هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان! ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید

0

هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان!

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید

بەشێک لە جەماوەری گوندەکانی گەرمیان، نارەزایەتی لەبەرامبەر کۆمپانیایەکی دەرهیێنانی نەوەت دەردەبڕن

٢٩ ئەم مانگە بەشێک لە جەماوەری نارازی لەگەرمیان، هێرش دەکەنە سەر کۆمپانیایەکی نەوت لە گەرمیان… ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی چەند گوندێکی گەرمیان، هەڵدەکوتنە سەر کۆمپانیان”دەکی یو” چینی، کە خەریکی بیرلێدانی نەوتن لە ناوچەکەیان و بەدیاریکراوی لە ناحیەی سەرقەڵا… بەپێی هەواڵی گەیشتوو کۆمپانیاکە لە ترسی تورەیی هاوڵاتیان، ناچار بووە کارەکانی رابگرێت… چەند رۆژ لەمەوبەریش دانیشتوانی گوندی وەلی هەیر چووبونە سەر هەمان کۆمپانیا… بەمەبەستی نارەزایەتی دەربڕن و لە ئاکامی ئەو نارەزایەتیەدا، هەندێک زیانی مادی بە کۆمپانیاکە کەوتووە… شایانی باسە دانیشتوانی ئەو گوندانە دەیانەوێت لە رێگای ئەو کۆمپانیایەوە هەلی کاریان دەست بکەوێت و لەوێ دابمەزرێن… بەڵام تا ئیستا کۆمپانیاکە تەنها چەند کەسێکی کەمی لە دانیشتوانی خەڵکی ئەو ناوچەیە لای خۆی دامەزراندووە… ئەمەش وەک وهۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکانە بۆ سەر کۆمپانیاکە لێک دەدرێتەوە.

فەرمانبەرانی شارەوانی بەسرە، هەڕەشەی مانگرتنی دەکەن لەپێناو جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان

فەرمانبەرانی شارەوانی بەسرە هەڕەشەی مانگرتنی گشتی دەکەن لە کاتی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان و ئەژمارنەکردنی خزمەتی گرێبەستەکانیان و بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرێتیان. جێگری هونەری بەڕێوەبەری شارەوانی پارێزگا( فەلاح عبدالکازم) دوێنێ لە لێدوانێکیدا گوتی” خۆپیشاندانەکە جەختی لەسەر زۆرێک لایەن کردبۆوە، لەوانە (بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرە شایستەکان، و سەرفکردنی دەرماڵەکان، بەتایبەت زۆرێک لە فەرمانبەران مووچەکانیان بەگوێرەی پێویست سەرف نەکراوە. داواکاری خۆپیشاندەران کورتکرابۆوە لە ئەژمارکردنی خزمەتی گرێبەست و جیگیرکردنی فەرمانبەرە ڕۆژانەکان، وئەژمارکردنی بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرێتیان. ئاماژەیدا بەوەی کە خۆپیشاندەران هەڕەشەی خۆپیشاندانی گشتیان کردوە لە کاتی جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان”. لەلایەکی دیکەوە،( محمد تاهیر التمیمی) پارێزگار بە وەکالەت، گوتی  واڵاکردنی پارە بۆ ئەو پرۆژانەی کە لەلایەن لیژنەکانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێکهاتوە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئەگەری زۆری هەیە. دوێنێ تەمیمی گوتی” لەسەر داوای سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی، پارەی پێویست دابین بکرێت بۆ ئەو پرۆژانە، لەناویاندا ئەو پرۆژانەی پەیوەندیان بە ژێرخانی بەردەوامی پارێزگاکە هەیە، و دیاریکردنی ٣٠ ملیار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پارێزگا بۆ پاککردنەوەی قەزا و ناحیەکان. هەروەها خاڵەکانی دیکە کە لەسەری پێکهاتن بریتی بوون لە (بەردەوام بوونی کار لە کۆمپانیای پاککردنەوەی نیشتمانی تا کۆتایی ئەم ساڵ، تاوەکو شارەوانی توانای ڕادەستکردنی دۆسیەی پاشماوەکان وەردەگرێت لەسەرەتای ساڵی داهاتوو، وەکارکردن بە دانی وەزارەتی بیناکردن و نیشەجێکردن و شارەوانی گشتی بەگواستنەوەی پارەی دیاریکراو بۆ پارێزگا هەروەها ڕاسپاردنی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەزیادکردنی داهاتەکانی بەگوێرەی هەلومەرجی ئابووری پارێزگاکە، و بەکارهێنانی ئەو داهاتانە بۆ گەشەکردنی خزمەتگوزاریەکان”. وە دیاریشی کرد کە( لیژنەکان پەیمانیان داوە بە گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی دابینکردنی مالی بۆ بوجەی کارکردن کە دەبێتە هۆی پشتیوانی کردن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان لە دەرەوەی عێراق، و سەرفکردنی مووچەی مامۆستایان و خانەنشینان و دیوانی پارێزگا. سەرەڕای دانی شایستەکانی کۆمپانیای پاککردنەوە، و پێشکەشکردنی داواکاری بۆ لێکۆڵینەوە لە پرۆژە تایبەتەکانی ژێرخانی خوێندنگاکان و ڕێژەی بە ئەنجامگەیاندنیان، بۆ فەراهەمکردنی پشتیوانی مالی بۆیان.

نەقابەی گشتی کرێکارانی ڕستن و چنین میسر، کۆتاییان هێنا بە مانگرتنەکەیان

بەڵام یەکێک ڕابەرانی مانگرتنەکە بە بی بی سی ڕاگەیاند کە ناڕەزایەتیەکان دواخراون نەک کۆتاییان هاتبێ!

بڕیاری کۆتایی مانگرتن دوای ئەوە هات، کاتێک کرێکاران بەڵێنیان  بە وەرگرتنی دەرماڵەی چونەسەری گرانی گوزەران پێدراوە لەلایەن سەرۆکی شارەوانیەوە. هەروەها دەرماڵەی ساڵانە و زیادکردنی کرێێ ساڵانەی مووچەکانیان بە رێژەی ٢٧%. ئەوەش لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەبێ. سەرچاوە کرێکاریەکە ئەوەشی زیاد کرد، ناڕەزایەتیەکان بەردەوام دەبن، ئەگەر کرێکارەکان شایستەکانیان دەستنەکەوێت.

سەدان لە کرێکارانی کۆمپانیای ڕستنی لە المحلە لەدەلتای میسر ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیان ڕێکخست لە مەیدانی کارگەکەدا. ئەوە لە درێژە و بەردەوامی مانگرتنی کرێکاران بوو لەکار، کەتێیدا چەند هەزار کرێکار بەشداری کردوە پتر لە دوو هەفتەیە بۆ داواکاری سەرفکردنی دەرماڵەی ساڵانە. کرێکارانی کارگەکە بەتەواوی کاریان وەستان تا بەدیهێنانی داواکاریەکانیان، وە نێوانگیری چەند ئەندام پەرلەمانێکی میسری و ڕابەرانی پێشووی نەقابیان ڕەتکردۆتەوە بۆ بەردەوامی کار. دوایی دانووسان کراوە بۆ زیادکردنی مووچەکانیان. ڕۆژی شەممە ١٩/٨/٢٠١٧ هەرەشەی خۆپیشاندانیان کردوە بۆسەر شەقامی شاری المحلە دژ بەوەی داواکاریەکانیان پشتگوێخراوە. ئەمەش بوە هۆی گرتنە بەری ڕێوشوێنی ئەمنی زۆر.

کرێکاران داوادەکەن بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەرزکردنەوەی مووچە و دەستپێکردنی دەرماڵە بەپێی چوونەسەری گرانی کە لەلایەن سەرۆکی شارەوانیەوە دراوە هەروەها زیادکردنی مووچەو دەرماڵەی ساڵانە بە ڕێژەی ٢٧%، هەروەها دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسانێک لە کۆمپانیاکە کە بەگەندەڵی ناسراون. کرێکارێکی بەشداربوون لە مانگرتنەکە وتی” مانگرتنەکەیان ئاشتیخوازانەیە، و ئامانجیان ئاژاوە نانەوە نیە، وەک ئەوەی هەندیک لە ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بۆ دەکەن، جەختیان لە ڕەوایی بەدەستهێنانی داواکاریەکانیان کردەوە، وەک هاوڕێکانیان لە کۆمپانیاکانی دیکەی ڕستن و چنین کە بەدەستیان هێناوە، هەروەها هاوڕێیانیان لە کەرتی حکومی.

هەندێک ئەندام پەرلەمان داوای جێبەجێکردنی یاسای خۆپیشاندانیان کردبوو لەسەر کرێکاران، چونکە بوونەتە هۆی ئەوەی کۆمپانیاکە زەرەری ٢٧ ملیۆن دۆلار بکات لە ماوەی ٢ هەفتەی مانگرتنی کرێکاراندا. وەک کرێکاران دەڵێن”بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە نەیتوانیەوە هەلسوکەوتی دروست لەگەڵ قەیرانەکە بکات و وەڵامی داواکاریەکان بداتەوە کە زۆر کەمتر بوو لەو زەرەرەی کۆمپانیاکە پێی گەیشتوە. سەرچاوە ئەمنیەکان ئاماژەیان دابوو کە بوونی هێزی ئەمنی لەدەوروبەری کارگەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێبگرن لە چوونەدەرەوەی کرێکاران بە خۆپیشاندان لە دەرەوەی کارگەکە و گواستنەوەی مانگرتن بۆ دەرەوە.

شایانی باسە کە ئەم مانگرتنە لە لایەن کرێکارانی ڕستنی المحلە تازە نیە لە مێژووی خەباتی ئەم شارە پیشەسازیەی میسری، کە بەناوبانگە بە بزووتنەوە کرێکاریەکانی.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.