ئەشق لەنێوان دەقی ئەحمد ڕەزاو جی دی مۆپاسان دا نووسینی: جەمال نوری

0

ئەشق لەنێوان دەقی ئەحمد ڕەزاو جی دی مۆپاسان دا

نووسینی: جەمال نوری

دەقێک هێندەی دەقەکانی جی دی مۆپاسان، لەناو  ئێستاتیکای جوانی نوسین و خەیاڵ و فەنتازیا خۆی وێنا کردوە، لەنزیکەوە لەمسی ئەو تەقسە جوان و شەفاڤەی ئەو حاڵەتە ڕۆحی و غەریزیانەی نێوانیان دەکەین ئەو دەمەی وەک شاعیر ڕوونتر پەیوەندیەکە تەوزیف دەکا بۆمان و دەڵێت :-

((با لە جێیەک دانیشین))

جێیەک چۆڵ و هۆڵ وەک دڵم

تەنها خۆتی تیا بیت…!

ڕێگەی ئاڵۆزو پڕ پێچ و ون بێت،

کات: گەواڵە وەهمێک بێت؛

وەک ڕێی وێڵ و کاتی بەیەک گەیشتنمان.

جێیەک بەقەدەر تەنیاییم بێدەنگ و

بەقەدەر خەیاڵم فراوان.

دوو هەتاو لە حەوشەیدا بدەرەوشێنەوە

وەک گوڵستانی سنگت کاتێ چۆک بە پاسەوانەکانی دائەدەن.

با لە جێیەک دانیشین؛

پڕ بێ لە دڵەڕاوکێ و شەپۆل و ترس؛

وەک تامەزرۆییم لە بینینتا،

پڕ بێ لە هیچ..

خۆ لە گێلییدان

وەک هەستی شکۆفە نەکردووت.

با هیچ ڕۆژژمێرو مانگ و ساڵ ژمێرێکی تیا نەبێ!

نەبا شەرمەزاری بەردەم ئەو هەموو ساڵەتکا!

با لە جێیەک دانیشین؛

ڕووت و قووت

وەک چرپەی عەشقێک

کە چەندین ساڵە ئەیبیسیت و

لێی تێ ناگەیت!

بالەجێیەک  دانیشین

ڕووت و قووت،

وەک چرپەی ئەشقێک

کە چەندین ساڵە ئەییستیت و

لێی تێ ناگەیت.

شاعیر لەم دەقەدا، بەجەشنی  جی دی مۆپاسان  لە چیرۆکێکدا  ئاماژەی بەو  تەقسە جوانەی  نێوان کوڕو کچێک دەکات کە چیرۆکێ ئەشقێک هانی داون  لەژێر هاژەی چڕی تاڤگەیەکدا ڕۆحیان  بشۆن، وەلێ بیری ژەنگرتوی  کۆمەڵگە ئەوە قبوڵ ناکات. تائەو جێگایەی ڕوەو تاڤگەکە هەنگاو هەڵێینن تاوەکو  تۆڵەیان لێ بکەنەوە، ئەو دەمەی  بەڕووت و قووتی لەژێر ئاوی تاڤگەکەدا دەیان بینن  بەحۆری و دوو مەلی  تەڕ تەڕ بوو  وێنایان دەکەن، سەرئەنجام  ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە  لەچیرۆکەکەی مۆپاسان لەکۆتادا  لەنێو ئەتمۆسفیری ئەو ئەشقە  ڕەنگاڵەیەدا دنیای جوانی و ئەشقی سروشتی نێوان ئاشق وێنای  تابلۆکە  لای  خەڵکەکە دەگۆڕێ  کە نەتوانن  زیانیان لێ بدەن، لەم دەقەی شاعر  ئەحمد  ڕەزا ی  هاوڕێشم، لەناو وێنە  گشتیەکەدا  دەیەوێ  پێمان بڵێ  ئەوەی  گۆڕان  لە دنیا بینی ئەو ئەشقەیدا  دروست نەبووە  ئەو مەعشوقەیە گەرچی بەدووی کەوتوە،  بەڵام نەیتوانیوە  سەرکێشی بکات و هەست  بە لەمسی ئەو ئەشقەی بکات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.