لەم مانگەدا ٨ کرێکار بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە…

0

لەم مانگەدا ٨ کرێکار بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە…

*بەرواری ٢٨ی ئەم مانگە کرێکارێک بەناوی عەبدولڕەحمان عەبدولکەریم لەکاتی کارکردنیدا کە کاری لەبغی دەکرد، کەوتۆتە خوارەوەو گیانی لەدەستداوە.

*بەرواری ٢٢ ی ئەم مانگە، کرێکارێک بەناوی وەستا محەمەد لە گوندی سەید ئەحمەدانی سەر بە قەزای قەڵادزێ لەکاتێکدا خەریکی هەڵکەندنی بیر بوو، بەهۆی تەقینەوەی تی ئین تیەوە، گیانی لەدەستدا.  ….

*بەرواری ١٩/٧ ی ئەم مانگە کرێکارێک بەناوی دلاوەر ئازاد لە شارۆچکەی گۆڕە توو لەکاتی کارکردنیدا لە نهۆمی سێهەمەوە دەکەوێتە خوارەوەو گیان لەدەست دەدات.

*بەرواری ١٧/٧ حەسەن حوسێن، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٠ ی دانیشتوای باریکە لەکاتی گواستنەوەی خۆڵدا، لەرێگای کەوتنە خوارەوەی فەردەیەک خۆڵ لە رافیعەوە بەسەریدا، گیان لەدەست دەدات.

*بەرواری ١٤/٧ مامۆستا ڕیبوار سوارە، کە لەناچاری و بۆ زامن بوونی ژیان و گوزەرانی، هاوکات کرێکاریی دەکرد، لە کاتی کارکردندا لە بینایەک دەکەوێتە خوارەوەو گیان لەدەست دەدات.

*بەرواری ١٣/٧ لەیەکێک لەگوندەکانی قەزای ئاکرێ لەکاتی بیر هەڵکەندندا و بەهۆی داڕمانی بیرەکەوە بەسەریدا کرێکارێک بەناوی یوسف رەمەزان، گیان لەدەست دەدات.

*بەرواری ١١ی تەموز لە گەرەکی بەردەسوری قەزای کەلار، کرێکارێک بەناوی سەرحەد لەکاتی بەستنی مەسعەدی سایلۆدا دەکەوێتە خوارەوەو گیان لەدەست دەدات.

*بەرواری ٤ تەموز دانا عومەر کەخەڵکی دەربەندیخانە لەکاتی قیرتاوکردنی ڕیگای کەلار/سلێمانی… دەکەوێتە ژێر رۆڵەیەکی پانکەرەوەو گیان لەدەست دەدات…

ئەم ئامارە ترسناکە لە قوربانیانی نائەمنی شوێنی کار، ریشەی لە چاوچنۆکی کۆمپانیاکان و خاوەنکارەکان و دەسەڵاتی رەشی پارێزەری سەرمایەدارییدایە… رێگای بەرگرتن بەم کوشتارە بەردەوامە و قوربانیەکانی تری لە کەم ئەندام بوون و توش بوون بە نەخۆشی درێژخایەن… لە گرەوی ریکخرابوونی چینی کرێکار و گوشار هێنانە بۆ خاوەن کۆمپانیاو کارفەرماکان و دەسەڵاتی سیاسی پشتیوانیان، تا شوێنی کار سەلامەت رابگرن و تەواوی پیداویستیەکانی سەلامەتی کار زامن بکەن و کاتی پیویستی پشوو بە کرێکارەکان بدەن… هەروەها پیویستە دەسەڵاتی سیاسی و کۆمپانیاکان ناچار بکرێن، قەرەبووی قوربانیانی شوێنی کار بکەنەوەو خانەوادەکانیان موچەی بەڕیوچوونی ژیانێکی گونجاویان بۆ دابین بکرێت…

Leave A Reply

Your email address will not be published.