گڵکۆی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، دەشێوێنرێت

0

گڵکۆی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، دەشێوێنرێت

بەرواری ٩ ی ئەم مانگە، دەستێکی رەش و ترسنۆک، هەڵدەستێت بە شێواندن و شکاندنی، گڵکۆی رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو سەردەشت عوسمان… دەسەڵاتی دزو مافیای بزوتنەوەی کوردایەتی و بەڵتەجیەکانیان، چۆن مامەڵەی ئەوپەری نائینسانی لەگەڵ ئینسانە زیندوەکانی کۆمەڵگە دەکەن و ماف و ویستەکانیان قۆرغ دەکەن و کەسایەتی و شکۆی ئینسانیان رێزلێناگرن و دەشکێنن، ئاواش دەست لەگڵکۆ و ئارامگەی رەمزو تێکۆشەرانی ئازادی و دنیایەکی باشتر ناپارێزن… ئیمە وەکو بڵاوکراوەی بۆپێشەوە، بەتوندی ئیدانەی ئەم رەفتارە دژی ئینسانیە دەکەین و دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە بە بەرپرس لەم روداوە دەزانین…

Leave A Reply

Your email address will not be published.