو بۆ بەڕیوەچوونی ژیان و گوزەرانیان، دەستیان داوەتە ئەو کارە سەخت و پر مەترسیدارە، لەلایەن هیزەکانی ئێرانەوە کوژراون… دیارە لەپاڵ ئەو تاوانەدا، خەڵکی کوردستانی ئێران رۆژ بەرۆژ تورەیی و نەفرەتیان لەو نیزامە هارەی ئیسلامی سەرمایە دەچیتە سەر… لەو چوارچیوەیەدا بۆ ئیدانەی ئەم تاوانەو نەفرەت لە دەسەلاتی سەرکوتگەرانەی رژێمی ئێران… سەرەتا خەڵکی بانەو پاشان خەڵکی سنە، سەرباری رێگری زۆری دەزگا ئەمنیەکانی ئێران دەرژێنە سەر جادە… لە شارەکانی تریش لەوانە مەریوان و مهاباد و… ئامادەکاری دەکرێت بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەربڕین، بەڵام بەهۆی میلیتاریزەکردنی شارەکانەوە، رێگری دەکرێت لەوەی خەڵکی بتوانن خۆپیشاندان و کۆبونەوەی جەماوەری ئەنجام بدەن… بەمەبەستی پشتوانی لە بزوتنەوەی نارەزایەتی شارەکانی ئێران… لە کوردستانی عێراقیش کۆبونەوەیەکی نارەزایەتی لە لایەن ناوەندی رێکخراوە کرێکاریی و جەماوەریەکانەوە بەرێوەچوو…

ماکرۆن ڕووبەڕووی یەکەم تاقیکردنەوەی سەرشەقام دەبێتەوە لە بەرامبەر یاسای کاری تازەیدا.

فەرەنسا/ فرانس پرێس

بەپێێ سەرچاوە حکومیەکان پتر لە ٢٢٠ هەزار فەرەنسی ، و بەپێێ یەکێک لە نەقابە کرێکاریەکان ٤٠٠ هەزارفەرەنسی؛ ڕۆژی ٣شەممە ١٢/٩/٢٠١٧ خۆپیشاندانیان بەڕێخست دژ بە پێداچوونەوە بە یاسای کار. کە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماکرۆن سوورە لەسەر پاشەکشە نەکردن لێێ.

وەزارەتی ناوەخۆ ڕایگەیاند کە ٢٢٣هەزار کەس لەسەرتاسەری ووڵات بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کردوە. لە کاتێکدا ئەمینداری گشتی( فیلیپ مارتینیز) نەقابەی کۆنفدراڵی گشتی بۆ کار-سی جی تی کە ناڕەزایەتیەکان بەڕێوە دەبات گووتی کە ژمارەکە نزیکەی ٤٠٠هەزار کەسە. گووتیشی ژمارەکە باشە بۆ یەکەم خۆپیشاندان.ئاماژەشی بە پڕوپاگەندەی بەهێز کردوە.

کریستۆف کاستانر لە لایەن حکومەتەوە ئاماژەی” بە ترسی ئەو هەڕەشانە کرد کەلەلایەن بانگێشتی بەهێزی نەقابەکان کراوە بۆ خۆپیشاندان. بۆیە لەسەر حکومەت پێویستە وەڵام بداتەوە. ڕێژەی بەشداری ئەم جارە هەمان ڕێژەی خۆپیشاندانەکانی حکومەتی سۆسیالیستی سەردەمی فرانسۆ هۆلاندە لە دژی یاسای کار. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ دا نزیکەی ٤٥٠ هەزار کەس بەپێێ ڕێکخەران و ٢٢٤ بەقسەی دەسەڵاتداران.

مارتنینیز بەم جۆرە باسی بەسیج کردنەکە دەکات: بەپێی نەقابەکە لە پاریس نزیک ٦٠ هەزار کەس؛ دەسەڵاتداران بە ٢٤ هەزار مەزەندەیان کردوە. توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا ڕوویداوە.

خۆپیشاندەران ئەم شیعارانەیان بەرزکردبۆوە کە ڕەخنە لە قسەکانی ماکرۆن دەگرن کە دەڵێ” ئێمە سەردانانەوێنین بۆ تەمەڵەکان و توندڕەوەکان”. لە کاین خۆپیشاندەران هاواریان دەکرد” تەمەڵەکان لە شەقامەکاندان، ئەوە کۆتاییتە ئەی ماکرۆن”. لە باشوور لە مەرسیلیا، بەپێێ گوتەی پۆلیس ژمارەیان ٧٥٠٠ کەس بوە؛ بەڵام ڕێکخەران بە ٦٠ هەزار کەس مەزەندەیان کردوە. سەرۆکی حزبی(لادەری فەرەنسا) ش( جان لۆک میلانشۆن) بەشداری کردوە، و بەڵێنی داوە بە پاشەکشەپێکردنی ماکرۆن و گووتی” لەکۆتایدا ناچارە بە گوێگرتن، ئەم ووڵاتە لیبڕالیەتی ناوێ… ئەوە فەرەنسایە، و ئینگلتەرا نیە”.

نەقابەی( سی جی تی) داوای بزووتنەوەی تازەی کردوە لە ٢١ ی سپتامبەر، ڕۆژی پێشنیارکردنی پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی وەزیران  و ٢ ڕۆژ پێش خۆپیشاندانی حزبی( لادەری فەرەنسا).

ماکرۆن ئاگاداری کردوون  کە خۆی چەکدار دەکات” بۆ خۆڕاگری ڕەها” بۆ بڕیاردان لە چاکسازی جیاوازیەکان.

ناوەڕۆکی گۆڕانکاریەکە کە یەکەم کاری ئەم دەورەیەی ماکرۆنە لە ٥ کارەکانی. دیاریکردنی ماوەیەک بۆ قەرەبووکردنەوە لەکاتی بوونی جیاوازیەکان، و کەمکردنەوەی فەراهەمکردنی تانەلێدانی فەرمانبەران، وفەراهەمکردنی دانوساندن لە دەرەوەی نەقابە بۆ کەمتر لە ٥٠. لەکاتێکدا کە کۆمپانیا بچووک و ناوەنجیەکان نزیکەی نیوەی فەرمانبەران لەخۆ دەگرن.

ماکرۆن جەخت لەئامانجی ئەم چاکسازیانە دەکاتەوە کە ئاسانکاریەک بۆ کاری کۆمپانیاکان دەکات، وهاندیان دەدات بۆ دامەزراندنی زیاتر لەناو بێکاران. لەکاتێکدا ڕێژەی بێکاری ژمارەکانی بەرزە کە دەگاتە ٩.٥% ی هێزی کار.لەبەرامبەر ٧.٨% لە ئەوروپا. هەروەها دەیەوێت دڵنیایی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەڵمانیا کە داوای لەپاریس کردوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بنەڕەتی. ئەمەش گرنگی تری هەیە بۆ ماکرۆن کە لەهەوڵی چاکسازی گەورەترە لە کۆمپانیاکان، کە لەهەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی لە چەند مانگی داهاتوو، بۆ بیمەی بێکاری و پەروەردە و مەشقی کار و خانەنشینی.

پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان وەزیری ئابووری( بڕۆنۆ لۆمیر) گووتی” حکومەت ڕاوەستاو” دەبێت لەبەرامبەر نارەزایەتیەکان.

سەرکەوتنێکی مەزنی مانگرتنی کرێکاران لە هیندوستان

کرێکارانی کۆمپانیای مۆتۆرسازی تاتا لە هیندوستان لە مانگرتنێکی چوار ڕۆژیدا سەرکەوتنێکی مەزن لە مێژووی خۆیاندا بە دەست دەهێنن.

لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠-٩-٢٠١٧ تیمێکی دە کەسی لە کرێکارانی یەکیەتی کرێکارانی کۆمپانیای مۆتۆرسازی تاتا کۆبوونەوە لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارگەی جەمشیدپووری سەر بەهەمان کۆمپانیا. کۆبوونەوەکە کاتیک بڕیاری لە سەر درا کە تەواوی کرێکارانی کارگەی جەمشیدپوور بۆ چوار ڕۆژ دەبوو لە مانگرتنی سەرتاسەریدابوون .داواکاری کرێکارەکان ئەوە بوو کە دەیان گووت دەبێت کارگەکە ساڵانە پێنج سەد کرێکار لە کۆی ٢،٥٠٠ کریکاری کاتی بکاتە کرێکاری دائیمی. بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی کرێکاران بە پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە ڕازی بوون کە بریتیبوو لە ساڵانە دووسەد کرێکاری کاتی بکرێتە دائیمی. ئیتر لە لایەن کرێکاران و بەڕێوەبەرایەتی کارگەکەوە بە بەیانێک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ هەموو لایەک بڵاو کرایەوەو کرێکارە مانگرتووەکانیش مانگرتنیان شکاند. شایەنی ووتنە کە کۆمپانیای تاتا کۆمپانیایەکی زۆر زەبەلاح و پڕ بەرهەمە. داهاتی ئەو کۆمپانیایە نزیکەی چل ملیار دۆلاربوو لە ساڵی ٢٠١٦ دا وە ڕۆژانەش پێش مانگرتنەکە نزیکەی چوارسەد ماشێنی بەرهەم دەهێنا بەڵام لە کاتی مانگرتنەکە دابەزی بۆ نزیکەی ٦٠- ٧٠ ماشێن. ئەم کۆمپانیای مۆتۆرسازی تاتا لە هیندوستانەو ساڵی ١٩٤٥ دامەزراوەو لە لایەن گرووپی تاتاوە بەڕێوە دەبرێت. جێگەی باسە کە کۆمپانیای تاتا پاڵپشتی کۆمپانیاکانی سەیارەی تریش دەکا لە وانە کۆمپانیاکانی مۆتۆرسازی جاگوار ، لاند ڕۆڤەر هەروەها جاگواری لاند ڕۆڤەر.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.