پنگدێمیکPingdemic (پەتای ئاگادارکردنەوە) چیە؟ و بۆچی ڕەفەی سوپرمارکێتەکان دووبارە خاڵی دەبنەوە؟ نووسینی: سالار حمەسەعید
پنگدێمیکPingdemic (پەتای ئاگادارکردنەوە) چیە؟ و بۆچی ڕەفەی سوپرمارکێتەکان دووبارە خاڵی دەبنەوە؟
نووسینی: سالار حمەسەعید
بەریتانیا دووچاری پەتایەکی تر بۆتەوە جگە لە پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس ئێستا پەتای ئاگادارکردنەوە یا بە ئینگلیزی ”پنگدێمیک” هەموو کۆمەلگەی گرتۆتەوە و بۆتە قەیرانێکی گەورە. حکومەت کەوتۆتە بەر ڕەخنەی گەورە لەلایەن سەرمایەدارانەوە لەلایەکەوە وە خەلکیش لەلایەکی ترەوە. هەروەک تێبینی دەکرێ سوپرمارکێتەکان و ڕەفەی ناو مارکێتەکان بەتەواوی خاڵی بوونەتەوە. هۆکارەکەی ئەوەنییە کە خواردن نییە و کێشەی کەمی خۆراک و شتوومەک هەیە یاخود کێشەی بەرهەمهێنانی ئەو خواردەمەنی وشتوومەکانەیە. بەڵکو هۆکارێکی تری هەیە، کێشەیەکی تر بەرۆکی خەڵکی بەریتانیای گرتۆتەوە شتێک بەناوی ”پنگدێمیک” کە بریتی یە لە خۆجیاکردنەوە یا خۆ تێکەڵنەکردن لەگەڵ خەلکدا کە پاش ئەوەی لەلایەن خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیەوە لەڕێگەی ”ئەپی کۆڤیدی ئێن ئێچ ئێس”ەوە ئاگاداردەکرێیتەوە. کاتێ دەزگای خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانی پێێ دەزانێت کە کەسێک نزیک بووە یا لە پەیوەندی نزیکدا بووە بەکەسێکەوە کە تێست کراوە (فەحسی کۆڤید) پۆزەتیڤە واتە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە ئەو کاتە ئەو کەسە ئاگاداردەکرێتەوە لەڕێگەی ”ئەپ”ێکەوە کە بۆماوەی ١٠ رۆژ لەماڵەوە بمێنێتەوە. تەنها لەیەک هەفتەدا ٥٠٠،٠٠٠ کەس ئاگادارکراونەتەوە لە ڕێگەی ئەو ”ئەپی کۆڤید”ەوە کە لەمالەوە بمێننەوە و نەچنە دەرەوە یا نەچنە سەرکارەکانیان. بەبڕوای حکومەت مانەوە لەماڵەوە و دوورە پەرێزی لە خەلک پێویستە بۆ بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەکە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئاگادارکراونەتەوە ئێجگار زیادیکردوە لە ماوەی چەند هەفتەی پێشوودا بەتایبەتی پاش ئەوەی ڕێکارە توندوتۆڵەکان کۆتاییان پێ هاتووە. لەو شوێنانەی کە زۆرترین کەس تیا ئاگادارکراونەتەوە دوکان وبازار و سوپرمارکێتەکانە کە کرێکارانی ئەو بازارانە داوایان لێکراوە کەلەماڵەوە بۆماوەی ١٠ رۆژ بمێننەوە و نەچنە سەرکار. هەر لەبەر ئەم هۆیە ناو سوپەرمارکێتەکان خاڵی بوونەتەوە لە خواردەمەنی و شتوومەک، چونکە کریکاری کەم هەیە بۆ پڕکردنەوەی سوپرمارکێتەکان لەلایەکەوە و لەلایەکی ترەوە خواردن وشتوومەک ناگاتە بازار وسوپرمارکێتەکان لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێرەکان داوایان لێکراوە لەمالەوە بمێننەوە. سوپرمارکێتی بەناوبانگی ”ئایس لەند” ٢٠٠٠ کرێکار دەخاتەسەرکار بۆ پڕکردنەوەی جێگەی ئەو کرێکارانەی کە ئاگادارکراونەتەوە لەماڵەوە بمێننەوە. تەنانەت کردنەوەی سۆپرمارکێتەکانیان بۆ ماوەیەکی کەمتر لەجاران/ وە یا داخستنی هەندێک لە فرۆشگا وبازارەکانی بەشێوەیەکی کاتی. خاوەنکارەکان داوا لە حکومەت دەکەن کە هەوڵی خۆی بدا بۆ کەمکردنەوەی ئەم کێشەیە لەڕێگەی هەرچی زووتر ڤاکسینکردنی تەواوی کرێکاران وە ئەوانەی کە ئەنجامی تێستەکانیان نێگەتیڤە بگەڕێنرێنەوە سەرکار. بەڕێوبەر وخاوەنی مارکێت و بازارەکان ناڕازین لە کارکردی دەزگای تەندروستی کە کەسانی تەندروستیش دەنێرێتەوە ماڵەوە وە بەمەش زەرەرو زیان بەکەسب وکاریان دەگات. لەلایەکی ترەوە حکومەت ڕایدەگەیەنێ کە پەرستاران وکارمەندانی بەشی تەندروستی تەنانەت ئەگەر لە تووشبوانەوە نزیکیش بوون بن بەردەوام بن لەکارکردن. حکومەت دەیەوێ ئەم حاڵەتە تایبەتە درێژە پیبداتەوە تاکو ١٦ی ئابی ئەمساڵ. لەلایەن هەندێ لە رۆژنامەنووس و میدیاکانەوە ئەم کێشەیە ناوی تایبەتی بۆ داتاشرا وەک ”شێڵف ئایسۆلەیشن” واتە ”ڕەفە/جیاکردنەوە” کە تێکەڵەی ڕەفە و جیاکردنەوەیە کە مەبەست لە خاڵی بوونەوەی ڕەفە وشێڵفەکانە لە سوپرمارکێتەکاندا هەروەها مانەوە لەمالەوە و نەچوونە سەرکار و تێکەڵ نەبوون لەگەل خەڵک. لەلایەکەوە حکومەت لەڕێگەی ”ئەپە”ەوە خەلک ئاگاداردەکاتەوە کە نەچنە دەرەوە و لەلایەکی ترەوە دەڵێ ”خۆتان بڕیاری بەرپرسانە و مەسئوولانەی خۆتان بدەن”. کە ئەمە دوو پەیامی جیاوازە. حکومەت خەڵکی دووچاری سەرلێشێوان کردوە کە لەلایەکەوە هانیان دەدات بچنە سەرکار ولەلایەکی ترەوە ”ئەپە”کان پێیان ڕادەگەیەنن کە نەچنە دەرەوە و لەمالەکانیان بمێننەوە. حکومەت دەیەوێ پەیامی ڕیاکارانەو درۆزنانەی خۆی بەم شێوەیە بگەیەنێ کە هەم سەرمایەدارەکان ڕازی بکات و هەم خەڵک…
ا
٢٦ی تەمموزی ٢٠٢١