دوو وەزری ریسوایی بۆ دەسەڵات و گاڵتەجاری خیرخوازی نەوەی نوێ! نووسینی: عەبدوڵا مەحمود
دوو وەزری ریسوایی بۆ دەسەڵات و گاڵتەجاری خیرخوازی نەوەی نوێ!
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود
هەردوو وەرزی هاوین و زستان، دوو وەرزن، کە بەجیا لەگەرمی و ساردیان… لە کوردستاندا بوونەتە بارۆمەتری پێوانەی درۆی دەسەڵات و هاوکات ریسواکردنیان.
هیچ لەوە شەرماوەتر تر نییە، کۆمەڵگەیەک لەسەر دەریای نەوت و سامانی سروشتی بێت، بەلام هاوڵاتان تینوی ئاو و تامەزرۆی گەرمی بن… هیچ لەوە ئابڕو بەرانەتر نییە دەسەڵاتێک دەستی بەسەر نەوت و سامانی زۆرزەوەندی کۆمەڵگەدا گرتبێت، بەڵام هاولاتیان موحتاجی ئاو و کارەبا بن… لەوەش شەرماوەتر ئەوەیە بە ٣٠ ساڵ دەسەڵاتەوە، نەتوانێ سەرەتاییترین پیداویستی ئینسان کە ئاو و کارەبایە، دابین بکەیت.
هەموو هاتنی هەموو هاوین و زستانێک کێشەی کارەبا زیاتر دەبێت، چونکە خواست لەم دوو وەرزەدا بۆ بەکارهێنانی کارەبا، زۆرتر دەبێت، هاوین دێت و خواست لەسەر ئاو زۆرتر دەبێت، چونکە ئاو زۆرتر بەکار دێت، کەچی دەسەڵات و شارەزایانی حکومەتی تاڵانچی کوردی لە بەشی کارەبا و ئاو، بە ٣٠ ساڵ لەم هاوکیشەیە زۆر سادەیە حاڵی نابن و هەموو ساڵیک ئەمە دوبارە دەبێتەوە… چ هاوین و چ زستان دەبنە مۆتەکە بۆ جەماوەری کریکار و بێبەشی کوردستان…
هەموو بەرپرسانی حزبی و دەسەڵات، و سلکی کارەبا و ئاو، هەمیشە بە شانازییەوە باسی چارەسەرکردنی پرسی ئاو و کارەبا رادەگەیەنن، بەڵام هەر کە هاوین یان زستان دێت، ریسەکەیان لێ دەبێتەوە بەخوری و درۆکانیان دەردەکەون.
دیارە بۆ ئەوەی بزانین چەندە کارەبا هەیە، نابێ گوێ بە قسەی بەرپرسانی کارەبا و دەسەڵات بدرێت، لە جێگای ئەوە دەبێ بپرسین چەند سەعات کارەبا لە موەلیدەکان دەکڕن، تا ئاشکرابێت ئەم دەسەڵاتە چەند سەعات کارەبا دابین دەکات… دیارە زوربەی مولیدەکارەبایەکانیش هی بەپرسانی حزبیین…. لەم بێ موچەیی و گرانیەدا، هاوڵاتیان ناچارن بۆئەوەی سەعاتەکانی نەبوونی کارەبای سەرەکی قەرەبوو بکەنەوە دەبێ کارەبا لە مولیدەکان بکڕن، کە نرخی چەند ئەمپێڕیک دەبێتە قورسایەکی زۆر لەسەر جەماوەری کریکار و کارمەند و بێبەشانی کوردستان… هاوکات کیشەی ئاویش کیشەیەکی ترە، کە هەمیشە هاوڵاتیان لەگەڵ بەرەو ڕوون و لە زوربەی گەرەکە هەژار نشینەکاندا خەڵک ناچارن خەفەریان بەدیار هاتنەوەی چەند سەعات ئاوەوە بگرن… زۆر جار ئەو ئاوەش نادرێت و هاوڵاتیان دەبێ بە تانکەر ئاو بکڕن…
تورەیی بەرامبەر بە نەبوونی ئاو و کارەبا میژوویەکەی بە ئەندازەی هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی چەتەکانی بزوتنەوەی کوردایەتییە. بەم دوایانە نەوەی نوێ، وەکو کۆمپانیایەکی زەبەڵاحی هەڵتۆقیو لە گەندەڵستانی دەسەڵاتی تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتیدا، بەشیکی کۆمپانیەکەی گۆڕی بە رەوتێکی سیاسی و ناویان لەخۆیان نا نەوەی نوێ… ئەم نەوەی نوێیە، لەهەر جیگایەک نارەزایەتیەک هەبێت، ئەگەر خۆیان دروستیان نەکردبێت، هەوڵ دەدەن ئیحتیوای بکەن و تورەیی نارەزایەتی جەماوەری خاو بکەنەوە… کاتێک کریکارانی ژینگە پاریز و پاککەرەوە ماندەگرن، ئەوان کرێکارانی خۆیان دەنیرن، تا مانگرتنی کریکاران بشکێنن و دەسەڵاتیش لە تورەیی رزگاری بێت… ئیستاش کە ماوەیەکە کیشەی بەنزین و ئاو زیاتر بووە و جەماوەر نارازییە، دیسان ئەم رەوتە سیاسیە، بەشیکی زۆر ناچیز لە ئاو لەداهاتی خەزینەی سەرۆکی جوڵانەوەکە، کە ئەویش داهاتی دزراوی خەلکی کوردستانە، بۆ چەند گەرەکێک دەبەن و بۆ شارێکی زیاتر لە ملیۆن کەسیش یەک پەمپی بەنزینیان داناوەو بە نرخی کەمیک کەمتر دەیفرۆشنەوە… چ شەرماوەرە ئەو یارییە شەرم هێنەرە!!
ئاخر نە کیشەی ئاو و نە کیشەی کارەبا و نە کیشەی سوتەمەنی، و نەدەیان کیشەی تر و خزمەتگوزاری تر، بە کاری خێرخوازانە و بە هاوکاری کردنی دەسەڵات بە شوێنێک ناگات، ڕیگای دابین بوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوازارییەکان…تاد، کۆبونەوەی جەماوەری دەوێت، رێکخراوبوونی دەوێت، نارەزایەتی بەردەوامی دەوێت… ئەم رەوتە سیاسییە، دەیەوێت هەرچۆنیک بێت هیندەی لەتوانای دابێت، دەسەلات لە رقی جەماوەر بپاریزیت، تا بەڵکو لەو رێگایەوە هەم دەسەڵات موی بەرانبەریان نەرم بێت و هەمیش هاوڵاتیانیك رابکێشنە پای پەنجە مۆر کردن لە هەڵبژاردنەکاندا بۆیان…