نارەزایەتی جەماوەری تێکەڵ بە بزوتنەوە و مانگرتنی کرێکاران دەبێت

0

نارەزایەتی جەماوەری تێکەڵ بە بزوتنەوە و مانگرتنی کرێکاران دەبێت

لە کاتێکدا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کرێکاری پەیمانی لە دەیان رشتەی جیاجیا نەوت و پترۆ کیمیاوی گاز، زیاتر لە مانگێکە بەردەوامن لە مانگرتن و تەنانەت بەشیک لەکریکارانی پەیمانی کارگەو کارخانەکان توانیویانە خواستی بەرزکردنەوەی کرێکانیان دووقات ببەنەسەرەوە ١٠ رۆژ پشوو بەسەر خاوەنکارەکاندا بسەپێنن، هاوکاتیش پێداگری لەسەر تەواوی داخوازییەکانیان دەکەن، وە لە کاتێکدا تادێت پشتیوانی بەشەکانی تری کریکاران و تەنانەت خویندکاران لەم مانگرتنە کرێکارییە شکۆدارە دەکرێت و تادێت سەرنجی تەواوی جەماوەری بێبەشی کۆمەڵگەی ئیران بۆخۆی رادەکێشێت، هاوکات دەیان شار لە خوزستان بەهۆی بێ ئاوی و تینوێتیان بۆ ئازادی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دەسەڵاتی ئاخوندەکانی ئیرانیان وەلەرزە خستووە.

ئەم جوڵانەوە بەرینە کرێکارییە و تیکەڵ بوونی لەگەڵ بزوتنەوەی نارەزایەتی خوزستان، هیندەی تر گوڕو تینی بەخشیوە بە بزوتنەوەی کریکاریی و جەماوەری و ئاسۆی سەرکەوتنیانی زۆرتر کردووە. لەوەش زیاتر تادێت شارەکانی تر بە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەرییەوە پەیوەست دەبن و داخوازییەکانیان دەخەنە روو… دیارە داخوازی چینی کریکاری ئیران، لە بنەرەتدا داخوازی تەواوی جەماوەری نارازی شەقامیشە.

نان و ئازادی و بەرابەری، خاڵی هابەش و داخوازی سەرجەم چین و توێژە بیبەشەکانی کۆمەڵگەی ئیرانە و هەر داخوازیەیەکی تری چینی کریکار و جەماوەری بێبەشی ئیران، هاوکات لێکهەڵپیکراوە لەگەل ئەم داخوازییە گشتییە.

“نان” بەمانای کرێی گونجاو یان بیمەی بیکاری بۆ ئامادەبەکاران و زامن بوونی خزمەتگوازرییە کۆمەڵایەتی و تەندروستی و تەفیهیەکان و بوونی یاسا کاری کریکاریی پێشرەو… “ئازادی” بەمانای ئازادی بەیان و بیروباوەر، چاپەمەنی و کۆبونەوەو خۆپیشاندان و ئازادی ریکخرابوون و پیکهینانی حزب و کۆر و کۆمەڵ و سەندیکا و ئازادی رەخنە گرتن و لەهەر بیروباوەرو ئەخلاقیات و کەلتور و …تاد، “بەرابەری” بەمانای کۆتایی هینان بەو جیاوازییە چینایەتیەی لەلایەکەوە کەمایەتیەکی کردۆتە خاوەنی هەموو شتیک و دەستی لەهەموو داهات و سامانی کۆمەڵگە گیر کردووەو لەبەرامبەریشدا، جەماوەری ملیۆنی روبەرووی سەخترین هەلومەرجی ژیان کردۆتەوە… ئەم نابەرابەرییە چینایەتییە، سەرچاوەی سەرجەم نابەرابەریەکانی تریشە لە دەستراگەیشتن بە ئازادییەکان و یاسا و مافە فەردی مەدەنیەکان و…تاد.

خواستەکانی کریکارانی مانگرتوو: لە زیادکردنی کرێ، دانی کرێ و حەقدەستەکان لەوادەی خۆیدا، باشترکردنی شوێنی کار و هەلومەرجی کار، کەم کردنەوەی سەعاتەکانی کارکردن، ئاسایشی شوێنی ژیان، مافی ڕیکخراو بوون،  بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، ئاسایشی شوێنی کار و ژیان، ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، مافی پێكهێنانی ڕێكخراو، پێدانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كان و هیتر تادەگاتە داخوازی بۆ ئاو… بەهیچ جۆرێک دابراو لە خواستی سەرسەری و هاوبەشی ملیۆنی جەماوەری بێبەشی ئیران نییە، بۆ نان و ئازادی و بەرابەری….

ئەم بزوتنەوە کرێکاریی و جەماوەریەی بەڕیکەوتووەو دریژەی رەوتێکی لەپیشتری و نارەزایەتیەکانی ساڵانی رابردووەو بۆیە تا هاتووە خاراو تربووە، ئەزموومی سەریەک ناوە، تاکتیکەکانی خەباتی باشتر ناسیووە، ئاستی ریکخراوبوونی بەرەوپیش چووە، داخوازییەکانی رۆشنتر بووە، هاوسەنگی هیزی بە سودی کریکاران و جەماوەری بیبەش گۆریووە، توانایی رژێمی بۆسەرکوت سنوردارتر کردووە و پشتیوانی بەش و توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگەی لەوانە خویندکاران و لاوان و ژنانی بۆخۆی راکیشاوە…

 بزوتنەوە کریکاریی و جەماوەرییەی شارەکان لیک هەڵپێکراون و جیاکردنەوەیان لەگەڵ یەکتی سەختەو لەوەش زیاتر گوڕێکی بەخشیوە بە بزوتنەوەی نارەزایەتی سەراسەری لە ئاستی کۆمەڵگەدا، ئەم پیشرەویە لە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری کریکاری و جەماوەری، چ بە هۆی لەسەر حەق بوونی خواستەکانی و چ بۆهۆی لیک هەڵپیکرانی لەگەڵ خواستی بەرینتری سیاسی کۆمەڵایەتی، بۆتە جێگای ئومید بەخش بۆسەرجەم چینی کریکار و جەماوەری بێبەش ئیران و ناوچەکەش…

بیگومان سەرکەوتنی ئەم بزوتنەوە نارەزایەتییە کرێکاری و جەماوەرییە، لە گرەوی بەریبوونەوەی زیاتر، ریکخراوبوونی هەمەچەشنە و زامن بوونی رابەریەکی سیاسیدایە، کە بتوانێت هەنگاو بەهەنگاو رابەری چوونە پیشەوەی بکات و خەتی پیبدات و وەڵام بە گرفت و لاوازییەکانی بداتەوە، پلان و نەخشەکانی دەوڵەت و کارفەرماکان خونسا بکاتەوە، هاوسەنگی هیز بناسێت و هەنگاوەکانی ئایندەی دیاری بکات و پشتیوانی ناوخۆیی و لەوەش زیاتر پشتیوانی بزوتنەوەی کریکاری و پیشکەوتنخوازەکانی ناوچەکەو دنیای بۆ دەستە بەر بکات.

لەهەلومەرجی ئیستادا، چینی کریکاری ئیران، بۆتە جیگای ئومیدی ئۆردوی فراوانی چینی کریکاری ناوچەکەو بزوتنەوە رادیکاڵ و ئازادیخوازەکان…پشتیوانی لەم بزوتنەوە کریکاریی و جەماوەرییەی لە ئیراندا دریژەی هەیە، ئەرکێکی هەرە گرنگ و چارەنووسازە بۆ هیز بەخشی بەو جوڵانەوەیەی ڕێگای گەرانەوەی بۆ دواوە لیگیراوە…

بۆپێشەوە

کۆتایی تەموزی ٢٠٢١

Leave A Reply

Your email address will not be published.