هەواڵی کرێکاری و نارەزایەتیە کرێکارییەکان

0

هەواڵی کرێکاری و نارەزایەتیە کرێکارییەکان

 ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس محەمەد

 

کرێکارانی کارگەی چەنگ فای داوای دادپەروەری لە دەسەڵاتداران دەکەن…

هەر ئێستا کاتی هەڵوێست نواندنە !!

داوای دادپەروەری دەکرێت….

  کەمبۆدیا:

پشتی کرێکارانی  دەستبەرداربوو بگرن، لە خەباتیان دا بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان و نەفەقات و کرێی لەدەست چوویان.

بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنجومەنی کەنەدای: کرێکاران یەکیان گرتووە، کامپینی جلوبەرگی پاک و تۆڕی هاوپشتی ماقویلا.

کرێکاران یەکیان گرتووە، یەکێتیەکە کە لە مەیدانی خەباتدایە لە سەدوپەنجا هەزار کرێکارێک پێکهاتووە لە سەرتاسەری ئەمەریکاو کەنەدا. ئەندامانی ئەو یەکێتیە کار دەکەن لە کارگەی جلوبەرگ، قوماشو ڕستن وچنین، تاکفرۆشی، بەرهەمهێنان، دابەشکردن، جل شۆرگە، میوانداری، خزمەتگوزاری خۆراک، لەش جوانی و پیشەسازیەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی.

داخرانی لەناکاوی کارگەیەکی جل وبەرگ لە کەمبۆدیادا دەرکردنی 208 کرێکاری لێکەوتەوە، کە بە بێ مووچە و بێ هیچ قەربووکردنەوەیەکی یاسایی دەستبەرداریان بوون. ساڵێک تێپەڕی و کرێکارەکان کە زوربەیان ژنن تا ئیستا لە خەباتدان بۆ گەییشتن بە دادپەروەری.

کارگەی ڕستن و چنینی چەنگ فای جلی دروست دەکرد بۆ بڕاندەکانی وەک مارک و سپێنسەرو بۆنماڕشەی لە بەریتانیا وهەروەها بۆنیگاردیش لە کەنەدا. کرێکارەکان ڕووبەڕووی خەباتێکی درێژخایەن بوونەتەوە. کرێکارەکان سەرسەختانە ڕاوەستاون بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان. لە لایەک ناهێڵن خاوەن کارگەکە ئەو جلانە بفرۆشێت کە ماون لە ناو کارگەکەداو لە لایەکی تریش بە کردار دەستیان بە مانگرتن کردووە لە بەردەم نووسینگەی مارک و سپێنسەر لە شاری فنۆم پێنە، و هەروەها لە بەردەمی وەزارەتی کار. هاوکات لەبەردەم دادگاشدا. کرێکارەکان نامەیان ئاراستەی تەواوی بڕاندەکان کردووە و داوای هاوکاری و کۆبوونەوە دەکەن لە گەڵیاندا، بەڵام جێگەی داخە تائێستا هیچ کام لەمانە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو. بەڵام ئێستا ئەو کرێکارانە پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن یەکیەتیەکانی بازرگانی وڕێکخراوەکانی مافی کار وە دەڵێن کە دەبێت بڕاندەکانی وەک مارک ، سپێنسەر ونیگارد بەرپرسیارێتی مافەکانی ئەو کرێکارانە هەڵبگرن.

http://www.labourstart.org/go/chungfai

مالیزیا:

هەواڵەکانی یەکیەتی جیهانی کرێکارانی خۆراک(IUF)  بۆ سەندیکا کرێکاریەکانی پەیوەست بەو یەکێتیە.

دەبێت کرێکاران ئەوە بزانن کە ئەگەر هێزی خۆیان بە بەردەوامی بخەنە گەڕ، حەتمەن ئەنجامی باشی دەبێت و کەس ناتوانێت مافیان بخوات.

کرێکاران ئەگەر بەردەوام بن لە خەبات لە پێناو داخوازیەکانیان و بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر بۆ خۆیان، ئەوە بێ گومان بن کە دەگەنە ئامانج و چۆک بە سەرمایەدارو کۆمپانیای چاوچنۆک دادەخەن. ئەوەتا لە نوێترین هەواڵی کرێکاریدا، کرێکارانی شانگریلا  لە مالیزیا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.

مالیزیا: کرێکارانی شانگریلای مالیزیا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن لە شەڕی ١٣ ساڵەی خۆیاندا بۆ گێڕانەوەی بە کۆمەڵی مافەکانیان.

کرێکاران و ئەندامانی سەر بەئیتیحادیەکانی پەیوەست بە ڕێکخراوی کرێکارانی جیهانی بۆخۆراک، لەوانە سەندیکای کرێکارانی نیشتمانی میوانخانەکان، باڕو چێشتخانەکانی ناوچەی نیوە دورگەی ماڵای لە مالیزیا(NUHBRW). کە بە ناوچەی ڕۆژئاوای مالیزیاش ناو دەبرێت لە شەڕی سێزدە ساڵەی خۆیاندا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا لە ڕێک کەوتنێکدا لەسەر تەواوی مافەکانیان. لە دێسەمبەری 2004 دا  فەرمانداری میوانخانەکانی  شانگری لای هاوینە هەواری ڕەسا سەیانگ لە ناوچەی پێنانگ ی داخست بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە. وە لە سێپتەمبەری 2006 دا هاوینەهەوارەکەی بەڕووی گەشتیاراندا کردەوە. بەڵام کاتێک کە تەواوی کرێکارەکان گەڕانەوە سەر کارەکانیان لە ناو میوانخانە نۆژەنکراوەکاندا، شانگریلای ڕایگەیاند کە هیچیتر ئەو ڕێک کەوتنە پێشوو دەربارەی نەفەقات و سوودی کرێکاران کاری پێ ناکریت، ئیتر وەک میوانخانەی تازە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بەڵام ئەندامانی تەواوی ئەو ئیتیحادیانە مانگرتنێکی کارایان بەڕێخست لە دژی پوچەڵکردنەوەی ئەو ڕێکەوتنەی پێشوویان بە تاکلایەنی لە لایەن شانگری لایەوە  و کەیسەکەشیان بەرەو دادگای پیشەسازیەکان برد. یەکێتیەکە سەرکەوتنی بەدەست هێناو بە بڕیارێک گەیشتن کە لە بەرژەوەندی کرێکاران و ڕێک کەوتنەکەیاندا بوو، بەڵام شانگری لای شەڕێکی یاسایی بە تێچوویەکی زۆرەوە گرتە بەر کە تاکلایەنە دەیەویست مەرجی دامەزراندن بسەپێنێت.

لەکۆتاییدا لە نیسانی 2017 دا، بڕیاری دادگای پیشەسازی کە لە بەرژەوەندی کرێکاراندا بوو پەسند کرا لە لایەن دادگای فیدڕالیەوە. وە فەرمان درایە شانگریلای کە کار بە ڕێکەوتنی پێشوو بکریت وە تەواوی مافەکانی کرێکاران بگەرێتەوە بۆیان.

سەرچاوە

http://www.iuf.org/w/

 

 

هەرێمی ئۆنتاریۆ/کەنەدا

ڕێگری لە بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ مەکەن لە ئۆنتاریۆ!

ماوەی پتر لە ٢ ساڵە کۆنگرەی کرێکارانی کەنەدا و زوربەی یەکێتیە کرێکاری و سەندیکان لە کەنەدا بە گشتی کەمپینێکیان ڕاگەیاند بۆ بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێی لە سەعاتێکدا بۆ ١٥$.  لە ٢٠ی مانگی مە

 

ی ٢٠١٧ حکومەتی هەرێمی ئۆنتاریۆ لە زمانی سەرۆک وەزیرانەکەیەوە( Kathleen Wynne) ەوە و وەزیری مالیەکەی ڕایانگەیاند کە دەبنە دووەم هەرێم لە کەنەدا دوای برتش کۆڵۆمبیا بۆ بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ بۆ ١٥$. بەڵام ماوەی بەکاربوونەکەی دیاری نەکراوە، کەڕەنگە بە چەند قۆناغێکدا ئەو زیادەیە بکرێت. شایانی باسە کە لانی کەمی کرێ لەئێستا١١.٤٠$. جێی ئاماژەیە کە ویلایەتی نیۆیۆرک لە ٢٠٢١ و کالیفۆرنیا لە ٢٠٢٢ و سانفرانسیسکۆ و زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکاش لەژێر فشاردان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کرێی کرێکار بۆ ١٥$.

گاڵن وێستن، ملیاردلێرو بەرپرسی لابڵاس(Loblaws) لە کەنەدا، کار بۆ ئەو

ە دەکات کە هەوڵێکی حکومەتی کەنەدا لە ئۆنتاریۆ بۆ بەرزکرندنەوەی لانی کەمی کرێ بۆ پازدە(١٥$) دۆلار لە کاتژمێرێکدا شکست پێ بهێنێت. ئەو خاوەنکارە ملیاردلێرە کەمپپینێک و هێرشێکی گەورەی جەماوەری بەڕێخستووە کە گوایە ناتوانێت ئەو پارەیە دابین بکات بۆ کرێکارەکانی. سەرباری ئەوەی کە هەر ساڵی پار گاڵن وێستن پێنج ملیۆن دۆلاری لە قازانجی کاری پار بردەوە بۆ خۆی بۆ ماڵەوە. گاڵن وێستن بە تەمای ئەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی ئۆنتاریۆ کاثلین وین ڕازی بکات کە پاشەکشە بکات لەو بەڵێنەی کە دابووی بۆ بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ. بۆیە پیلانی ئەو سەرمایەدارە گەورەیە بۆی هەیە سەربگرێت ئەگەر ئێمە پەرچە کردارمان نەبێت. بۆیە سکاڵانامەیەکی پشتگیری  ئیمزا کراو لە لایەن خەڵک و کرێکارانەوە شتێکی باش دەبێت کە وا دەکات سەرۆک وەزیرانی هەرێمی ئۆنتاریۆ، هەروەها لیبراڵە

 

کانیش بزانن کە دەنگدەرەکانیان پشتگیریان دەکەن لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیاندا لەبەرامبەر کۆمپانیاو سەرمایەدارەکاندا. بۆیە هەرچی زووترە دەبێت وەخۆکەوین پێش ئەوەی کۆمپانیاو سەرمایەداری زۆرتر بێنە ناو ئەو کامپینەی گاڵن وێستن ەوە لەپێناو پەکخستنی بڕیاری سەرۆک وەزیرانی ئۆنتاریۆ. بۆیە هەرچی زووە سکاڵانامە ئیمزا بکەن وە بینێرن بۆ حکومەتی لیبڕاڵەکان لە ئۆنتاریۆ کە نیشانی بدات دەنگدەران بەرزکردنەوەی لانی کەمی کاریان گەرەکە. شایەنی باسە کە گاڵن وێستن داهاتی ئێستای مەزەندە دەکرێت بە دە ملیارد دۆلار، کەچی هێشتاش پێی ڕەوانیە کە کرێکارەکانی هەقی ڕەوای سەعات کاری خۆیان وەربگرن. بەرێز وێستن تەنها لە دوو ڕۆژدا دوو ئەوەندەی کرێکارێکی خۆی دەست دەکەوێت کە ئەو کرێکارە لە تەواوی ساڵێکدا پێی دەدرێت. بۆیە ئەو دەتوانێت کە سێ دۆلاری تر زیاد بکات بۆ سەعات کاری کرێکارەکانی .وە بەرێز وێستن خۆی ئەمە باش دەزانێت.

وەرنە مەیدان لە دژی کۆمپانیاو سەرمایەدارە چاوچنۆکەکان لە ئۆنتاریۆدا و کۆتایی بهێنن بە کاری برسی کردنی کرێکاران .تێبینی : تا ئێستا 11،268 کەس سکاڵانامەی ئیمزا کردووە پێویست بە پازدە هەزارە…

سەرچاوە: https://act.leadnow.ca/support-minimum-wage/

Leave A Reply

Your email address will not be published.