مامۆستا ئەحمەد هەورامی ئەندامی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان/ سلێمانی وەڵام بەپرسی ڕۆژی ئەم ژمارەیە دەداتەوە:

0

مامۆستا ئەحمەد هەورامی ئەندامی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان/ سلێمانی وەڵام بەپرسی ڕۆژی ئەم ژمارەیە دەداتەوە:

 

پرسی ڕۆژ گۆشەیەکە ئاراس ڕەشید هاوکاری سەرنووسەری بۆپێشەوە ئامادەی دەکات. هەوڵدەدات یەکێک لەپرسە گەرمە سیاسی یان کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بخاتە بەرباس لە ڕێگەی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی شارەزا لەو بوارەدا…

bopeshawa@gmail.com

پرسی پێدان و لێبڕین و پڕۆسە و شێوەی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان؛ بۆتە قسەی خەڵک و بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم و کێشەوقەیرانێکە سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستان دەرگیریەتی. ڕووداو و کێشەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابووری لێکەوتۆتەوە. ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو خانەنشین لە سلێمانی و یەکێکی دیکە لە سۆران لەئەنجامی قەرەباڵەغی کاتی وەرگرتنی مووچە و ناڕێکی دابەشەکردنەکەی، کۆمەڵگەی زۆر نیگەرانکرد. ئێوە وەک خانەنشینێک ئەو کێشەیە بۆچی دەگەڕێننەوە و چارەسەری چۆن دەبینن؟

مامۆستا ئەحمەد هەورامی ئەندامی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان/ سلێمانی لە وەڵام بەپرسی ڕۆژ بەمجۆرە وەڵامی داینەوە:

خانەنشینان ئەۆتۆێژەن کەزوربەی تەمەنیان لەپێناو گەلەکەیان بەسەربردووە، بەڵام وەفای ئەم دەسەڵاتە بۆیان ژیانێکیان پێ ڕەوا نابینن کەشایستەی مرۆڤی ئەم سەردەمە بێت.

  1. خانەنشینان مووچەیان لەبوودجەی حکومەتدا نییە، تا دوومانگ جارێک پێیانبدات یان پاشەکەوت بکرێت، بەڵکو مووچەیان لەسندوقی خانەنشینە. بەڵام لەهەرێمی کوردستان لەساڵی ١٩٩٢ەوە تائێستا نەو سندوقە نەپارەکەی کە لەمووچەی فەرمانبەراندا دەبرێت لەدامەزراندنیانوە تاوەکو خانەنشین دەبن؛ دیارنیە ودزراوە.          ‌‌٢. خانەنشینان تائێستە ٢٠ مووچەیان پاشکەوت کراوە وشەش مووچەشیان  لەسەدا ٢١ یان لێبریون، حکومەتیش هیج بەرنامەیەکی نییە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە! واتە ئەویش خورا.

٣. ئەو غەدرە گەورەیەی لەخانە نشینانی هەرێم کراوە ئەوەیە کە؛ یاسایەکی یەکگرتووی عێراق هەیە ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠١٤ کەکەمترین مووچەی خانەنشین لەبەغداد ٥٠٠ هەزار دینارە، بەڵام لەهەرێم ٢٠٠ هەزار دینارە! چەندەها یاداشتمان داوەتە بەرپرسان، بەڵام هیج وەڵامێکیان نەبوو بۆهاوتاکردنی مووچە وەکو بەغداد.

٤. خانەنشینان لەهەرێمدا لەبەرخراپی باری ژیانیان و تێپەڕاندنی تەمەنیان، گێرۆدەی چەندەها دەردبوون، لەشێوەی نەخۆشی درێژخایەن کەمووچەکەیان بەشی چارەسەریان ناکات. بەڵام ئەم دەسڵاتە کەئەم سەروەتو سامانەی ئەم وڵاتە فەرهود دەکات! رەوا نابینێت کەکەمترین ماف، کەبیمەی تەندروستیە بۆ ئەم تۆێژە نەخۆشەیە دابین بکات؟ یان جێگەیەکی حەوانەوە کەشایستە بەکەسایەتی ئەم تۆێژە بێت کەهەمووان قەرزارینی، نەک رۆژانە کاتەکانیان لەسەرشۆستەی شەقامەکان و ناو دوکەڵی چایخانەکان بەسەردەبەن. باشە ئەم تۆێژە شایانی ئەوەن ئەم بەرپرسانە فەرامۆشیان بکەن! کەچی خۆیان و خاوخێزانیان بەفرۆکەی تایبەت گەشتی وڵاتان دەکەن.

 ٥. دەردە گەورەکە لەوەدایە خانەنشینان لەوتەمەنەدا بە نەخۆشی و بەسەرعەرەبانە و دارشەقو قۆڵگرتن بەسەرمای زستان وگەرمای هاوینو بە قەرەباڵەغیەکی بێئەدازە لەسەرەدا بەهۆی پاڵەستۆ لەبەردەم بانکی تانجەرۆ لە سولەیمانی دوو خانەنشین گیانیان لدەستداو سیانیش لەهۆش خۆیان چوون و بوورانەوە، هەروەها لەسۆران پێشمەرگەیەکی خانەنشین دوای وەرگرتنی مووچەکەی گیانی لەدەستدا. ساڵی پاریش لەبەردەم بانکی کەلار لەبەر گەرما خانەنشینێک گیانی لەدەستدا. هەمانکات خانەنشیێکی ترلەبەردەم بانکی تانجەرو لەبەرگەرمای تاقەتپروکێن ئەویش گیانی لەدەستدا. جگە لەسەدەها خانەنشینی تر لەشارەکانی هەرێم تووشی چەندەها کارەسات بوون لەکاتی مووچە وەرگرتن. ئەمەش لەبەرنەبوونی میکانیزمێکی گونجاو بۆدابەشکردنی مووچە، لەگەڵ نەبوونی هیچ خزمەتگوزارییەک لەبانگەکان؛ وەک نەبوونی جێگەی دانیشتن، نەوەستان …تاد

٦. زیاتر لەمانە خانەنشینان لەوتەمەنەدا بەنەخۆش بەنەبوونی دوای هەمووتۆێژەکانی تری مووچەخۆران مووچەوەردەگرن! کەزۆرجار دەرۆن بۆمووچە دەڵێن بانک پارەی تیانیە! دەسەڵات لەم وڵاتەی ئێمەدا بەم شێوەیە خزمەتی ئەو تۆێژە دەکەن کەگەنجیەتی و هێزو توانایان لەپێناو ئەم وڵاتە بەسەربردە …دەک خەجاڵەت بن… تاکەی ئازاری ئەم توێژە ماندووە ئەدەن؟

Leave A Reply

Your email address will not be published.