بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و سکیولاریزم لە تونس، هەنگاوێکی پێشرەوانەی نا

0

بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و سکیولاریزم لە تونس، هەنگاوێکی پێشرەوانەی نا

دوای کێشمەکێشێکی زۆر، پەرلەمانی وڵاتی تونس، پرۆژە بریارێکی پەسەند کرد، خاڵی بەرجەستەی ئەم پرۆژە بریارە، یاساغکردنی فرە ژنی و قەدەغەکردنی توندوتیژییە دژ بە ژنان و لێپرسینەوەی یاساییە لەو کەسانەی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدەن… ئەمەش سەرکەوتنێکی تری بەرەی سکیولاریزم و دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و پاشەکشەپێکردنی زیاتری رەوتی کۆنەپەرستی و ئیسلامی سیاسییە… جێگای باسە میدیا لەکوردستان رۆژانە ئامادەن فتوای مەلاو موفتەیەکانی دنیای عەرەب بڵاوبکەنەوە، کەچی خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەم جورە هەواڵانە لاباک دەکەن و پێشرەویەکانی بزوتنەوەی ژنان و سکۆلاریزم، ناگوازنەوە، بەو مامەڵەیەشیان، بۆ سەدەمین جار وەکو میدیای بەرەی کۆنەپەرست خۆیان نمایش دەکەن…

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.