پەتای کۆڤید ١٩ و تێڕوانینی گروپی ٧ و ئەلتەرناتیڤی بۆرژوازیانە ئامادەکردنی: سالار حمەسەعید

0

پەتای کۆڤید ١٩ و تێڕوانینی گروپی ٧ و ئەلتەرناتیڤی بۆرژوازیانە

ئامادەکردنی: سالار حمەسەعید

یەکێک لە باسە سەرەکیەکانی ”جی٧” بە وتەی خۆیان ڤاکسینکردنی دانیشتوانی ولاتەکانیان بووە، هەروەها پێدەچێ بڵێن ئامانجمان یارمەتیدانی وڵاتانی تریشە لە ڤاکسینکردندا. وەک خۆیان دەڵێن دەبێ هەردووکی بەخێرایی ئەنجامبدرێ واتە لەهەردوو بەرەکەدا کاربکەن. لە تەواوی دونیادا تائێستا تەنها لە سەدا ١١.٦٨ جورعەی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە کە ڕێژەیەکی زۆر کەمە. لە کۆبوونەوەکانی ”جی ٧”دا جۆو بایدن بەڵێن دەدات کە ٥٠٠ ملیون ڤاکسین ببەخشێتە ولاتە کەمدەرامەتەکان و بۆریس جۆنسن یش دەڵێ ١٠٠ ملیۆن ڤاکسین کۆمەک و یارمەتی دەبەخشینە ولاتانی هەژار لە ئێستاوە تا ساڵی داهاتوو. تەنها ٥ ملیۆن ڤاکسین لەکۆتایی مانگی سپتمبەردا دەبەخشن. تۆنی بلێر لە وتارێکیدا کەلە ”ئیڤینینگ ستاندارد”دا بلاوکراوەتەوە لەم چەند رۆژەی پێشوودا دەڵێ: بەریتانیا ژێرخانێکی دروستکردووە لەچەند مانگێکدا کە هیچ هۆکارێک نابینم بۆچی نابێ وانەکان (ئەزموونەکان) لەگەل ولاتانی تردا هاوبەش بکرێن. ئەو پەیمانەی گەورە هێزەکان داویانە تائێستا ٦٠٠ ملیون ڤاکسینە بە ئەمریکاو بەریتانیاوە جگە لە هەندێ ولاتی تری ئەوروپی کە نزیک دەبێتەوە لە ١ بلیۆن ڤاکسین کە بریارە دابەشبکرێ بەسەر ولاتە کەمدەرامەتەکاندا کە لەڕاستیدا رێژەیەکی ئیجگار کەمە لەبەراورد بە دانیشتوانی تەواوی دونیا. ئەگەر دانیشتوانی دونیا ئێستا ٧.٩ بلیۆن بێت ئەوا ڕێژەکە زۆرکەمە لەبەراورد بە دانیشتوانی دونیا. دەیانەوێ بەم رێژە کەمە یارمەتی لەناوبردنی پەتای کۆرۆنا بدەن. لەکاتێکدا هەر خۆیان دەڵێن بۆ بنەبڕکردنی ئەم ڤایرۆسە دەبێت لەهەردوو بەرەی ناوخۆیی و دەرەوەدا هەوڵبدەین بۆ قەلاچۆکردنی ئەم پەتایە. ئەم پەتایە کە ئاوا تەشەنەی سەندوە هەر زۆر لەسەرەتاوە دەکرا کۆنترۆل بکرێ و کۆتایی پێ بهێنرێ ئێستاش بۆرژوازی ئەگەر بیەوێ دەتوانێ کۆتایی پێبهێنێ. لە سەردەمێکدا دەژین کە تەکنۆلۆژیا هەیە و مەتریال ومەواد هەیە و تواناکان هەن بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین کە تەواوی جیهان ڤاکسین بکرێ و تەواوی جیهان پارێزراوبێت لەبەرامبەر ئەم ڤایرۆسەدا. بەلام سەرمایەداری بەم شێوەیە ناڕوانێتە ئەم مەسەلەیە و هەریەکە لە ولاتانی سەرمایەداری سەرگەرمی ڤاکسینکردنن تەنها لە ولاتەکانی خۆیاندا تەنانەت ئەم کارەش بە خێرایی و بێپەروا ئەنجامی نادەن. سستی و ناهەماهەنگی و ناڕێکی لە ئەنجامدانی ئەم ئامانجە دەکەن وەک پەلەیان نەبێت و نەیانەوێ هەرچی زووترە بنەبڕی بکەن. ئەو تێروانینە هەمەگیر و شمولی و ئینترناسیۆنالیەیان نییە کە لەبیری تەواوی خەلکی سەر رووی زەویدا بن. دەکرێ ژیانی ملیۆنەها کەس رزگار بکرێ و بلیۆنەها کەسیش بپارێزرێ لەم ڤایرۆسە بەمەش خەلک لە زیان و زەرەرێکی گەورەی ماددی و جەستەیی رزگاربکرێن. ئەمە لەکاتێکدا ولاتان بەرەو قۆناغێکی ترسناک هەنگاودەنێ کە قۆناغی گۆڕان و ئاڵوگۆڕە لە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی کوشندە و ترسناک هەروەها بلاوبوونەوەی بەشێوەیەکی زۆر خێرا لەو شوێنانەی کە ڤاکسین زۆر کەمە یا هەر نییە. بەو پێ یەی کە ئێستا دەبینرێ پێشبینی دەکرێ بەلانی کەمەوە تا ساڵی ٢٠٢٤ ئەم بارودۆخە بەردەوام بێت. ئەمەش بە ڕێکەوت نییە، قۆرخکردنی دەرمان لەلایەن ڕێکخراوی بازرگانی جیهانییەوە وا دروستکراوە لەلایەن سسیتەمی سەرمایەوە کە ئەولەویەت بدرێ بە قازانج تا ژیانی مرۆڤ. تەنانەت لە مەترسیدارترین و کوشندەترین سات و قۆناغەکانی ئەم پەتایەدا سەرمایەداری و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دەرمانسازی جیهانی ئەم دەستەبەندی و ڕیزبەندیەی تێک نەداوە و ئەولەویەتەکانی نەگۆڕێوە و ئەولەویەتی نەداوەتە ژیانی مرۆڤ تەنانەت بۆ ماوەیەکی کورتیش. وەیا پەنابەرێتە بەر هاوبەش بوون و هاوکاری و هاوئاهەنگی لەتەکنۆلۆژیای ڤاکسینەکە لەگەل ولاتانی تردا بەتایبەتی ئەو ولاتانەی کە ئەو تەکنۆلۆژیایەیان نەبووە و نییە. گروپی ٧ سەلماندیان کە نایانەوێ و ناتوانن ئەم کارە بکەن وە یا هەوڵ بدەن بۆ بنەبڕکردنی ئەم پەتایە بەشێوەیەکی پراکتیکی. بانقە ناوەندیەکانی ئەو ولاتانەی خاوەن ئابووری زەبەلاحن توانیان ٩ ترلیۆن دۆلار بخەنەگەڕ و ئامادەی بکەن بۆ وەلامدانەوە بەو کارەساتە ئابووریەی کە بەسەر سیستەمی ئابووری سەرمایەداریدا هاتوە تاکو بەرژەوەندیەکانی وەبەرهێنەرو سەرمایەدارەکان بپارێزێ و دوابەدوای پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس. ئەمە لەکاتیکدا تەواوی خەرجی ڤاکسینەکە لە هەموو جیهاندا دەکاتە تەنها ٢٣ بلیۆن دۆلارە کە دەکاتە لەسەدا ٠.٢٥ ئەو بڕە پارە ئامادەیەی کە سەرمایەداری سازیکردوە و لە ئامادەباشیدایە. بەلام ئەو بڕە پارە و سەرمایەیەی کە لەحاڵەتی ئامادەباشیدایە بۆ رزگارکردنی سەرمایەداری لەم قەیرانەیدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکات ئەگەر لە ئەمریکا وبەریتانیا و ولاتانی یەکیەتی ئەوروپا ناچاربن تەکنۆلۆژیاکەیان لەگەڵ تەواوی کۆمپانیا کانی تەواوی دونیا هاوبەش بکەن. گروپی ٧ لە ”کۆرن ۆڵ” تەنیا پەیمانیانداوە بەدابینکردنی ١ بلیۆن ڤاکسین بۆ خەلکی جیهان کە ئێستا کەمیکردۆتەوە و بۆ ٨٧٠ ملیۆن ڤاکسین لەم بڕە ڤاکسینە تەنها ٦١٣ ملیۆنی تازە ڕاگەیەنراوە ئەگینا ئەوی تری زانراوە لەوەبەر. خۆیان مەزەنەیان کردوە کە ئەگەر ئەو پەتایە کۆنترۆل نەکەن ئەوا دەبێتە زیانی ٩.٢ ترلیۆن دۆلار وەهەرچی زیاتریش بلاوبێتەوە ئەگەری گۆڕانی ڤایرۆسەکە زیاتر هەیە و دووبارە دەگەرێتەوە بۆ ولاتانی خاوەن ئابووری گەورە و کاریگەری گەورە دادەنێ لەسەر تەنانەت ئەوەی کە تائێستا کردویانە لە لێدانی ڤاکسین لە خەڵکی. لەراستیدا جێگەی سەرسوڕمان نییە کە گروپی ٧ پابەبد نییە تەنانەت بەو بەڵێنانەش کە خۆی داویەتی. سەبارەت بە دەستکێشانەوە لەمافی مۆنۆپۆلی یا قۆرخکردن وە خاوەندارێتی ڤاکسینەکە سەرەرای ئەوەی ولاتانی سەرمایەداری وەک ئەمریکا و فەرەنسە و ئیسپانیا نەرمیان پیشاندا لەرووی شلکردنەوەی ئەم قۆرخکردنە بەلام حکومەتی بۆریس جۆنسن ی بەریتانیا بەوپەڕی توندی پشتیوانی لەم خاوەندارێتیە کرد و تەنانەت تائێستاش نەرمی نانوێنرێ لەبارەی گواستنەوەی ئەو تەکنۆلۆژیا و ماتریالە لە کۆمپانیا جیهانیە مۆنۆپۆلیەکانی دەرمانسازی ڤاکسینەکە بۆ کۆمپانیا گچکەکانی ولاتە کەمدەرامەت و هەژارەکان تا لەوێ ئەو ڤاکسینە بەرهەمبهێنرێ. سەرمایەداری لە ولاتانی وەک کەنەدا و بەریتانیا بەشێوەیەکی ئاشکرا رۆڵێکی شەرمنیان بینیوە لە درێژکردنەوەی ئەم پەتایە. داواکانی کە کراون بۆ مەبەستی هاوبەشکردن و بەشداربوون لە سازدان و بەرهەمهێنانی ئەم دەرمان وڤاکسینە و هاوبەش بوون لە تەکنۆلۆژیای دروستکردنی دا هەموو شکستیان خواردوە و کەس گوێبیستیان نەبووە. تەنانەت پاش ساڵێک لە بەدەستهێنانی تەکنۆلۆژیای پێویست بۆ ئەم پەتا و ڤایرۆسە هیچ کۆمپانیایەک ئامادەنەبووە دەستبەرداری کۆنترۆلکردنی ئەو دەرمان وڤاکسینە بێت. ئەم ڤاکسینە دەکرێ بنەبڕبکرێ گەر سەرمایەدارە چاوجنۆکەکانی بواری دەرمانسازی کەمێک دەستبەرداری قازانج و بەرژەوەندیەکانیان بن ئەویش بەبەرهەمهێنانی ئەم ڤاکسینە بەشێوەیەکی فراوان لە زۆرێک لە ولاتەکاندا کە ئەو تەکنۆلۆژیایەیان نییە و هەولدان بۆ بەشداربوونیان لە دوو فاکتەری بنەرەتی ڤاکسینەکە لایەنی یاساییەکەی و لایەنی زانیاری و زانین. کۆبوونەوەی گروپی ٧ لە کۆرنوۆڵ بۆ ئەوە بوو کە بە فەرمانێک بێنەدەر تا پلانێک پەرەپێبدەن بۆ کۆتاییهێنان بە پەتای کۆڤید١٩ کە زیانەکانی بریتیە لە بەلانی کەمەوە مەرگی ٤ ملیۆن مرۆڤ. لەراستیدا شکستیان خوارد هەر پلانەکەیان بۆ بەخشینی ١ ملیۆن ڤاکسین هەم زۆر هێواشە وهەم زۆر بێکەڵک و پووچە کە ناتوانێ ڕێگری بکات لەبلاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە. کە کەمتر لە سەدا ١٠ ی ئەو ڕێژەیەیە کە پێویستە دابین بکرێ بۆ تەواوی دونیا. ئەمە بەمەرجێک دابەشکردنی ئەو بڕە کەمە لە ڤاکسین لە ماوەی یەک ساڵ ونیوی داهاتوودا ئەنجامبدرێ. بەپێێ تویژینەوەکانی ”ئەلایەنز ریسێرچ” ٥٧ ساڵی ئەوێ تا بەتەواوی باشووری رۆژهەلاتی ئاسیا وسەحرای ئەفریقا و شوێنەکانی تر بگرێتەوە ئەگەر بەم شێوەیەی کە ئێستا دەکرێت ئەنجامبدرێ. بەڕێگەپێدان بەسەرهەڵدان و بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاو گۆران بەسەرهاتوو ئەو پلانەی کە گروپی ٧ بەدەستیەوەیە جێبەجێیبکات هەڕەشەیەک دەبێ بۆ گێڕاننەوەی پەتاکە تەنانەت بۆ ولاتانێک وەک کەنەدا وبەریتانیا و سڕینەوەی ئەو پێشکەوتنانەی کە کراوە لەم بوارەدا بۆ پاراستنی خەلک لەم ڤایرۆسە. خەلک پێوسیتی بە پلانێکی ئەلتەرناتیڤە لەبری پلانی گروپی ٧ ئەلتەرناتیڤێک کە سەراسەری و جیهانی بێت و بکرێ ئەنجامبدرێ وە بە جیدی کاربکرێ بۆ لەناوبردنی ئەم پەتایە ئەویش بەوەی ڕێگەبدرێ بە دروستکردنی ئەو ڤاکسینە لە ولاتە جۆراوجۆرەکاندا لە سەراسەری جیهاندا.

. **سەرچاوەکان چەند وتارێکی رۆژنامەی گاردیان و وتارێکی تۆنی بلێر لە ”ئیڤینینگ ستاندارد” و رۆژنامەی ”ئیندپێندنت ی بەریتانی ١٦مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١.

Leave A Reply

Your email address will not be published.