بەختیار محەمەد: یەکێتی و پارتی بوونه‌ته چینێكی مشه‌خۆری خێڵه‌كیی ئۆرۆستۆكرات له‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و سته‌مدیده‌ی كوردستان.. دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز بەختیار محەمەد نوسەر و ڕەخنەگر؛ سەبارەت بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئایندە سیاسییەکەی.
بەختیار محەمەد: یەکێتی و پارتی بوونه‌ته چینێكی مشه‌خۆری خێڵه‌كیی ئۆرۆستۆكرات له‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و سته‌مدیده‌ی كوردستان..
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز بەختیار محەمەد نوسەر و ڕەخنەگر؛ سەبارەت بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئایندە سیاسییەکەی.
بۆپێشەوە: ئەم ماوانەی دوایی پرسی ئایندەی قەوارەی هەرێمی کوردستان هاتۆتەوە گۆڕێ، ئەمە پەیوەندی بەچییەوە هەیە، یان چ شتێیک گۆڕاوە؟
بەختیار محەمەد: ئه‌مه به پله‌ی یه‌كه‌م پەیوه‌ندی به شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی پتر له (٣٠) ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیستی كوردییه‌وه هه‌یه. ڕاستییه‌كه‌ی هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه: ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی پارتی و یه‌كیه‌تی له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی سته‌مكارانه و تاڵانچییانه‌ی خۆی به‌رده‌وامه؛ به‌ڵكو وه‌ك ده‌یبینین دۆخه‌كه له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتره و خراپتر ده‌بێ. ئێستا ناكۆكی و ململانێ له‌سه‌ر پله و پایه و پاره له‌وپه‌ڕی گرژی و توندیدایه. ئه‌وان بوونه‌ته چینێكی مشه‌خۆری خێڵه‌كیی ئۆرۆستۆكرات له‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و سته‌مدیده‌ی كوردستان.
بۆپێشەوە: دیارە پیشتریش باسی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام لەم چەند مانگەی رابردوودا زۆر بەگەرمی باسی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەو مەترسیانە چین کە لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەیە؟
بەختیار محەمەد: ده‌شێ بڵێین ئێستا مه‌ترسییه‌كان له هه‌موو وه‌ختێك زیاترن؛ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی: یه‌كه‌میان، ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ند (هه‌ڵبه‌ت به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه) زۆر له جاران به‌هێزتره و پتریش له جاران شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه (به‌تایبه‌تیش ئه‌مه له‌پاش ریفراندۆمه شكستخواردووه‌كه باشتر ده‌ركه‌وت و به‌رجه‌سته بوو).
دووه‌م، گه‌نده‌ڵیی و تاڵانكاریی دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه و ململانێی كوشنده‌ی نێوانیان ئێستا وه‌ك سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ، له لووتكه‌دایه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كا، كه له ڕووی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه پێگه‌ی هه‌رێم له عێراقدا لاواز و بێ هێز بێ. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ناو خه‌ڵكی ئاسایی و سته‌مدیده‌دا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر متمانه‌ی خۆی له ده‌ست داوه.
بۆپێشەوە: مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان، مەترسی دەرەکین یان ناوخۆیی یان هەردووکیان؟
بەختیار محەمەد: ڕاستییه‌كه‌ی مه‌ترسییه‌كه هه‌ردووك لایه‌نه؛ به‌ڵام مه‌ترسییه ناوخۆییه‌كه زیاتره. به‌واتای هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كه به‌نده به ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسییه ناوخۆییه‌كه‌وه. وه‌ك ده‌شزانین شه‌ڕ و ناكۆكی و ملانێی ده‌یان ساڵه‌ی نێوان پارتی و یه‌كیه‌تی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاره، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم.
بۆپێشەوە: مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان، چ پەیوەندیەکی بە ئایندەی سیاسی کوردستانەوە هەیە؟
بەختیار محەمەد: خراپترین پێوه‌ندی به‌م ئاینده‌وه هه‌یه، كه ده‌شێ به ته‌واوی له‌ناوی ببا. وه‌ك كه پلاسخارتی نێرده‌ی ( (UN به‌م دواییه به ڕاشكاوی ئه‌م مه‌ترسییه ڕاسته‌قینه‌ی ڕایگه‌یاند و به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی دا دا.
*به‌ختیار محه‌مه‌د: نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر. له‌دایكبووی ساڵی ١٩٦٤ – هه‌ولێر. له ڕاپه‌ڕیندا به‌شداری كردووه و پاشان له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌د چالاكێكی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی كۆمۆنیستی كریكاریی بووه. هه‌ر له ساڵانی كۆتایی ده‌یه‌ی هه‌شتاوه ده‌نووسێ. یه‌كه‌مین به‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ی له ڕۆژنامه‌ی هاوكاری بووه له ساڵی ١٩٨٩ به ناوی (ئافره‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری). له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌دیش له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری شه‌به‌نگ له‌گه‌ڵ هاوڕێیان جه‌مال كۆشش و ناڵه حه‌سه‌ن و وه‌فیق زامدار و عەبدوڵا سلێمان و هی دیكه‌ش، كه ئێستا به‌داخه‌وه ناوی هه‌موویانم له‌بیر نه‌ماوه، گۆڤاری ئه‌ده‌بی پرۆلیتاریی (نی‌نا) یان ده‌ركردووه. هه‌ر له‌وساوه‌ش، واته له كۆتایی ساڵانی هه‌شتا، كه‌م كه‌مه له سایت و گۆڤاره‌كاندا (ڕامان، ده‌نگه‌كان، هه‌نار، ڕۆژی كوردستان…) بابه‌ت و نووسینه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تا ئیستاش به‌رده‌وامه…